په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١١\٢٠١٥

میدیا لە ژێر دەسەلاتی پ.د.ک.

شوان سدیق      

 

ھەر کات دۆخی سیاسی شیوا ھیزە دەسەلاتدارەکان. بۆ بیدەنگکردن و شاردنەوەی دۆخەکە راستەوخۆ میدیاکان بیدەنگ دەکەن, پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەموو رووداوەکاندا سیاسەتی بیدەنگردن و سەرکوتکردنی میدیاو روژنامەنووسان پیادە دەکات.


پ.د.ک گوی بەھیچ پیوەریکی مەدەنی و یاسایی نادات. راستەوخۆش یاسای کاری ررژنامەنووسی ژمارە ٣٥ی سالی ٢٠٠٧ پیشیل دەکات. کەبەشیک لە پەرلەمانتارەکانی خۆیشی لەپەرلەمانی کوردستان دەنگیان بەویاسایە داوە.


رووداوەکانی مانگی رابردووی ھەریمی کوردستان کەولاتەکە بەھۆی قەیرانی سەرۆکایەتی ھەریم کە مەسعود بارزانی بەپیی یاسای ژمارە ١٩ی سالی ٢٠١٣ی سەرۆکایەتی ھەریم لەپەرلەمان دەرچووە. بارزانی ماوەی سەرۆکایەتی لە کۆتایی مانگی ٨ی رابردو تەواو بوو بەھەمان یاساش مافی دریژکردنەوەی بۆ نیە چونکە بارزانی ھەشت سالە سەرۆکی ھەریمە لە ٢٠١٣بۆ دووسالی تریش دەسەلاتداریەتی بۆ دریژ کیایەوە. واتە مسعود بارزانی ١٠سالە سەرۆکی ھەریمی کوردستانە.


پرسی سەرۆکایەتی ھەریم ھیندەی شەری تیرۆستانی داعش بەرامبەر گەلی کورد لەھەریمی کوردستان جیگای مشتومروگفتوگۆ بوو. جگەلەوەش بەھۆی گەمارۆدانی ھەریم لەلایەن بەغداوە. بۆ دووسالە ھەریمەکە رووبەرووی برسیتی و نەبوونی بووەتەوە...


دوای دەیان کۆبوونەوە. لەنیوان پارتی و یەکیتی و گۆران و دوو حیزبە ئیسلامییەکە یەکگرتوو و کۆمەل پارتی پیداگیری لەمانەوەی بارزانی کرد ھەروەھا سیستەمی سەرۆکایەتیشی بۆ کوردستان بەلاوە گرنگ بوو.


پیداگیری پ.د.ک و رتکردنەوەی پرۆژەکانی لای حیزبەکان. بارودۆخەکەی خراپ کرد کارگەیشتە ریگری کردن. لەپەرلەمانتارانی گۆران بۆ شاری ھەولیر. ھەروەھا لە کۆتایی مانگی ١٠ پارتی ریگری کرد یوسف محمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەشاری سلیمانیەوە بيته ناو شاری ھەولیر بۆ دوامی لەپەرلەمانی کوردستان.


دوابەدوای ریگریکردن. لەسەرۆکی پەرلەمان ھیزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەستان بەداخستنی نوسینگەکاتی کەنالی تەلەفزیۆنی ''کەی ئێن ئێن'' و ''ئێن ئاڕ تی'' لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەتایبەتی لە ژیر دەسەلاتی پارتی.


ھەروەھا بەپیی ھەوالی کەنالی ''کەی ئێن ئێن'' زمانحالی بزوتنەوەی گۆران. بارەکانی کەنالەکە لە شاری ھەولیر تالانکراوە. لە شاری سۆرانیش نوسینگەی کەنالەکە داخراوە. و میدیاکارانی کەنالەکە رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە.


ھەروەھا بۆ ریگریکردن لە دەنگی جیاواز و ازاد بەبریاریک وەزارەتی ناوخۆ کە پارتی دیموکراتی کوردستان. سەرۆکایەتی دەکات. گوتەبیژی پۆلیسی ھەولیر کاروان عەبدولکەریم. دورخرایەوە. کەسیکی تر لەشوینی دانرا, ھۆکاری دورخستنەوەی کاروان پەیوەندی بەوەھەبوو کاروان لەگەل میدیاکاران نیوانی باش بوو.


خالیکی تریش کە گرنگە ھەرەشەکردن بوو لەنووسەری کتیبی دەسەلات و رۆژنانووسان کە باس لەوپیشیلکاری و ریگریانەی دەسەلاتی کوردی دەکات. لەبەرامبەر رۆژنانووسان ھەروەھا کتیبەکە بە بەلگەو دیکۆمینت پیشیلکردنی یاسای کاری ررژنامەنووسی و دەستگیرکردنی ررژنامەنووسان لەلایەن پارتی و یەکیتی دەخاتەروو.


دواترین پیشیلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ریگریکرن بوو لە میدیای سەربەخۆ و میدیای حیزبەکانی تر لەلایەن. پارتیەوە. لەکاتی کۆنترۆلکردنی شاری شنگال. بەبریاری سەرۆکایەتی پارتی.


بەداخەوە دۆخی میدیاکاران و میدیا لەسنووری زۆنی زەرد زۆر خراپە دۆخەکە پیشیلکردنی یاساو ھەرەشەو دروستکردنی مەترسی بۆ گیانی رۆژنانووسان و داخستنی کەنالەکان لەشاری ھەولیر.


روونە دۆخەکە خراپە زیانی زۆر بەپرۆسەی دیموکراسی کومەلگەی کوردی دەگەیەنیت. دەکریت ریکخراوەکانی پەیوەست بەمیدیاو ولاتانی تر بینە سەرخەت.
 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک