ناوه‌ندی چاك نامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید .ده‌داته په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 03/06/2008 ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌ریتانیا بۆ گفت و گۆ و دۆستایه‌تی ، سه‌باره‌ت به پرسه‌ی کورد له‌ئێستا و داهاتوودا چوونه ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه و له‌لایه‌ن خاتوو (سارا) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ، به‌رپرسی لیژنه‌ی حیزبه‌سیاسییه‌کانی به‌ریتانیا که‌له‌م دوواییانه‌دا دامه‌زراوه و به‌ڕێز (گاری کێنت) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رله‌مان و ڕاوێژکاری حکومه‌تی به‌ریتانی له هه‌رێمی کوردستان ، پێشوازییان لێ‌کرا ، ناونده‌ی چاکیش به نوێنه‌رایه‌تی (لوقمانی حاجی که‌ریم ) نامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو جینۆسایدی خه‌ڵکی کورد پێش که‌ش کردن و ئه‌وانیش بڕیاریان دا له ناو په‌رله‌ماندا گفت و گۆی له‌سه‌ر بکه‌ن ، هه‌و له میانه‌ی قسه‌کانیاندا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی به‌ریتانیا داوای زانیاری زیاتر و فراوان کردنی هه‌ڵمه‌تی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالی کرد ، ووتیشی که هه‌تاکو ئێستا زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ریتانیا نازانن ئه‌نفال چییه و بۆچی جێ به‌جێ کرا و که‌ی و له‌کوێ کرا ، بۆیه پێویسته هاوکاریم بکه‌ن تاکو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها ووتیشی که به‌ته‌واوی پشتگیریتان ده‌که‌م و به ئه‌رکی خۆمیشی ده‌زانم ، شایانی باسه له نامه‌که‌دا هاتووه که به‌ریتانیا به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌خلاقییه که پێویسته ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنێت .
www.chak.be ناوه‌ندی چاک
|