په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

نەوەکانی داهاتوو وادەبن بەژێر پێوە .


ئاکۆمحەمەد سابیر  


کاتێک بە بازاڕەکانی کوردستاندا گوزەردەکەیت بە هەرلایەکدا دەڕوانیت منداڵانی ئیشکەرو دڵشکاو دەبی نیت، ئەودیمەنە ناشارستانی و دزێوانە، سەرنجت ڕادەکێشێت و یژدانت ئازاردەدات.


جگەرەفرۆشەکان،بەرتەنوری گەرمی نانەواکان،کزەی ساردی سەرشۆستەوشەقامەکان،بۆیاخچی یەکان،ئاسنگەرەکان،فیتەرەکان،حەماڵەکان،عەرەبان چی یەکان،سەکنی پاسەکان ، دەست گێڕەکان.


لەهەرشوێنێکی کارکردن ئەڕوانیت مناڵان بەدەموچاوی تۆزاویەوەو دەستی قڵیشاوەوە بەناچاری کاردەکەن، لەناکاو دیمەنێکی جەرگ بڕترلە بەردەمتا زەق دەبێتەوەو ڕاستەوخۆ بەوپەڕی خۆبەکەم زانینەوە لەبەردەمتا ئەنوشتێتەوەو ئەڵێت توخوا خاڵەگیان شتێکم لێ بکڕە باوکم نی یەو کرێچینمنداڵێکی ئێسک سووکی ڕەشو ڕووتی کزۆڵە،گەر لێی نەکڕیت یەک دووهەنگاو بەدواتدا دێت و بەدەم پاڕانەوەوە دەڵێت تخوا لێم بکڕە خاڵەگیان.


ئەم منداڵە تێک شکێندراوانە نەوەی داهاتوومانن،خەمی نان و گرانی و پارە پەیدا کردن ئاڵاوەتە گەردنیان و بەتەواوی دای بڕیون لەجیهانی پاکو بێگەردی خۆیان بەیانی تائێوارە پەپولەی تەمەنی جوانییان ئەوەرێتە بەرپێی شەقامەکان و لەژێر ڕەحمی کاسپ کارە گەو رەکاندا بەزەلیلی کۆیلا یەتی دەکەن،ئەوەی زۆر مەترسی دارە ڕۆژانە ڕووبەڕوی توندو تیژی و لێدان و تەعدا لێکردن دەبنەوە و گیرۆدەی چەندین نەخۆشی ولادان دەبن لەژێر چنگی بێویژدانانی بازاڕەکاندا.


لەپێناوی ڕازی کردنی خێزانەکانیان و تا ئێواران بەدەستی بەتاڵ نەگەڕێنەوە .


کێ بەرپرسی یەکەمە لەم هەموو منداڵە؟کام ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست داکۆکی لەمافەکانیان دەکات؟


حوکمەت لەکوێ یە؟ کواپلان و پڕۆژە بۆچارەسەر؟ ئەو هەموو حیزبو ڕێک خراواو ڕۆژنامە نووسو دەرون ناسو کۆمەڵ ناسە ئەم کارەساتە نابینن یان هەر لەخەمی منداڵەکانی خۆیاندان.


( هەر نەتەوەیەک گرنگی بەمنداڵانی خۆی نەداتو خەم لە پێوستی یەکانی نەخوات ئەونەتەوەیە داهاتووی خۆی لەدەست دەدات).


(منداڵان بەهاترین سەروەت و سامانی نەتەوەن) حوکمەتی هەرێم حەڤدەساڵە چ پرۆژەیەکی بۆمنداڵان پێ بووە ؟چ داهێنانێکی پێشکەش بەنەوەکانی داهاتووکردووە؟وەڵامەکەی لەزبڵ خانەگەورەکانی قەراغ شاردایە بڕۆن ببینن نەوەکانی داهاتوومان دەستە لەرزۆکەکانیان تێکەڵ بە خۆڵ و خاشاکدا کردووە بەدوای شتێکدادەگەڕێن پارەیەکی کەمیان بۆبکات.


سەیرە! ئەو پیاوانەی ئەمڕۆ ووڵات بەرەو پاشا گەردانی دەبەن ئەبێت ژیانی منداڵی یان هەروەک منداڵانی ئەمڕۆ بووبێت وهیچ دەزگاو ڕێک خراوێکی یاسایی وحوکمی خەمی نەخواردبن؟؟


بۆیە ئەوەی ئەمڕۆگرنگی پێ نادەن مافی منداڵان و یاساو حوکمەت کردنە.


هیوادارم ئەوەی دوێنێ لەدەستان دا ئەمڕۆ لەدەستی نەدەنەوە، ئاوڕێک بدەنەوە لەو هەموو مناڵە هەناسە ساردەی وڵاتەکەمان وادەبن بەژێرپێوە لەبازاڕەکاندا، شیرازەی خێزان وکۆمەڵگاپەیوەستە بەمنداڵانەوە ،چارەنوسی گەل ونەتەوەکەمان سبەینێ دەکەوێتەدەستیان و ئەوان دەبنە خاوەن بڕیار گەرئەمڕۆ خزمەتیان نەکەین فێری خزمەت کردن نابن،هیوادارم وەزارەتی پەروەردەو مافی مرۆڤ لەحوکمەتی هەرێم بەدواچونێک بکات و لەو دیاردە ترسناکە بکۆڵێ تەوەو گرنگی بەپسپۆرانی بواری منداڵان بدات،لەبەندەکانی جاڕی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتووە:

 

           (خێزان یەکەیەکی سروشتیو بنەڕەتی کۆمەڵگەیەو مافی ئەوەیهەیە کەلەلایەن کۆمەڵگەو دەوڵەتەوە بپارێزرێت،

            هیچ  مرۆڤێک  ئەشکەنجە  و  سزا نادرێت  ڕەفتاری  توندوتیژی و  دڕندانە و ئابرووبەری  لەگەڵ  ناکرێت ).


لەوڵاتەکەی ئێمەدا بەیانیان
 منداڵان دەدرێنە دەست ڕه‌شەباو زریان
لە ترسی نەبوونی لە بەرخەمی نان
کەسایەتیان ئەتوێتەوە لەژێر نەڕەو
زەبری وەستاتووڕەکان لەژێر ئەرک و باری گران
هەرچی خەونیانە زڕاوە خۆزگەکانیان چرۆناکات
هیواکانیاکان شکێنراوە پەڕا گەندەن بێ کەسن بێ کەس
بابەس بێت چیتر ئەو نەمامانە مەشکێنن تاداهاتووی وڵات
بێ درەخت و بێ بەرهەم نەبێت .

سوید