په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٢\٢٠١٣

نامەی ١٦ ئەندام پەرلەمان سوێد بۆ حکومەتی ھەرێم

کە داوای دادگاییکردنی کەسانی پشت پەردەی تیرۆری کاوە گەرمیانی دەکەن.

 

 


نامەی ١٦ ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی ٧ پارتی پەرلەمانی کە لە ناویاندا ٥ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی تێدایە کە بۆ حکومەتی ھەرێم نیردراوە و داوای دادگاییکردنی کەسانی پشت پەردەی تیرۆری کاوە گەرمیانی دەکەن.

دەقی نامەکە:
 

بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


زۆر گرنگە کە کەسانی پشت پەردەی تێرۆرەکە بدرێنە دادگا.

 


بە داخەوە دیسان ھەواڵی تیرۆرکردنی رۆژنامەوانێکی ترمان لە کوردستانی ئێراق پێگەیشت. ئامنستی ئێنترناسیوناڵ لەو بارەوە راپۆرتێکی بڵاو کردەوەتەوە. دواین قوربانی رۆژنامەوانی بەدوادچون کاوە گەرمیانیە لە شاری کەلار. ناوبراو ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەند کەسی چەکدارەوە کوژرا.

کاوە گەرمیانی تەمەن ٣١ ساڵ سەرنوسەری مانگانامەی رایەڵ و ھەروەھا پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەھلی ئاوێنە بو. ئەو ماوەیەک سەرقاڵی بەدواداچوونی گەندەڵی دام و دەزگا و کەسە بە دەسەڵاتەکانی دەڤەری گەرمیان بوو، لەو بارەشەوە لە مانگانامەی ڕایەڵ دا چەند راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە.

رۆژنامەوان کاوە گەرمیانی چەند ڕۆژ بەر لە تیرۆر کردنی پەیامێکی لە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبوکەکەیدا بڵاو کردبوەوە و رایگەیاند بوو ،کە لە ژمارەی داھاتوی مانگانامەکەیدا بابەتێک بڵاو دەکاتەوە کە لەوێدا ناوی چەند بەرپرسێک ئاشکرا دەکات کە تێوەگلاون بە گەندەڵیەوە سەبارەت بە چەند پارچە زەویەک. کاوە ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە ھەر خێرا دوای بڵاو بونەوەی ئەو ئاگاداریە بە تەلەفون ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

بە گوێرەی مێدیاکان کاوە گەرمیانی لە ئەنجامی کار و بە دواداچونەکانیدا چەندین جار روبەڕوی ھەڕەشە بوەتەوە و ئێستا ئەو ھەڕەشانە لە "یوتیوب"دا بڵاو کراونەتەوە. ھەروەھا مێدیاکان ئەوەشیان خستوتە ڕوو کە کاوە گەرمیانی ساڵ و نیوێکە لە دادگادا سکاڵای تۆمار کردوە سەبارەت بەو ھەڕەشانە، بەڵام ھیچ کەس نەبرایە بەردەم دادگا و لێکۆڵینەوە.


جێگەی داخە کە ئەمە یەکەمجار نیە لە کوردستانی ئێراقدا ڕۆژنامەوان تیرۆر دەکرێ. رۆژنامەوانان سەردەشت عوسمان، سۆران مامە حەمە و عەبدولسەتار تاھیر لەو کەسانەن کە بوونەتە قوربانی دەربڕینی ئازاد.

کوشتنی رۆژنامەوانان مەترسیەکی گەورەیە بۆ بنپێ کردنی ئازادی رادەربڕین و دیموکراتی. ئەوەی کە ئیستا لە کوردستانی ئێراقدا روودەدا وەک تیرۆرکردنی رۆژنامەوانان کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر بەرەوپێشچوونی دیموکرتی لەو دەڤەرەدا.

ئێمە داواکارین لە دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان کە کومیتەیەکی بێ لایەن پێکبێنن بۆ لێکوڵینەوە کردن لە کوشتنی رۆژنامەوان کاوە گەرمیانی. ھەروەھا زۆر گرنگە کە کەسانی پشت پەردەی تیرۆری رۆژنامەوان کاوە گەرمیانی بدرێنە دادگا.

"ئامینە کاکەباوە" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی چەپ.
"جەبار ئەمین" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی ژینگە.
"بێنگت بەرگ" ئەندام پارلەنی سوێد لەسەر لیستی پارتی چەپ.
"فرێدریک ماڵم" ئەندام پەرلەمان سوێدو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان لەسەر لیستی پارتی گەل.
"ھێلیڤی لارشون" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی سوسیال دیموکرات.
"تۆربیورن بیورلوند" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی چەپ.
"یان ھۆلم" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی چەپ.
"ئێڤا یولسون" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی چەپ.
"ئاننا ستێلە" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی گەل.
"ماتیاس یونسۆن" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی سوسیال دیموکرات.
"یان لیندھۆلم" ئەندام پەرلەمان سوێد لەسەر لیستی پارتی ژینگە.
"والتێر مووت" ئەندام پەرلەمان سوێد و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ژینگە.
"ئەلیسابێت بێورنسدووتێر راھم" ئەندام پەرلەمان سوێد بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوە لەسەر لیستی پارتی لیبراڵ.
"ئاننا لیلیەمیتێس" ئەندام پارلەمان لەسەر لیستی پارتی ژینگە.
"دەسیرە پێتروس" ئەندام پەرلەمان سوێد و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر لیستی دیموکرات مەسیحی.
"شەشتین لیندگرێن" ئەندام پارلەمان و بەرپرس لەسیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی ناوەڕاست.

پەیوەندیی:
ئامینە کاکەباوە
ئەندام پەرلەمان، چەپ.

٠٧٦١٣٠١٢٣٦
www.amineh.wordpress.com

 

________________________________________________

بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی) لێرە کرتە بکە:

http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک