|
مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی نیشتمانی له خه‌ونه‌وه بۆ له‌بیرچوونه‌وه.

به‌ختیار سه‌عید
له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا مۆزه‌خانه پانتاییه‌کی
گه‌وره‌یه بۆ پێناسه‌کردنی خاک و نه‌ته‌وه ، بۆ نموونه گه‌ر بیانییه‌ک
بچێته ولاتێکی وه‌کو فه‌ره‌نسا ڕاسته‌وخۆ ده‌پرسێت مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر
له‌کوێیه، یاخود که ده‌چیته شارێکی گه‌وره‌ی وه‌کو له‌نده‌ن بێ هیچ
چه‌ندوچوونێک ده‌پرسیت ته‌یت گه‌له‌ری له‌کوێیه، کاتێکیش ده‌چیته
هۆڵندا پرسی مۆزه‌خانه‌ی (ڤان کوخ) ده‌کرێت، باشه که بیانییه‌ک دێته
کوردستان ده‌بێت چی پیشانی ئه‌و میوانه بدرێت، کامه‌یه ئه‌و مۆزه‌خانه
گرنگ و به‌رچاوانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی داوه‌و
بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ زانیاری له‌سه‌ر کلتوری کوردی و ببێته پێگه‌یه‌ک
بۆ هه‌موو منداڵانی گه‌له‌که‌مان که له ڕێگای ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌وه
مێژووی ڕابردووی خۆیان بزانن.

له کوردستاندا دوو پڕۆژه‌ی مۆزه‌خانه هه‌بووه به‌ڵام تا ئێستا له‌به‌ر
نا دڵسۆزی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌یشتۆته ئاکام، باشترین
نموونه‌ش مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی نیشتمانی سلێمانییه که بپێی به‌رنامه‌که
بوایه ده‌بوایه دوو ساڵ پێش ئێستا واتا ساڵی 2006 ده‌رگاکانی ئه‌و
مۆزه‌خانه‌یه بکرایه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هۆی ناگرنگی پێدانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به پڕۆژه‌یه‌کی له‌وجۆره پڕۆژه تاکو ئه‌مڕۆ که تۆی خوێنه‌ر
ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه پڕۆژه‌که نه‌ک ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵکو
هێشتا نه‌کراوه‌ته‌وه به‌شێکی زۆری کاشی ڕووکار‌ی بیناکه که‌وتۆته
خواره‌وه باشه گه‌ر 20 ساڵی تر سه‌یری ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه بکه‌ین ده‌بێت
چی لێ هاتبێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕماندنه له‌و مانگی ڕابردووه‌دا
هونه‌رمه‌ندێکی پسپۆڕ له‌بواری دیزاینی مۆزه‌خانه له فه‌ره‌نساوه
هاتبوون بۆ بینینی شێوه‌ی مۆزه‌خانه‌که له ڕاپۆرته‌که‌یدا نووسیوێتی
بینایه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌نها چوارچێوه‌که‌ی به‌که‌ڵک دێت، له‌دوای
ئه‌وه‌شه هێشتا مۆزه‌خانه‌که هیچی بۆ نه‌کراوه، له‌و بڕوایه‌دا نیم
به‌مزوانه‌ش هیچی بۆ بکرێت چوونکه مۆزه‌خانه که‌ی گرنگه تاکو خه‌مخۆری
هه‌بێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژی 9/9/2008 هونه‌رمه‌ندانی سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌ی
مۆزه‌خانه‌که له‌ناو بینایه‌ی مۆزه‌خانه‌که کۆنگه‌ره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیان
ئه‌نجامدا بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له‌به‌رامبه‌ر
گه‌یشتنی ئه‌نجامی پڕۆژه‌که به‌و ئه‌نجامه به‌ڵام تاکو ئێستا حکومه‌ت
وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆی نه‌داوه‌ته‌وه که داخۆ به‌رنامه‌ی داهاتوویان چییه
بۆ مۆزه‌خانه‌که.
به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌شاری هه‌ولێریش ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی که
دانرابوو له‌و نزیکانه‌دا به‌ردی بناغه‌ی دابنرێت، به‌ڵام له‌جیاتی به‌ردی
بناغه پارچه زه‌ویه‌که کرایه پارک، ئه‌مانه هه‌موویان ئاماژه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مۆزه‌خانه‌و لایه‌نی هونه‌ری
جدی به‌لاوه گرنگ، ئه‌ونده‌ی خۆی به‌لایه‌نه لاوه‌کییه‌کانه‌وه خۆی
سه‌رقاڵ کردووه.
شایانی باسه بیرۆکه‌ی درووست‌کردنی پڕۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی
سلێمانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ڕێبوار سه‌عید)ه‌وه داڕێژراوه بۆ
ماوه‌ی 15 ساڵه کاری بۆ ده‌کات و له‌نێوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌کاندا
تایلۆی شێوه‌کاره جیهانییه‌کانی بۆ کۆکردۆته‌وه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه
حکومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی له‌و جۆره‌ی پێخۆش نییه، گه‌ر نا بۆ کاری جدی
بۆ ئه‌نجام نادات؟
|