١٦\٥\٢٠١٠ میلله‌تی کورد وه‌کو گیتارێک وایه له باوه‌شی هه‌ژارێکدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند قروشێک، به‌هه‌ڵه‌ش لێیبدا که‌س لێیناگرێ چونکه بۆ پاره ئه‌و کاره ده‌کا.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بازرگانی به خوێنی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بازرگانی به خاک و ئاوی میلله‌تی کورده‌وه ده‌که‌ن ، باش گوێ بگرن باش چاو بکه‌نه‌وه ، میلله‌تی کورد چۆکی بۆ به‌عسیه گۆڕبه‌گۆڕه‌کان دا نه‌دا، ئێستا ئێوه ده‌تانه‌وێ چۆکیان پێ دابده‌ن ، خه‌یاڵتان خاوه ، ئێستا میلله‌تی کورد ، چاوی کراوه‌ته‌وه و له‌خه‌و هه‌ستاوه، ئێوه ناتوانن جارێکی تر خۆڵ بکه‌نه چاوی ئه‌و میلله‌ته، باشتروایه به خۆتاندا بچنه‌وه ، باشتر وایه داوای لێبووردن له‌و میلله‌ته قاره‌مانه بکه ، که هه‌زاره‌ها ساڵه خوێنی خۆی به خشیوه به‌و خاکه، ئێوه ناتوانن ئه‌و میلله‌ته وه‌کو مریشکه به کڕ هێلکه‌ی ماریان بخه‌نه ژێر و، به زۆر بڵێن ده‌بێ ئه‌ژدیها هه‌ڵبێنن، ئێوه وه‌کو زه‌نگی پاسکیلتان لێهاتووه، که به‌دوای کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکه‌وه ده‌ڕۆن زه‌نگ لێده‌ده‌ن ، به‌ڵام که‌س ئاوڕتان لێ ناداته‌وه.
باشتر وایه دابه‌زن له‌سه‌ر ئه‌و کورسیانه، کورسی بۆ که‌سێکه که خاوه‌ن ئابڕوو و شکۆمه‌ندیی بێت، که هه‌ڵگری بڕوانامه‌یه‌کی پسپۆڕی بێ له‌و بواره‌دا ، نه‌ک که‌سێک بێت که به پاره بڕوانامه بکڕێ و هه‌تا ئێستاش ئه‌و کلتووره خێڵه‌کییه‌ی هه‌ر له مێشک‌دا بێت ، ژن ده‌کوژرێ.. خێڵه‌کییانه کێشه‌که سه‌رنگون ده‌که‌ن.. گه‌نجه‌کان ده‌کوژرێن، به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی که‌سوکاریان کێشه‌که له‌ناوده‌به‌ن، وای لێ ده‌که‌ن که هه‌ر ناویان نه‌مێنێ، پا‌ره‌تان ئه‌وه‌نده زۆره خۆشتان نازانن چی لێ بکه‌ن ، ئه‌ی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره ، که چه‌ند ساڵه خوێنی خۆی به‌خت ده‌کا چاره‌نووسی به کوێ ده‌گا ، بۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک داوای مافی خۆی بکا ئێوه مه‌نجه‌نیقی بۆ گه‌رم ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر خوێنی جه‌رگی خۆی هه‌ڵبداتێ، ئێوه له‌رز ده‌تانگرێ و پاڵه‌په‌ستۆتان به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌تا خوێنه‌که‌ی نه‌خۆنه‌وه دڵتان ئاسووده نابێ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رئه‌خا، که ئێوه دڵسۆزی میله‌تی کورد نینن ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رئه‌خا که ئێوه له خۆشتان دڵنیا نین، خۆتان ده‌زانن که میلله‌ت ئێوه‌ی ناوێ، به‌لام ئێوه ده‌تانه‌وێ به زۆری زۆرداریی خۆتان بسه‌پێنن به سه‌ر خه‌ڵکدا، له‌به‌ر مانه‌وه‌ی خۆتان و له ده‌ستنه‌دانی کورسی وپله‌وپایه‌کانتان، ئه‌و میلله‌ته‌تان کردووه به‌و گیتاره‌ی که له باوه‌شی هه‌ژارێکدایه، گه‌ر به هه‌ڵه‌ش لێیبدا که‌س گوێی ناداتێ چونکه ئه‌و هه‌ژاره و بۆ پاره ئه‌و کاره ده‌کا، ئێوه‌ش له پێناو پاره‌دا ئه‌و میلله‌ته‌تان فرۆشتووه و سه‌رگه‌ردانتان کردووه، وڵاتی غه‌ریبیش به که‌س ڕه‌وا نابینن ، ده‌تانه‌وێ له هه‌موو شوێنێک پارویه‌ک هه‌بێ بۆ ده‌مه چڵێسه‌که‌تان، هه‌ر تێریش نابن، واز له منداڵی هه‌ژار و بێده‌ره‌تان بێنن ، وه‌کو که گوڵ نینن و بۆنتان نییه، دڕکیش مه‌بن بۆ گیانی ئه‌و خه‌ڵکه، با وه‌کو خاڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، له قه‌فه‌سی دادگاکاندا خۆتان ببیننه‌وه، چونکه میلله‌ت به سه‌بره ئه‌مما به زه‌بره.
|