په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١٥

    نهێنیی.*

ئەحمەد تالی                              و: هاوڕێ نەهرۆ


ئەوەی تا ئێستا بووە
برۆ، برۆ رێگا کۆتایی نایێ
چیا وا نایەتە پێش چاو کە زیاد بکا

بەڵام نازانم چەند ساڵە
لەم رێگایە رۆیشتن هەبووە
لە باری ئێستا وەک ئەفسانەیەک

ئەم چیا لاڵ و بەردە
لە کوێیە فرۆشگای پەلەوەران
کامەیە نهێنی ئامێز
زەحمەتە لە بێدەنگیی بگەی!

   
دەشت.
گیای سوتاو و دووکەڵ
گوڵاو و بۆنی پۆشراو
هەموو دەشت و دوایی
ساتێک وەک هەور

ئاو و چیای لاڵ
خەڵک لە هەموو لایەک
بە سادەیی نایەتە پێش چاو ماندووبوون
ئەوانەی لە لایەکی دی دەپەڕنەوە

دوای بارینی بارانی توند
تەڵاق وزەت لەبەر ئەبرێ
ئامێزی ئاسمان و

زەمینی بێ سەرو سەدا
دڵی دەنێژێ
مردن باڵندەیەکی رەشوڵەیە.

____________________________
* لە دیوانی (لەوانەیە جارێکی تر بێمەوە).
 

نەرویج

ماڵپەڕی نەهرۆ
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک