٢٩\١٠\٢٠١٠
موراد
کارایلان:
ئه‌گه‌ر به مافی پاراستنی ره‌وای ئێمه ده‌لێن تیرۆر، ده‌با
وابێت.
سازدانی: ئه‌رتوغڵرول ماڤی ئۆغلو
گفتووگۆی رۆژنامه‌ی
رادیکالی تورکی له‌گه‌ڵ موراد کارایلان.
ئه‌کرێ
رێگاکه درێژ بێت، ئێمه به‌سه‌ر رووبارێکی بچووک دا تێده‌په‌رین، له
پێشمان دا هه‌رێمێکی سه‌ر سه‌وز هه‌یه، له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌رێمه‌دا،
چه‌ندین مرۆڤی چه‌کدار له به‌رده‌ممان په‌یدا بوون، له‌سه‌رو ئه‌وانیشه‌وه،
مرۆڤێک که ناوکه‌ی له هه‌موو لایه‌کی جیهانه‌وه له‌سه‌درێری گه‌شتی
هه‌واڵه‌کاندا هه‌یه، واته موراد کارایلان، چه‌ند هه‌نگاوێک هات به‌ره‌و
پیرمان و ده‌ستی بۆ درێژ کردم و پێی ووتین، به‌خێر بن.
نوسه‌ر و رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌ی ڕادیکالی تورکی، 'ئه‌رتوغڵرول ماڤی
ئۆغلو' ده‌رباره‌ی پێشوازی کردنی تیمه رۆژنامه‌وانیه‌که‌یان له لایه‌ن
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌جه‌که موراد کارایلانه‌وه ،به‌م
شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه باس ده‌کات.
کارایلان له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که له گه‌ل رۆژنامه‌وان، ماڤی ئۆغلو دا
ئه‌نجامی داوه، چه‌ندین بابه‌ت که جێی بایه‌خی هه‌موو لایه‌کن، هه‌لسه‌نگاند.
بابه‌تی یه‌که‌مینیش قۆناغی بێ چالاکیه که له رۆژی 31ی ئۆکتۆبه‌ر
واتا، پاش 3 رۆژی دیکه کۆتایی پێدێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ئاگربه‌ست بێ سنووره، موراد کارایلان ووتی:
له ڕاستی دا ئێمه هه‌میشه لایه‌نگری ئاگربه‌ستین، ئێستاش نۆره‌ی لایه‌نی
به‌رامبه‌ره، پێویسته هه‌نگاوگه‌لێک که متمانه ده‌به‌خشن، بنێن، وه‌کو
هه‌نگاوێکیش ده‌توانن ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕاوه‌ستێنن. بابه‌تی چاوپێکه‌وتن
له‌گه‌ل ئۆجالان دا زۆر گرنگه، ڕۆژگار و پرۆسه‌که زۆر هه‌ستیاره،
ئێمه چاودێری ده‌که‌ین و له چاوه‌روانی داین و به‌و پێیه‌ش بریار
ده‌ده‌ین.
وه‌لامی کارایلان ده‌رباره‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی په‌که‌که له چیاکان،
زۆر ڕوونه.
په‌که‌که سیسته‌مێکه به ئاسانی دانه‌مه‌زراوه و به ئاسانیش هه‌لناوه‌شێته‌وه.
ئه‌م وه‌لامه‌ش له‌هه‌مان کاتدا، بۆ ئه‌و که‌سانه‌شه که حسابی له‌ناوبردن
ده‌که‌ن.
ئێمه خاوه‌نی ئه‌زمون و تاقیکردنه‌وه‌ین، ده‌توانین خۆمان له چیاکان
دا بپارێزین و بژین، هه‌مان ئه‌و ئه‌زمونه‌مان له پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان دا هه‌یه، ئه‌و ووتانه‌ی که ده‌لێن هه‌ندێ که‌س ده‌چنه
نۆروێژ و هه‌ندێکیشیان ده‌چنه‌وه ماله‌کانی خۆیان، بێبنه‌مان، ئه‌م
مرۆڤانه بۆ چاره‌سه‌ری هاتوون، چۆن ده‌چنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان یان
ده‌چنه نۆروێژ؟ په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕاستییه‌ش بۆ گه‌لی تورکیا و ئه‌رته‌شی
تورک به‌واتای تێکچوون نییه، ئه‌مه ڕاستی چاره‌سه‌رکردنی گرێیه‌کی
سیاسیه. چه‌ندین هێزی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌ولیان داوه ئێمه له ناوبه‌رن،
به‌لام نایانتوانیه‌وه ئه‌و کاره بکه‌ن و ئێمه‌ش له‌ناو نه‌چووین، ئه‌گه‌ریش
بخوازرێ ئه‌وا رێگای توندوتیژی به‌رده‌وام بێت، له ڕه‌وشێکی وه‌هادا،
باوه‌ر بکه‌ن هێزی په‌که‌که زیاتر ده‌بێت.
کارایلان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد، باسی له دوو پرۆژه کرد.
یه‌که‌مینیان، پرۆژه‌ی ده‌وله‌ته، به ووته‌یه‌کی دیکه، سیاسه‌تی په‌یوه‌ندیدار
به کورده که له لایه‌ن ئاکه‌په‌وه ئاماده کراوه.
کارایلان، دوه‌مین پرۆژه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری، وه‌کو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری
دێموکراتی خسته‌ڕوو.
به پێی کارایلان، جه‌وهه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی ئه‌وه‌یه که
یه‌کێتیه‌کی به زۆره ملێ، وه‌رچه‌رخێنێته یه‌کێتییه‌کی دلخوازانه.
سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که، موردا کارایلان، له به‌شێکی
دیکه‌ی ئاخاوتنه‌کانی دا، چه‌مکی تێگه‌شتن له تیرۆری هه‌لسه‌نگاند.
موراد کارایلان، ده‌رباره‌ی پرسیاری ئه‌و کارانه‌ی که له رابردوو دا
به‌رامبه‌ر به هاولاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراون، ره‌خنه‌ی له خۆی
گرت و جارێکی دیکه رایگه‌یاند که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وان له به
رووداوگه‌لێکی وه‌کو رووداوه‌که‌ی په‌یانیسه‌وه نیه و ووتی: به
وشیارییه‌وه ئه‌و رووداوانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێمه.
کارایلایان ووتیشی:
پره‌نسیبی ئێمه له ئێستا و داهاتووش دا بۆ ئه‌وه‌ی که زیان به مه‌ده‌نیه‌کان
نه‌کوێت، دیاری کراوه و هێزی خۆشمان به پێی ئه‌و پره‌نسیپانه
رێکخستووه.
کارایلان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌ڤگه‌ره‌که‌یان وه‌کو ته‌ڤگه‌رێکی
تیرۆرستی به‌ناو ده‌کرێت ووتی:
ئێمه تەڤگە‌ری گه‌لین، ره‌وا و مافدارین،
ئه‌گه‌ر به مافی پاراستنی ره‌وای ئێمه ده‌لێن تیرۆر، ده‌با وابێت. به‌لام
مافی پاراستنی ره‌وا له ته‌واوی جیهاندا، له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشه‌وه،
په‌سه‌ند کراوه.
info@newroz
www.newroz.tv/kurdi
|