٢٢\٦\٢٠١١
نا بۆ
مووچهی نادادپەروەرانەی خانەنشینی بۆ پارلەمانتاران و وەزیرەکان.
بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان..
ئێمە ئەو کەس و لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە، دژ بە
خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران و وەزیرەکانین بەو مووچه زۆرەی
دیاریکراوە ،پێمان وایە نوێنەرانی گەل نابێت مووچهیان هەبێت بەڵکە لە
پای کارەکەیان پاداشت بکرێن ،خانەنشینکردنی پارلەمانتاران بە تایبەتی
لە ماوەی دوو ساڵ بۆ لاوەکانیان توێژێکی
مشەخۆر لە کۆمەڵگا بەرهەم دەهێنێت ،ئەم نوێنەرانەی گەل لە جیاتی
خزمەتکردنی کۆمەڵگا دەبنە بار بەسەر هاوڵاتیانی کوردستانەوە.
چ رەوای هەقە لە تەمەنی سەرەتای لاوێتیەوە تا مردن ئێمە کەسانێکی نا
بەرهەم هێنەر بە سامانی گشتی بەخێوبکەین بە ناوی نوێنەرانی گەلەوە.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوە و رێگا
نەدەن بەم شێوە نا دادپەروەرانەیە یاری بە سامانی گشتییەوە بکرێت و
رێگا لەم هەنگاوەی پارلەمانتاران بگرترێت کە چەندین کەس و لایەن لە ناو
پارلەمان بە نیازن بەم فێڵە یاساییە کە ئەو پەڕی نا دادپەروەرانەیە
ئەنجامی بدەن، بە یاسا فێڵ لە گەل بکەن.
هاوکات داواکاریشین چاوێک بە مووچهی خانەنشینی پارلەمانتارن و
وەزیرەکانی خولەکانی پێشووی پارلەمان و کابینەکانی رابردووی
وزارەتەکاندا بخشێنرێت ،مووچهی خانەنشینییەکانیان لە
ده ئەوەندەی کەمترین مووچهی شەهیدان زیاتر
نەبێت.
بۆ پەیوەندیکردن:
Alimahmud2001@yahoo.com
07503714620
تکایه ناوی سێینه
و پیشە و ناونیشانتان
بنێرن.
- وێنەیەک بۆ پارلەمانی کوردستان.
- ئەنجومەنی وەزیران.
کەمپینی نا بۆ مووچهی نادادپەروەرانەی خانەنشینی بۆ پارلەمانتاران و
وەزیرەکان
|