![]()
|
نه‌مردین ئاشبه‌تاڵی سامانی سروشتی نه‌وتیشمان بینی.
یاشێخ
له‌مرۆژانه‌دا مالکی که‌وته ره‌جمکردنی به‌ناوسه‌رانی کورد له هه‌رێم. واته عه‌مره‌ی خۆیکرد. زۆرراشکاوانه که‌وته ته‌قه له کیسه‌ڵه ره‌قه. به‌ئاشکرا ووتی کاتی مجامه‌له‌و شتی وانه‌ماوه. هه‌روه‌ها له‌لیدوانه رۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا ووتی ئه‌وه‌نه‌ما که بڵێن؛ ئه‌وه‌یخۆم بۆخۆم له‌وه‌ی تۆش ئه‌خۆم. مالکی هه‌رواله‌خۆوه کاری واناکات. ئه‌وه‌رێک دوای رازیبوونی حکوومه‌تی عێراق بوو به رێکه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا. واته لێدوانه‌که‌ی له‌کاتوجێی خۆیدابوو. ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش سه‌رانی کوردفرۆشی هه‌رێمیش به‌وانه‌ی له‌به‌غداشن باش ده‌ناسێت ئه‌وه‌نین حسابیان بۆبکات کاتێک لێدوانده‌دات چوونکه ده‌زانێت بایی چه‌ندیشن.
(سبه‌ی): مالکی زووده‌ستبه‌کاربوو بۆبردنه‌پێشه‌وه‌و به‌کردارکردنی لێدوانه‌که‌ی بۆیه زووشه‌هرستانی کرده‌گیانی سه‌ره‌خۆرانی کوردوئاشبه‌تاڵی سامانه‌سروشتیه‌کانی کوردوستان به‌تایبه‌ت نه‌وت پێ واژۆکرد به‌نێچره‌ڤان له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا.واته؛ ئه‌وانه‌ی ئاشبه‌تاڵی 75و88یان ئه‌نجامدا له‌رووی سیاسی‌و سه‌ربازیه‌وه ئه‌وه‌ئه‌مڕۆ ئاشبه‌تاڵی سامانه‌سروشتیه‌کانی کوردوستانیان ده‌ست پێکردوه. هه‌رچه‌نده که‌م تا زۆر ئاشبه‌تاڵی سیاسی‌و سه‌ربازی ده‌کرێت تیماری هه‌بێت به‌ڵام مه‌ترسیه‌که له‌وه‌دایه که‌ئاشبه‌تاڵی سامانه سروشتیه‌کان مه‌حاڵه چاره‌سه‌رکردنی. کاتێک سامانی سروشتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌به‌شێوه‌یه‌کی داگیرکاری زه‌وتده‌کرێت بۆنموونه‌وه‌ک ده‌ورانی به‌عس ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌مه‌ترسیدارنیه‌که ئه‌مڕۆسه‌رانی کورد به واژۆکردن له‌سه‌ربه‌ستنه‌وه‌ی بیره‌نه‌وته‌کانی ناوچه‌ی هه‌رێم به عێراقه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌وجۆره ئه‌وپاشودانانو ئاشبه‌تاڵه‌یان له‌ده‌می نێچیره‌وان بارزانیه‌وه بانگهێشتن بۆدا له‌به‌رده‌م وه‌زیری نه‌وتی عێراق حوسێن شه‌هرستانیدا. به‌وجۆره شه‌هرستانی زۆر به‌ئاشکرا ده‌ڵێت باسمان له بیره‌نه‌وتیه‌کانی خورماڵکردوه‌و ئه‌وانی تریش بۆ کۆبوونه‌وه‌ی به‌غدا. ئافه‌رم بۆ شه‌هرستانی له یه‌ک کۆبوونه‌وه‌دا چۆن ئه‌وه‌ی ویستی یه‌کلایی کرده‌وه به‌جۆرێک نیچره‌وان که‌وتۆته سوێند خواردن که تا ئێستا یه‌ک لیتر نه‌وتیان نه‌ناردۆته‌ده‌ره‌وه.ئیترنازانین ئه‌وحه‌په‌حه‌په‌یان له‌چی بوو که‌ده‌یانووت شه‌هرستانی قسه‌ی گیرفانی خۆیده‌کات به‌ڵام شه‌ق ده‌زانێت قۆناغ له‌کوێیه.ئه‌وه‌تا به‌یه‌ک کۆبوونه‌وه ئه‌وانیشی فرێدایه ناوگیرفانه‌که‌ی خۆیه‌وه. ئه‌وی راستی بێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی شه‌هرستانی رێک له‌دوای لێدوانه‌که‌ی مالکیه‌وه‌بوو هێشتر هه‌ڵمی لێهه‌ڵده‌ستێت. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا سه‌ره‌خۆره‌کانی کورد به‌باوکه‌ومامه‌وکاکه‌وه له‌هاتووچۆی به‌غداددابوونو له‌خۆدۆراندن زیاتر هیچیان به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌وبواره‌دا. به‌ستنه‌وه‌ی سامان‌و نه‌وتی کوردستان به یاسا‌و ده‌ستور وه‌ک له‌قوڕاچه‌قاندنی ته‌واوه‌تی کێشه‌ی کورده. به‌جۆرێک هه‌رئاڵوگۆڕێکی تریش بکرێت له‌عێراقدا سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌وسامانه که بربره‌ی ئابووریه بۆکوردستان کاریکی دریژخایه‌نو سه‌خت ده‌بێت. مالکی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه ئه‌وه‌تا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له‌وه‌زاره‌ته‌که‌ی هه‌رێم تووندکردۆته‌وه به‌وه‌ی که هه‌رێمی به‌کرینی چه‌ک تاوانبارکردوه به‌دزی حکومه‌تی مه‌رکه‌زیه‌وه. له‌راستیدا مالکی سه‌رانی کوردخۆری هه‌رێمی به‌گه‌لێک بڕگه‌وماده‌ی ده‌ستووری خه‌تابارکردوه به‌تایبه‌ت تاله‌بانیو بارزانی‌و نێچیروان. تاڵه‌بانی به‌وه‌تۆمه‌تبارکردوه که بۆ بێده‌نگه له‌به‌رامبه‌ر پێشێلکردنه‌کانیده‌ستوور له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌و هه‌روه‌هابۆ به‌جووت تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌سنادیان به‌ناده‌ستووری زراندوه. ئه‌وداوای کردوه که‌ده‌بێت تاڵه‌بانی هه‌ڵویست بگریت.هه‌روه‌ها لێدوانه خه‌واڵوانه‌که‌ی بارزانیش له‌مه‌ڕ رێدانی به‌کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌کوردوستان مه‌حکومو به‌ناده‌ستووری ناوزڕکرد.سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به‌ناوله‌روو وه‌ستاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی هه‌ریم له‌رووی سووپای عێراقدا له‌ناوچه‌ی خانه‌قین به‌کاریکی ناده‌ستووریو نایاسایی مه‌حکومکرد. نیچیره‌وانیشی به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان تاوانبارکردوه به‌وه‌ی که کارێکی ده‌ستووری نیه به‌ڵام هه‌رزوو ناڵبه‌ندی بۆناردو ناڵیکرد. ئه‌وه‌تا دز له قافدا گیراوه: له کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه که ؛ له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریم رایگه‌یاند: (له‌کۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی هه‌موو ئه‌وبابه‌ته‌په‌یوه‌ندیداره‌مانکرد که‌له‌نێوان هه‌ریم و به‌غدا هه‌یه. دووپاتیشی کرده‌وه که نه‌وتی عێراق هی هه‌موو عێراقه....) به‌ڵێ رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌مه‌کانی سه‌ره‌خۆرانی کورد به چاره‌نووسی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کوردده‌رده‌که‌ویت. هه‌روه‌ک چۆن سه‌دامی له‌وه‌لاچوو به‌ره‌وشته دۆنکیشۆتیه‌کانی کاریکی وایکرد عێراق وناوچه‌که به‌ته‌واوه‌تی بخاته‌ژێرله‌شکرکێشی ئه‌مریکاوه ئه‌وه ئه‌مانیش فسفسپاڵه‌وانی ته‌واوکه‌ری هه‌مان گه‌مه‌ن له‌رێگای فریودانی گه‌له‌وه‌و خۆڵکردنه‌چاوی جه‌ماوه‌ره‌وه گوایه‌ناچاری ئه‌وه‌ن مل بده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه. که‌له‌راستیدا خۆیان خۆڵبارانی جه‌ماوه‌رده‌که‌ن.
|