٥\٧\٢٠١٠
پارچه‌کانم
کۆ که‌ره‌وه..
سمکۆ ئه‌حمه‌د
ره‌شید
ده‌سته‌کانتم بۆ
راخه
با له نێو له‌پی ده‌سته‌کانتا
غه‌ریبی خۆم له خاچی ئه‌به‌دی بده‌م.
*
* *
گریان ناهێڵێت
ره‌سمێک به پێکه‌نینه‌وه بگرم و
بۆ تۆی پۆستکه‌م.
*
* *
وه‌ره‌و ده‌ستم پێهه‌ڵگره له گریانێک
ته‌مه‌نێکه قووڕگی گرتووم
وه‌ره‌و ئازادمکه له زیندانی ئه‌و ته‌نهاییه‌ی
عومرێکی درێژه درێژ له ناو خۆیدا
به‌ندیکردووم.
*
* *
وه‌ره‌و له ره‌شه‌باکانی غه‌ریبییم بسێنه‌وه
مه‌هێڵه له‌وه زیاتر دڵم به‌سه‌ر تاشه به‌رد و
که‌پکه شاخه‌کانی شکانا بشکێت
وه‌ره‌و له گه‌له گورگه‌کانی تاریکییم بسێنه‌وه
مه‌هێڵه له‌وه زیاتر ئاسکی رۆحم
له باوه‌شی تاریکییدا نێچیرێکی ده‌سته‌مۆ بێت
وه‌ره بچۆره لای ده‌ریاو پێی بڵێ شه‌پۆله‌کانی هێمنکاته‌وه
ئه‌وه‌نده په‌راسووه‌کانی وجوودم به که‌ناره دڵره‌قه‌کانی عه‌زابا
نه‌یات
وه‌ره بچۆره لای نیشتیمان و پێی بڵێ ئه‌و مه‌نفای غه‌ریبییه
له حه‌وشه‌ی رۆحم بگوازێته‌وه
وه‌ره کۆمکه‌ره‌وه ئه‌ی یار، پارچه‌کانم کۆ که‌ره‌وه
له‌تێکم وا له ژیر شه‌خته‌ی ته‌نهاییداو
له‌تێکیشم وا به خاچی شه‌پۆله دڵڕه‌قه‌کانی ده‌ریاوه
له‌تێکم وا له نێو ته‌پوتۆزی مه‌نفاکانی نیشتیمان‌دا و
له‌تێکیشم وا به ده‌می گورگه برینداره‌کانی تاریکییه‌وه
وه‌ره کۆمکه‌ره‌وه ئه‌ی یار، پارچه‌کانم کۆ که‌ره‌وه
کۆمکه‌ره‌وه و بمبه‌ره‌وه لای سپێده‌یه‌کی بۆنخۆش به ئاونگی
نیگا سیحراویه‌کانی عه‌شق
بمبه‌ره‌وه لای عه‌سرانێکی مه‌ست ، مه‌ست به پرووشه بارانی دڵنیایی
و
ئاوه‌دان به سه‌وزایی باخ و
سیخناخ به ترپه ترپی باڵی کۆتره ئه‌وینداره‌کانی ئارامیی
بمبه‌ره‌وه لای شه‌وانێکی رۆشن ، رۆشن به نووری خه‌ونه ئارمووشییه‌کانی
ئه‌وین و نیگا گه‌رمه‌کانی چاوت
جه‌سته‌ی سڕم داگیرسێنه
پڕمکه‌ره‌وه له جووله
پڕمکه‌ره‌وه له ده‌نگ
پڕمکه‌ره‌وه له ژیان
کۆمکه‌ره‌وه ئه‌ی یار ، پارچه‌کانم کۆ که‌ره‌وه.
2010
Esmael970@yahoo.com
|