١٥\٣\٢٠١٠
ناساندنی
هه‌ڵه‌بجه وه‌کو جینوساید به‌ڵگه‌یه‌کی
زیندووه بۆ
تاوانی هه‌ردوو داگیرکارییه (عه‌ره‌بی
و فارسی)یه‌که
به‌رامبه‌ر به کورد.
ئاسۆ بیاره‌یی
سۆسیال سایکۆلۆژ
هه‌رچه‌نده ناساندی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو جینوساید دوای
بیست و دوو ساڵ ده‌سته‌به‌ر کرا، به‌ڵام دیسان ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زن و
مێژووییه بۆ گه‌لی کوردمان، چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب دوای
مێژووێکی پڕ داگیرکردن و ده‌ها ئه‌نفال و قڕکردنی کورد، هێشتا ئه‌و
مافه‌یان به خۆیان ده‌دا که هه‌رکاتێک بیانه‌وێت گه‌لانی دی قڕبکه‌ن
له‌وانه گه‌لی کورد. دوای ئه‌و به‌ڵگه میژووییه گرنگه، ده‌بێت هه‌نگاوه‌کانی
داهاتوو بۆ خه‌ڵکی دڵ‌برینداری ئه‌و شاره له‌وه‌دا خۆی ببینێته‌وه که
په‌یماننامه‌یه‌کی نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یه‌ی له گه‌ڵ عه‌ره‌بی
داگیرکه‌ر مۆر بکرێت که:
• پێداگرتن له ناساندنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالیش وه‌کو جینۆساید له‌سه‌ر
ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی.
• کۆمێته‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری ئاستی چه‌کداری سوپای عیراق بکات
و به‌رده‌وام پێشێلکارییه‌کانی تۆمار بکات بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره
بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانه.
• دادگایی‌کردنی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایانانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان به‌شداربوون له‌و پیلان و تاوانه و هه‌ڵواسینی ناوه‌کانیان
له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌وه شاره.
• سه‌پاندنی سزای درێژخایه‌ن به‌سه‌ر عه‌ره‌بی عێراقدا، که ئیدی به‌هێچ
شێوه‌یک نه‌توانێت ببێته خاوه‌نی چه‌کی کومه‌ڵکوژی.
• قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی( قه‌ره‌بووی هه‌مه‌لایه‌نه) درێژخایه‌نی
دانیشتوانی ئه‌و شاره.
• ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی تایبه‌ت له سامانی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر بۆ
گه‌نجینه‌ی ئه‌و شاره، هه‌روه‌ک چۆن تا ئه‌مڕۆش ئه‌ڵمانیا قه‌ره‌بووی
جوله‌که‌کان و زیانه‌کانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له ئه‌وروپا ده‌بژێرێت.
• دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌لاتی (پارتی، یه‌کێتی، حزبه
ئیسلامیه‌کان و حسک) که راسته‌وخۆ به‌شداربوون له گرتن و تاڵان‌کردنی
ئه‌و شاره بۆ سوپای داگیرکه‌ران.
• پێکه‌وه‌نانی ناوه‌ندنێکی زانست و لێکۆڵینه‌وه، بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌میشه
له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و بۆمبابارانه. که له نیشانه‌کانی ده‌روونی
و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و تاوانه به‌رده‌وام بکۆڵیته‌وه.
• کردنی ئه‌و شاره به هێڵی ئازاد له چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و ناسینی وه‌ک
هێمای ڕزگاری کوردستان.
• کردنی ئه‌و شاره به پارێزگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ که بتوانێت کاروباری
به‌ڕیوه‌بردنی خۆی له‌ده‌ست خۆیدا بێت.
• بوونێکی ڕاسته‌وخۆی ژنیڤ له‌و شاره که به‌رده‌وام ئاگاداری پێشهاته
نوێیه‌کان بێت و به‌رده‌وام ڕاپۆرتی ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی ژیانی
ڕۆژانه‌ی ئه‌و شاره به‌رزبکاته‌وه تاکو بزانرێت حکومه‌تی عێراق چه‌ند
پابه‌ندی ئه‌و په‌یماننامه نیونه‌ته‌وه‌ییانه‌یه ده‌رباره‌ی مافی
مرۆڤ.
• دروستکردنی سه‌نته‌رێکی جیهانی له ژنێڤ که نوێنه‌رایه‌تی کورد بکات
به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال و کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌و نوێنه‌رانه‌ش ده‌بیت له خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه ئه‌نفالکراوه‌کان
بن.
• قه‌ده‌غه‌کردنی هاتنی عه‌ره‌ب، فارس و تورک( به‌تورکمانیشه‌وه) بۆ
هاتن بۆ ناو ئه‌و شاره.
گرنگی ناساندنی تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو تاوانی کۆمه‌ڵکوژی
له‌ڕوی ناوچه‌ییه‌وه ئه‌وه‌یه، که ئیدی هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست
( تورک و فارس) وه‌ک جاران نه‌توانن درێژه به سیاسه‌تی پاکتاوکردنی
نه‌ژادی دژی گه‌لی کورد له داهاتودا په‌یڕه‌و بکه‌ن و به‌ربه‌ستێک بێت
به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانێک که ڕه‌نگی جینوسایدی پێوه دیاربێت. هه‌روه‌ها
به هه‌موو شیوه‌یه‌ک ڕێگه‌یان لێ بگیرێت و ریسوابکرێن، به‌تایبه‌تی له
ناوه‌نده جهیانیه‌کاندا.
13\3\2010
سوێد
|