نامەکەی کاک ناسر
حیسامی بۆ کەمپینی(موچە بۆ دایکانی کوردستان)و چەند تێبینییەک.
سه‌لام عه‌بدوڵا
ئه‌و نامه‌یه ئیمزا ناکه‌م.
ناسری حیسامی
نامه‌یه‌کم به‌ده‌ست گه‌یشتووه که ئیمزای بکه‌م.
ئه‌و نامه‌یه، که به نیازی وه‌ڕێخستنی که‌مپه‌ینێک نووسراوه، ده‌یان
ڕێکخراوی مه‌ده‌نی و تاکه‌که‌س ئیمزایان کردووه. نامه‌که ئه‌وه‌یه:
موچەی مانگانە بۆ دایکانی
کوردستان دابین بکەن.
بۆ حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی
کوردستان!
راستییەکی سادەو لەبەرچاوە کە هەرکەسێک کاری
کۆمەڵایەتی بەرهەمهێنەر ئەنجام بدا(مامۆستا، کرێکار، جووتیار،
فەرمانبەر یان شوفێر...هتد)، لەبەرامبەریدا کرێکەی وەردەگرێ. تەنها
دایکەکان گەورەترین و سەخترین و بەبەهاترین کاری کۆمەڵایەتی
بەرهەمهێنەر(کاری ناوماڵ و پەروەردەکردنی منداڵ) ئەنجام دەدەن و بە
جوانترین و مەزنترین و میهرەبانترین کەس لەلایەن پیاوانەوە وەسفدەکرێ،
کەچی لەو مافە بێبەشن و بەبێ بەرامبەر کاری کوێلایەتی شەوڕۆژ لە ناو
چواردیواری ماڵەکانیان ئەنجامدەدەن.
هەموو شاعیر، هونەرمەندو بەرپرسەکانی حزب و حکومەت لەبۆنەی جیاجیادا
دایک بە پیرۆز ناودەهێنن یان دەڵێن"بەهەشت لە ژێرپێی دایکەکانە"، کەچی
ملیونان دایک هێشتا ساکارترین مافیان پێ ڕەوا نابینرێ و دەبێ چاوەڕوانی
دەستی هاوسەرو کەسوکارەکانیان ببن.
ئەمە دژ بە ئەقڵ و لۆژیکی مرۆیانەیەو ئیدی دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت.
بۆ ئەوەی کۆتایی بەم زوڵمە بهێنرێت و هەنگاوێکی زیاتر بەرەو بەدیهێنانی
مافی یەکسانی ژن و پیاو بنێین، ئێمە وەک سەرنووسەرانی رۆژنامە، گۆڤار،
ژنانی ناوماڵ و ئەندام پەرلەمان و سایتە ئەلکترۆنییەکان، داوا لە
حکومەت و پەرلەمان دەکەین، موچە بۆ ئەو ژن و ئافرەت و کچانە ببڕنەوە کە
کاری ناوماڵ دەکەن.
من ئه‌و نامه‌یه ئیمزا ناکه‌م و له‌و که‌مپه‌ینه
پشتیوانی ناکه‌م، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م: دایکایه‌تی
و کاری ناوماڵ دووشتی جیاوازن. دایکایه‌تی، وه‌ک له ناوه‌که‌یه‌وه
دیاره، ژنانه‌یه. ئه‌و ژنانه‌ی منداڵیان ده‌بێ، پێویسته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک
بۆ منداڵبوون مۆڵه‌تیان پێ‌بدرێ و له‌و ماوه‌یه‌دا له مووچه‌ی ته‌واو
و خزمه‌تگوزاریی پزیشکی به‌هره‌مه‌ند بن. کاری ناو ماڵ، مه‌رج نییه،
هه‌ر کاری ژنان بێ.
دووهه‌م:
کاری ناوماڵ، له کوردستان زیاتر ژنان ده‌یکه‌ن، به‌ڵام مه‌رج نییه تا
سه‌ر وا بمێنێ و به تایبه‌ت لایه‌نگرانی مافی ژنان ده‌بێ داواکانیان
ڕووی له‌وه بێ که ئه‌م کاردابه‌شکردنه بگۆڕدرێ. ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت ئه‌و
داوایه، جێبه‌جێ بکا و، بۆ کاری ناوماڵ مووچه‌ی مانگانه بدا به ژنان
، کاری ناوماڵ به ڕه‌سمی و یاسایی ده‌کرێته کاری ژنان. ئه‌وه
جیاوازیی کاری ژنانه و پیاوانه ده‌کاته یاسایی و به پێچه‌وانه‌ی
خواستی واژۆکارانی نامه‌که‌یه. باشتر ئه‌وه‌بوو داوا بکرێ ژنان، وه‌ک
پیاوان ده‌رفه‌تی کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵیان بۆ پێکهێنرێ تا هه‌م
ئاستی به‌ڕێچوونی سه‌رجه‌م خێزانه‌که بچێته‌سه‌ر و هه‌م ژنان له
خێزاندا چاو له‌ده‌ستی پیاوان نه‌بن. ئه‌و‌کات کاری ناوماڵیش، ده‌بێته
ئه‌رکی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان نه‌ک ته‌نیا ژنان.
سێهه‌م:
ژنان بۆ دایکایه‌تی، له وڵاتانی هه‌ره پێشکه‌وتووی دنیاش، به
درێژایی ته‌مه‌نیان پاره وه‌رناگرن. ته‌مه‌نی دایکایه‌تی سنوورداره.
له جه‌ند هه‌فته و چه‌ند مانگ تێناپه‌ڕێ. ئه‌و ژنه‌ی منداڵه‌که‌ی ده‌چێته
خوێندنگه یان زانکۆ یان ژنی هێناوه یان شووی کردووه، یان خۆی نه‌وه
ونه‌تیژه‌ی هه‌یه، پاره‌ی دایکایه‌تی وه‌رناگرێ.
چواره‌م:
بۆ چی ده‌بێ هه‌موو ژنان بۆ کاری ناوماڵ پاره وه‌ربگرن؟ ئه‌و ژنه‌ی له
خێزانێکی بازرگان یان خاوه‌ن کۆمپانیا و ده‌وڵه‌مه‌نده، یان له
ژیانێکی ته‌سه‌ل به‌هره‌مه‌نده و به پێویستی نازانی یان نایهه‌وێ له
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ کار بکا، بۆچی مووچه له حکوومه‌ت وه‌ر بگرێ؟ ئه‌و
مووچه‌یه ناوی چییه؟ له کوێی جیهان شتی وا هه‌یه؟
له‌وه ده‌چێ حکوومه‌ت به خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌کی بێ‌بنی داهات بزانرێ،
یان حکوومه‌ت به گه‌نده‌ل بزانرێ بۆیه داوای حاتهمبهخشیی وای لێده‌کرێ،
ئه‌گینا حکوومه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌بێ بۆ خزمه‌تگوزاریی به‌سوودی کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌رجی بکا، بۆ بیدا به ژنانی ده‌وڵه‌مه‌ندان که خه‌ریکی ڕازاندنه‌وه‌ی
سفره‌ی سه‌یر و عه‌جایبن و کاری ناوماڵیش به خزمه‌تکارانی فیلیپینی ده‌که‌ن
؟ ئه‌گه‌ر که‌سانێک ڕه‌خنه‌یان له گه‌نده‌ڵییه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بۆ
پێش‌پێگرتنی، نه‌ک ڕێگا دیتنه‌وه بۆ حاتهمبهخشیی زیاتر.
له جیاتی ئه‌و داوایانه‌ی نامه‌که، باشتر بوو
داوای شتی ئاوا بکرێ:
-هه‌موو شارۆمه‌ندان له ده‌رمان و خزمه‌تگوزاریی
پزیشکیی پێویست بۆ پاراستنی ته‌ندروستییان به‌هره‌مه‌ند بن.
- هه‌موو شارۆمه‌ندان، ده‌رفه‌تی کارکردنیان بۆ دابین بکرێ و، ئه‌و که‌سانه‌ی
ئاماده‌ن کار بکه‌ن، ژن بن یان پیاو، تا ئه‌و کاته‌ی کاریان بۆ دابین
نه‌کراوه، بیمه‌ی بێکارییان پێ بدرێ. (ئاشکرایه بیمه‌ی بێ‌کاری، بۆ ئه‌و
که‌سانه‌یه ئاماده بن کار بکه‌ن به‌ڵام کاریان ده‌ست نه‌که‌وتووه.
ئه‌وه‌ی توانای کارکردنی هه‌بێ، کاری ده‌ست بکه‌وێ و کار نه‌کا، بیمه‌ی
بێ‌کاری وه‌رناگرێ).
- هه‌موو شارۆمه‌ندێک، ژن بێ یان پیاو، توانای کارکردنی هه‌بێ یان نا،
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیانێکی شایسته‌ی بۆ دابین بکرێ که له هه‌ژاری و
ده‌سته‌نگی بیپارێزێ. (مه‌به‌ست پاراستنی شارۆمه‌ندانه له هه‌ژاری،
نه‌ک پاره دابه‌شینه‌وه له نێو ژناندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵیان
پێگه‌یاندووه، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن و کاری ماڵه‌وه ده‌که‌ن. هیچ
حکوومه‌تێکی جیهان بۆ کاری ناوماڵ مووچه نادا به هیچ ژن و پیاوێک).
هه‌ر شارۆمه‌ندیک به هۆی پیری، نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌کی دیکه توانای
کارکردنی نه‌ماوه، پێویسته کۆمه‌لگه ئه‌رکی دابینکردنی ژیانی بگرێته
ئه‌ستۆ.
27/04/2009
ستۆکهۆڵم
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چەند تێبینییەک.
1- لەبارەی خاڵی یەکەم: کاک ناسر لە واقیعی ئیمڕۆی کوردستان و بە پلەی
یەکەم هەر کاری ژنانەو خۆیشت ئەوە دەزانی و تا ئەمە زاڵە، دەبێ هاوار
بکەین: نابێ ئەو کارە بە خۆڕایی بکرێ و ئیدی بەسە!
2- لەبارەی خاڵی دووهەم: تا زۆربەی ژنان کاری ناوماڵ بکەن، دەبێ
یاساشمان هەبێ بۆ دابینکردنی موچەی شیاو بۆ ئەو دایکانە. ئێمە بە خەیاڵ
ناژێین و پێمانوایە کە ئیمڕۆ ناتوانین داوای "کاردابەشکردن بگۆڕدرێ".
فەرموو ئەمە لە واقیعی ئیمڕۆ چۆن دەگۆڕی؟
3- لەبارەی خاڵی سێهەم: برا دایکایەتی بەو چەند هەفتە و مانگە تێنەگەن،
چونکە دایکایەتی لەلانی کەمەوە تا تەمەنی 18ساڵیش درێژەی هەیە! هەروا
ئێمە مەیمون نیین چاو لە "وەڵاتە پێشکەوتووەکان" بکەین و خۆشمان
ئەقڵمان هەیەو با بۆ جارێکیش بێت((ئێمەش بەشداری بکەین لە گەیاندنی
دیدگای مرۆیی و دادپەروەریانە بە جیهان)). هەروا ئەوەی پێی دەڵێ وەڵاتی
پێشکەوتوو، نموونەی باڵای تاوان، جەنگ، چەوسانەوەو پۆرنۆگرافی و وەک
ئەقڵ و فکر و پراکتیک نامرۆییە تا سنووری وەحشیگەری: بڕوانە جیهان چی
لێهاتووە بە هۆی سەندووقی دراوی جیهان و بانقی جیهانی و کۆبوونەوەی
8وەڵاتە زلهێزەکەوگەورە 20وەڵاتە پیشەسازییەکە!
4- ئێمە کارمان بە زۆربەی هەرە زۆری دایکە بەشمەینەتەکانەوە هەیە کە
شەوڕۆژ خەریکی کاری شێتانەی ناوماڵن و کاتێ دەستمان بەم کەمپینە کرد،
ئەمەمان لەبەرچاو بوو نەک ئەو ژنانە کە لەوانەیە2% ی ژنان پێکبهێنن.
جەنابتان 98%ژنانی کوردستان دەکەن بە قوربانی ئەو 2% کە هیچ یەک لە
ئیمزاکەرانی کەمپینەکە هیچ سمپاتییەکیان بۆ نییەو ئەوجا تۆمەتبارمان
دەکەن کە ئێمە داوای حاتەمبەخشی لە حکومەت دەکەین. ئەمە نامەعقولە.
5- جەنابتان پێشوەخت بڕیارتان داوە ئیمزای نەکەن و ئەوە مافی خۆتانە و
کەس گلەییتان لێ ناکات، بەڵام ناکرێ بەو مەنتیقە سەقەت و
باوکسالارییە(منداڵ پێگەیاندن)بەلای بەڕێزتانەوە کارێکی سوک و ئاسانەو
ئەرکی ژنانە!
6- ئێمەش دەزانین کە هیچ حکومەتێکی جیهان بۆ کاری ناوماڵ مووچە نادا بە
هیچ ژنێک. پرسیار لەخۆت بکە بۆچی؟ برا حکومەتەکانی جیهان حکومەتگەلێکی
باوکسالارن!
7- داواکارییەکەمان لە حکومەتێکی سۆسیالیستی نییە کە ژنان لە داینگاو
باخچەی ساوایان گەورە دەکرێ و دایکان کاری دەرەوەی ماڵ دەکەن. دڵنیابە
کەمپینەکە هەنگاوێکی بچوکە لە پاڵ دەیان و سەدان هەڵی جۆراوجۆری
رێکخراو و حزب و لایەن و کەسانی تر کە خەباتی جددی دەکەن لەپێناو
گەیشتن بە مافی یەکسانی ژن و پیاو و تەواوی ئازادیان لە کۆمەڵگای(هەر
کەسێک بە گوێرەی توانای، هەر کەسێک بەگوێریە پێویستی)!
8- ئەمە بیروبۆچوونی شەخسی خۆمەو پەیوەندی بە ئیمزاکەرانی کەمپینەکەوە
نییە.
بەهەر حاڵ نووسینەکەتان وەڵامی زۆر هەڵدەگرێ، بەڵام لێرەوە بەجێی
دەهێڵم.
|