دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وپارتی ڕاستی نۆرویژی.
وه‌ک پرۆژه‌ی کاری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به مه‌به‌ستیی به جیهانی کردنی کێشه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌مڕۆ 25 ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر 2.14. 2007 زاینی، به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کاک قادر ئه‌حمه‌دزاده ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رێز کریستیان ئانگه‌ل به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی ڕاستی نۆرویژی، له باره‌گای پارتی ڕاست له ئۆسڵۆی پایته‌خت کۆبونه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که یه‌ک کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، گه‌لێک باس و بابه‌تی گشتی له‌سه‌ر کوردستان و هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و نێۆده‌وڵه‌تی له لایه‌ن هه‌ردو لایه‌ن شرۆڤه‌ی له‌سه‌رکرا، له‌و دیداره‌دا شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی پارتی ڕاستی نۆرویژی کرد، که له‌به‌رامبه‌ر دۆزی کورد زۆر که‌م کارن، وه‌ک پارته‌کانی دیکه پشتیوانیان له کێشه‌ی کورد نه‌کردوه، هه‌روه‌ها کاک عارف وه‌ک ڕه‌خنه‌و وه‌بیرهێناوه‌و له ڕێگه‌ی به‌رێز کریستیان ئانگه‌ل ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئێرنا سولبه‌رگ سه‌رۆکی پارتی ڕاست کرد، که له نێوان ساڵه‌کانی 2001 تا 2005 که وه‌زیری کۆچ و نیشته‌جێ بوو له ئاست وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری کورد زۆر باش نه‌بووه، ئه‌وه‌ش بووه باعیسی دڵنگرانی کورده‌کان له پارتی ڕاست، پاشان شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی وه‌ک پێشنیار داوایان له پارتی ڕاست کرد که پشتگیری له دۆزی کورد بکه‌ن.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که پێشناره‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی ده‌گه‌یه‌نمه سه‌رکردایه‌تیمان و هه‌روه‌ها له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڵێنی چالاک کردنی پارته‌که‌یان له ئاست دۆزی کورد به شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دا، پاشان ناوبراو ڕایگه‌یاند له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کۆبوونه‌وه‌ی دیکه نێوان پارتی سه‌ربه‌ستی و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارت و په‌رله‌مانتارانی پارتی ڕاست پێک دێنن، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی هاوکاری و پێکه‌وه کارکردنی ئاراسته‌ی پارتی ڕاست کرد، به‌رێز کریستیان ئانگه‌ل ڕایگه‌یاند که له پاش تاوتۆی کردنی له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌یان وڵام له پارتی سه‌ربه‌ستیی ده‌گێڕنه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که به چه‌ندین ته‌وه‌ر و باسی دیکه به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 25 ی به‌فرانباری 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر 14.2.2007 زاینی
|