١٦\١\٢٠١٠
پارتی پێش دیاریکردنی بودجه‌ی حیزبه‌کان،
ئه‌و کادیرانه‌ی ته‌مه‌نیان
40 ساڵ
بۆ سه‌ره‌وه بێ،
به خانه‌نشینکراویی ده‌یانخاته
سه‌ر حکومه‌ت.
راپۆرتی: شوان سدیق
پارتی به بڕیارێک ئه‌و کادیر و ئه‌ندامانی خۆی له لق و ناوچه‌کان
خانه‌نشین ده‌کات، که ته‌مه‌نییان له چل ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌ندامێکی
مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ش ره‌تی ده‌کاته‌وه خانه‌نشینکردنی ئه‌و
کادیرانه له لق و ناوچه‌کان په‌یوه‌ندی به گۆڕانکارییه‌کانی
داهاتووی حیزبه‌وه هه‌بێت".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌وتوون، پارتی به نووسراوێکی نهێنی
ئاگاداری گشت لقه‌کان ده‌کاته‌وه، له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا، ناوی
هه‌موو ئه‌و کادیرانه‌یان بۆ ره‌وانه بکه‌ن، به مه‌به‌ستی خانه‌نشیکردنییان،
به‌پێی زانیارییه‌کان، ئه‌و کادیرانه‌ی که مه‌رجی خانه‌نشینکردن ده‌یانگرێته‌وه،
ئه‌وانه‌ن که ته‌مه‌نییان له خوار (1969)یه، واته ته‌مه‌نیان له
سه‌رووی چل ساڵه، هه‌روه‌ها له یاسای خانه‌نشینکردنه‌که‌شدا هاتووه،
که ئه‌وانه به موچه‌ی خۆیان خانه‌نشین ده‌کرێن و 70 هه‌زار
دیناریشیان بۆ ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌کانیان، بریاری خانه‌نشین کردنه‌که‌ش
به سه‌ر خوارووی ئه‌ندام لقه‌وه جێ به‌جێ ده‌کرێت.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی نه‌زانراوه، به‌ڵام پارتی
له‌ساڵانی رابردوو به مه‌به‌ستی فراوانبوونی پێگه‌ی سیاسی خۆی له
ناوچه‌که 24 لقی له کوردستان و ناوچه‌کانی تری عێراق کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها
لقیشی له ئه‌مه‌ریکاو ئێران هه‌یه، هه‌ر لقێکی ئه‌و حیزبه به تایبه‌تی
لقه‌کانی کوردستان و عێراق، پێکهاتووه له 6-9 ناوچه و ناوچه‌کانیش
به‌پێی شوێن و جوگرافییانی سنووری لقه‌کان دابه‌شکراون به‌سه‌ر چه‌ند
رێکخراوێکدا. لقی 2 یه‌کێک له لقه گه‌وره‌کانی پارتی که پێکهاتووه
له 15 ناوچه‌و چه‌ند نووسینگه‌یه‌ک، یه‌کێک له‌و ناوچانه که (سڤیل)
زانیاری تێدا ده‌ستکه‌وتووه، کادیر و ئه‌ندام ناوچه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه
نزیکه‌ی 40 که‌س ده‌بن، تا ئێستا 20 کادیر و ئه‌ندام ناوچه و به‌رپرسی
رێکخراو خانه‌نشینکراون و مانگانه له بانکه‌کان پاره وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستکه‌توون، یه‌کێک له لقه‌کانی
پارتی وه‌ک لقی 12 که پێکهاتووه له 8 ناوچه، هه‌ر ناوچه‌یه‌کیش
پێکهاتووه، له 5- 7 رێکخراو، ئه‌م رێکخراوانه‌ش، له‌گه‌ڵ ناوچه‌کاندا
کادیره‌کانی به‌سه‌ردا دابه‌شکراون، هه‌ر ناوچه‌یه‌ک نزیکه‌ی 45 کادیری
هه‌یه و کادیره‌کانیش به‌پێی جۆر و چۆنییه‌تی کارکردنییان پله‌کانیان
ده‌ست نیشانکراون، کادیرێک له لقی دوانزه، که نه‌یویست ناوی
بڵاوبکرێته‌وه، ده‌ڵێت "ئێمه‌ش له ناوخۆماندا له رێکخستنی لق
بیستوومانه که بریارێکی وا هه‌یه، به‌ڵام دیاره لق ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
دوا ده‌خرێت تا موچه‌ی سه‌ری مانگ ده‌درێت، دواتر ده‌ست ده‌کرێت به‌جێبه‌جێکردنی
ئه‌و بریاره" هه‌مان کادیر له لقی (12)ی پارتی ئه‌وه‌شی وت "ئه‌گه‌ر
ئه‌و بریاره کاری پێبکرێت سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی ئیجبارییه، به‌ڵام زۆر
که‌سیش سوودمه‌ند ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر کادیرێک خانه‌نشین بکرێت،
دواتر ده‌وامی حیزب ناکات و له جێگایه‌کی تر بواری ئیشی کردنی ده‌بێت.
له لایی خۆیه‌وه، فه‌ره‌یدون جوانڕۆی به‌رپرسی لقی (12) پارتی له و
سنووره نکۆڵی له‌وه ناکات که بڕیارێکی وا له لایه‌ن قیاده‌ی
پارتییه‌وه ده‌رنه‌کرابێت، بۆ خانه‌نشینکردنی ئه‌و کادیرانه، فه‌ره‌یدن
و جوانڕۆی وتی"بڕیارێکی وامان بیستووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێم وه‌ک
نووسراوی تایبه‌ت که داوایان لێکردبین، بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی تایبه‌ت
بگرینه به‌ر، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن مه‌کته‌بی
ناوه‌ندی و رێکخستنه‌وه هیچ نووسراوێکمان ئاراسته نه‌کراوه، تا ئێمه
هه‌نگاوی بۆ بنێن".
هه‌ریه‌که له به‌رپرسانی لقی چوار و بیست و سێی پارتی بێئاگایی خۆیان
له‌و بیاره نیشاندا، سه‌لام عه‌بدوڵڵا به‌رسی لقی چوار ده‌ڵێت "پێشتر
هه‌ر که‌سێک داوای خانه‌نیشی کردبێت هه‌وڵمانداوه، خانه‌نشین بکرێت،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌که‌ن، هیچ
زانیارییه‌کم له باره‌یه‌وه نییه" ئه‌حمه‌د کانی وه‌ک به‌رپرسی لقی
(23) ئه‌ویش وتی "هیچ زانیارییه‌کم له‌سه‌ر ئه‌و بریاره نیه، چونکه
وه‌ک نووسراوی ره‌سمی ئاگادار نه کراوینه‌ته‌وه".
محه‌مه‌دی مه‌لا قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئاشکرای کرد ئه‌و
کادیرانه‌ی که خانه‌نیشن ده‌کرێن، بریاری تایبه‌ت به حیزب خۆیه‌تی
محه‌مه‌د مه‌لا قادر وتی "هه‌رچه‌نده، من زۆر زانیارییم له‌سه‌ر ورده‌کاری
بڕیاری خانه‌نشینکردنه‌که نییه، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌نیازین
ته‌قاعودییان بکه‌ین و موسته‌حقن که ته‌مه‌نییان زۆره، ئه‌وانه هه‌موویان
خانه‌نشین ده‌کرێت. بێگومان ئه‌م خانه‌نیشنه‌ش بۆئه‌وه‌یه که مافی ئه‌و
که‌سانه پارێزراوبێت وه‌ک زه‌مانه‌تێکی حه‌یاتییان.
بڕیاری خانه‌نشینکردنی ئه‌و کادیر و ئه‌ندامانه‌ی پارتی له کاتێکدایه
که بڕیار وایه ئه‌و حیزبه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی گۆرانکاری له
خۆیدا بکات، هه‌فته‌ی رابردوو له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی و
کۆمییته ناوه‌ندیییه‌کانی پارتی، بریاری به‌ستنی کۆنگره‌ی (13)
حیزبیان له مانگی شه‌شی ئه‌م ساڵدا ده‌ستنیشانکردووه، به‌مه‌ش زۆرێک
له کادیر و ئه‌ندامانی پارتی له‌و بڕوایه‌دان، حیزب له کۆنگره‌ی تازه‌دا
گۆڕانکاری به‌رچاو له ئاستی رێکخستن و کۆمیته ناوه‌ده‌ندییه‌کانی و
مه‌کته‌بی سیاسی‌دا ده‌کات، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا خانه‌نشینکردنی ئه‌و
کادیرانه که پارتی له ئێستادا کاری له‌سه‌ر ده‌کات، تاچه‌ند په‌یوه‌ندی
به گۆڕانکارییه‌کانی داهاتوه‌وه هه‌یه، محه‌مه‌دی مه‌لا قادر وتی "خانه‌نشینکردنی
ئه‌و کادر و ئه‌ندامانه‌ی حیزب هیچ په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانکارییانه‌وه
نییه که له کۆنگره‌دا ده‌کرێن، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ش که خانه‌نیشن
ده‌کرێن هه‌ر ئه‌ندامی حیزبن. له ناو رێکخستنه‌کانی حیزب‌دا هه‌قییان
هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن ده‌نگ بده‌ن ده‌نگ وه‌ربگرن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی که رۆژنامه‌ی رۆژنامه ژماره (565)دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێدا ئاماژه به‌بودجه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کات،
که مانگانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه(86) ملیار دینارییان پێده‌درێت،
به پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌رله‌مانیش بێت، ئه‌وا کۆتایی به‌و
پاره دیاریکراوه دێنێـت که حکومه‌ت به حیزبه‌کانی ده‌دات، خورشید
ئه‌حمد جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی و کاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی
کوردستان ئاماژه‌به‌وه ده‌دات ئه‌و بودجه‌ی تا ئێستا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه‌وه دراوه به‌حیزبه‌کان به پێی ئه‌و پرۆژه تازه‌یه‌ی که
بریار وایه په‌رله‌مان قسه‌ی له‌سه‌ر بکات، نا بێت، چونکه گۆرانکاری
به‌سه‌ر دادێت" خورشید ئه‌حمه‌د وتی"حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ساڵ له
بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، (90) ملیارد دیناری ده‌ستنیشان کردووه، بۆ
بودجه‌ی حیزبه‌کان، هه‌ر کاتێک پرۆژه‌ی بودجه‌ی حیزبه‌کان ده‌نگی له‌سه‌ر
بدرێت، ئه‌وا ئه‌و مه‌بله‌غه به‌پێی کورسی په‌رله‌مان دیاری ده‌کرێت".
خانه‌نشنکردنی ئه‌و ئه‌ندام و کادیرانه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌پێی
زانیارییه‌کان، هه‌ر که‌سێک خانه‌نشنبکرێت، ده‌خرێـته سه‌ر میلاکی
حکومه‌ت، ئه‌م بڕیاره‌ش له کاتێکدایه که بودجه‌ی حیزبه‌کان له‌په‌رله‌مان
په‌سه‌ندنه‌کراوه و هه‌ر کادیرێکیش خانه‌نشینبکرێت له‌رێگای بانکه‌کانه‌وه
مانگانه موچه‌کانیان وه‌رده‌گرن، هه‌رچه‌نده مووچه‌ی کارگێر لق و ئه‌ندامی
لق و به‌رپرسی ناوچه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌ندام ناوچه مانگانه
زیاترله (430) هه‌زار دینار زیاتر وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها کادیریش
(314) هه‌زار دینار بۆ سه‌ره‌وه‌یه. هه‌ر که‌سێکیش خانه‌نشین بکرێت ئه‌وا
موچه‌که‌ی وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه".
shwansdiq@yahoo.com
|