Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

په‌یامنێرمان له هه‌ولێر - به‌‌ختیار

 

 

لە هەولێر: دیاردەیەکی سەیر سەرهەڵدەدات .

ماوەیەکە لەهەولێر چەند رووداو و دیاردەى سەیر سەریهەڵداوە، کە بۆتە مایەى ترس و دڵەراوکێ لە نێو خەڵکی شارى هەولێر، ئەویش بریتى یە لە نانەوەى تەڵە بۆ گەنج و پیاوان لەلایەن هەندێک ژن و مێرد، کە پیلانەکە لەلایەن ژنەکان جێبەجێ دەکرێن. لە پەیوەندیەکی سایتی ئەمرۆ بە یەکێک لە قوربانیانی ئەم رووداوانە بەم شێوەیە بە سایتەکەمانی راگەیاند: من گۆشت فرۆشم ماوەیەک پێش ئێستا ژنێک کە دراوسێ دوکانەکەم بوو، بە قەرز گۆشتی لەلا دەبردم، تا قەرزەکەى گەیشتە (1800) دینارى سویسرى منیش هەموو جارێک پێم ئەووت قەرزەکەم بۆ بێنە، هەر ئەیووت بەسەر چاو، تا رۆژێکیان تەلەفۆنی کرد ووتی پارەکەم بۆ ئامادە کردووى بەڵام کەس لە ماڵ نیە بۆیە وەرە بیبە ئەگینا دواتر پارەکە سەرف ئەکرێت، منیش هیچ بیرم بۆ ئەوە نەئەچوو کە پیلانێک بێت، بۆیە کە چووم لەبەر دەرگا ووتم پارەکەم بۆ بێنە پەلەمە ئەرۆم ئەویش پێداگرى کرد کە بچمە ژوورەوە و کەمێک ئاو بخۆم تا پارەکەم بۆ دەهێنێت، منیش زۆر بە دلێکی ساف چوومە ژوورەوە لەو کاتە مێردەکەى لەدەرەوە هات و ووتی تۆ پەیوەندی سێکسیت لەگەڵ ژنەکەم کردووە، ئێستا پەیوەندی بە پۆلیس ئەکەم و ریسوات ئەکەم هەر چەند من ووتم کاکە وانیە تۆ هەلەیت، لەو کاتە ژنەکەشی ئەیوت راستە هاتووە داواى پەیوەندیم لێئەکات ناچار بۆ ئەوەى ئابڕووم نەچێت ووتم ئێستا چیت ئەوێت ووتی دەفتەرێک دۆلار بە زۆر بۆى کردم بە (7000) دۆلار، منیش بە ناچارى لە پێناو ئابڕووى خۆم پارەکەم پێدا.

هەروەها لە بەدواداچونێکی سایتی ئەمرۆ لەم رووداوە هەر لەم هەفتەیە لە نێو بازارى (کوران)ى شارى هەولێر گەنجێکی تر دەبێتە قوربانی هەمان پیلان، کە ئەویش لە کاتێکدا ژنێک ئیشارەتی پێئەدات کە بەدوای بچێت بۆ ماڵەوە تاوەکو پەیوەندی سێکسی لەگەڵ بکات گەنجەکە کاتێک ئەچێتە ژوورەوە بەهەمان شێوە مێردەکەى دێتە ژوورەوە و ژنە و پیاوە گەنجەکە تەسلیم بە پۆلیس ئەکەن و کە گوایە ئەم گەنجە هێرشی کردۆتە سەر ژنەکە، بۆ ئازاد کردنی گەنجەکەش پیاوەکە داواى سێ دەفتەر دۆلار ئەکات، هەر چەند بنەماڵەى گەنجەکە لەبڕی ئازاد کردنی بڕی (9000) دۆلاریان داوەتە پیاوەکە بەڵام بەم بڕە پارەیە رازى نەبووە.

شایەنی باسە ئەم دیاردەیە دیاردەیەکی قێزەوەنی ناشارستانیە ئەگەر حکوومەت چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە نەدۆزێتەوە ئەوا ئەم دیاردەیە تەشەنە دەکات و بەدەیان گەنجی تازه‌پێگەیشتوو ئەبن بە نێچیرى لەم جۆرە ژن و مێردە پیلانگێرانە.