په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

نایەکسانیی ژەنگى بە پێستمان هەڵهێنا.

نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د       

                  بارانى دڵ
ئەمشەو فرمێسک رێى پێ نەدام تێر لە نیگاتا بڕوانم
نیگاى پاییزى پێشو بوم بۆیە ساردە پەنجەکانم
وەریوى دەستى پاییزم لە ژێر چەپۆکى بارانم
بوم بە بادەو هەوێنى خەم بۆیە ساردە وشەکانم.....


لە ئاوەدانی و پێدەشتى ململانێکانى مەرگدا سرودەکانى ئاهوراتان باش ئەى گۆرانیە پشتگوێ خراوەکان، لە کەڵکەڵەى مەرگى هێواشو تابوتى تاشراو لە رۆحى خۆتان زیندانى ئازادیتان باش ئەى مۆسیقا کوژراوەکان، لە تاریکستانى غەدرو زەمانى دەوالەکانى ژیان تاشینى بزەى پەمەیی بە چەقۆى کولى کوێرخوازان گزنگى ئەنفال و بەرەبەیانى 16 ، 3 تان باش ئەى سێبەرى هەموو شۆڕشەکان، لە قەتیسمانى دڵى لاوێتی و هەشت ساڵ پێشمەرگایەتی و هەشت ملیۆن ساتى ژیان و مەرگ بۆ ئازادى نیشتمان و نیوە تەمەنێک لە هونەر بە داهێنانى نوێوە هەر لە ( موزیک و میلۆدیو تێکست و شێعرى نوێ و ڤیدیۆکلیپ ) لە کاتێکدا لە ناو تارمایی برسێتی و گرانی قاتوقڕى شەڕى براکوژى، لەم زەمینە تاڵەدا هاتینە بەرهەم، لە کاتێکدا ئێمە بە نانى تاڵ لە بەرى گسک و پاقلەى وشکو زەڕات دروست کراو ملى برسێتیمان دەشکاند تا گەیشتینە ئەمێستا، دایک بۆ گوڵەچنەى پاشماوەى دەڕاسەى ناو گەنم هەر لە بەیانى هەتا ئێوارە بەبەرخۆرەوە بسوتێ تا کیلۆیەک گەنم کۆکاتەوە بۆ مناڵەکانى بەشکو خوا مەلایکەى ئاشتى بنێرێ تا ئەم شەڕى گیرفانە بوەستێ و مناڵەکانى ئەمشەویش بە برسێتى سەر نەنێنەوە، باوک ڕۆژ تا ئێوارەو شەو تا بەیانى گوێچکە بە ڕادیۆوە دەنگ... دەنگ... ڕۆڵە دەنگ شەڕ ئەوەستێ ئەها ڕۆشتن هاتن ئەمریکا سەگدام ..... خەڵک توشى فۆبیاو نەخۆشى دەرونى بوبوون، ئێمە ئاوا گەورە بوین، دەبۆایە ئێستا ئێمەى گەنج هەموو مافیاو بەرەڵاو تریاک کێش و هێرۆین فرۆش و بە نێرو مێوە ناموس و شەرفمان نەبۆایە ئەونە بریندارو برسیو تینو بوین ئەوە هەر خۆمان بوین سەربەرزیمان هەلًبژاردو لە لوتکەى ئەدەب و هونەرو فیکرى تازەى دیموکراتیانەى جیهان داواکاریەکانمان خۆى بینیەوە، ئەو دەمە نە باڵێک هەبوو باسى وەستانى شەڕ بکا نە فکرێک هەبوو نە کوتلەیەک لەو پێدەشتى مەینەتەدا بەر بە قافڵەى نەهامەتى بگرێو ڕزگارمان کات، کۆمەڵێکیش کەدەسیان گرت بە کڵاوەکانى خۆیانەوە تێیانقوچان بۆ رابواردنى ئەوروپاو ئێمەش لەناو ئاگرا نێڵەمان دەهات ئێستاش کە گەڕاونەتەوە پیرو پەکیان کەوتوەو یەکى بەڕێوەبەرایەتیەکیان دراوەتێ هەر خەریکى سەیارە گۆڕین و ماڵى خۆش و پارە کۆکردنەوەى بێ سنور کە خۆیشیان نازانن بۆ چى کۆى دەکەنەوە، کە دەشچیتە بەردەمیان بۆ داواکارى جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى هونەرى دولایەنە وا دەزنێ بۆ سواڵ چویت چونکە قەت نەیاندیوە کارامەیى، وادەزانن ئەوە هى ماڵى خۆیانە، یەکسەر دەڵێ وەڵا بوجەمان نیە چى بوو؟؟ ساڵێ نەبوو دوان نەبوو، بەڵام ....بەڵام ...

 

لە دواى ئەوەى ئەو هەموو نەهامەتیەمان فڕێدایە زبڵدانەوەو هەستاینە سەرپێو خۆمان دروست کردەوە بێ ئەوەى دەسەڵات توانیبێتى تەنانەت ڕوناکیشمان بداتێ کەچى بەرچاومان ڕون و دڵمان بوبە چرا دەبوا دەسەڵات داواى لێبوردنى لە هەموو گەنجانى ئەم کوردستانە بکردایە و ناوى ئەم جیلەى بنایە ( دڵ چراکان ) دەبوا رۆژێکیان بە ناوى گەنجانى هەست و نەفس بەرزى کودستان بکردایە بە پشوو چونکە گەنجانى وڵاتانى دراوسێمم بینیوە لەو دەسەڵات و وڵاتە روناک و خۆشەیاندا چۆن تریاک بە خوێنیان تێکەڵە، کەچى ئێستا بۆ دەرهێنانى پارویەک لە چنگى نوقاوى دەسەڵات بە سکێ تێرو هەزار سک برسى بۆ تۆمارکردنى گۆرانیەک یان سێدێیەک تا دڵى هەزاران گەنج لە تینوێتى و تەنیاییدا تاسە شکێن بکەین پێمان دەڵێن ئێوە لە فارغۆنەکەدا نین ئێمەش دەڵێین گەر ئێمە نەبین نەک فارغۆن بەڵکو عەرەبانەى تریشقەش نیە دراوسێ دەوله‌تەکانمان توشى حەپەسان هاتون ئەو هەموە ئێمەیان سوتاندو بڕى کەچى لە هەموو ڕویەکى ئەخلاقیەوە لە پێشەوەى گەنجى ئەوانین ، گەنجى تورک و فارس و عەرەب بەس لە فلیمى سینەمایدا نەهامەتیان بینیوە بەو هەموو سەروەت و ئیمکانو ستافە سینەماییەوە ناتوانن داهێنانێک بکەن کە لە بازنەى کلتورەکەى خۆیاندابێت کە هەر بە بسکویت و نەستەلە گەورە بوون ئەوان بە کامێراى سینەمایی کلیپ دەکەن بێ ئومێدن ئێمە بە کامێراى راپۆرتو هەواڵ کەچى چاومان لە لوتکەیە، بە داخەوە سێ ساڵە من شوێن نەما سەرى پیا نەکەم بۆ ئەوەى سێدێیەک تۆمار بکەم هەر لە کەسایەتى و خەڵکو حوکمەتى هەرێم بەڵام ئەم هەموو هەوڵە بۆ؟؟!!

 

بۆ ئەوەى لە ئێستادا نەڵێن گەنجان دەیانەوێت بیشیکەین بە دەمیانەوە، ئەمجا زانیم کە ئەمە دوو حوکمەتە لە شکڵى یەک حوکمەتدا، لە هەولێر ئێستا بۆ ئەوانەى خۆیان چەکى بانقیى ئامادە کراو هەیە هونەرمەندانى سلێمانیش هەندێکیان ئەوانەى لە کۆندا هەڵوێستیا هەبوە ؟؟!! شوێنێک شک دەبەن هیچ داهێنانێکیش نیە، ئەوى تریش زەقەى چاوى دێت، لەم دواییەدا دوا درگا کە لێى بدەم نوسینگەى حوکمەتى سلێمانی بو بە شێوەیەکى حوکومیانە نوسراوێکم ناردە لاى بەڕێزیان بۆ تۆمارکردنى سێدێیەک و سازدانى کۆنسێرتێک پاشان حوکمەت گۆراو کە چومەوە بۆ جوابى نوسراوەکەم وتیان شتى وامان هەرگیز نەدیوە چاویان کرابویەوە هەر تەریق بومەوە باشە وتیان بۆمان بێنەرەوە منیش نوسراوێکى ترم دا بە سکرتێرەکەى بەڕێز کاک ( عیماد ئەحمەد ) هەر لەوێدا بێ ئومێدى کردم وتى قەت ئێمە نوسراوى وامان بۆ نەهاتوە!!!! ئەوە ئیشى وەزارەتى رۆشنبیریە ئێ منیش وتم دەزانم بەڵام بوجەیان نیە، ئێستا ئەنجومەنى وەزیران دەیکەن خۆ لە خۆمەوە نەهاتوم ئەى بۆ نەچوم بۆ وەزارەتى کشتوکاڵ تا ئێستا چاوەڕێى جوابى نوسراوەکەمم ئەگەر بە دەردى ئەوەى پێشوتر نەچوبێت، ئەمە دوو ساڵە وەزارەتى ڕۆشنبیرى بوجەى نیە لە مانگى یازدە بوجە دێت پاش دابەشکردنى لە نیوەى مانگى دوازدە رادەوەستێ، چونکە ژمێریارى دەس پێ دەکات دەڵێن بۆ ساڵى تازە، لیستێکیش لە ناوى هونەرمەند بڵاو دەکەنەوە کە چەن پارەیان وەرگرتوە نیوەیشى بۆ فیلمى سینەماییە کوێربوم فیلمێکم نەبینى و ئەمساڵیش تا ئێستا بوجەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى نەهاتوە، یارى بە هەست و نەستمان دەکەن بە ئاشکرا جیاوازى دەکەن دەچن لە دەرەوەى وڵات هونەرمەندى بیانى دێنن دەچن خەڵک دێنن لە نێرو مێ خاوەنى هیچ شتێک نین بەس بۆ ئەوەى ئێمە بشکێنن نازانن هەموو شکاندنێ غەزەبێکیشى بە دواوەیە، ئیتر ناڵێن ئەمە خۆ پێشتر هیچ کارێکى نەکردوە ئەى نابێ کلیپێک گۆرانیەک ئەگەر کەسێک پێشتر کارێکى نەکردبێت تۆ چۆن زانیت ئەوە هونەرمەندە ئەى کەى فێرى عەدالەت پەروەرى دەبیت کە گەنجێک دەبینیت خۆى خۆى پێگەیاندوە تۆ مافى ئەو ئەدەى بە کەسێکى تر کە هیچ ماریفەیەکى پێ نیە نەک هونەر ئایا ئەوە تەهدید نیە؟؟؟،

 

لە کاتى کارکردنمدا بە تەنیا خۆم هەستاوم ستافم دروست کردوە لە هاوڕێو برادەرەکانى خۆم تا دەمرم لێیان مەمنونم لە هەرکەسێک کە یارمەتى منى داوە چونکە نەمتوانیوە ستافى گەورە دروست بکەم تا ئێستا چوار کلیپم دروست کردوە ئەوانەى کە لە نزیکەوە من دەناسن دەزانن بە چ رەزالەتێک گۆرانیەکم تۆمار کردوە یان کلیپێکم کردوە هەر لە کۆرس بێژو مۆزیکژەن و دابەشکارو ئەندازیارى دەنگو وێنەگرو مۆنتێرو ئیناریست و هەموو تەلەفزیۆنە ئاسمانیەکان و زۆریتر ئاگادارن وە وێنەى خامى ڤیدیۆ کلیپەکانم هەموو ماون لە داهاتودا دەیانکەمە کلیپێک بۆ ئەوەى بزانن چەن زەحمەتە گەر بتەوێت کارێکى نوێ و سستماتیک بکەیت ئەم وتارە پەخشان ئامێزەم بۆ ئەوەیە کە خەڵک و ڕۆشنبیران و گوێگرانى ئازیزم لایان ڕون بیت کە من ئەو هەموو هەوڵ و رەنجەم داوە جا بەو جۆرەش لامان لێ ناکەنەوە ئیدى وەرە گەنجێکى سادە کە وەک مرۆڤێکى ئەم وڵاتە حقوقى خۆى هەیە دەبێت چۆن لاى لێ بکرێتەوە من زۆر پێم خۆشە بەیانى لە سەر ئەم وتارەم بمکوژن چونکە مردنێکى یەکجاریەو رۆحم ئازاد دەبێ لەم هەموو کۆت و بەندە هەموو ساتێک هەموو ڕۆژێک ئێمە بەرەنگارى مەرگ دەبینەوە ، دە تۆ یەکجار دەسى من بگرە با منیش یەک ملیۆن جار دەسو دڵى بێتاقەتى گەنجى وڵاتەکەم بگرم با هەزارانى تر لە رێى هونەرەکەمەوە ئاشنا بە کێشەى میلەتەکەم بکەم کاتێک کەسێکى ئەوروپى کە لە لینکو سایتەکان کۆمێنت دەنێرێت و دەڵت من ئەم گۆرانیەم خۆش دەوێت هەر ئەو کاتەیە هەست و سۆزى بۆ میلەتەکەم دەجوڵێت بە نمونە بەس سەیرى سایتى یوتۆب بکە ڤیدیۆى کوشتنى دۆعا ببینە وەرە خوارەوە سەیرى کۆمێنتەکانى بکە بزانە چۆن جوێنى ناشیرین بە کلتورەکەمان دەدەن، پاشان سەیرى کلیپى (دۆزەخى ڤینۆس ) بکە گۆرانیەکە کوشتنى دۆعاى جوانە مەرگ بوەتە هەوێنى و منیش لە سەر ئەرکى خۆم و هاوکارى هاوڕێیانم کردومە بە کلیپ و بڵاوم کردەوە بزانە کۆمێنتەکان چى نوسراون لەولا جوێن لەملا هاوسۆزیو دڵدانەوە ئەمە بەس مەسەلەیەکى فیکرى میلەتەکەم باس دەکەم دەنا من هیچم نەکردوە تەنها رۆحى خۆمم ئاسودە کردوە ئەگەر سەد هەزار کەس گوێ لە من بگرن تۆ بە تەنیا دڵێک ناشکێنیت سەد هەزار دڵ دەشکێنیت ، ئەوە نزیکى دە ساڵە من لە بوارى هونەردا کار دەکەم خاوەنى یەک سیًَدێو چەن گۆرانیەکەم بەڵام ئایا ئیتر بەس نیە چاوەڕوانی؟ هەتا کەى ئەم دڵ شکاندنە؟

 

وتەیەکى ئینگلیزى هەیە دەڵێت ( پێویستى سەرچاوەى هەموو داهێنانێکە. Necessity Is the Mother of Invention) ئەم دێرە زۆر گرنگە بەڵام خەڵک هەیە هیچیشى نەکردوەو دەستى لە ئەنفالکردنى گەرمیانەکەمدا هەیە بەس بە پارەى سەیارەکەى من دەتوانم دە ساڵ کارى هونەرى بکەموو ملیۆنان کەس بەلاى کلتورەکەى خۆمدا راکێشم بەس لە رێى سایتى یوتۆب کە سایتێکى جیهانیە زیاد لە دوو ملیارکەس بە کارى دێنێت هەر بۆیە کۆمپانیا بیانیەکان ئامادەن گەورەترین کاررت بۆ بکەن بەڵام بە مەرجێک بە زمانى ئەوان گۆرانى بڵێیت پێى دەڵێیت هەموو داهاتەکەى بۆ خۆت بەس بە کوردى ، دەڵێت بە پێچەوانەوە ، دەلیلیشم لایە کە بەرێِوەبەرى کارەکانم لە دەرەوەى وڵات خەریکى کۆنتاکتى هونەریە باشە بۆ گەنجێکى وەکو من؟؟ چۆن هەزارو یەک پرسیارى لا دروست نەبێت ؟؟ هەست بە کەمی دەکەیت کە کۆمپانیایەکى بیانى ئەونە بۆشایی لە ئێمەدا دەبینێت من زۆر بە داخەوەم دەسەڵات بەو شێوەیە هەڵسوکەوتمان لەگەڵ دەکات پەرلەمانتان لێ داگیر کردین هەموو درگایەکتان داخستوە نەک لیستى داخراو دەنا من گەنجێکم حەزوئارەزوم ئەوەبوو لە پەرلەماندا وەک پەرلەمانتارێکى گەنج بۆ داکۆکى و چارەسەرو میکانیزمى نوێ لە کەیسى هەموو گەنجانى باشى وڵاتەکەم بە تایبەت کارکردن بۆ ئەوەى مەوداى نزیک بونەوەى مەوادى موخەدیر دەستى نەگات بە جەستەى نیشتمانم کە لە داهاتویەکى نزیکدا لە ڕێى هونەرەکەمەوە کارى بۆ دەکەم ، وە درێژە بە رێگاى پیرۆزى باو باپیرانم بدەم وەک چۆن بیست و یەک پشتم لە سانەکانى هەورامان لە کتێبى مێژوى سیاسى هەزار ساڵەى سەڵاتینى هەورامان باسى لێ کراوە کە لە پێناوى کوردوستاندا گیانیا بەخشیوە درێژە پێ بدەم ئەمانە ئارەزوى من و دەیان گەنجى ترن دەرک کردن بە کێشەکانى ئێمە بەرەو پێش بردنى کەیس و کێشەى میلەتى کوردە لە جیهاندا، بێ هەستیو خۆ گێل کردنیش دەبێتە هەڵتەکاندنى ئەم ئەزمونە کە ئێمە خۆمان تا ئێرەمان هێناوەو بەرى ڕه‌نجى هەموشمانە...

 


Guitar_81cl@yahoo.com