ناڕه‌زایی جیهانی دژی شه‌ڕ و درۆکانی جۆرج بۆش .
ئازاد به‌کر
چه‌واشه‌کارییه‌کانی بۆش و خۆپیشاندانه‌کانی لوس ئه‌نجلس و له‌نده‌ن و گلاسکۆ و تۆرنتۆ و کالیفۆرنیای 16ی مارسی شه‌ممه‌ی ڕابردوو زیاتر له ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌داو ووڵاتانی تر له دژی شه‌ڕ خۆپیشاندانیانکرد، به‌پێ ی سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کانی مانگی مارس هه‌زاران که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن و گلاسکۆ و لوس ئه‌نجلس و تۆرنتۆ ، له‌یادی تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵه‌ی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئێراقدا دژی شه‌ڕ و داگیرکاری ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
خۆپێشانده‌ران داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانیان کرد له عێراق و ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها داوای کرانه‌وه‌ی سنووری غه‌زه‌یان یانکرد، خۆپیشانده‌ران ووتیان شه‌ڕ جیهانی زیاتر خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ڕێخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان ژماره‌ی ئاماده‌بووانیان به ته‌نیا له له‌نده‌ندا به چل هه‌زار که‌س خه‌مڵاند. کارۆلین لۆکاس که نوێنه‌ری ڕێکخراوی سه‌وزبوو داوای دادگایی تۆنی بلێر و گۆردن براونی ده‌کرد وه‌ک تاوانبارانی جه‌نگ. توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌ڕ و داگیرکاری و دژی به‌شداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌که‌یان بوون له ئه‌فغانستان و عێراق و هه‌ره‌ها جه‌ختیان له ده‌ست تێوه‌ردانی ووڵاتی ئێران ده‌کرده‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه باسی داگیرکاری و شه‌ڕی عێراقیان ده‌کرد که کارێکی نایاسایی و دژی ئینسانی یه و هه‌موو پاساو به‌ڵگه‌کانی بۆ داگیرکردنی عێراق دروستکراوه و هیچی پشت به به‌ڵگه و دۆکۆمۆنتی ڕاست نابه‌ستێ. دروشمه‌کانی خۆپیشاندانه‌که ده‌ری ده‌خست که خه‌ڵکی به‌ریتانیا قه‌رزاری خه‌ڵکی عێراقه که زیاتر له یه‌ک ملیۆن ئینسان بونه‌ته قوربانی ئه‌م شه‌ڕه نایاسایی و سه‌پێنراوه. خۆپیشانده‌ران ڕوی ڕه‌شی شه‌ڕخوازان و کاولکاریه‌کانیان له ئێراق و ئه‌فغانستان خسته ڕوو، به‌رده‌وامی شه‌ڕ و کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوانیان به شێتێ دایه قه‌ڵه‌م.
له‌م خۆپیشاندانانه‌دا زیاتر قسه‌کانی جۆرج بۆش به‌درۆ ده‌خرانه‌وه که له بۆنه‌ی پێنج ساڵه‌ی شه‌ڕی داگیرکردنی عێراقدا ووتی (ئێستا هه‌ڵوێسته‌کان گۆڕاواوه و بارودۆخی عێراق ئارامتره له‌چاو پێشوتردا).
له‌لایه‌کی تره‌وه په‌رده‌یان له‌سه‌ر ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی به‌ریتانیا بۆ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن گۆڵدن براونه‌وه به نهێنی هه‌ڵدایه‌وه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌م کرده‌وانه‌یان کرد که کاره‌ساتی گه‌وره‌تری به‌دواوه ده‌بێت. نوێنه‌ری پاراستنی ئاشتی ووتی تۆنی بلێر و بۆش ئه‌نجامی کاره‌ساتباری ئه‌م شه‌ڕه‌یان ده‌که‌وێته سه‌رشان و ده‌بێت سزای خۆیان وه‌رگرن. هه‌ر له میانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا له گلاسکۆ له دروشم و لافیته‌کانی خۆپیشانده‌راندا داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عێراق و ئه‌فغانستان و ئازادی بۆ فه‌له‌ستین و هێرش نه‌کردنه سه‌ر ووڵاتی ئێرانیان ده‌کرد.
وێرانکردنی عێراق و کوشتنی زیاتر له یه‌ک ملیۆن دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته‌و بریداربوونی دوو ملیۆن زیاتر و ئاواره‌بوونی سێ ملیۆن له خه‌ڵکه‌که‌ی و لێکهه‌ڵوه‌شان و داڕمانی ژێرخانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هه‌مان شێوه له ئه‌فغانستان و سه‌رفکردنی 65000 شه‌ست وپێنج هه‌زار دۆلار له ده‌قیقه‌یه‌کدا له ئه‌فغانستان و چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ده‌قیقه‌یه‌کدا له کاتی بۆمبارانکردنی عێراقدا خه‌رجکراوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی دڕنده‌یی و تاوانکاری ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به ئاشکرا ده‌رده‌خات که‌چه‌نده ده‌ستیان به‌خوێنی ئینسانه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه سووره و چ کاولکاری و داماوی ونه‌هامه‌تیه‌کیان تووشی خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌م جیهانه کردووه.
کاتێک باس له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له عێراقدا ده‌که‌ی ده‌ڵێن کاتی ئه‌وه نی یه‌و به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه شه‌ڕی ناوخۆ و ئاژاوه و پشێوی زیاتر ده‌بێت له عێراقدا و کورده‌کان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان داده‌مه‌زرێنن و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی تورکیا ده‌کات و بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات.
ئه‌م قسانه‌ش ناتوانێ به ئه‌قڵی که‌سێکی بێ‌ئاگا له سیاسه‌تیشدا بچێت و خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته زۆر له‌وه ووریاترن که به‌م بڕوبیانووه هه‌ڵخڵه‌تێنه‌رانه بڕوابکه‌ن، چونکه ئه‌وان خۆیان سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری هێنانی ئه‌و گروپ و ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامیانه‌ن و خۆیان یه‌که‌م به‌رپرسیارن له‌و هه موو تاوانانه‌ی که کراون، ئه‌وه ئه‌وانن ئارامی و ئاسایشی ئه‌م ووڵاته‌یان تێکداوه و هه‌ر خۆیان داگیرکا‌ر و تاڵانکه‌رن و ژیانی ئاسایی دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته‌یان تاڵکردووه و پێشێلکاری له هه‌موو شوێنێکدا پیشه‌یانه.
باس له شه‌ڕی ناوخۆ ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی پێنچ ساڵه له عێراقدا هه‌یه شه‌ڕنه‌بێ و گه‌مه‌ی سینه‌مایی بێت ئه‌مانه چه‌ند ڕوو قایمن کوشتنی نزیکه‌ی ملیۆنێک ئینسان به‌لایانه‌وه هێشتا که‌م بێت و چاوه‌ڕێ ی خراپتر و ئاواره‌بوونی هه‌زارانی تر و برسێتی و هه‌ژاری و دواکه‌توویی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی ئاسایی‌دا به‌که‌م ده‌زانن دروستکردنی ئه‌م هه‌موو دیوار و ڕێگرانه‌ی ناو شاره‌کانی به‌غدا بۆ جیاکردنه‌وه‌ی شیعه‌و سوونه و کورد نه‌ته‌وه‌کانی تر و شه‌ڕی ڕۆژانه‌ی به‌غدا وشاره‌کانی تری عێراق و په‌لامار و هێرش و له‌ناو بردن و فڕاندن و کوشتنی به کۆمه‌ڵی دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه هێشتا ئه‌مه شه‌ڕی ناوخۆ نی یه.
بۆچی خه‌ڵکی دانیشتوی کوردستان مافی جیابوونه و دامه‌زراندنی ده‌وڵتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆیانیان نه‌بێت، بۆ ده‌بێت هه‌ر به زۆر به ده‌وڵه‌تی ئیسلام- قه‌ومی عێراقه‌وه بمێننه‌وه، جارێکی تریش بخرێنه‌وه ژێر ده‌ستی ڕیش درێژ و عه‌مامه به‌سه‌ره شه‌قاوه‌کانی گروپه ئینسان کوژه‌کان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه موو سته‌م و بێمافی یه‌ی به‌ده‌ست ڕژێمی پێشووتره‌وه چێشتیان ئه‌و ڕۆژگاره دووباره ببێته‌وه، بۆ ده‌بێت ئه‌و ئاگری شه‌ڕو شه‌وه‌زه‌نگه‌ی داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی هۆکاره‌که‌یین خه‌ڵکی کوردستان باجه‌که‌ی بده‌ن، بۆ ده‌بێ ئه‌وانیش گیرۆده‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌بن که سیمای ئینسانی و شارستانی له و کۆمه‌ڵگه‌یه بڕیوه.
تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا زیاتر له چوار هه‌زار سه‌ربازی کوژراوه و ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه برینداری له شه‌ڕو داگیرکاری عێراقدا له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ی ڕوون و به‌رچاوه ئه‌مه‌ریکا له‌داگیرکردنی عێراقدا زیانی زۆری لێکه‌وتووه و نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتووبێت له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانیدا، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م شه‌ڕه نه ئازادی و نه دیموکراتی و نه خۆشگوزه‌رانی هێنا بۆ دانیشتوانه‌که‌ی وه‌ک پێشووتر باسیان لێوه‌ده‌کرد و سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی ڕووخاو سه‌ده‌ها سه‌دام و پیاوکوژی چه‌ته‌ی دینی و تایفی قه‌ومپه‌رستی هێنایه کایه‌وه و هه‌موو ماڵ‌و سامانی خه‌ڵکی عێراقیان داگیر و دابه‌شکرد بۆ خۆیان.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه که ڕۆژانه ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و ئاشتیخوازانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیانکرابێت دژی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌ستاونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان له دژی ده‌ربڕیوه.
کۆتایی مارسی 2008
|