![]()
|
پارتی و یه‌کێتی به‌شێنه‌یی ئاشبه‌تاڵ ده‌که‌ن.
قادر نادر
30سال زیاتره په‌شێو ، له‌نێوان ته‌رابلس و مۆسکۆ و هلسنکبۆری ژیان ده‌گوزه‌رێنی ، که‌چی که دیوانی براکوژیه‌که‌ی ده‌خوێنیه‌وه ،هه‌ست ده‌که‌یت له‌ناو ڕوداوه‌کانی کوردستان و موخی سیاسی به‌رپرسانی باشور ده‌ژیت !!؟
تاکه ره‌خنه‌یه‌ک به نوسین و وتنیش پێم وتوه ، ناکرێت که‌سێکی وه‌ک تۆ هه‌ر 5 سال جارێک بێیته ناو جه‌ماوه‌ره پان و به‌رینه‌که‌ت و هوشیاریان بکه‌یته‌وه ، دواتر ون ببیت و و بێده‌نگ بیت له‌گه‌رمه‌ی ده‌یان روداو ،وته‌یه‌ک، پارچه شیعرێکت نه‌بێت ؟؟ ، ئاخر وشه سیاسی و شیعره‌کانی تۆ ، ده‌توانێ ، هزری لاو و ڕۆشنبیره پاک و تازه پێگه‌یشتوه‌کان بجولێنی .
که سه‌یری سه‌دان و هه‌زاران به‌ناو ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵپه‌رست ده‌که‌م ، ڕاستیه‌کان وه‌ک ئێمه ده‌بینن ، که‌چی له‌پێناوی دۆلار ، ویژدانیان ده‌فرۆشن و چاوه‌کانیان ده‌قوچێنن ، گوێکه‌کانیشیان که‌ڕده‌که‌ن !!؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێکیان وه‌ک کاڵا و ئافره‌تی له‌شفرۆش خۆیان هه‌راجی به‌رپرس وده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن . که‌چی که‌سێکی وه‌ک په‌شێو 30 ساڵ زیاتر به‌یه‌ک ئاواز ده‌خوێنێ و ده‌نوسێ ،وه به‌رده‌وام شیعره‌کانی له‌گه‌ڵ ئازاره کپکراوه‌کانی خه‌ڵک ده‌ژیت و بوێرانه دێوه‌زمه‌ی ترسی ده‌سه‌ڵات ده‌شکێنێ ،بۆ وه ک نمونه‌ی ڕۆشنبیری به‌هه‌ڵوێست سه‌یری نه‌که‌ین ؟
گه‌رچی چوارده‌ورمان به‌داگیرکه‌ران ته‌نراوه ، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌ش بنێین ، که زۆر هه‌ڵی زێرینی مێژویشیمان بۆ هه‌ڵکه‌وتوه ، له‌بری ده‌ستکه‌وت ، شکست له‌دوای شکستمان پێ تۆمار کردوه!؟ . 17 ساڵه وا له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتێک ده‌ژین ،که‌زاده‌ی به‌روبومی قوربانیه بێ ئه‌ژمارو هه‌مه ڕه‌نگه‌کانی ئه‌م گه‌له یه ، که‌چی تاپێ ی ده‌کرێت جوانیه‌کانی ئه‌م نیشتمانه تێکده‌شکێنی و له‌ناوده‌بات له‌هه‌لوێست ، که‌سێتی تاک وکۆمه‌ڵ ، ناشیرین کردنی کورد له‌ناوه‌خۆو ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان ، به‌بازرگانی کردنی سیاسی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جوتێ حزب و سه‌رۆک وپۆلێک به‌رپرس .... کوشتنی ده‌نگی (نا) ی تاک و کۆ ، به‌گه‌نده‌ڵکردنی کۆمه‌لگا ، دڵ گه‌وره‌یان له‌به‌رامبه‌ر ناپاک و بچوکیشیان له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌گرانیان .... که‌زۆر جار ده‌گه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌بێت سه‌رله‌نوێ مێژوی کورد به‌دیدێکی تر بنوسینه‌وه‌و بخوێنی‌نه‌وه ، چونکه ناکرێت سه‌رجه‌م شکسته‌کانی شؤڕشی کورد ، بخه‌ینه ئه‌ستۆی پیلانی دوژمنان و داگیرکه‌ران!؟
گه‌ر تاڕژیمی داگیرکه‌ری به‌عسی نه‌ڕوخابوو ، هه‌وڵی ڕزگار کردنی ناوچه داگیرکراوه به‌رده‌وامه‌کانی ( دیاله‌و موسڵ وتکریت ) ئاسته‌م بوو ، به‌ڵام دوای روخانی ئه‌م ڕژێمه هه‌ڵێکی باش بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه و خودی راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی کوردی هاته ئاراوه ؟؟ به‌ڵام وه‌ک راگه‌یاندنه زه‌به‌لاحه‌کانی (سه‌وز وزه‌رد) ده‌ڵێن به (حه‌کیمایه‌تی) سه‌رکردایه‌تی کورد !! عێراقی وێرانیان ، دروست کرده‌وه !!؟ ، به‌هێزو بازوی پێشمه‌رگه، سوپای شۆڤێنی و داگیرکه‌ری عیراقیان پێک هێنایه‌وه !!؟ تؤڵه‌ی سیاسیانه‌ی ، 86 ساڵه‌ی عێراقی زه‌برو خوێنشیان له‌ده‌ست داین !!؟ . که دڵنیام تا له‌کوردستان عه‌قلیه‌تی بریارده‌ر ئه‌و ئه‌کته‌ره سیاسیانه بن ،هه‌رده‌بێت شکست له‌دوای شکست تۆمار بکه‌ین و ئه‌وان دۆلاری زیاتر و زیاتر کۆبکه‌نه‌وه ، ئه‌وڕپا ئاساش ژیان بگوزه‌رێنن ، ئێمه‌ش باجی تێک شکانه سیاسیه‌کانیان به خۆشه‌ویستانمان وته‌مه‌نی گه‌نجی و دۆزه‌خ ئاساش ژیان بگوزه‌رێنین !!؟ .
به‌ڵی هه‌موتان بینیتان له 2 مانگی رابردوو ، ده‌یان ره‌خنه و ناره‌زایه‌تی دژ به دیمستۆرایان ده‌ربڕی ، که‌چی ئێستا شه‌ریانه به‌نده‌کانی بێته جێ !!؟ بینیمان چۆن دژ به ماده‌ی 24 هه‌ستی گه‌لیان جولاند وهێنایانه سه‌ر شه‌قام ،ده‌یان و سه‌دان شه‌هیدو بریندار ، له‌که‌رکوک درا ... که‌چی ئێستا وا به‌شێنه‌یی و خشکه خشک رازی ده‌بن !؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌گه‌ر سوپای عیراق نه‌هاتۆته که‌رکوک و ئیداره‌ی شاره‌که‌شتان ، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر دابه‌ش نه‌کرد !!؟
هه‌موتان بینیتان وتیان هێز به‌رامبه‌ر هێزه ؟ پێشمه‌رگه له خانه‌قین ناکشێته‌وه!!؟ . که‌چی زۆر به‌شێنه‌یی وا (ئاشبه‌تاڵێکی مۆدێرن ) له ناوچه‌کوردستانیه‌کانی دیاله ده‌که‌ن و باره‌گای حزبی و حکومیه‌کان پێ چۆل ده‌که‌ن ، مالیکی گوته‌نی بۆ هێڵی شین ده‌بێت بکشێنه‌وه !!! ئه‌فسه‌رانی کورد، بۆ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کان دورده‌خرێنه‌وه ،زمانی کوردی له‌کوردستانیانی دیاله بڤه ده‌که‌ن # ، ته‌عریب کردنه‌وه‌ی کوردستان ده‌ستی پێکردۆته‌وه #.... گه‌ر ئه‌مانه ئاشبه‌تاڵی شێنه‌یی نه‌بێت ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتێک که هێشتا قاچه‌کانی نه‌گرتوه ئه‌ی ناوی چی لێ بنێن !؟ هه‌ربۆیه لێره‌دا ئه‌م کۆپله شیعره‌ی په‌شێوتان به‌بیر دێنمه‌وه:
هه‌ستن مه‌نون ئێمه له‌ناو به‌یتونێکین دوو ئه‌سپی کوێر رایده‌کێشێن
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری هه‌لوێسته سیاسیه‌کانی پارتی ویه‌کێتی له دوای روخانی رژێم به گشتی و ئه‌م 2 مانگه به‌تایبه‌تی له ته‌نگه ژه‌سیاسیه‌کان له‌گه‌ل حکومه‌تی داگیرکه‌ری مۆدێرنی عێراقی (هیواو ئاشتی) بکه‌ین ،هه‌ست به بێ به‌رنامه‌یی ، هه‌ڵچون داکشان له‌هه‌ڵوێستیان ده‌که‌یت ، ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ره‌تای ململانێکان (هاش و هوش و هه‌ڕه‌شه ) ده‌که‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی به‌به‌رنامه وشێنه‌یی ، کاربۆ مافه‌کانی کورد بکه‌ن ! که‌زۆر جار بیرکردنه‌وه‌م له‌وه‌ده‌خولیته‌وه بۆچ له ده‌سه‌لات وبودجه سه‌رده‌که‌ون ،که‌چی له مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان تێک ده‌شکێن !!؟ ، ئاخر ئێوه مان نارده به‌غدا، بۆ کورسی و دۆلار کۆکردنه‌وه یان مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کان !!.
له‌هه‌موی کاره‌ساتریان دوای تێپه‌ڕینی 66 مانگ به‌سه‌ر ماده‌ی 58 و 140 ،هیچ به‌ره‌وپێشوه‌چونێکی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی! که‌چی به‌رده‌وام باس له‌جێ به‌چێ کردنی ئه‌م ماده‌یه ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی عێراق ده‌که‌ن !!؟ له‌کاتێکا ده‌ستور لای عه‌ره‌بی عیراق ئه‌و به‌ندانه‌یه، که له‌خزمه‌تی دایه ؟ دلنیام ئه‌م ماده‌ی 140 وه‌ک (په‌یمانی سیڤه‌ر) کورد هه‌ر ده‌بێت حه‌یران ولاوک و لای لایه ی وه ک( قودس ) و‌فه‌له‌ستینیه‌کان به‌رامبه‌ری بۆ بڵێیت ؟
ئه‌وه‌ی به‌نده‌ی توشی شۆک کرد بوو ، خه‌لكێک ده‌یوت که سه‌رکردایه‌تی کورد شه‌ری عێراق ده‌کات ،که‌چی له قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌و زڕباتیه و مه‌نده‌لی.... ، یه‌ک له‌دوای یه‌ک کشانه‌وه و باره‌گاکانیان پێداخستن ، ئاڵای کوردستانیان پێ داگرتن ، هاتن له‌خانه‌قین خۆیان جێگیرکرد ،وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م ناو چانه‌ی تر خاکی کوردستان نه‌بێت وسنوری کوردستان له‌خانه‌قینه‌وه ده‌ست پێ بکات ؟
ئاخر باره‌گاکانتان له ناوچه کوردستانیه‌کانی دیاله پێدابخه‌ن ، نه‌توانن داکۆکی له‌باره‌گاکانتان بکه‌ن ، ده‌توانن ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بکه‌ن و مافی مێژوینه‌ی کورد وه‌ربگرنه‌وه !؟ له‌کاتی لوتکه‌ی به‌هێزیتان له‌به‌رامبه‌ر عێراقی وێران و بێ سوپا و پڕ له‌کێشه‌ی تیرۆر و شه‌ڕه مه‌زهه‌ب ، یه‌ک به‌ندی ماده‌ی 140 تان پێ جێ به‌جێ نه‌کرا!! ، ئێستا چاوه‌روان بین له‌لاوازی ئێوه وله‌به‌هێز ی عێراق بۆمان وه‌ربگرنه‌وه!! ، فه‌نته‌لوس گوته‌نی هه‌رگیز .
له‌کۆتایشدا ده‌ڵیم ، ده‌ست وده‌مت خۆش په‌شێوی شاعیر، 30 سال له‌مه‌وبه‌ر ، له‌لوتکه‌ی جوانیان ( جلی پێشمه‌رگه‌و باره‌گای شاخه‌وه ) دور له ده‌سه‌ڵات ، له دوری هه‌زاران کیلۆمه‌تر ، چۆن ئه‌و کۆپله شیعره‌ت بۆ هات!!؟
ئه‌وه‌ی ده‌یبینن چما تازه‌یه ؟ کاتژمێرێکه سی ساله خشته قورمیش کراوه بێ که‌ڵکه ،سه‌د جار پاش و پێش خرێ چرکه چرکه‌ی شفره‌ی مردنه له‌عنه‌ت ژمێره ناوه‌ستێ مه‌گه‌ر ورد‌و خاش کرێ !
هه‌ردو کۆپله شیعره‌که له‌دیوانی( برا کوژی) وه‌رگیراوه .
http://www.awene.com/Direje.aspx?Cor=1&Babet=Hewal&Jimare=1354 http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=8979
|