٢٠\٦\٢٠١١
ئۆپۆزسیۆن و گه‌ڕانه‌وه
بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان!
خه‌سره‌و سایه
سه‌ره‌نجام لیستی فراکسیۆنه‌کانی ئۆپۆزسێون بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ
نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا. ئه‌م بڕیاره به
دوای ده‌وره‌یه‌ک له بایکوتکردنی
دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا دێ، که‌لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌کان،
گوایه‌وه‌ک هه‌ڵوێستێک بۆ خواسته‌کانی شه‌قام له
سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌کاندا گرتیانه‌به‌ر. به‌ڵام ئایا هه‌ڵوێستی
ئۆپۆزسێون چ له بایکۆتکردنی په‌رله‌مان و
چ له گه‌ڕانه‌وه
بۆی، به واقعی هه‌ڵوێستێکه
له ڕاستای خواسته‌کانی شه‌قامدا؟.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره با سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی با‌یکوته‌که‌یان
ڕابوه‌ستین: ئۆپۆزسیۆن به دوای ده‌وره‌یه‌ک
له پڕوپاگه‌ندهکردن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که په‌رله‌مان حیزبی
بۆته‌وه و هیچ یاسایه‌ک به
ویستی ئه‌وان په‌سه‌ند ناکرێ، به‌دوای نیگه‌رانی له
باسی “ئه‌قه‌له‌یه‌ت و
ئه‌کسه‌ریه‌ت“ و
مێزکوتان و شه‌ڕ
و ئاژاوه‌کانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌دوای نیشاندانی ناکارامه‌یی
وقۆرغ کردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی و پارتییه‌وه، بێئومێدی
خۆیان به‌په‌رله‌مان ڕاگه‌یاند ووتیان که‌ئه‌م په‌رله‌مانه‌کارتۆنییه‌و
ڕێگایه‌ک بۆ‌رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ناهێلێته‌وه، تابه‌رنامه‌ی چاکسازی تیا به‌ڕێوه‌ببرێت.
کاتێکیش خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد وهاوکێشه‌ی نێوان خه‌ڵک وده‌سه‌لات
گۆڕدرا وشه‌قام خرۆشا، ئه‌وان بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م فاکتۆره
وه‌ک کارتێکی فشار هه‌ڵوێستی بایکوتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانیان
ڕاگه‌یاند. که‌دیاره‌ئه‌مه‌شیان به‌دوای ڕاگه‌یاندنی خواستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حکومه‌ت وپه‌رله‌مان له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه هاته‌پێشه‌وه. به‌تایبه‌تی
که‌ئه‌نجومه‌نی ئازادی سه‌را وه‌ک ده‌نگی شه‌قام به‌ڕه‌سمی داوای ده‌ست
له‌کارکێشانه‌وه‌ی لێکردن. به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن بۆئه‌وه‌ی په‌تی په‌ه‌یوه‌ندیه‌کانی
خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات وپه‌رله‌مان نه‌پچڕێنێ، وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رایان
به‌بایکۆت دایه‌وه. ده‌لیلی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان له‌وه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی
ده‌گرت که‌نه‌کا خۆپیشاندانه‌کان به‌سه‌ره‌نجام نه‌گاو بتوانن ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌له‌به‌رده‌م
خۆیاندا به‌یه‌کجاری دانه‌خه‌ن. ئه‌م هه‌لوێسته‌شیان به‌و پۆزه‌وه‌بوو
که‌گوایه‌تا بکوژانی 17ی شوبات وڕۆژانی دواتر نه‌درێن به‌دادگا هه‌ر له‌سه‌ر
بایکۆته‌که‌یان به‌رده‌وام بن. له‌م هه‌ڵوێسته‌دا ئه‌و ڕاستیه‌به‌رچاوه
ک ه‌شه‌قام داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان وکۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌کرد. به‌دیاریکراویش داوای کشانه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی له‌په‌رله‌مان وه‌ک
هه‌نگاوێک بۆ ئه‌م خواسته هێنرایه‌کایه‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌ئاستی
بایکۆتدا مانه‌وه!!. ئایا ئه‌مه وه‌لامه به‌خواستی شه‌قام یان
پێچکردنه‌وه‌یه‌به‌ده‌وری خواستی شه‌قامدا؟.
به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی دووباره‌گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو هۆڵی په‌رله‌مان،
عوزر له‌قه‌باعه‌ت خراپتر ده‌ردێنێ وئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ڕۆشنتر له‌بایکۆته‌که‌یان
له‌دژی شه‌قام خۆی ده‌نوێنێ. به‌تایبه‌تی که‌له‌ئێستا هاوکێشه‌کان
گۆڕدراوه، ونه‌خۆپیشاندان له‌ئارادایه‌و نه‌شه‌قام داوا له‌ئۆپۆزسیۆن
ده‌کات له‌په‌رله‌مان بکشێته‌وه، ته‌نانه‌ت نه ئه‌و جه‌ماوه‌ره
ده‌بینری که بکرێنه کارتی فشار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئیتر بۆ
ڕێگای په‌رله‌مان له‌سه‌ر خۆیان دابخه‌ن!!. به‌تایبه‌تیش که‌یه‌کیه‌تی
و پارتی مه‌یلی دانوسان ودانی ئیمتیازاتی به‌ئۆپۆزسیۆن نیشانداوه‌و
ئاماده‌یه بۆ کپکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ودورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی
خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ده‌ستبخاته‌نێوده‌ستی لایه‌نه
ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه... وه‌ک وتراویشه دوای هه‌ر شه‌ڕێک، دانوسان
وشێوه‌یه‌ک له‌ڕێکه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌کان دێنێته‌ئاراوه. گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئۆپۆزسێۆنێش بۆ نێو په‌رله‌مان گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دانوسان وڕیکه‌وتنه‌یه
له‌سه‌ره‌تای خۆیدا، که‌به‌دوای شه‌رێ نێوان ده‌سه‌لات و لایه‌نه‌ئۆپۆزسێۆنه‌کانه‌وه
هاتۆته‌کایه‌وه. ئاشکراشه‌هه‌ر هه‌ڵوێستێک ده‌بێ ته‌بریر بکرێ بۆئه‌وه‌ی
له‌ئاست خه‌ڵکدا په‌سه‌ند بکرێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هێانه پێشه‌وه‌ی
باسی خواستی شه‌قام له‌په‌یوه‌ند به‌گه‌ڕانه‌وه‌وه بۆ نێو په‌رله‌مان،
دووباره‌کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنه له‌ڕابردوودا. له‌یه‌ک
ووته‌دا ”ئه‌وان په‌رله‌مانیان جێهێشت له‌به‌ر خواستی شه‌قام وئێستاش
ده‌گه‌ڕینه‌وه‌له‌به‌ر هه‌مان هۆ!!“ ئه‌مه‌یه‌ئه‌و سیاسه‌ته
زیکزاکیه‌ی که ڕیشه‌ی له‌باوه‌ڕبوون به‌حکومه‌ت وسیسته‌می ئێستادایه.
ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌خواستی خه‌ڵکه‌وه
نییه‌و بگره بۆ شه‌ریک بوون له‌ده‌سه‌لات ووه‌رگرتنی ئیمتیازات به‌ناوی
شه‌قامه‌وه خه‌ڵکی به‌چاکسازی خۆشخه‌یاڵ کردووه.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌که به‌مه‌نده ته‌واو نابێت. کاتێک که هه‌قی خوێنی
ڕژاوی لاوانی کوردستان نه‌سه‌لمێندرابێت وئه‌سه‌رێکیش له‌دادگایی
بکوژان دیار نه‌بێت، کاتێک که‌شاره‌کان چه‌ک به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه
ڕاگیرابێت وئازادی خۆپیشاندان له‌خه‌لک زه‌وتکرابێت وحوکمی عورفی
میلیشیا ژیانی هاوڵاتیانی له‌قاڵب دابێت. ته‌نانه‌ت کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتداران
وه‌ڵامیان به‌تاقه خواستێکی خه‌ڵک نه‌دابێته‌وه... گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئۆپۆزسیۆن بۆ نێو هۆڵی په‌رله‌مان، ئه‌توانی ج خواستێکی شه‌قام به‌دیبهێنێ،
ئه‌ویش به‌و ڕابردووه‌وه که‌په‌رله‌مان هه‌یه‌تی وخودی ئۆپۆزسیۆنیش ته‌جروبه‌ی
کردووه. ئایا له‌چاوی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانه‌وه‌که بۆئازادی ونان
ویه‌کسانی وخۆشگوزه‌رانی هاتنه‌مه‌یدان، له‌چاوی دایکان وباوکانی
قوربانیه‌کانی 17 شوباته‌وه که‌تائێستاش بۆبه‌سزا گه‌یاندنی بکوژانی
ڕۆڵه‌کانیان ڕوو له‌به‌رده‌رکی سه‌را ده‌که‌ن، له‌چاوی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی
که بۆ ژیان وئازادی سنگیان به‌گولله‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌نا... گه‌ڕانه‌وه‌بۆ
نێو په‌رله‌مان هیچ شه‌رافه‌تمه‌ندیه‌کی سیاسی به‌ناوی شه‌قامه‌وه بۆ
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان دێڵێته‌وه؟ ئایا ئه‌م ڕیاکاری وهه‌ڵوێسته
پوچه‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌س نییه بۆئه‌وه‌ی که‌ئیتر که‌س فریوی ئه‌م لایه‌نانه
نه‌خوا وله‌سبه‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا ئومێدی پێنه‌به‌ستێت؟
ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن که
وه‌ڵامه‌کانیان هه‌ر ئێستا هه‌ڵوێستی
هوشیارانه‌و به‌کرده‌وه‌ی جه‌ماورێکی ده‌وێت که تووڕه‌یه
له‌سه‌رتاپای ئه‌زمون ده‌سه‌ڵاتداڕیتی بۆرژوازی کورد که
خودی ئۆپۆزسیۆن له دامه‌زراندنیدا
شه‌ریکه و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو به‌دبه‌ختیه‌کانی
هاوڵاتیانه.
ماڵپه‌ڕی خه‌سره‌و
سایه
|