١٢\٩\٢٠١٣
پاشا و
دارستان.
ئاکۆ محەمەد سابیر
دارستان:
من پڕله خێروبێرم
کانگەی
ئاڵتون و زێڕم
ره‌ز و باخ و بێستانم
جوانترین نیشتیمانم.
که‌روێشک:
گیانداران کزوماتن
زۆربه‌یان برسی و لاتن
هه‌رچه‌ند ئازا و ئیشکه‌رن
داخه‌که‌م ده‌ستبه‌سه‌رن.
گاجووت:
من ماندووم و جووت ئه‌که‌م
له‌به‌ر خۆردا کارده‌که‌م
که ره‌نجم دێته‌به‌رهه‌م
ده‌بێت بۆ پاشای ببه‌م.
ئاسک:
بۆیه ژیانمان وایه
هه‌ر نه‌وه‌ی شێر پاشایه
چه‌پۆک و که‌ڵبه‌کانی
فه‌رمانڕه‌وا و یاسایه.
ئه‌سپ:
هاوڕێیان با یه‌کبگرین
به کۆیله‌یه‌تی نه‌ژین
پاشا چه‌ند دڕنده بێت
ئێمه زۆرین ئه‌یگرین.
چه‌قه‌ڵ:
به‌ڵێ شێر پاشامانه
جێگای شانازییمانه
یاسای دارستان وایه
ته‌نها زۆردار پادشایه.
تانجی:
کێ ئازا و دڕنده‌یه
سه‌رۆک و سه رکردەیه
بۆ خۆی نه‌رمه‌گۆشت بخوات
بۆ ئێمەش ئێسقان هه‌یه.
کۆشکی پادشا:
شێر پاڵی داوه‌ته‌وه
بۆ خۆی پێک ئه‌خواته‌وه
ئه‌ڵێت ئه‌م دارستانه
هی باو و باپیرمانه.
پڵنگ:
گه‌وره‌م من وه‌زیری تۆم
بۆت ئه‌سوتێم وه‌کو مۆم
هه‌رچی دژت راوه‌ستێت
ده‌یکه‌م به پاروو ده‌یخۆم.
رێوی:
گه‌وره‌م من سه‌رۆک دادگام
خزمه‌تکاری تۆی یاسام
به زمانی لووس و فێڵم
ناحه‌زانت ناهێڵم.
گورگ:
منیش سوپاسالارم
گورگی دڕنده و هارم
فه‌رمان ده‌رکه کێت ئه‌وێت
به که‌ڵبه بۆت ئه‌هاڕم.
راپه‌ڕین:
له‌م مشتومڕه‌دا بوون
پاسه‌وانێکی زه‌بوون
وتی پاشا قه‌وماوه
چوارده‌وری کۆشک گیراوه
گه‌ر رانه‌که‌ین ده‌رنه‌چین
هه‌موومان له‌ناوئه‌چین
رێوی که به‌مه‌ی زانی
شپرزه بوو قوچانی
گورگیش خێرا بۆی ده‌رچوو
که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ چوو
پڵنگیش که‌له‌ڕه‌ق بوو
کۆڵی نه‌دا له‌ناوچوو
شێری پیر ده‌سگیر کرا
دارستان رزگاری بوو.
هه‌ڵبژاردن:
له هه‌ڵبژاردنێکی نوێ‌دا
به سه‌ربه‌ستیی ده‌نگیاندا
ئه‌سپ ده‌نگی زۆر هانی
کرایه فه‌رمانڕه‌وا.
سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د
سابیر
|