مناڵبوون Parturition
گوڵاڵه پشتده‌ریی
مناڵبوون یان باردانان واته مرۆڤ هاتنه‌سه‌ر جیهان.ئه‌وه حاڵه‌تێکه که Fetus(کۆرپه‌له‌ی ناو مناڵدان/ جنین) له مناڵدانڕا به ڕێگه‌ی کۆئه‌ندامی باردانانه‌وه بێته ده‌ره‌وه وه‌کو مناڵی ساوا.
قۆناغه‌کانی مناڵبوون به شێوه‌ی ئاسایی سه‌ره‌تای مناڵبوون مناڵبوون کاتێک ده‌ستپێده‌کات که مناڵدان Uterus ده‌ست به خۆڕاکێشان بکات( به هۆی ژان) Contractionsکه ده‌ره‌نجامدا ده‌روازه/ گه‌ردنی مناڵدان Cervix خۆی ده‌گۆڕێت(خۆڕاکێشان و خۆ گوشین. جاری واشه مناڵبوون به ته‌قینی کیسه/په‌رده‌ی ئاوی ناو مناڵدان ده‌ستپێده‌کات که له دواییدا ئاوی کیسه‌که ده‌ڕژێته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر کیسه‌که له به‌شی سه‌رووی مناڵدان دا بته‌قێت، له‌وانه‌یه ئاوی کیسه‌که به چۆڕه‌چۆره بڕژێته خوارێ. ئینجا دوای ژان و برک ده‌ستپێده‌کات. جاری وایه ئه‌گه‌ر کیسه‌ئاو ته‌قیبێت،ژان ده‌ستپێناکات.ئه‌گه‌ر وابێت، له‌م حاڵه‌تدا دوای 24-48 کاتژمێر یارمه‌تی ژنی دووگیان ده‌درێت بۆ دانانی باره‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان.ئه‌وه بۆ به‌رگریکردنه له په‌یدابوونی مه‌ترسی هه‌وکردن.
نیشانه‌کان نیشانه‌یه‌کی ده‌ستپێکردنی مناڵبوون ئه‌وه‌یه که چڵمی خوێناوی له له‌شی ئافره‌ت بێته ده‌ره‌وه، ئه‌و گڵۆڵه چڵمه‌ی که له پێش ده‌روازه‌ی مناڵدان دایه. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌روازه‌ی مناڵدان خه‌ریکی خۆکردنه‌وه‌یه،به‌ڵام له‌وانه‌سه ده‌ره‌نجامی پشکنینی ناو له‌ش بێت به په‌نجه.ئێستا له‌م حاڵه‌ته‌دا جارێ دیار نیه که مناڵبوون ده‌ستپێبکات،له‌وانه‌یه چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت.
قۆناغی خۆڕاکێشان / کردنه‌وه/ گووشین له‌قۆناغی خۆ کردنه‌وه دا ده‌می مناڵدان(Portio ) ده‌کرێته‌وه. کردنه‌وه‌که له سه‌ره‌تای مناڵبووندا ده‌ستپێده‌کات. له گه‌ڵ هه‌ر خۆڕاکێشانێک Contraction ،ده‌می مناڵدان هه‌ندێک ڕاده‌کشێت تاکو ئه‌وه ده‌گاته قه‌باره‌ی 10 سانتیمه‌تر.به‌ڵام له پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌وه ڕوو بدات ئه‌بێت ده‌می مناڵدان شل و خاو بوبێته‌وه و بتوانێت خۆی ڕاکێشێت. خۆکردنه‌وه چه‌ند ماوه ده‌خایه‌نێت؟ ماوه‌ی خۆکردنه‌وه‌ی ده‌می مناڵدان دیار نیه، له‌وانه‌یه ئافره‌تێک هه‌ستێکی وای پێ نه‌کات و هه‌ندێک هه‌ر له سه‌ره‌تادا هه‌ستی پێ بکات.ئه‌م قۆناغه له ئافره‌تانێک که تا ئێستا نه‌زاون (Mulliparae ) زیاتر پێوه ده‌بن تاکو ئه‌وانه‌ی جارێک زاون (Primiparae ) و ئه‌وانه‌ی که زیاتر له جارێک زاون (Multiparae ). ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که بۆ یه‌که‌مجار ده‌زێن به شێوه‌یه‌کی گشتی 24 کاتژمێر ده‌خایه‌نێت،به‌ڵام ئه‌وه مه‌رج نیه به‌ڵکو جاری وایه له کاتژمێرێک تا چه‌ندین ڕۆژیان پێده‌چێت. بۆ مناڵانی داهاتوو پڕۆسه‌که شتێک ئاسانتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ژان ده‌ستیپێکرد ئه‌وه نێوانیان له 10 تا 30 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت و هه‌ر ژانێک که‌م یان زۆر 40 تا 60 چرکه ی پێ ده‌چێت. نێوانی هه‌ر خۆکردنه‌وه‌یه‌کی دمی مناڵدان کاتێ مناڵبوون کوورت تر ده‌بێته‌وه واته ژانه‌کان لێک نزیک ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌هێزتر و درێژتر و به ئازارتر ده‌بن.ئه‌وه پێی ئه‌ڵێن بوونه‌وه‌یی ته‌واو واته ئاماده‌یه بۆ زان.
قۆناغه‌کانی بوونه‌وه‌یی ته‌واو یان ئاماده بۆ زان:
باشه پێش مناڵبوون کیسه ئاو بته‌قێندرێت یان نه؟ له حاڵه‌تی مناڵبووندا جیاوازییه‌ک ده‌کرێت له نێوان '' بوونه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی مناڵدان'' و ''ده‌رپه‌ڕاندنی'' کۆرپه‌له. له لێكۆڵینه‌وه‌یکی که‌نه‌ده‌یی دا سه‌لماندراوه ئه‌گه‌ر دوای قۆناغی سه‌ره‌تایی بوونه‌وه‌ی ده‌می مناڵدان،کیسه ئاو بته‌قێندرێت، ماوه‌ی 2 کاتژمیر ماڵبوون پێش ده‌که‌وێت.لێره‌دا ته‌نیا ماوه‌ی بوونه‌وه‌ی ده‌می مناڵدان کورت‌تر ده‌بێته‌وه نه‌کو ماوه‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی کۆرپه‌له. دڕاندن یان ته‌قاندنی کیسه‌ئاو کاتێ ماوه‌ی بوونه‌وه‌ی ده‌می مناڵدان هیچ زیانێکی نه‌سه‌لماندووه به گوێره‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه. ژان ژان سه‌ره‌تا به سووکی ده‌ستپێده‌کات به تێپه‌ڕبوونی چرکه‌کان به‌ره‌به‌ره به ئازارتر ده‌بن تاکو ده‌گه‌نه ڕاده‌یکی باڵا.دوای ئازاره‌که سووکتر ده‌بێته‌وه.به هۆی به‌هێز و به ئازاربوونی ژانه‌کان،جۆرێک ''ڕاهاتن'' به ئازار ڕووی ئه‌دات.ئه‌وه‌ش هۆیه‌که‌ی هۆرمۆنه‌کانه که جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌رهه‌می دێنیت.
قۆناغی ده‌رپه‌ڕاندنی کۆرپه‌له دوای که ده‌می مناڵدان به باشی شل بوو و به ئه‌ندازه‌ی پێویست کرایه‌وه قۆناغی مناڵبوون ده‌ستپێده‌کات. له‌م قۆناغه‌دا به هۆی له ئارادابوونی خۆڕاکێشانی و خۆکردنه‌وه‌یی مناڵدان، و به چالاکانه و به هه‌ڵمه‌ت په‌ستان خستنه ناو زگ بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆرپه‌له(پاڵدان)،ئینجا کۆرپه‌له به له‌شی دایکدا پاڵپێوه‌ده‌نرێته ده‌ره‌وه. ئه‌م په‌ستانه ژانانه هه‌ستی وه‌کو هاتنی ''پیسایی ''هه‌یه و ئه‌وانه یه‌کجار زۆر به هێزن. دایکه‌که هیچ چاری تری نیه جگه له‌وه‌ی که ده‌بێ به چالاکانه هێزی خۆی بداته خواره‌وه. زیاتر له‌م هه‌نگاوه‌دا کیسه‌ئاو له خۆیه‌وه ده‌ته‌قێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه له قۆناغی سه‌ره‌تادا نه ته‌قیێت. جاریوایه کیسه‌ئاوه هه‌ر ناته‌قێت و کۆرپه‌له له ناو کیسه‌ئاوه‌که‌دا دێته ده‌ره‌وه و پێی ئه‌ڵێن کۆرپه ی ناو په‌رده. ئه‌گه‌ر هێزدان زیاتر له ماوه‌ی 1 کاتژمێری خایاند،ئه‌بێت کۆرپه‌له پشکنینی پزیشکی له باری ته‌ندرووستی گشتی بۆ بکرێت،ئینجا باشتر وایه ئه‌گه‌ر دایکه‌که له ماڵی بوو بڕواته نه‌خۆشخانه. پزیشکی ژنان Gynecologic پشکنینی دڵ به ڕێگه‌ی CTG واته Cardiotocography ئه‌نجام ئه‌دات بۆ زانینی ته‌ندرووستی کۆرپه‌له‌که،تا بزانن که ئایا ئه‌و کۆرپه‌له‌یه له ناو مناڵداندا به‌رگه‌ی ئه‌و په‌ستانه ده‌کات،نایخاته مه‌ترسییه‌وه؟.هه‌روه‌ها پزیشکی ژنان توێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که هۆکاری دوورودرێژی زۆر مانه‌وه بدۆزیته‌وه، بۆ نموونه له‌وانه‌یه سه‌ری کۆرپه‌له به هه‌ڵه له ناو مناڵداندا بێت یان به هه‌ڵه پاڵکه‌وتبێت(به ته‌نیشت، به شان، به سمت یا به قاچ). زۆرجار کێشه‌که که‌مبوونی هێزی ژانه، ئینجا به ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی Infusion+Oxytocine ، ئاوی تایبه‌ی له گه‌ڵ ماده‌ی ژانهێنه‌ر به‌کار دێنن به ڕێگه‌ی بۆڕی خوێن،بۆ به هێزکردنی ژان. Oxytocine هۆرمۆنێکی نۆرماله(ئاسائیه) که له گلاندی Hypofyse هیپۆفیزه‌وه فه‌رمان ئه نێرێت که ژان درووست ببێت. ئه‌گه‌ر هاتوو مناڵبوون بێکێشه بوو:دایک جارێ هێزی مابوو،کۆرپه‌له حاڵی باش بوو، ئینجا کێشه نیه ئه‌گه‌ر له کاتژمێرێک زیاتر هێز /پاڵدان بدات.
ئه‌گه‌ر ژان نه‌ما و مناڵبوون ڕاوه‌ستا؛ و ئیتر'' نه‌هاته ده‌ره‌وه'' ئه‌وه ده‌بێ به شێوه‌ی به ده‌ستهێنانه ده‌ره‌وه به ڕێگه‌ی(Vacuum-,forceps ) ویان به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری (Sectio caesarea ) دایک و کۆرپه‌له ڕزگار بکرێن. هه‌ندێک جار (زیاتر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که بۆ یه‌که‌مجار مناڵیان ده‌بێت) ته‌نیا به بڕینی لایه‌ک له له‌شیان به مقه‌ست (Episiotomy ) کاتێ ژان، رزگاریان ده‌بێت له ده‌رپه‌ڕاندنی کۆرپه‌له‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی نۆرماڵ(ئاسایی). گه‌وره‌ترین به‌شی کۆرپه‌له که دژوارتره له به‌شه‌کانی تر بۆ هاتنه ده‌ره‌وه به‌شی'' سه‌ره''. ئه‌گه‌ر سه‌ر هات، بۆ به‌شه‌کانی تر زیاتر ته‌نیا یه‌ک یان دوو ژان و پاڵی پێویسته بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی بۆ ده‌ره‌وه.
کاتی دوای مناڵبوون دوای مناڵبوون ماوه‌ی که‌م یان زۆر 10 تا 30 خوله‌ک ده‌خایه‌نێت که هاوه‌ڵمنال Placenta له دایک ببێته‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌ویش هات ئینجا مناڵبوون به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌ژمار ده‌کرێت(هۆڵه‌ندییه‌کان دوایی هاتنی هه‌ردوویان،پیرۆزبایی ده‌که‌ن). بۆ هاتنی هاوه‌ڵمناڵ ئه‌توانن ده‌رمانی ئۆکیتۆکسین به‌کار بهێنن.ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵمناڵ له ماوه‌ی 1 کاتژمێردا نه‌هات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که به ڕێگه‌ی ئاسایی نه‌هێته ده‌ره‌وه.ئینجا پزیشکی ئافره‌تان هاوه‌ڵمناڵه‌که له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا به ده‌ست ده‌ربهێنێت. دوای به ده‌ستده‌رهێنانی هاوه‌ڵمناڵ برێن درووست ده‌بێت له ناو مناڵداندا که ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خوێن بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته.
دوای مناڵبوون دوای مناڵبوون ئافره‌ت بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ خوینی هه‌یه.ئه‌م ڕێژه خوێنه زۆر زیاتره له خوێنی سوڕی مانگانه Menstruation . دوای که‌م یان زۆر 10 ڕۆژ خوێن که‌متر ده‌بێته‌وه و شێوه‌ی خوێنی سوری مانگانه‌ی ده‌بێت. جاری وایه ئافره‌ته‌که ژانه‌زگی یان پشت ئێشه‌ی هه‌یه. هۆکاری ژان ئه‌وه‌یه که مناڵدان هه‌وڵ ئه‌دات بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی به خۆگووشین. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت شێری خۆی بدات به مناڵه‌ساوایه‌که‌ی، ئه‌و خۆگووشین و کۆکردنه‌وه‌ی مناڵدان به شێوه‌یکی گشتی زیاتر و زوو زوو تره تاکو ئافره‌تێک که شیری خۆی نادات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که برینی ناو مناڵدان به هۆی به‌ده‌ستده‌رهێنانی هاوه‌ڵمنال بچووکتر و زووتر چاک بێته‌وه. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که شیری خۆیان ناده‌ن به مناڵ،ماوه‌ی خوێن له‌ده‌ستدانیان زیاتره. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که شیری خۆیان ئه‌ده‌ن،بۆ ماوه‌ی 3-4 حه‌فته خوینڕێژیان هه‌یه.به‌ڵام ئه‌وه مه‌رجیش نیه بۆ هه‌موو که‌س وابێت،ئافره‌تی وا هه‌یه ته‌نیا حه‌فته‌یه‌ک و ئافره تی وایه تا شه‌ش حه‌فته. دوای شه‌ش حه‌فته پێویسته ئافره‌ت سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندرووستی دایک و مناڵ.
ماوه‌ی زه‌یستانی زۆر له ئافره‌تان سێ یان چوار ڕۆژ دوای مناڵبوون واته کاتێ زه‌یستانی کێشه‌ی Postnatal depression ده‌گرن واته ئافره‌ته زاوه‌که تووشی خه‌مۆکی ده‌بیت و له ناکاوڕا و له خۆڕا ده‌گریه‌ت. ئه‌وه به‌سه‌رهاته له هۆی ئه‌و گۆڕانکاریه‌یه که به‌سه‌ر جه‌سته‌ی دا هاتووه و هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی گۆڕانکاری هۆرمۆنه‌کان، کێشه‌ی مه‌مک ئاوسان و هه‌ندێک جار به هۆی ته‌قه‌ڵ لێدان له له‌شی و هتد... مناڵبوون نه‌ک ته‌نیا لایه‌نه جه‌سته‌یه‌که‌ی ئافره‌ت به‌ڵکو لایه‌نه‌ده‌روونیه‌که‌شی زۆر بارێکی گرانه. زۆربه‌ی ئافره‌تان دوای چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک دێنه‌وه سه‌ر بار و دۆخی جاران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مناڵبوون به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بووبێت، یان نه‌خۆشی HELLP OF PRE-ECLAMPSIE هه‌بێت له کاتێ دووگیانی‌دا ئه‌وه جیاوازه و کێشه‌ی زۆری به‌دوادایه. کێشه‌کانی جه‌سته‌یی به دڵنیایی تا ماوه‌ی ساڵێک ده‌مێننه‌وه.هه‌رواها کێشه‌کانی ده‌روونی له زۆربه‌ی ئافره‌تاندا لا ده‌چن.ماوه‌یه‌کی پێ ده‌چیت تا کۆرپه‌له و دایک یه‌کتر ده‌ناسن و هه‌رواها ئه‌ندامانی تری خێزان ئه‌گه‌ر مناڵی تریان هه‌بێت. به دڵنیایی ئه‌گه‌ر کێشه‌کان زۆر بن ئه‌وه ئافره‌ته‌که ماوه‌ی زیاتری پێویسته تا باری ئاڵۆزی ده‌روونی چاک بێته‌وه.
هه‌ندێک له ئافره‌تان کێشه‌ی گرژی ده‌روونیان ده‌مێنیته‌وه وه‌کو خه‌مۆکێ.ئه‌وانه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ناکه‌ن به هه‌بوونی مناڵه‌که‌یان،ئه‌وان هه‌ست به نائارامی ده‌که‌ن و وا ده‌زانن ڕۆژانه هه‌ر کارێک یان چالاکیه‌کی بکه‌ن ئه‌وه زۆره و پییان ناکرێت. ئه‌م حاڵه‌ته نۆرماڵ(ئاسایی) نییه و لێره‌دا پێویسته له ژێر چاودێری پزیشکی خانه‌واده یان مامان و یان پزیشکی پسپۆری ئافره‌تاندا بێت.ئه‌وه پێی ده‌ڵێن: Postnatale depression یان Postpartumdepression . زۆربه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه به باشی به ڕێگه‌ی ده‌رمانی دژه خه‌مۆکێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ئه‌وه نه‌خۆشی جه‌سته‌ییه که نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌رووست ده‌کات. کێشه و نائارامیه‌کانی ئه‌و ژنانه به دڵنیایی ڕاستن و نابێ پشتگوێ بخرێن(به کوردی و کوورتی ئه‌وه نازکردن نیه به‌ڵکو ڕاسته). شێوه‌یه‌کی زۆر یه‌کجار قووڵ له نه‌خۆشی Postpartumdepression نه‌خۆشی Postpartumpsychose یه که له‌م نه‌خۆشییه‌دا هه‌رواها جۆرێک تێکچوونی ته‌وای باری ده‌روونی ڕووی ئه‌دات که مرۆڤ پێی وایه ده‌یکوژن یان ده‌یخنکێنن و هتد...
ئه‌گه‌ری کێشه کاتێ باردانان(زان) * هه‌بوونی نه‌خۆشی له پێش کاتێ دووگیانی: نه‌خۆشی شه‌کره Diabatetes Milities ، نه‌خۆشی به‌رزی په‌ستانی خوێن Hypertension ، Thyroid ؛ * کێشه‌ی بچووکمانه‌وه(گه‌شه‌نه‌ساندن یان Negative Dyscongurentia)؛ * Pre-eclampsie end/of HELLP- Syndrome؛ * پێشکات کیسه‌ی ئاو ته‌قین؛ * پێشکات ژان ده‌ستپێکردن؛ * ژانی بێ هێز؛ * جێگه‌گرتنی ناله‌باری مناڵ له ناو مناڵدان(سووڕاو به ته‌نیشت،به سمت؛ * جێگه گرتنی ناله‌باری مناڵ له ناو ڕێگه‌ی مناڵبووندا(به شان)؛ * رێژیه‌کی زۆر له ده‌ستدانی خوێن( Fluxus of haemorrhagia postpartum=HPP ).
تووشبوون به میکڕۆئۆرگانیسمه‌کان کاتێ مناڵبوون 20% ی خه‌ڵک و هه‌رواها ئافره‌تانی دووگیان،هه‌ڵگری باکتریای جۆری Streptococcus agalactiae ن که هه‌رواها پێی ئه‌ڵێن((GBS,Gruop B Streptococcus که ئه‌م باکتریایه له ناو گه‌ده‌دایه. به‌شێکی که‌م له ئافره‌تان ئه‌و باکتریایه هه‌رواها له ناو ئۆرگانی شه‌رمیان(له‌ش) دا دبیندرێت، بی ئه‌وه‌ی که هیچ کێشه‌یه‌کیان له گه‌ڵیا هه‌بێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر له کاتێ مناڵبووندا هه‌ندێک ریسک فاکتۆر هه‌ن وه‌کو: مناڵ زووتر له کاتی خۆی بوون، ماوه‌یه‌کی زۆر پێشکات کیسه‌ئاو ته‌قیبێت و یان ئافره‌ت تای هه‌بێت،ئینجا ئه‌گه‌ری زۆره که مناڵه‌که تووشی ئه‌م باکتریایه بێت و بیگرێته‌وه. ساڵانه ڕێژه‌ی 100 تا 150 کۆرپه‌له(له هۆڵه‌ندا) ئه‌م باکتریایه له دایکه‌وه ده‌گرنه‌وه. ده‌ره‌نجام کۆرپه‌له تووشی هه‌ندێک نه‌خۆشی ده‌بێت وه‌کو کێشه‌ی چلکگرتنی سییه‌کان ( Pneumonia )،ژهه‌راوی بوونی خوێن (Sepsis )، مێشکه په‌رده‌سۆ(Meningitis ). ئه‌گه‌ر دیار که‌وت که دایک هه‌ڵگری ئه‌م باکتریایه‌یه،کاتێ مناڵبوون ئه‌بێ دایک ده‌رمانی دژه‌باکتریا(anti-Biotica ) ی بۆ به ڕێگه‌ی بۆڕی خوێن له گه‌ل Infusionبه‌کار دێت تا به‌رگری له‌م رێسک فاکتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه بکرێت.
مێژووی مناڵبوون له ڕابردوودا وه‌کو ده‌زانین که هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستبوونی پرۆسه‌ی زاینده‌یی له دایک ''هه‌وا'' وه که ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌وا دووگیان بوو و بۆ مناڵبوونی فه‌رمانی پێدرا بچێته ناو ڕووبار بۆ دانانی باره‌که‌ی.ئینجا وا دیاره که مناڵبوونبوون له ناو ئاو سوودێک ئه‌به‌خشێت به ژن. له جیهانی ئه‌مڕۆشدا له ناو خێزانه زه‌نگینه‌کان هه‌ن که له ناو ''بانیۆ'' دا مناڵیان ده‌بێت. به ئه‌و زانیارییه‌ی 5000 ساڵ پێش مه‌سیح، زانستی ئاساری کۆن که به ده‌ست دراوه ده‌ڵێت ئه‌وسا مناڵبوون به شێوه‌ی دانیشتن یان له سه‌ر ئه‌ژنۆ ده‌بوو. له دواییشدا دیاره له وێنه‌کانڕا که پشتی ڕاسته‌وه‌کراو له جیاتی ڕاکشان بوو. له ته‌واوی ئه‌فریقیا، ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌مریکا و هه‌ندێک به‌ش له ئاسیا ژنان مناڵیان به ڕاوستاوی،دانیشتوویی و یان له سه‌ر ئه‌ژنۆ ده‌بوو.هه‌ندێک جار ژنانی دووگیان مناڵیان کاتێ کار و کاسبی له سه‌ر زه‌وی و باغ دا ده‌بوو. له داب و نه‌ریتی زولوه‌کاندا(جۆرێک ئه‌فریقی) ئه‌بێ مناڵه‌کانی تریان ئاماده‌ی مناڵبوون بن.ئه‌وه به تێڕوانینی ئه‌وان به‌شێکی گرنگه له په‌روه‌رده‌ی مناڵ.
مێتۆده‌کانی مناڵبوون و ئه‌ڵته‌رناتیڤ:
مناڵبوونی ئاسایی له ماوه‌ی چه‌ند ده ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌ندێک ڕێگه/مێتۆد له له‌یه‌ن چه‌ند پزیشکێک ئاراسته کراون،که یارمه‌تی ژنی دووگیان ئه‌ده‌ن چۆن به ڕێگه‌یه‌کی ئاسایی مناڵی ببێت (به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار بکات).
Grantly Dick Reed پزیشکێکی بریتانییه،که وه‌ک لێکۆڵینه‌رێکی زانستی ده‌ناسرێت له باره‌ی هه‌سته‌کان و مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ کاتێ له دایکبوون به چالاکی. گرانتلی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هیچ چالاکییه‌کی جه‌سته‌یی فیزیۆلۆژیکی له گه‌ڵیا (زان) نابێ ببێته هۆی ئازار، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی باری ته‌ندرووستی گشتی باش بێت. له ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌و ده‌ستی که‌وت ،توانی بگاته ئه‌و باوه‌ڕه که هه‌ندێک له ژنان کاتێ مناڵبوون(زان) ئازاریان هه‌بوو و هه‌ندێکیان نه‌یانبوو، ئینجا ئه‌و پیی وایه که زان خۆی هۆی ئازار نییه به‌ڵکو هه‌ندێک فاکتۆر له پشت ئه‌و ئازاره‌دا هه‌ن که ئه‌بن به هۆی ئازار.ئه‌وانه‌ش بیر و هه‌سته‌کانی ژنه دووگیانه‌که‌ن که چۆن ده‌ڕواننه مناڵبوون بۆ نموونه ئایا ترس و وه‌همیان هه‌یه؟ چۆنکه ئه‌وه زۆر په‌یوه‌سته به درووستبوونی ئازار.ئه‌وه‌ش چاره ده‌کڕیت به ڕێگه‌ی وشیاری دان به ئافره‌ت له سه‌ر شێوه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و چۆنییه‌تی مناڵبوون.
شێوه‌کانی چاره‌سه‌ری: Relaxatietechnics - ته‌کنیکه‌کانی ئارامکردنه‌وه Training - ڕاهێنان Breathing/Respiratory training - ڕاهێنانی هه‌ناسه - General physical training ڕاهێنانی گشتی جه‌سته‌یی هه‌رواها باوکی کۆرپه‌له بانگهێشت ده‌کرێت بۆ به‌شداریکردنی له پڕۆسه‌ی مناڵبووندا به چالاکی.
Ferdinand Lamaze که پزیشکێکی ڕووسی بوو، مێتۆدکی تر ی درووست کرد.به بڕوای ئه‌و مرۆڤ هۆکاری فیزیۆلۆژیکی و ده‌روونی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر ئازار ده‌بێ بزانیت،پێش ئه‌وه‌ی که مناڵبوونه‌که بێ ئازار بێت. کاتێ ژانگرتن ئه‌و خۆڕاکێشان و خۆ گووشینه‌ی مناڵدان هه‌ندێک Nerve Impulse فه‌رمان/ئاماژه‌ی ده‌ماری ده‌رووست ده‌کات که بۆ لێکدانه‌وه بۆ مێشک ده‌نێردرێت. له گه‌ڵ گه‌شه‌ساندنی کۆمه‌ڵگه ی مۆدێرندا، ئه‌و ئاماژه‌یه وورده‌ووره وه‌کو وه‌رگرتن/ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئازار ده‌بیندرێت،به شێوه‌یه‌ک که خۆڕاکێشانه‌کانی مناڵدان که خۆی بێ ئازاریش بێت،ئازار درووست ده‌کات. به تێڕوانینی ئه‌وه که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هه‌یه به مێتۆدی لامازه، ئه‌ڵێن ئه‌و وه‌رگرتنه ڕه‌نگدانه‌وانه یان ئازار له هۆکاری ته‌جروبه‌یه‌کی که‌سایه‌تی نییه، به‌ڵام چۆنکه له هه‌موو ده‌ورووبه‌رماندا مناڵبوون به ڕووداوێکی زۆر دژوار و به ئازار ناسراوه. یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی مێتۆدی لاماز بنبڕ کردنی هه‌سته‌کانی ئازار و هه‌سته نێگاتیڤه‌کانه که له گه‌ڵ مناڵبووندا ده‌بیندرێت و'' وا ده‌زاندرێت'. ئه‌وه‌ش به ڕێگه‌ی لابردن/ له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ست و بیره‌ناخۆشانه، بۆ ئه‌و باوه‌ره‌ی که له ڕاستیدا خۆڕاکێشان و خۆگووشینی مناڵدان ڕۆڵێکی گرنگه له پرۆسه‌ی له دایکبوونی کۆرپه‌له‌دا. هه‌رواها مرۆڤ ژنه‌که ده‌بێت فێر بکات له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌کێشان به شێوه‌یه‌کی درووست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار نه‌کات.
Frederick Leboyer ی فه‌رانسه‌یی که پزیشکی ژنانه، مێتۆدێکی تر له مناڵبوونی دانا. ئه‌و پزیشکه له په‌ڕتووکه‌که‌یدا که له ساڵی 1975دا چاپی کردووه و سه‌ردێڕه‌که‌ی ئه‌ڵێت؛ ''له دایکبوونی بێ ئازار''. ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه که له‌دایکبوون کاریگه‌رییه‌کی ( ترس و تاسانی) هه‌یه له سه‌ر کۆرپه‌له،چۆنکه کۆرپه‌له له شوێنێکی تاریک و مناڵدانێکی گه‌رمه‌وه له ناکاو دێته ناو شوێنێکی سارد،وشک، ڕوناک و پڕ له ده‌نگه‌ده‌نگ. ئینجا باشتر وایه که مناڵبوون له شوێنێکی نیوه تاریک و زۆر بێده‌نگ دا بێت و دوای له‌دایکبوونی کۆرپه‌له زوو له سه‌ر زگی دایک دابندرێت. نێوکی کۆرپه‌له کاتێک ببڕدرێت که کۆرپه‌له له ده‌ست و پێلێدان و گریان لێ بووبێته‌وه (ئارام بێت) بۆ ئه‌وه‌ی که کۆرپه‌له تا ڕاده‌یه‌کی باش بتوانێت ئۆکسیژێن وه‌رگرێت. له دواییدا پشتی کۆرپه‌له ده‌شێلدرێت و له ناو ته‌شته ئاوێکدا که پله‌ی گه‌رمای وه‌کو پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ی ئه‌وه ده‌شۆردرێت. لۆبۆیه‌ر پێیوایه به‌م ڕیگه‌یه، مناڵه‌ساوایه‌که که‌متر ده‌گریه‌ت و هاوار ده‌کات، چۆنکه هه‌ستی ترسی نییه.ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لۆبۆیه‌ر له لایه‌ن هه‌ندێک له پزیشکه‌کانی تر جێگه‌ی گوومانه.له‌م باره‌وه تا ئێستا هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی نه‌کراوه. لایه‌نگرانی باوه‌ڕی لۆبۆیه‌ر ئه‌م ته‌کنیکه زۆر به ئه‌رینی ده‌زانن له سه‌ر مناڵبوون، نه‌ک بۆ دایک و هه‌رواها بۆ کۆرپه‌له. ئه‌وانه‌ی که دژ به‌م ته‌کنیکه‌ن پێیانوایه که مناڵبوون له شوێنی نیوه تاریک باش نییه،چۆنکه مرۆڤ نا‌توانیت به باشی حاله‌تی دایک و کۆرپه‌له هه‌ڵسه‌نگێنێت و شۆردنی کۆرپه‌له به ئاوی گه‌رم ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که ڕێفلێکسی هه‌ناسه بوه‌ستێنێت.
Robert Bradley له مێتۆدی برادلی دا تیشک خراوه‌ته سه‌ر زه‌رووریبوونی ئازارشکێنه‌کان. له‌م ته‌کنیکه‌دا ئاماژه له سه‌ر خۆئارامکردنه‌وه‌یه به‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌کێشان به زگ. مرۆڤ ئه‌بێ ئافره‌ته‌که فێر بکات چۆن هه‌ناسه بکێشێت و کام ماسوولکانه تاکو وێڕای خۆڕاکێشان و خۆگووشینی مناڵدان به‌کاری بهێنێت. هه‌رواها بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی ئازار، کارێکی وا بکرێت که بیر له به‌سه‌رهاتی خۆش بکرێته‌وه. ئه‌و تێئۆرییه‌ی برادلی کراوه به کۆرس(ده‌وره) و ژنان له ماوه‌ی شه‌ش مانگی دووگیانیاندا ڕاهێنانی له سه‌ر ده‌که‌ن. لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌درێت که دایک خۆی به چالاکی هه‌نگاو بنێت بۆ مناڵبوون بێ پێویستی به به‌کارهێنانی ده‌رمان. سه‌رجه‌م ئه‌و مێتۆدانه(ڕێگانه)ی مناڵبوون به تایبه‌تی له ئه‌مریکادا جێگه‌ی هه‌ڵسانگاندنن. مێتۆدی لاماز و برادلی زۆر کاری پێ ده‌کرێت و فیریان ده‌که ن.بابه‌ته‌که ئێستاش هه‌ر له گفتوگۆ دایه(بیری جۆراوجۆر هه‌یه)، و هه‌ندێک پێیانوایه که خاله‌باشه‌کان/کاریگه‌رییه ئه‌رینییه‌کان مێتۆده‌کانی به ته‌واو ده‌روونیPsychological) ) که باشتر وایه کاریان پێ بکرێت. له ئه‌زموونی کاردا ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و ژنانه‌ی که به ڕێگه‌ی یه‌کێک له‌م مێتۆدانه یارمه‌تی ده‌درێن بۆ مناڵبوون،ماوه‌ی که‌متر ژانیان هه‌یه، که‌متر ده‌رمانی سڕکه‌ریان پێویسته و تێڕوانینێکی ئه‌رینی یان خوود پۆزیتیڤیان هه‌یه و هه‌رواها له کۆرپه‌له‌کانیشدا دیار که‌وتووه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشیان هه‌بووه.
مناڵبوونی بێ ئازار پڕۆسه‌ی منالبوون یه‌که‌مجار زیاتر کاتده‌خایه‌نێت و ترس و نائارامی ده‌روونی و کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر هه‌بوونی ئازار.له هۆکاری ئه‌وه‌دا نه ته‌نیا هێزی شاراوه‌ی دایک به‌ڵکو هی کۆرپه‌له‌ش به‌کار دێت.ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوویان ماندوو بوون ئه‌وه پرۆسه‌که دژوارتر ده‌بێت. ئینجا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئافره‌ته‌که داوای ده‌رمانی سڕکه‌ر ده‌کات. ئه‌م ده‌رمانه سڕکه‌ره ی که له مامانیدا زۆر باوه به ڕێگه‌ی Epidurale analgesie ( ماده‌ی سڕکه‌ر به ده‌رزی له ڕێگه‌ی پشته‌وه،به‌شی خوارێ لێدان). به لێدانی ئه‌م ده‌رمانه ته‌نیا زگ تا ئه‌ژنۆ سڕ ده‌کرێت. له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئافره‌ته‌که شل و خه‌واڵوو نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی دایک بتاونێت مناڵبوونه‌که ببینێت و بنزانێت چی ڕووی ئه‌دات. مێتۆدی مناڵبوون بێ ئازار بۆ هه‌موو ئافره‌تێک نابێت. له هه‌ندێک نه‌خۆشی و کێشه‌ی پشت، نه‌خۆشی په‌ستانی خوێن،تا و یان هه‌سته‌وه‌ری به ماده‌کانی سڕکه‌ر،نابێت ئه‌م ته‌کنیکه به‌کار بێت. ئینجا هه‌ر ئافره‌تێک که بیه‌وێت به‌م میتۆده مناڵی ببێت،ئه‌بێت پێشکات له لایه‌ن پزیشکی بێهۆشکه‌ر/ Anesthsist پشکنینی بۆ بکرێت.
نائارامی ده‌روونی Stress هۆکاره بۆ مناڵبوونی پێشکات له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی دانیمارکیدا که له نێوان 5.459 ژن له سییه‌م حه‌فته‌ی دووگیانیاندا دیار که‌وت که ناهه‌مواریه‌کانی ده‌روونی یان Stress له کۆتایی ماوه‌ی دووگیانی‌دا کاریگه‌ری نه‌رینی هه‌یه له سه‌ر'' مناڵبوون زووتر له کاتی خۆی''. 197 ئافره‌ت که پرسیاریان لێکرابوو،زووتر له کاتی خۆیان مناڵه‌که‌یان بووبوو.ئه‌وان ته‌مه‌نیان له 20 ساڵ که‌متر بوو،بێکار بوون و ئیدی نه‌شیان ده‌خوێند. ئه‌و مێکانیزمه‌ی نائارامی ده‌روونی که کاریگه‌ری له سه‌ر له دایکبوون هه‌یه دیار نه‌کراوه. هه‌رواها لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌که‌ی یابانیش Japon پییوایه که ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌سته‌کانی نیگاتیڤ که په‌یوه‌سته به دووگیانی و کێشه‌ی که‌مکێشی( وه‌زنی کۆرپه‌له که‌م بێت) له کاتێ له دایکبووندا هه‌یه.
سێکس دوای مناڵبوون دوای مناڵبوون مناڵدان تا چه‌ندین حه‌فته خوێنڕێژی هه‌یه. ئه‌گه‌ر هاتبێت و مناڵبوونه‌که به ته‌کنیکی episiotomy واته له‌ش به مقه‌ست بڕابیت- له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر هه‌سته‌وه‌ر و به‌ئازاره.ئینجا باشتر وایه کرده‌وه‌ی سێکس نه‌کرێت تاکو خوێنڕێژی ڕاده‌وه‌ستێبرین چاک ده‌بێته‌وه و هه‌رواها گرنگ ئه‌وشه که ئافره‌ت خۆشی مه‌یلی بۆ سێکس هه‌بێت.له هه‌ندێک جووتدا(ژن و پیاو) ماوه‌ی سێ تا چوار حه‌فته و جاری واشه زیاتر له مانگێک ده‌خایه‌نێت. له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی زانکۆی Utah (ئه‌مریکی) دا که له نێوان 42 جووتیان پرسیبوو ده‌رکه‌وت که ماوه‌ی ده‌ستپێکردنه‌وه به سێکس دوای مناڵبوون که‌م یان زیاد 4 حه‌فته‌یه.
جیاوازی له گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا چۆنکه سه‌ری مرۆڤ زۆر گه‌وره‌یه، و هه‌رواها له به‌ر چۆنیه‌تی و شکڵی حه‌وزی ئافره‌ت (مرۆڤ ناچاره له سه‌ر دوو پێ بڕوات)، ئینجا بۆیه له دایکبوونی مرۆڤ دژوارتره تاکو له دایک بوونی ئاژه‌ڵ.
سه‌رچاوه
ک/ Verplegen van Zwangeren,Barenden,kraamvrouwen en pasgeborenen dkw 410 http://nl.wikipedia.org/wiki/Bevalling http://nhg.artsennet.nl/uri/?uri=AMGATE_6059_104_TICH_R187806631422698
25 ژانیوه‌ری 2008 هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|