١٥\٩\٢٠١٠
پارتی ژان گرتی،
مشکێکی به مردویی بوو!
ئامانج پیرۆت
دوا به‌دوای کوژرانی ڕۆژنامه نوسی چاونه‌ترس( سه‌رده‌شت عوسمان) و
زیاتر له سه‌دو بیست ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، مه‌سعود بارزانی و حزب و قه‌ڵه‌م
به‌ده‌سته ڕسواکانی، له ترسی وشیاری و تووڕه‌یی به‌شێکی به‌رچاو له
خه‌ڵکی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕێکخراو و که‌سانی ئینسان
دۆست و ئازادیخوازی دنیا، په‌نایان بۆ( کات) برد و له‌گه‌ڵیدا جووت
بوون! به‌و ئومێده‌ی دوای چه‌ند ڕۆژێک (ئاوس) بوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن
و جار جاره له یه‌کێک له خه‌سته‌خانه ئه‌هلی یه‌کانیاندا، سۆنه‌رێکی
موخابه‌راتیانه بکه‌ن و وێنه‌ی( به‌ڵێن) ه‌که‌یان پیشانی خه‌ڵکی
ناڕازی و تووڕه بده‌ن و هێمنیان بکه‌نه‌وه! هه‌ر مانگ تێده‌په‌ڕی و
نه‌یانده‌زانی بڵێن ئه‌و گیانداره چی یه! مامانه‌کان سه‌ریان لێ‌شێوا
بوو، هه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌ی یه‌کێکیان قه‌بووڵ ده‌کرا و مژدانه‌ی پێده‌درا
و چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش په‌شیمان ده‌بونه‌وه و پێیان ده‌وت:
ئه‌مه‌ش هه‌ر نابێت و له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یانوت: ئاخ بۆ سه‌رده‌می
ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی کوردایه‌تی! ئه‌و کاته کوا خه‌ڵک ئه‌وه‌نده زانیاری
یان له‌سه‌ر گیانداران هه‌بوو؟ کوره هه‌ر دوور مه‌ڕۆ 14 ساڵ به‌ر له
ئێستا له 31 ی ئابدا مه‌عره‌زێکی گه‌وره‌مان کرده‌وه و به هه‌ڤاڵانی
خۆمانمان وت: ئه‌وانه حه‌ره‌س کۆماری نین، ئه‌وانه زێڕه‌ڤانین! ئا
ئه‌وانه ده‌بابه نین، ئه‌وانه ئه‌سپی ڕه‌سه‌نی عه‌ره‌بین و هه‌ڤاڵ
سه‌دام به دیاری بۆ کوڕ و نه‌وه‌کانی بارزانی نه‌مر هێناونی! یه‌ک که‌سیش
چیه، نه‌یوت وا نیه! ته‌نانه‌ت دواتریش توانیمان تاڵه‌بانی و حزبه‌که‌یشی
بگه‌یه‌نینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌وه‌ی له 31 ی ئابدا ئه‌وان لێی
ترسان خه‌و بوو! کاتێکیشیان وتیان ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه بۆ ڕژا بووه
سه‌ر جاده‌کانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری؟ به پێکه‌نینه‌وه وتمان
عاقڵینه ئه‌وه نه‌وت بوو، ئه‌گه‌ر بڕوا ناکه‌ن فه‌رموون تا به‌شی که‌ین!
ئیتر له ڕێگای( ئاشتی) یه‌وه،( به‌رهه‌م) ه‌که‌یشیمان براوبه‌ش کرد و
ئه‌وانیش زۆر (به‌ختیار) بوون و هه‌ستیان به ( ئازاد) ی کرد!
یه‌کێکی تریان وتی: هێشتا هه‌ر باشه.
بارزانی تووڕه بوو:
- کوێی باشه گه‌مژه؟
- قوربان ئه‌وه نی یه به نه‌وشیروان و ده‌سته‌ودایه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێین:
ئێوه خۆتان مه‌شغوڵ بکه‌ن و (ته‌په ته‌پ)یش نه‌که‌ن و مۆمه‌که‌یش
بکوژێننه‌وه، تا ئێمه ئه‌م مشکه مردوه پیشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ین و
پێیان ده‌ڵێین ئه‌مه:
ـ کۆرپه‌ی ئه‌و هه‌ڵۆ به‌رزه‌فڕه‌ی سه‌ر ئاڵاکه‌ی کوردایه‌تی یه و
ئێستا خه‌وتوه!
ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش به قسه‌یان کردووین.
بارزانیش به ده‌نگێکی ئاوسه‌وه وتی :
ـ ده‌ی ده‌ست پێبکه‌ن و مامانه‌کان بانگ بکه‌ن و ڕای بگه‌یه‌نن!
گوناح پارتی! دوای ئه‌و هه‌موو کاتی ئاوس بوونه، دوای ئه‌و هه‌موو نقه
نقه! مشکێکی مردووی بوو! مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و که‌سانه باوه‌ڕیان
پێبکه‌ن که له خوێنی ڕژاوه‌وه نه‌وتیان کۆکرده‌وه و کۆده‌که‌نه‌وه
! مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێبکه‌ن که باوه‌ڕیان وایه، ئه‌وه
ته‌نیا ته‌په ته‌پی ناو په‌رله‌مانه مشکه مردوه‌کان ڕاده‌چڵه‌کێنێت
و ئه‌وه ته‌نیا مۆمه‌که‌ی نه‌وشیروان و گۆڕانه کوردستان ڕوناک ده‌کاته‌وه!
15\9\2010
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|