٢٠\١٠\٢٠١١
نیو سه‌ده شکستی
سیاسی.
محه‌مه‌د بێبه‌ش
به‌ڕێزان پێویستیمان به باسکردنی کاره‌ساته
مێژوویه‌کان و نه‌هامه‌تیه‌کانی رۆژانه نییه، که به‌سه‌ر خه‌ڵکی
ئه‌م نیشتمان و وڵاته‌دا دێت، هه‌مومان له‌و ڕاستیانه باش تێده‌گه‌ین
که ئێمه‌ی کورد پاشماوه‌ی کۆیله‌ی... مرۆڤایه‌تین، تاکه نه‌ته‌وه‌ی
گه‌وره‌ی جیهانین، که خاوه‌نی رووبه‌ری نیشتمانێکی پان و به‌رینی
داگیر کراوین، ده‌یان ساڵه خوێنی لاوه‌کانمان ده‌ڕژێ، له پێناوی
دیموکراسی و ئازادی بۆ گه‌لانی سه‌رده‌سته و داگیرکه‌ر..، به ده‌یان
شۆڕشمان کرد له پێناوی دیموکراسی بۆ ئێراق و ئێران و تورکیا، ئۆتۆنۆمی
بۆ کوردستان..، که ئه‌مانه‌ش جگه له به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان و
ماڵوێرانی گه‌له‌که‌مان، هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ڕۆژێ له
ڕۆژان هیچ داکۆکیه‌کمان به‌دینه‌کرد له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و
فارسی تورکیه‌وه، که پاڵپشتی له خواست و ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان
بکه‌ن، ته‌نانه‌ت نه برا چه‌په‌کانیان و نه‌برا ئاینییه‌کانیش، که
چه‌نده‌ها ده‌ستپێشخه‌ریمان بۆ کردون به خوێنی ڕۆڵه‌کانمان و
سه‌روماڵمان، بۆ گۆڕینی سه‌رکرده و ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانیان، ته‌نها
خه‌بات و قوربنییه‌کانی ئێمه بۆ خۆشبه‌ختی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته
بووه، جگه له‌مه‌ش هه‌میشه نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وانمان بێبه‌ری
کردوه له هه‌موو تاوانه‌کان و ڕژێمه‌کانمان تاوانبار کردوه، خۆمان
خه‌ڵه‌تاندوه به‌ناوی ئازادی و دیموکراسیه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌میشه سه‌رکرده‌کانمان
به پاساوی جۆراوجۆری نادروست خه‌ڵکی کوردستانیان فریوداوه، که نابێ
داوای سه‌ربه‌خۆی بکه‌ین ، به بیانوو... پاساوی زروفی ئه‌قلیمی و
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و گۆشه‌گیری جوگرافیا و هه‌تا دوایی ،خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌م لێدوان و بۆچونانه ڕاست بوایه، ده‌بوو هیچ ده‌وڵه‌تێ دروست نه‌بێ
، به‌ڵام ئه‌و دوڵه‌تانه بۆیه دروست بوون ، چونکه خاک‌و نه‌ته‌وه و
ئابوری جێگیر و مێژوو کلتورو دابونه‌رێتی جیاوازیان هه‌یه ،ببێگومان
گه‌لی کوردستانیش ،به‌هۆی ئه‌و جیاوازیانه‌وه‌یه که‌مافی خۆیه‌تی
داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکات ، هه‌روه‌ها هیچ که‌موکوریه‌کمان له‌و
فاکته‌رانه‌دا نییه ، که بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌رخۆ
پێویستن ، ئه‌وه‌ی که خالی لاواز و بۆشای سه‌ره‌کی بێ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
کوردی له دوو خاڵدا ره‌چاو ده‌کرێ ....!!! یه‌که‌م نه‌بوونی ڕێخراوێکی
بوێر و پراکتیز ،که‌هه‌ڵگری ئیدیاو ستراتیژ‌و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بێت ،که
هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له خۆ بگرێت ، دووه‌م کامڵنه‌بوونی
عه‌قڵ و هۆشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و زاڵبوونی ئیدیای نێونه‌ته‌وه‌ی
به‌سه‌ر کارنامه‌ی عه‌قڵی فه‌رهه‌نگی سیاسی و ڕۆشنیری کلاسیکی و کلتوری
کوردی‌دا ، هه‌ردوو خاڵه که‌ش ڕوبه‌ڕوی خودی خه‌ڵکی کوردوستان ده‌بێته‌وه
، نه‌ک دوژمنانمان، ڕاسته دوژمنه‌کانمان سه‌رسه‌خت و بێڕه‌وشت و
نامرۆڤن ،به‌ڵام له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هیچ فیرعه‌ون و داگیرکه‌رو
دیکتاتۆرو زاڵمێک ، ئازادی و سه‌ربه‌خۆی نه‌به‌خشیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌و ڕژێمه نامرۆڤانه‌دا ،سه‌ده‌ها گه‌ل و وڵات
ئازادی و سه‌ربه‌خۆیان به‌ده‌ست هێناوه، چونکه خاوه‌نی ئیراده و
هۆشیاریی خواسته‌کانی خۆیان بوون.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه ، بیر له‌سه‌نگی مرۆڤایه‌تی خۆمان بکه‌ینه‌وه،کاتی
ئه‌وه هاتوه په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌ناوچه‌وانی نه‌وه‌ی داهاتو له
نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بسڕینه‌وه ،ئێمه ده‌بێ خۆمان به‌شه‌رمه‌زارببینین
له‌ئاستی هاوسه‌رو مناڵه‌کانمادا که‌نه‌ماتوانیوه ،وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆوئازادیان
بۆدابین بکه‌ین،هه‌رچه‌نده هه‌تا ململانێی مه‌رگ هه‌ندێکی که‌م هه‌وڵمان
بۆداوه ،نازانم مرۆڤی کورد چۆن ده‌توانێ ،ده‌نگی به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌یدا
به‌رز بکاته‌وه، که‌نه‌یتوانیبێ که‌رامه‌تی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی
بپارێزێ ،چۆن ده‌توانن ڕوبه‌ڕوی ئاینه‌کان و خواکه‌یان ببنه‌وه ،کاتێ
ئه‌وان وه‌ک مرۆڤێکی کۆیله ده‌مرن ، ئێمه‌ی کورد چۆن به‌رو بومی خاکێک
بخۆین که‌نه‌مانتوانیبێت ،له‌ده‌ست هه‌زاران جار سوتان وژه‌هراوی بوون
وشک بوون بیپارێزین.
بێگومان ئێمه تاوانبارین له ئاستی ئه‌و زوڵمانه‌ی له پیرۆزییه‌کانی
ئه‌م نیشتمانه ده‌کرێ ،پێمان سه‌یره ئێستاش هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ک پیاوو
جوامێر‌و قاره‌مان وشۆرشگێڕ له فه‌رهه‌نگی هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی کوردا
ماوه ماوه وبه‌کار دێت شوێنی نادروستدا ،چونکه خاوه‌نی ئه‌م وشه
پیرۆزانه زوربه‌یان شه‌هیدوکه‌مئه‌ندام بوون ،سه‌رکرده‌کانیش بوونه‌ته
مۆته‌که‌ی سه‌رشانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌وسه‌رشۆڕی مێژووه
دۆڕاوه‌کان ، به تێپه‌ربوون و ئه‌زمونی زیاتر له‌نیو سه‌ده ،ده‌رکه‌وت
که شێواز‌و خه‌باتی دیبلۆماسی ئه‌م دوو حیزبه هیچ به‌روبومێکی نه‌ته‌وه‌یی
ونیشتمانی نه‌بوه ،به‌ڵکوزۆر جار بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی پارچه‌یه‌ک
له جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه وهێماو به‌ڵگه بۆ دوژمنان .واته به‌هۆی
زاڵبوونی عه‌قلی خێڵه‌کی و پاوه‌نخوازی حیزبی، که‌ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌خزمه‌تی
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵه‌که‌سانێکدا بوون که به سه‌رکردایه‌تی کورد
ناوزه‌ند کراون ،واته پۆلۆنکردن وپاوه‌نکردنی عه‌قڵی سیاسی کوردی ،له‌لایه‌ن
چه‌ند دێوه زمه‌یه‌کی خۆماڵیه‌وه ، بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی عورفی
سیاسی ودیبلۆماسی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی . نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئه‌م
عه‌قڵه سیاسیه ساویلکه‌یه په‌یره‌و کراوه‌و په‌یره‌و ده‌کرێ
وشۆڕبۆته‌وه بۆ ناو هه‌موو چین و توێژه‌کانی کوردی ،واته بیر کردنه‌وه‌ی
نه‌وه‌و لاواه‌کانیش ،سه‌رچاوه له‌خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌یان وه‌رئه‌گرن
به‌و واتایه‌ی سیاسه‌تیش له زوربه‌ی بنه‌ماڵه‌کاندا بۆته ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ،ئه‌مه‌ش
دوباره بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و‌دوباره‌بو‌نه‌وه‌ی مێژوه دۆڕاوه‌کانه،
شکۆمه‌ندی مرۆڤه‌کان له بیرکردنه‌وه‌و گفتارو ڕه‌فتاری دروست دایه ،نه‌ک
له‌گیرفان وپێگه‌ی شه‌رمه‌زاری ،هه‌ربۆیه له‌م کاتوساته‌دا نه‌وه‌ی
نوێ پێویستی به‌بیر کردنه‌وه‌ی زانست ودروست هه‌یه ،پێویستی به‌عه‌قڵی
سیاسی و هه‌گبه‌ی دیبلۆماسی نوێ هه‌یه ،پێویستی به‌ئیدیاو ستراتیژ‌و
کرداری نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی نوێ هه‌یه ،پێویستی به‌سه‌رنج وخوێندنه‌وه‌ی
زیاتره بۆ مێژوه دۆڕاوه‌کان ،پێویستی به یه‌کگرتنه به‌بیرو هۆشو عه‌قڵێکی
سپی به‌رانبه‌ر هه‌موو چین وتوێژو پێکهاته‌کانی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی
شۆڕشێکی سپی‌دا ، که له‌گه‌ڵ داب ونه‌رێت و بنه‌ما یاساییه‌کانی ئێستای
مرۆڤایه‌تیدا بگونجێ ، پێویستی به‌یاسای یه‌کسانی مافی مرۆڤه‌کانه له
چوارچێوه‌ی کوردستاندا ،تا پا ڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی دروست بکات ، پێویستی
به‌سرینه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیماگۆجی و گه‌وجاندنه له‌نێوان تاک وچینه‌کاندا
، گه‌نجان ولاوان خۆیان خاوه‌نی بیر‌و هۆشو ماندووبوون وخوێن به‌خشین
وداهێنان بوون و ده‌بن ، ده‌بێت هه‌ر خۆشیان خاوه‌نی به‌روبومی ئه‌و
نیشتمانه بن که دروستی ده‌که‌ن . واته ده‌بێ ئه‌وان به‌خشنده بن ،نه‌ک
به‌زه‌یی وبه‌خشنده‌ییان پێببه‌خشرێ ،به‌مانا ڕاسه‌قینه‌که‌ی ده‌بێ
لاوان سه‌ربه‌ست بن له‌بیر کردنه‌وه‌و داهێناندا، ده‌بێ هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵات واز له‌و فه‌لسه‌فه کۆنه بێنن ...که‌ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان
نه‌بێ دوژمنمانه....یان جێگه‌و پێگه‌ی پێنادرێ، ئه‌وه سیاسه‌تی
چۆڵکردنی عه‌قڵی کورده..ئه‌نفالکردنی داهێنانه ، پێشێلکردنی یاسا‌و
رسکانی دیموکراسی و هه‌ره‌سی بنه‌ماکانی مافه‌کانی تاکی خه‌ڵکه
داڕخانو تێکشکانی هزری نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانییه ، نیو سه‌ده به‌سه
بۆ خه‌ڵه‌تاندنودیماگۆجیه‌ت ، نیو سه‌ده به‌سه بۆ فه‌لسه‌فه دۆڕاوه‌کان
،نیو سه‌ده به‌سه بۆ شکستی سیاسی و دیبلۆماسی ،نیو سه‌ده به‌سه بۆ
گیرفان پڕکردن وسوڵته ، نیو سه‌ده‌و نیوسه‌ده‌و نیوسه‌ده.....به‌سه
بۆ هه‌موو بازرگانه سیاسیه‌کان .
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر هه‌ڵه زه‌قو ڕه‌قه‌کانی
سه‌رکردایه‌تی کورد له ئێستا‌و ڕابردوی ئه‌م دوو حیزبه‌دا ، ته‌نها ده‌پرسین
چ سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌م دوو حیزبه به‌ده‌ستی دوژمن کوژراوه ..؟؟ئه‌مه
جگه له‌خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه که له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبی و که‌سایه‌تیدا رژا ..؟ به‌درێژای نیو سه‌ده سیاسه‌ت ود
یبلۆماسی ئه‌م دوو حیزبه چ لایه‌نگر و دۆستێکی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیان
بۆ کورد به‌ده‌ست هێناوه ، ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی (بریمه‌ر)
بخوێنیته‌وه مرۆڤی کورد شه‌رمه‌زار ده‌بێت، ده‌ڵێ کاتێ ووتیان سه‌رکردایه‌تی
کورد دێت بۆ بینین و دانوسان من زۆر ترسم لێنیشتبوو ، ده‌ڵێت هه‌ر بیرم
ده‌کرده‌وه چۆن به کۆنفیدراڵی ڕازیان بکه‌م ،چونکه به هه‌موو
تێڕوانینێکی من ئه‌وان هه‌ر سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت . به‌لام بریمه‌ر ده‌ڵێ
ئه‌وان جگه له چه‌ند پێگه‌یه‌کی حیزبی و حکومی مادی ، هیچ بابه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیان باس نه‌کرد.
خۆ ئه‌گه‌ر ئاوڕیکی زانستی سیاسی به مێژوی که‌رکوک و ناوچه داگیر
کراوه‌کاندا بده‌ینه‌وه ، ئه‌وسا به ته‌واوی بۆشایی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م دوو حیزبه و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسۆنیشمان
بۆ ده‌رده‌که‌وێ که جگه له ووروژاندنی سۆزی خه‌لکی له بواری ئابوری
نایه‌کسانی و پێگه‌ی ئیداری و حیزبی زیاتر هیچ ئیدۆلۆژییه‌ک و ستراتیژ
و ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی نییه ، ئه‌گه‌ر زانستی سیاسی و عه‌قلی
نیشتمانی له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کان په‌یره‌و بکرایه ، ده‌بوایه
سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌م خاڵانه‌ی ڕه‌چاو بکردایه .
یه‌که‌م/ که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کان ،له‌ژێر چاودێری و ئیداره‌ی
هه‌رێمی کوردستان بن ،هه‌تا جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی ماده‌ی 58 یان 140،
هه‌روه‌ها بودجه‌ی دیاری کراو که ده‌کاته 07/0واته له سه‌دا حه‌وتی
داهاتی ئێراق بۆ ئه‌و ناچه داگیرکراوانه دابین بکرایه چونکه به‌ر
کۆمه‌ڵی شاڵاوی نامرۆڤانه که‌وتون ... بێگومان ئه‌وسا حکومه‌تی
ناوه‌ندیی ده‌که‌وته په‌له‌قاژه ،بۆ یه‌کلای کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه
و لایه‌نی کوردی بێخه‌م ده‌بوو...کۆمه‌ڵێ بابه‌تی سیاسی تریشی
نه‌ئه‌دۆڕاند و ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه دیواوده‌ر نه‌ده‌بوو .
دووه‌م / سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بوایه ڕه‌چاوی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی
ئابوری ناوچه داگیر کراوه‌کان بکات ، ئه‌گه‌ر له‌پاره‌ی باشماخ و
برایم خه‌لیلیشه‌وه بوایه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوچه‌داگیر کراوه‌کان
به‌شداری یاساین له‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێ به‌ناوی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه
. هه‌رچه‌نده بودجه‌ی %17 که‌مه بۆ کوردستان به‌لام سه‌رکردایه‌تی
کورد وه‌ک له به‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسیه‌کاندا دۆڕا و ناکامڵ بوون ،
له مافی یاسای ئابوریشدا سه‌رشۆڕ و تێکشکاو بوون.
سێهه‌م/ ره‌چاوی یه‌کسانی ما ف و ئه‌رکی پێکهاته‌کان بکرایه ،نه‌ک
منافه‌سه و ململانێی عه‌قلی پاوه‌نخوازی حیزبی.
ئێستاش به بروای ئێمه کورد ده‌توانێ بڵێ ئه‌وه چوار حکومه‌ت و هه‌شت
ساڵ به‌سه‌ر چوو له ئێراقی به‌ناو فیدراڵ‌دا که‌چی هیچ بریارێکی سیاسی
و ماده‌یه‌کی ده‌ستووری بۆ کورد جێبه‌جێ نه‌کرا ، بۆیه کورد مافی خۆیه‌تی
ئه‌ویش حه‌وت ساڵ ئیداره‌ی شوێنه داگیر کراوه‌کان له‌ئه‌ستۆ بگرێ هه‌تا
ماده ده‌ستووریه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێ.
bzav2011@hotmail.se
|