١١\٦\٢٠١٠
نووسین بۆ نانه‌وا؛
ئازادی بۆ نانبڕین.
رابه‌ر فاریق
نانبڕین و نانپێدانی نووسه‌ران، خه‌ریکه ده‌بن به دوو دیارده. به
دیارده‌کردنی ئه‌و دووانه‌ش، هۆکاری سه‌ره‌کی خودی نووسه‌رانن، نه‌وه‌ک
سیاسییه‌کان. نووسه‌ران، بۆوه‌ی بژیێن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ستاییش و
جوێندان به ئه‌م و ئه‌و، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆوه ناگه‌ڕێته‌وه که
نووسه‌ران هه‌میشه ویستوویانه ئۆپۆزیسیۆنی دوور له ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی بن، بۆوه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه که ویستوویانه له ڕێی نووسینه‌وه،
به شێوه‌گه‌لی ناته‌ندروست، ژیانێکی پادشایانه بژین. پێویست ناکا
ئاوڕ له مێژووی دوور بده‌ینه‌وه: هه‌ژار موکریانی به هۆی
ستاییشکردنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه، ژیانێکی شاهانه ژیا؛ شێرکۆ
بێکه‌س به هۆی ستاییشکردنی کادیره‌کانی یه‌کێتییه‌وه، بوو به "شاعیری
گه‌وره‌ی کورد -له نێو حزبی نێوبردراودا-". ڕه‌نگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م
نموونانه به‌س بن بۆوه‌ی دڵنیابین: دیارده‌ی وه‌ها، هه‌م له نێو
مێژوودا، هه‌میش له ئێستادا، ئاماده‌ییی هه‌مده‌می هه‌بووه و هه‌یه.
کولتووری نانبڕین و نانپێدان، له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه: نانپه‌یداکردن،
به درێژاییی مێژووی ساسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووریی کورد، هه‌بووه و
تا سه‌روه‌ختی ڕاپه‌ڕینی 1991یش، به‌رده‌وامیی هه‌بوو، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی
که ئێستاش گه‌نجه و به دواترین نه‌وه دێته ئه‌ژمار، هه‌ندێکی به‌ر
ئه‌و لێشاوه که‌وتوون، به‌ڵام جێی دڵخۆشی ئه‌وه‌یه: یێکه‌م کاری ئه‌خلاقیی
ئه‌م نه‌وه‌یه، خۆ دوورخستنه‌وه‌یه له به پاشکۆبوونی حزب و ده‌سته‌ڵات؛
دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌و جۆره‌ی کوردبوون، که ته‌می خه‌ستی
ناسیونالیزم دایپۆشیوه. ئه‌م نه‌وه‌یه، ئیدی د‌رکی به‌وه کردووه: له‌وێوه
جوانییه‌کانی ده‌رده‌که‌ون، که پیرۆزبوون له سیاسه‌تکاران بستێنێته‌وه
و گومان له هه‌موو شتێک بکا: مێژوو، شۆڕشه یێک له دوای یێکه‌کان، ته‌نانه‌ت
سه‌رکرده‌کانیش، هه‌ر به هۆی دیدی له‌و چه‌شنه‌یشه بنیاتێکی
باوڕپێکراو بۆ دروستکردنه‌وه‌ی سه‌رتاپای مێژوو، ده‌چه‌سپێنێ...
جیاوازیی ئه‌م نه‌وه‌یه له نه‌وه‌کانی دی، ته‌نیا له‌وه‌دا نییه که
له بری کۆشکی شاهانه، له پێناو ژیانی شکۆمه‌ندانه، به که‌لاوه
قاییله، له‌وه‌شدایه که ده‌یوێ ده‌سته‌ڵات له کۆ بستێندرێته‌وه و
خود به گه‌ڕخه‌ری هه‌ر مه‌کینه‌یێک بێ... له دیدی ئه‌م نه‌وه‌یه‌وه،
کوردبوون چیدی بریتی نییه له شۆڕش، چونکه شۆڕش کۆتاییی پێ هاتووه و
ئێستا کاتی ژیانکردنه، له کاتێکیشدا که ژیان نییه، بێماناترین ئه‌رک،
که ده‌خرێته سه‌رشانی گه‌نجانه‌وه، کوردبوونه، که خراشه سه‌ری،
وه‌ک مه‌ریوان وریا قانیع ده‌ڵێ: به شێوه‌ی نه‌عله‌ت خۆی ده‌نوێنێ.
به ده‌گمه‌ن ڕێی تێدکه‌وێ نووسه‌ر له ڕێی نووسینه‌کانیه‌وه، به بێ
ئه‌وه‌ی لایه‌نگر، یان دژی ئه‌م حزب و ئه‌و لایه‌ن بێ، ژیانی دوور له
نائومێدیی بردبێته سه‌ر. هۆکاری ئه‌مه چه‌نده بۆوه ده‌گه‌ڕێته‌وه
که سیاسه‌ت و ئازادی به ناته‌ندروستی له کوردستاندا کاریان پێ کراوه،
پتر له‌وێوه دێ، که نووسه‌رانی کورد هه‌رده‌م حه‌زیان له کێشه‌گه‌لی
ناپێویست و دوور له ئه‌رکی خۆیان کردووه. لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه
بۆوه بکه‌ین: فیشه‌که سه‌ره‌تاییه‌کانی شه‌ڕی نێوخۆی هه‌ردوو زلحزبه‌که،
به قه‌ڵه‌می نووسه‌ران ده‌ستی پێ کرد و هه‌ر ئه‌وانیش بوون دواجار
باسیان له ئاشته‌وایی کرد. ئه‌و جۆره نووسه‌رانه، جودا له‌وه‌ی له
هه‌مان باده‌ی سیاسییه‌کان ده‌نۆشن، وه‌کوو ئه‌وانیش، به‌رده‌وام قه‌وانێک
لێده‌ده‌نه‌وه، که وشه‌ی ئازادیی تێدا شاردراوه‌ته‌وه؛ به‌رده‌وام و
به شێوه‌گه‌لی جودا جودا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که نه‌وه‌ی نوێ
ئینتیمایان بۆ خاک و ڕێبازی سه‌رکرده‌کانی نییه، له کاتێکدا به ده‌ر
له خاکێکی داگیرکردراو -له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه- شتێک نییه
ئه‌و نه‌وه‌یه شادمان بکا؛ به‌ڵام کوا "سه‌رکرده"یێکی وه‌های کورد،
که به مۆراڵ و به‌رپرسیاربوونه‌وه پێوه‌ست بووبێ، تا له دواتردا
بانگه‌شه بۆ "ڕێباز"ێک بکا؟ ئه‌و سه‌رکرده و ڕێبازانه‌ی ئێستا له به‌رده‌ممانه‌وه‌ن،
باسنه‌کردنیان شیاوتره له هێنانه‌به‌رباسیان، چونکه: گه‌نجان -به
لانی که‌مه‌وه- هێنده هۆشیارن، که چه‌ند کتێبێک بخوێننه‌وه و له
مێژووی قێزه‌ونی "سه‌رکرده‌کان" و "ڕێبازه پیرۆزه‌کانیان" بکۆڵنه‌وه.
ئێمه به هیچ شێوه‌یێک ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، که نووسه‌ر پادداشت له
به‌رابه‌ر نووسینه‌کانیدا وه‌رنه‌گرێ، ئه‌مه ئه‌رکی ده‌سته‌ڵاته، که
نووسه‌ران بژیێنێ، یان به‌لاڤۆکه‌کان پادداشتی ئه‌وتۆیان پێ بده‌ن، به‌ڵام
ناڕه‌واییی وه‌رگرتنی پادداشت له‌وێوه ده‌رده‌که‌وێ، که ئه‌رکی
بدرێته پاڵ و به هۆیه‌وه نووسه‌ر هێرش بکاته سه‌ر ئه‌م و ئه‌و و ئه‌مان
و ئه‌وانیدی پیرۆز بکا. لێره‌دا نموونه‌یێکی ئێستایی ده‌هێنینه‌وه:
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگه‌ی چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م له به‌رابه‌ر هه‌ندێک
بۆچوونی یه‌کێتیدا هه‌ڵوێستی وه‌رگرت، ڕاسته‌وخۆ بودجه‌ی ده‌ستگه‌که
که‌مکرایه‌وه و یێکێک له گۆواره‌کانی [که گۆواری ئاینده‌یه] و ده‌ستگه‌ی
نێوبردراویش، به کۆمه‌ڵێک کارمه‌ند و سه‌رنووسه‌ریه‌وه، ڕوویان له
ده‌ستگه‌ی ئاراس کرد، ئه‌مه‌ش دیسان له پێناو ژیانێکی شاهانه‌دا. ئه‌ڵبه‌ت:
هه‌م ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆواره‌که و هه‌میش سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی، به‌وه
ده‌زانن: له به‌رابه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستوه‌رگرتنێکدا، که حزبی پارتی بکه‌ری
کارێکی نامرۆیانه بێ، هه‌مدیس نان‌بڕاو ده‌کرێنه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه
ده‌بینین: ئه‌وانه‌ی له‌و گۆواره‌دا، یان له هه‌ر به‌لاڤۆکێکی هاوچه‌شنیدا
کارمه‌ندن، هه‌رده‌م ژیانێکی باش ده‌ژین و هه‌ڵوێستیشیان: هه‌مده‌م فت!
له ده‌روونی ئه‌م دیارده ناشیرینه‌وه، ده‌یان تارماییی ڕه‌شی تر
خۆیان حه‌شارداوه و نموونه‌گه‌ل له‌به‌ر ده‌ست دان، که ده‌کرێ به
وردی ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه، به‌ڵام، له‌به‌روه‌ی کاری ئه‌م نووسینه
ته‌نیا ئاماژه‌دانه و لێکۆڵینه‌وه نییه، له ئێستادا پتر له بارەی
نموونه‌کانه‌وه نادوێین.
کاری نووسه‌ر، نووسینه، کاری سیاسییه‌کانیش، سیاسه‌ت، به‌ڵام: له
کوردستاندا نه نووسه‌ر کاری خۆی به ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێ، نه
سیاسیکاران. نووسه‌ر له یێککاتدا هه‌م ده‌نووسێ، هه‌م سیاسیکاریشه؛
به شێوه‌یێک، که ئه‌زموونی سیاسیی کوردی ناشیرینتر ده‌کا، به‌وه‌ی:
چونکه له سیاسه‌ت نازانێ و ته‌نیا له پێناو کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندیی
وه‌ک: ماددی و ناونانه‌وه‌دا وه‌عز ده‌دا، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیشی، که
هێشتا نازانین ئه‌و "ڕوو"ه کامه‌یه، پتر ده‌خاته ژێر سرنجه‌وه.
له کوردستاندا، سیاسیکار هه‌م سیاسه‌ت ده‌کا، هه‌میش ئه‌رکی
ئازادیفرۆشتنه‌وه به هاووڵاتیان، له ئه‌ستۆ ده‌گرێ! جودا له‌وه: ئه‌وه‌ی
ئێستا له کوردستاندا هه‌یه، نه ئازادییه، نه به‌ڕه‌ڵایی. که ده‌ڵێین
ئازادی و به‌ڕه‌ڵایی له کوردستاندا نین، به‌ڵگه‌ی حازربه‌ده‌ستیشمان
هه‌ن: ئه‌گه‌ر ئازادی هه‌بێ، بۆچ هیچ یێکێک له‌و که‌سانه‌ی بکه‌ری هه‌ره
گه‌وره -نه‌ک گچکه!-ی شه‌ڕی نێوخۆن، دادگایی نه‌کران؟ بۆچ نووسه‌رانێکی
ئازادیخواز، له‌سه‌ر ستوونێک و به بێ دادگه، ده‌خرێنه زیندانه‌وه؟
بۆچ بکوژانی نووسه‌رێکی وه‌ک عه‌بدولخالیق مه‌عرووف؛ ئه‌بووبه‌کر عه‌لیی
شاعیر؛ نه‌درانه دادگه؟ بۆچ تا ئێستاش که ئێستایه، لێکۆڵینه‌وه‌ی
به‌ڵگه‌یی له به‌رابه‌ر ئه‌وانه‌دا نه‌کراوه: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری،
یه‌کیه‌تیی نووسه‌ران، سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان، ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیان
کامانه‌ن و ئه‌و بودجه‌یه‌ی ساڵانه وه‌ریده‌گرن، چۆن ته‌خشانی ده‌که‌ن؟
بۆچ هیچ که‌سێک نازانێ ده‌ستگه‌ی ئاراس چه‌ند ئه‌ندامی هه‌یه و
مانگانه چه‌ند له بودجه‌که‌دا سه‌رف ده‌کا؛ بودجه‌ی ئه‌و ده‌ستگه‌یه
چه‌نده؟ بۆچ که‌س نه‌یپرسی: حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن به پاره‌ی کام کتێب(!)
و چۆن مۆنیکای کڕیوه و له عه‌نکاوه‌دا و له نێو خانوویێک، که به‌ژنی
ده‌گاته هه‌ور، ده‌ژیێ و که‌سیش نازانێ، کام حزب و بۆ کام مه‌به‌ست،
ئاو له‌به‌ر لاقه‌کانیدا ده‌ڕژێنێ؟ چۆنیشه له به‌رابه‌ر ئه‌و هه‌موو
جوێنبه‌خشینه‌وه‌یدا، هێشتا له ده‌ستگه‌ی ئاراس خه‌ڵات ده‌کرێ(!) و به
بێ ئه‌وه‌ی ده‌وام له هیچ ده‌ستگه‌یێکدا بکا، پادشایانه ده‌ژیێ؟(!)
بۆچ ده‌یان نووسه‌ری دیکه‌ی ئازادیویستیش، له بری پادداشت، ناوگوم
کراون -له نێو ڕاگه‌یاندنی حزبی و حکومی‌دا- و به‌رده‌وام له لایه‌ن
نووسه‌رگه‌لی ده‌رباره‌وه، تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێ و جوێنیان پێ
ده‌درێ؟
ده‌بێ ئێست له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا بکه‌ین: ئازادی ئی هیچ که‌س و ئی
هیچ گرووپ و ئی هیچ حزبێک نییه، تا وه‌کوو دیاری، به میلله‌ت بدرێ؛
ئازادی مافی هه‌ره سه‌ره‌تاییی هه‌ر تاکه‌که‌س و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵێکیشه،
که تاکه‌که‌س له‌و ڕێیه‌وه ده‌توانێ پتر و جوانتر، موماره‌سه‌ی ژیان
و ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و ژیانه بکا.
هه‌موومان -نووسه‌ر و نانووسه‌ر- ئه‌وه ده‌زانین: نه حزبه‌کان نانه‌وان،
تا نانمان به به‌لاش پێ بده‌ن، نه ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌نووسین، تا له
به‌رابه‌ر گوتنی چه‌ند ڕسته‌یێکدا نان‌بڕاو بکرێین. کێشه ئه‌وه نییه
که حزب به به‌لاش که‌س ناژیێنێ، کێشه ئه‌مه‌یه: وه‌همێک به ناوی
حکومه‌ته‌وه له کوردستاندا وجودی نه‌بووه و نییه، ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌رده‌کا،
ئه‌وه‌ی میلله‌ت ده‌ژیێنێ؛ ژیانی لاره‌لار، حزبه‌کانن. ئه‌دی که وایه:
بۆچ حزبه‌کان به نانه‌وا ده‌زانین و خۆیشمان: نان‌بڕاو؟ پشت‌کردن له
نووسه‌ران و ڕووکردنه سیاسیکاران، مانای ئه‌وه نییه که سیاسیکارانی
کورد فریشته‌ن و نووسه‌رانیش: tnt، به‌ڵکوو ده‌مانوێ ئه‌وه بڵێین: ڕه‌واییدان
به هه‌ر کرده‌وه و گفتارێکی کرێت، له نووسه‌ره ئازادیخواز(!)ه‌کانه‌وه
ده‌ستپێ ده‌کا؛ ئه‌وانه‌ی چه‌ندساڵ ته‌نیا بۆوه خۆیان ئازاد ده‌که‌ن،
تا چه‌ندان ساڵه‌کانی دواتر -که هه‌موو ژیانیان ده‌گرێته‌وه- به
کۆیله‌یی و له بن سێبه‌ری حزب و داواکارییه ناته‌ندروسته‌کانیدا،
بژیێن، ئه‌گه‌رنا: نووسه‌ران به یێکێک له کۆڵه‌گه‌کانی وه‌رچه‌رخانی
هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یێک دێنه ئه‌ژمار، به‌ڵام کاتێک ئاوڕ له مێژووی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووریی کوردی ده‌ده‌ینه‌وه، به ده‌گمه‌ن نه‌بێ،
به‌ره‌وڕووی نووسه‌رانی وه‌ها نابینه‌وه، که له به‌رابه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا،
نه‌چه‌مابنه‌وه، یان: هه‌موو ژیانیان هه‌ڵوێستوه‌رگرتن بووبێ، ئه‌و که‌سانه‌ش
که ماوه‌یێک به‌رابه‌ر به ناعه‌داله‌تییه‌کان وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه
زۆربه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ها ژیابن، که نه‌خرابنه نێو به‌رداشه‌که‌وه
[به‌رداشی سیاسه‌ت]، ئه‌گه‌رنا: کام نووسه‌ری کوردزمان هه‌یه، له
لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه خزمه‌تی کرابێ، ڕه‌تی کردبێته‌وه؟! کام نووسه‌ی
کوردزمان وه‌ک به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌ستمان دایه، که به‌رداشی سیاسه‌تی
ناته‌ندروستی کوردی، ئێسقانه‌کانی نه‌هاڕیبێ؟!
ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی کوردی، له‌و جۆره ده‌سته‌ڵاتانه نییه که که‌سێکی
هاوشێوه‌ی گاندی، یان نێڵسۆن ماندێلا له کوخه‌که‌یه‌وه سه‌ری ده‌ربێنێ
و ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی هێمنیش، ڕێی پێ بدرێ، ڕوانین و بۆچوونه‌کانی
خۆی بخاته ڕوو، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته به‌وه‌ش قاییل نییه، که توندوتیژی
له به‌رابه‌ر کاره دزێوه‌کانی، بنوێندرێ، ته‌نیا به دوای ئه‌وه‌دا
وێڵه: کۆی کۆمه‌ڵگه -من گومانم له‌وه هه‌یه له کوردستاندا ده‌سته‌واژه‌ی
کۆمه‌ڵگه له به‌رابه‌ر مرۆکاندا، به دروستی کار بکا- به سه‌رکوتکراویی
هه‌مده‌می، درێژه به ڕه‌وتێک بدا، که به زۆرداری پێی ده‌گوترێ:
ژیان، ژیانێک، که قابیلی نه‌ک مرۆ، به‌ڵکوو ئاژه‌ڵیش نییه.
بۆیه، کاتێک- که‌سێک نا، به‌ڵکوو ڕه‌وتارێکی که‌سێک، که هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی
گاندی تا دوا چرکه‌ی ژیانی، قوربانی بۆ دا، یان هاوشێوه‌ی ڕه‌وتار-
ئاکارێکی نێڵسۆن ماندێلا به دی ده‌کرێ، پێویسته هه‌رچی ڕۆشنبیری
ئازادیویست هه‌ن، وه‌ک هه‌ل نا، به‌ڵکوو بۆ جوانکردنی پرۆسه‌ی ژیانکردن،
درێژه‌ی پێ بده‌ن و بیهێننه به‌رباسه‌وه، پێویسته به‌رده‌وامیش ئه‌وه
له‌به‌رچاو بگیردرێ: هیچ هه‌نگاوێک، له نێو میلله‌تێکدا که کاربه‌ده‌سته
سیاسییه‌کانی به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌که‌ن -ئازادی بۆ کێ؟
کۆمه‌ڵگه(؟!) نه‌ک تاک- و بچووکترین مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی نه‌ک مرۆ،
ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵیش تێیدا پارێزراو نین، به بێ قوربانیدانی به‌رده‌وام،
سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ناهێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و توێژه‌ی پێی ده‌گوترێ
"ڕۆشنبیری کوردی"، دڵنیاش بێ که داواکارییه‌کانی جێبه‌جێ ناکرێن،
پێویسته له هه‌وڵداندا ماندوو نه‌بێ، چونکه گه‌شه‌کردنی هه‌ر
پرۆسێسێک و کارێکی جوان، به بێ ماندووبوونی به‌رده‌وام، چاوله‌ڕێبوونی
پێویستی لێ به دی ناکرێ.
ماڵپه‌ڕی
رابه‌ر فاریق
|