په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٨\٢٠١٢

پارتی پێویسته‌ حه‌بی (ریتالین)ی سیاسی بخوا.

قادر نادر       


حەبی ڕیتالین، بۆ ئەوکەسانە بەکەڵک دێ، کە ھێمن نین و جولەی زۆر و کاری تێکدەرانە دەکەن و لە زۆر شویندا ناتوانن ئۆقرە بگرن بۆیە بەخواردنی ئەم حەبە بەیانیان زوو ھێمن دەبنەوە، ئەم حەبە زیاتر بۆ کەسانی نەخۆشی ADHD بەکاردەھێنرێ کە دوو جۆری ھەیە ١٠ و ٢٠ ملگرامی.. من مندالێکم ھەیە بەوەی دووەم لە جێگای خۆی دەکەوێ.

 
لە چەند ڕۆژی رابردوو نەوشیروان مستەفا دوای ماوەیەکی زۆر سەرلەنوێ لەکەناڵی کەی ئێن ئێن بە کۆمەڵێ ئاخافتنی نوێ دەرکەوتەوە، کەناوەرۆکەکەی پەیامێک بوو بۆ پارتی و بنەماڵەی بارزانی ((ھەلوێستمان دەبێ بەرامبەر ئەوپاوانخوازی و دەسەلاتەی دەتانەوێ درێژەی پێ بدەن)).


قسەکانی نەوشیروان مستەفا ھیچی وای تێدا نەبوو، دەمێکە بەسەدان کەسی تر لە  ھەموو ئاستەکان گوتویەتی، بەلام وتنی لەزاری کەسێکی وەک ئەو کەکاریگەری خۆی لەسەر سیاسی و شەقام ھەیە ، بۆیە پارتی سەرەتا گری گرت وەک کۆن دەستی بەھەرەشەکردن کردەوە، بەڵام ئەوەی ئیستا ھەستی پێ دەکرێ گۆڕان بۆشەرەکە ھاتنە مەیدان، بەڵام پارتی پاشەکشەی کرد چونکە پارتی ھەست دەکات لەم قۆناخە دا، ئەو ھەموو شەر و ململانێیە بۆی لەبار نیە بەتایبەتی کەگۆران ھەربەتەنیا نابێ. بەتایبەتی بەئاشکرا ھەست بەوە دەکرێ لەتەک ئەو ئاخافتنەی گۆرانەکان دەیکەن(( ١٠٠ رۆژ مۆلەت ھەبووە لەگەل بەرپرسانی دەسەلات بۆ بەناو چاکسازی و گەرانەوەی ھەندێ یاساو دەستور)) کەچی لەپەنای ئەمە کلاویان لەسەر نان و ھەرچی کاری گرنگ بوو تێێان پەراند و ئاستەمیشە تازە بیگەرێنەوە دۆخی کۆنی، چونکە بە شکستەکی گەورەی سیاسی بۆ دەسەلات و سەرکەوتنێکی مەعنەوی گەورە بۆ ئۆپزسیۆن و کاریگەری لەسەر شەقامیش ئەژمار دەکرێ، بۆیە بەرای من دەسەلات لەمەش پەیمان دەدات بەلام لەبواری پراکتیک تابتوانێ ناگەرێتەوە دواوە، ھاوکات ئەوسیگاناڵانەی دەبینڕی لەگۆرێنی ئاخافتنی سیاسی بەرپرسانی گۆران لە نەوشیروان مستەفا و سەرکەوتی کوبە ئەوا ئەمرۆ بەرپرسی ھەولیری گۆرانیش لەئاوێنە ھەرەشە دەکات لەتەک دەیان نوسەرو چالاکوانی... گۆران جگە لەئیرادەی ئەندام و ھەوادارنی ئەوا پالپشتیەکی سیاسی یەکێتی و ئیرانیش ھەست پی دەکرێ .


بەلام ئێمە ‌ دەبێ لەنەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆران بپرسین، ھەقە ئێوەش یان ھەر ھیزێک خۆی پی رەخنەگری دەسەڵاتە رەخنە لەخۆی بگرێ، کە رەفتار و ھەلسەنگاندنەکانی ئەو ماوەیەتان دروست نەبوو ، وە ھۆکاری ئەو ھەموو کەلەگایەی پارتی و یەکێتی بەسەر خەلکەوە بوو ، ئەورەخنەیەش بۆیە زیاتر ئاراستەی گۆران وەک ھێز دەکرێ ، چونکە وەک ھێزێکی کاریگەر لەھەموو لایەنەکانی تر ، ھەولدەدات وەک گەورەترین رکابەری سیاسیان خۆی نمایشی دەسەلات بکات ، بۆیە لەنەوشیروان دەپرسین ‌ کەس بەئاستی تۆ موخی ئەو بەرپرسانەی نەدەناسی کەچۆن بیردەکەنەوە بەھۆکاری ئەوەی خۆت بۆماوەیەکی درێژ لەناو ئەو عەقلیەتەی ئەوان ژیاوی ، بۆیە تۆکمەکردنی رۆژ لەدوای رۆژی بەیاسایی و دامەزراوی دەسەلات وئەنجام نەدانی ھیچ جۆرە چاکسازیەک بەشیکی دەرەنجامی ھەلەی دوو ساڵەی لێکدانەوە و رەفتاری ، لەکاتێکدا زۆرمان ھاوارمان دەکرد ئەمە خەونی حوشترە.


ھاوکات لەدوای تێپەرێنی ٩مانگ زیاتر بەسەر بێ سەروشوێن کردن دواتر زیندان و ئەشکەنجەدانێکی ھۆڤیانە ، کارزان کەریم بەتۆمەتی سیخوری لەسەر نیشتمان دراوەتە دادگا ، لەکاتێکدا ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە کەھەندێ زانیاری گەندەڵی لەسەر چەند بەرپرسێکی فرۆکەخانە لەکوردستان پۆست نوسیوە ؟ ھەرچەندە ئەوھەلمەتەی ئەوماوەیە لەسەر ئەم کەیسە کرا تازە پارتی دەبێ ھەول بدات خۆی لەوتۆمەتە لەکارزان رزگار بکات ، چونکە ئەوکەیسە تازە بوە کەیسیکی زیندوو .


پرسیار ئەوەیە ئایا پارتی تاکەی واز لەوکەلتورە قێزەوەنەی ناھێنێ لەتیرۆرەوە بۆ ئەشکەنجە و تۆمەت دروستکردن بۆرۆژنامەنوسان ؟ ئایا دوایی بونی ئەزمونی تیرۆر و ئیرھابی ٥٠ سالە لەتیرۆری سەدان کەسایەتی و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەنوسی توانی پێش بەدەنگی ڕەخنەگرانی بگرێ ؟ یان ئەوەتا ئەو دۆسیانەی ‌ لێی بۆتە مۆلک بۆئایندەی ھەرەسی روبەروی بەرپرسانی لەدادگا دەبێتەوە ؟ ئایا کەس ھەیە لەوە نەگات ، شەری قەلەم و ڕۆژنامەنوسان گەلێک دژوارترە لەشەری بەرەیی ؟ ئایا چەند رەئوف کامیل و ڕیناس و سەرەدشت و سۆرانی تر تیرۆر دەکات ، ئەوکات تێدەگات ، کەتیرۆر چارەسەر نیە ، بەپێچەوانەوە تیرۆری ئەو دەنگانە دەبێتە ھۆی تێکشکانی ئەو دەسەلاتەی کە ئەمرۆ لەدەستێتی.

 
پارتی دەبێ کۆتایی بە دوو نەخۆشی مەترسیداری بھێنێ:


١- تۆمەتی ئەوەی پیلانی لەسەرە و خەلک بە قینە لێی... ئەو دەبێ بەرلەوتۆمەتە سەیری رەفتارەکانی خۆی بکات ، کە ئ ‌بەھۆی کەڵەگایی سیاسی و ئیداری خۆیەتی روبەروی چرکردنەوەی رەخنە و ململانێی لەگەلی بۆتەوە ،واتا دەرەنجامی ئەو ئەقلیە ژەنگاویە سیاسی و ئیداریەیە کەدەیەوێ درێژە بەرەفتارەی وەک مێگەل لێخوڕینی خەلک بھێنێ... بێ ئەوەی ھەست بەوە بکەن ئیستا ئێمە لەزەمەنێک دەژین، ئاستی ھوشیارکردنەوەی خەلک بەھۆی دەیان ئامرازی پێشکەوتن ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ بە خێرایەکی بیوەستان دەروات کە دیواری ترسی ھەموو دەسەلاتە ئیرھابیەکان تێک دەشکێنێ... لە (رۆژانی سەرەتای) ناپاکی ٣١ی ئاب سەرباری گەوەرەیی ناپاکیەکە ، لەم ھەولێر و کوردستانە جگە لەیەکێتی ، ھێچ پارت و کەسایەتیەک نەدەوێرا ئیدانەی پارتی نەوەک بنەمالەی بکات ، بەلام ئەمرۆ لەناو چەقی شار بەدەیان قەلەم و دەنگی بوێر رەخنەبارانی پیرۆزترین دەسەلاتی پارتی بنەمالەی بارزانی دەکات .


٢- ئەو ئەقلەیەتە ئیرھابەی کەبەردەوام دەیەوێ وەک چەکێکی داکۆکیکەر لەدرێژەدان بەو سیاستەی ھەیە پەیرەو بکات ،بەتایبەتی لەململانێ کردنی دەنگە رەخنەگرەکانی وەئەم شەرە ، زیاتر لەگەل ڕۆژنامەنوس و نوسەرانە ، بێ ئەوەی لەو ھاوکێشەیە بگات ، لەیەکێک لەو کۆلەکانەی لەسەری دەژی ( ئیرھابە) ئەوا رۆژنامەنوس و نوسەران بەھۆی ئەو کەرەسانەی لەدنیای مۆدیڕن خستۆتیە دەستیانەوە وابۆی تێک دەشکێێن .... نازانم پارتی و ھەوادارانی لەو ھاوکێشەیە دەگەن وەک چۆن سال بۆپرکردنەوەی سەرەتا لە چرکە /خولەک /کاتژمێر / ڕۆژ / مانگ ...سال پڕ دەبتەوە ..ئاوا ئەونارەزایەتیە ھەموو جۆرانەش لە چرکەوە بۆ مانگە ھاکا ساڵەکەی پرکردەوە.


لە گەرمەی ئەو نووسینە لەپیجی فەیسبوک ئەو ھەوالەم بینی لەسالی ١٩٦٩ پارتی بێ باکانە بۆ یەکەم جار کوردی بەشەکانی تری تیرۆروەرادەستی ولاتانی داگیرکەرانیشی دەکردەوە ، ئەوتاوانە لەم کاتدا زۆر بەکەلەگایی تێپەرێ، بەلام تۆسەیر بکە کوڕی شەھید سولێمان موعینی ماوەی ٣ مانگە دیداری لەگەڵ بەرنامەیەکی کەناڵی نالیا کردوە بەپێی ئەو ھەوالە چ فشار و ھەرەشەیەکی لێکراوە، تا بلاونەبتەوە..
www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2777&ID_map=23


بۆیه‌ ده‌لێم ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌که‌له‌گایی ده‌یکه‌ی سبه‌ی وه‌ک ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ی به‌س باس نه‌کرێ، باشترین ڕێگاش ئه‌وه‌یه‌ پارتیه‌کان دوور له ‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵە‌ ڕۆژانه‌ له‌ سه‌رۆکی پارتیه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌کانی حه‌بی ریتالینی ٢٠ ملگرامی سیاسی بخۆن، هێمن ببنه‌وه‌ کۆتایی به‌و توندوتیژییانه‌ بهێین ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیستایان به ‌پێی ئه‌و هاوکێشه‌ و هوشیاریی خه‌لک له‌ خۆرئاوابوونی سیاسیان نزیک بۆته‌وه‌.
 

ماڵپه‌ڕی قادر نادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک