٣٠\٨\٢٠١٣
نزا سیاسییەکانی دایکم.

پشکۆ نەجمەدین
خودای من!...
گوێم لێ بگره و هیچ نیازێکم جێبه‌جێ مه‌که. تۆش وه‌کو ئه‌و
وه‌زیرانه ره‌فتار بکه، که گوێ بۆ گازنده‌ی خه‌ڵک شل ده‌که‌ن و به
هه‌ندی وه‌رناگر‌ن!.
خودایه!...
ئه‌م حکومه‌ته‌ی له ژن سیخناخه و به حه‌مامی ژنان ده‌چێ، بۆ
خه‌زێنه‌ی خۆت ببه‌ره‌وه، ئه‌نجوومه‌نێکمان پێ ببه‌خشه، وه‌ک
دیوه‌خانی هه‌مزه‌ئاغا!.
خودایه!...
ده‌ورودووکانی ئه‌م په‌رله‌مانه توڕه‌وتۆسنه‌ی هه‌ر رۆژێک وه‌زێرێکی
بێگوناه به گیروگاز دێنێت، هه‌ڵبپێچه و په‌رله‌مانێکی ئاغر و
له‌سه‌رخۆمان بۆ بنێره!.
خودایه!...
ئه‌م یه‌کڕه‌نگی و یه‌کده‌نگییه‌ی حیزبه‌کانمان که‌مۆکه‌یه‌ک کاڵ
بکه‌ره‌وه!. تۆ وا بکه، ئێمه ره‌نگ و ده‌نگی خۆمان بناسینه‌وه!.
خودایه!...
هه‌رچییه‌کی من ده‌یبێژم، گوێم بده‌یێ و لێمی مه‌بیسته!.
خودایه!...
ئه‌م چراخانه‌ی شه‌ووڕۆژ وه شه‌واره‌ی خستووین، خامۆش بکه و وه‌کو
ماڵه‌مه‌نسووله‌کان، دوو سه‌عات جارێک، پشوویه‌کمان بده‌رێ!.
خودایه!...
گوێت له زووڕه و نزووله‌ی ئه‌نفالچیان بێت، بارانێکیان له
به‌خشنده‌یی خۆت، به‌سه‌ردا ببارێنه!.
خودایه!...
چه‌ند پێت خۆشه، له "زێڕ و گه‌وهه‌ر"ی ئه‌م نیشتمانه، له‌سه‌ر
سیاسه‌تکاران و " ئه‌هلوبه‌یت"یان تاپۆ بکه!.. له‌سه‌ر زه‌وی، با هه‌ر
ئه‌وان واریس و میراتگری زاتی تۆ بن!.
خودایه!...
زه‌مه‌نی شۆڕشمان تێ په‌ڕاند!. ئێمه ئیدی سه‌رفرازین و پێویستمان به
پاڵه‌وانه چڵکن و ریشداره‌کانی شاخ نه‌ماوه!.. ئه‌وان بۆ وڵاتی
پڕمه‌رحه‌مه‌تی خۆت بگوێزه‌ره‌وه، پاداشتی ئه‌رک و زه‌حمه‌تیان
بده‌ره‌وه!.. ئه‌وان برسین و پارووه‌نانێکی ئه‌م نیشتمانه‌یان به
گه‌روودا ناچێت!...
خودایه!.. به ناز و نیعمه‌تی خۆت تێریان بکه!
خودایه!...
له‌شکری کورد له شاخی حه‌مرین بکشێنه‌وه!. عه‌ره‌به‌کان بۆ که‌رکووک
بگێڕه‌وه!. که‌رکووک بکه به شاری براێتیی کورد و به‌عس و
تیرۆریستان!. خودایه، توندڕۆیی سه‌رکرده‌کانمان جڵه‌و بکه!.
خوادیه!...
ئاگری عه‌داله‌تخوازی له ناخی لێپرسراوه‌کاندا بکوژێنه‌وه!. تۆ، وا
بکه، ئه‌وانیش بۆ ساتێک بیر له خۆیان و ماڵومنداڵیان بکه‌نه‌وه!.
خودایه!...
غه‌زه‌ب له گچکه‌گه‌نده‌ڵکارانی نه‌زان بگره و باڵیان لێ بڕوێنه، تا
به‌ره‌و مه‌ریخ بفڕن!. خودایه!، به گه‌وره‌یی خۆت، ئه‌و دزه
بێگیرفانانه‌مان بۆ بنێره، که ژێرزه‌مین و هه‌وره‌بان، له "ده‌فته‌ر"
ده‌ئاخنن!.
خوادیه.. تۆ "شاز"ی گۆره‌وی، شازی ئۆتۆمبێل، شازی باڵاخانه، شازی
سیاسه‌تمه‌دار، شازی حکومه‌تت پێ ڕه‌وا بینیوین، شازی "دز"یشمان پێ
ببه‌خشه!.
خودایه!...
په‌یڤه‌کانی "ده‌فته‌ر" و "بلۆک"، له‌سه‌ر زمانمان بسڕه‌وه، تێرمێکی
مۆدرنترمان بۆ تێچووی کۆشک و ته‌لاری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالزه‌ده‌کان، فێر
بکه!.
خودایه!...
به قودره‌تی خۆت، رۆژی مه‌حشه‌ر بۆ "سه‌حرای هه‌ڵه‌بجه"
بگوێزه‌ره‌وه، تا شه‌هیده‌کان، به‌و پێنج هه‌زار ته‌لاره‌ی
چاوه‌ڕووانیان ده‌که‌ن، شاد ببنه‌وه!.
خودایه!...
ئه‌م هه‌موو نووسه‌ر و شاعیره یاخی و سه‌رکه‌شانه‌ی خولقاندووتن و له
"ده‌ربار"دا جێگایه‌کیان نییه، بۆ ده‌رباری خۆتیان هه‌ڵکێشه!. تۆ،
له‌شکرێک له نووسه‌رانی ده‌سته‌مۆ و ماستاوچیمان پێشکه‌ش بکه!.
خودایه!...
ئه‌م هه‌موو رۆژنامه و گۆڤاره، بۆ چاپخانه‌که‌ی خۆت بپێچه‌وه!.
ئێمه تاسه‌باری گۆڤار و رۆژنامه‌گه‌لێکین، که هه‌موو رووپه‌ڕه‌کانیان
به وێنه و هه‌واڵی سه‌ردانه‌کانی سه‌رکرده و شانده "حیزبی و
حکومی"یه‌کان، بڕازێننه‌وه!.
خودایه!...
له ئاسماندا، باڵی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانمان بشکێنه!... ئێمه له
به‌رنامه جددییه‌کانی ئه‌وان بێزارین!.. ئێمه کوشته‌ی "کلیپ"ی رووت،
هه‌واڵی ئێکسپایه‌ر، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌تکاران و بێژه‌ری
کوردینه‌زانین!... خودایه!، دڵی گه‌وره‌ت دلۆڤانتر بکه و ئه‌و
بابه‌تانه له چاوی "تی ڤی"کان، بئاخنه!.
خودایه!...
زمانی ستانداردی ئێمه تێک بشکێنه!. بزاڤی یه‌کگرتووی رۆشنبیریمان لێک
هه‌ڵوه‌شێنه!. هه‌ر بۆ شۆخیش بێت، هه‌نده‌ک هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی رێنووس و
رێزمان، له دووتوێی تێکستی نێو رۆژنامه‌یه‌ک بهاوه!.
خودایه!...
مه‌ودای نێوان رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار، موفه‌کیر و کادیر، ئه‌دیب و
نه‌خوێنده‌وار، پڕ بکه‌وه!. ئه‌مانه هه‌موویان به‌نده‌ی خۆتن و له
ئه‌رک و ماف‌دا یه‌کسانن.
خودایه!...
گوێم لێ بگره و لێم وه‌ر‌مه‌گره!...خوادیه!.
ماڵپەڕی
پشکۆ نەجمەدین
|