په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١\٢٠١٩

    نزیک باخچەی گشتی.

                                  

ولیەم بتلەر یێتس*                       و: نەژاد عەزیز سورمێ


لە باخچە گشتییەکاندا
ژوانم لەگەڵ خۆشەویستەکەم دانا
بە ھەنگاوی بەفراوی بێگەردی لەسەرخۆوە..
ئامۆژگاری کردم
خۆشەویستی بە نەرمی وەربگرم
وەک ئەوەی
گەڵای داران پێدەگەن.
بەڵام من
وەک ھەر گەنجێکی ساویلکە
باوەڕم نەھێنا
لە کێڵگەدا ، نزیک ڕووبار
لەگەڵ خۆشەویستەکەمدا وەستام
دەستی سپی بەفراوی
لەسەر شانم دانا
ئامۆژگاری دەکردم:
ژیان بە نەرمی وەربگرم
چوون گیا
لەسەر بەنداوان پێدەگا
بەڵام من
وەک ھەر لاوێکی گەوج مامەوە
ئەوەتا ئەمڕۆیش پڕم لە ئەسرین.
_______________________________________________
* ولیەم بیتلر ییتس: شاعیری ئێرلەندی ییتس ، لە دبلن لە دایک بووە . جگە لە شیعر شانۆنووس و کەسایەتییەکی نیشتمانیش بووە و ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیا بووە .. یێتس بۆ یەکەمین جار قەسیدەکانی لە تەمەنی بیست ساڵیدا لە ڕۆژنامەیەک لە دبلن دا بڵاوکردوونەوە. بڕوای بە سیحر و دونیای ڕۆحانی ھەبووە ساڵی ١٩٢٣ خەڵاتی نۆبلی وەرگرتووە ساڵی ١٩٣٩ لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. بڕوانە ماڵپەڕی adab.com.
 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک