په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٥\٢٠١٣

نا بۆ دووبارەبوونەوەی گۆپتەپە و ھەڵەبجەیەکی تر.
 


ئەمرۆ لەکاتێکدا یادی کۆمەڵکوژی ‌و گازبارانکردنی گوندی گۆپتەپە دەکەینەوە کە دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خۆپێشاندەرانی کوردانی رۆژئاوا لەلایەن حکومەتی سوریاوە، لەگومان دەرچووە، ساڵی ١٩٨٨ بەپێشچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە نەک ھەر گوندی گۆپتەپە، بەڵکو چەندین گوندی گەورەو قەرەباڵغی ھاوشیوە ئەنفالکران‌و گازبارانکران، بەھۆیەوە بەھەزاران مرۆڤ گیانیان لەدەستداو بەھەزارانیش برینداربوون، گوندی گۆپتەپەو عەسکەر لەم رۆژەدا بووە مەیدانێکی لە ترسناک تەرمی مرۆڤ ‌و مەل‌وبالندەوئاژەڵی کێوی ‌و ماڵی . کەچی وەک دەبینین ھێشتا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەندوعیبرەتی لەو تاوانەو ئاسەوارە خراپەکانی وەرنەگرتووە، رژێمێکی تری بەعسی بەرلەوەی دەست بۆ چەکی کیمیاوی بەرێ نزیکەی ٨٠٠٠٠ ھەشتا ھەزار لەخۆپیشاندەران کوشتووە، رۆژبەرۆژیش ئەگەری مەترسیدارتر دێنە پێشەوەو ئاماژەکان رونن.. پێناچێت بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لەسوریا ھیچ بەربەستێکی لەبەردەمدابێ ھەرچی دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیایە دەڵێت بەڵـگەی زیاتر لە بارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن حکومەتی سوریاوە لە دژی خۆپیشاندەران لەبەردەستن. ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەڵـگەکان لە لایەن دەزگا زانیاریـیەکانی ئەمەریکا‌وە پـشـتڕاستکراونەتەوە.


سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەوەی بە جێگای نیگەرانیـیەکی زۆرداناوەو دولێت: ئەو ھێرشە وەک تاوانێکی جەنگ وایە و دەبێت بەھێڵێـکی سوور دابنرێت لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە. ھەردەربارەی ئەو تاوانەش کۆشـکی سـپی دانی بەو راستیەداناوە کە حکومەتی سوریا بڕێـکی کەم لە گازی سارینی لە دژی خۆپیشاندەران بەکارھێناوە.


ئەوەی ھەتا ئێستا زانراوە سوریا برێکی زۆر چەکی کیمیاوی لەبەردەستدایە، ئەمەش زۆرمەترسیدارە کە دەسەڵاتدارانی ئەو حکومەتە بەو دیدە درندایەتیەوە پێشبینی تاوانی گەورەو گازبارانی ھاوشێوەی ھەڵەبجە دەکرێت، چونکە وەک زانراوە ھەتا ئێستا نزیکەی ٧٠٠٠٠ ھەزارکەس لە خۆپیشاندەران بوونە قوربانی روبەروبوونەوەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، لێرەوە ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەکە ھەمان خەمساردی‌و بێباکی دوبارە نەکەنەوە کە دەرھەق بە کوردانی باشور لەھەشتاکانی سەدەی رابوردوھەیانبوو لەسۆنگەی بێدەنگیانەوە چەکی قەدەغەکراو بەکارھێنراو تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدران . ھەموو دنیا شاھیدی روداوەکانی عێراق‌و ئەو تاوانە گەورانەیە کە لەسەدەی رابوردودا دژبەخەلکی عێراق بەگشتی‌و گەلی کورد بەتایبەتی ئەنجامیدان، ئێمە پێمانوایە رێمی بەعس لە سوریا ھەمان کاردانەوەی لەبەرامبەر کوردەکان ھەبێت لە سوریا.


رێکخراوی سپی داواکارە ئەنجومەنی ئاسایش‌و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەئەرکی خۆیان ھەستن‌و رێگە نەدەن لەسوریا نەکوردونەھیچ گروپێکی تربەرپەلاماری گازی کیمیاوی بکەونەوە .
 


رێکخراوی سپی بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکانی کوردستان
٣\٥\٢٠١٣
wadisul@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک