په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


روونکردنەوەیەک لە مەحەمەد عومەر عوسمانى شاعیرەوە.

 
بۆ ڕاى گشتى ..


ئەوەى لە نزیکەوە منى ناسیبێ و لە دووریشەوە دەزانێ من سۆزم بۆ مردنى چۆلەکەیەک و وەرینى گەڵایەک هەیە ، شەهید لاى من لە هەموو کەس گەورەترو پیرۆز ترە ، ئەو پۆلیسانەى لەشەوى پێنج لەسەر شەشى هەینى بەروارى 6/7/ى 11 /2008 کاتژمێر ( 9) لە شەقامى (تووى مەلیک ) بەبەرچاوى کۆمەڵە گەنجێکەوە پەلاماریان دام و کەلەپچەیانکردم ، لەکاتێکدا ئیچمە سەرگەرمى گفتووگۆ بووین لەسەر ئەرکى گەنج و کێشەکانى ئەمڕۆى کوردستان و خەڵک ، ئەوەى جێیداخە بەلاى منەوە ، لەدواى نیشاندانى رەفتارى نا مرۆڤانە بەرامبەرم ، ئێستاش بە شێوازێکى تر و لە بەرگێکى تردا دەیانەوەێ پاساوى تاوانەکەیان بەوە بدەنەوە گوایە من دەربڕینى نادروستانەم بەرامبەر بە شەهید گووتووە !!


بۆیە من لەدواى ئەوەى چەند جارێک رامگەیاندووە کێشەم لە گەڵ کەس نیەو خۆشەویستیم بۆ هەموو مرۆڤایەتى هەیە ، بەڵام لەپێناوهێنانەوەى پاساوێکى نادرووست بۆتاوانەکەیان ، جارێکى تر بوختانێکیان بۆ دروستکردووم و مەبەستیانەجارێکى تر کەسایەتیم تیرۆر بکەن ، بۆیە من ڕایدەگەیەنم لێرەوە زیاتر پێدادەگرم لەسەر دەرخستنى راستییەکان و سەندنەوەى مافى خۆم ، شاهیدم زۆرن چەند جارێک گووتوومە ئامادەم لێیان ببوورم ، بەڵام لەدواى ئەوەى ئەو دەستەى لە پشت ئەو کارەیە ئاشکرا ببێ ، خۆشەویستى ئەو خەڵکە بۆمن تاکە سەرمایەمە ، بۆیە مەبەستیانە لەڕێگاى بووختان و هۆنینەوەى درۆوە خۆشەویستى ئەو خەڵکەم لێ بسێننەوە ، جارێکى تر جێگاى داخە بەڕێز بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاکەوتنى سلێمانى (عەقید وشیار) بەبێ هیچ بەڵگەیەک لە زمانى پۆلیسەکانیەوە من بچوک دەکاتەوە بەوەى گوایە من لە گەورەیى شەهید تێناگەم !!


بۆیە بەلاى منەوە ئەو بووختانە ملێون جار بەئازارترە لە شوێنى پۆستاڵ و بۆکسەکانیان بە جەستەمەوە .


لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم