![]()
|
پێگەى کورد لە گۆرانکارى نوێ.
سەرەنجام دواى گرتنى بریارى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئیراق سەبارەت بە هەڵبژاردنى پارێزگاکان و هێرشکردنە سەر شارى خانەقین، قۆناغێکى نۆى لە سیتەمى ئیراق هاتە کایەوە، کورد هێشتا لەسەر سیاسەتى ڕازیکردنى لایەنەکانە بەردەوامە، ناتوانێت هەڵویستێکى بوێرانە لە بەرامبەر ناوخۆ و دەرەوە دابنێت، هۆکاری ناوخۆییش زیاترە لە دەرەکى، چونکە لەلایەک (یەکیەتى نیشتمانى کوردستان) سیاسەتى ئیراق چتی پەیرەو دەکات، (پارتى دیموکراتى کوردستان) هەڵوێستى نەتەوەپەرستانە نیشاندەدات واتە سیاسەتى دوولایەنە، لایەنەکانى تریش وەک تەڤگەرى ئیسلامیەکان کە لە (یەکگرتوو و کۆمەڵ) و...................هتد، لەم هەلومەرجە ئاوارتەیە کار بۆ نزیک بوونەوەى دەسەڵات دەکات واتە ئاڵوزکردنى کێشەکان لە ناوخۆى کوردستان و قۆستنەوەى سیاسەت، نەک دانانى هەڵوێستى نەتەوەیى و یەک خستنى هەڵوێستى سیاسى کورد، وەک لە لێدوانەکانى ئەم دوایەى بەرێز(مامۆستا سهلاحەدین بەهادین) دەردەکەوێت دواى گەرانەوەى لە ئەمەریکا.
ئەم تابلۆیە چیمان نیشان دەداتن ئەوەمان نیشاندەدەت کە مێژوو ههردهم دووبارە دەبێتەوە و فاکتەرى ناوخۆ دروستکەر و هاندەرى زەمینەى دروستکردنى فاکتەرى دەرەکیە، ئەگەر بە شێوەیەکى زانستیانە هەلومەرجەکان لێک بدەینەوە سیاسەتى هەر لایەنێک دیارە و هەڵوێستیان چیە و کورد پێویستە لە کام بۆشایى سیاسى سوود وەرگرێت، هاوپەیمانى شیعە و سونە لەم قۆناغە کاتیە چونکە ناکۆکى و ماملانێى سونە و شیعە ناکۆکیەکى ناخۆى عیراق نیە سنورەکانى عیراقى بەزاندوە بۆتە ناکۆکى تەواوى جیهانى ئیسلام و عارەب بەتایبەتى کە ئەمە خاڵێکە سەرکردایەتى کورد سوودى لێ وەر بگریت، واتە هاوپەیمانیەکى کاتیە و لە بەرژەوەندى سیستەمى نوێى ئێراقە نەک هاوپەیمانى ستراتیژى و فکرى، بێ هەڵویستى ئەمەریکا یەکەم خۆى لەوە دەبینێتەوە کە هەڵبژاردنى ناوخۆى ئەمەریکا بەرێوەیە بریارى تەواوەتیان بەرامبەر بە رووداوەکان دیار نیە، دەیەوێت کورد لە سنورى خانەقین بمێنێت ئەو هێڵە نەکەوێتە دەستى شیعە ئەمەش واتاى کۆنترۆڵکردنى هاتوو چۆى شیعە لە ئیرانەوە بۆ ئێراق لە مەرزى (مەنزریەوە) کە هێڵى ئەساسى ئەم هاتوچۆیەیە بەڵام ئەمەریکا ئەم هەڵوێستە بە ئاشکرا دیار ناکات چونکە ئێستا دەیەوێت حکومەتى بەغداد بە مانەوەى لە ئێراق رازى بکات و سیاسەتى دەوڵەتانى دراوسێ ئێرانیش ئەم سیاسەتەى ئەمەریکا قبوڵ ناکەن بۆیە بێ دەنگى لەم کێشەیە لەلایەن ئەمەریکا باشترە کورد پێویستە سوود لەم خاڵەش وەربگرێت لە هاوپەیمانى نوێ نێوان ئەمەریکا و کورد.
هەروەها ئێستا ئێران حاڵى بەدەست ئاژانسى وەزەى ئەتۆمیەوە خراپە ئەمەش خاڵێکە کورد پێویستە سوودى لێ وەربگرێت، هەروەها تورکیاش ئەمرۆ بە کێشەکانى ناوخۆى پەیوەستە، کورد لە جیاتى رازیکردنى دڵى پێویستە هەڵوێستى هەبێت، سوریاش لە لایەن ئیسرائیل و ئەمەریکا تەنگا و کراوە.
کورد ئەگەر ئهو
زەمینەیەى کە پێش دەکەوێت بەم شێوەیە نەخوێنێتەوە هەر لە سەر سیاسەتى،
گللهییکردن لە
لایەنەکان و لە ووڵاتانى دراوسی و نارەزایى بەرامبەر هەلوێستى
ئەمەریکا سیاسەت بکات و کار بۆ رازیکردنیان بکات داواى ئیراقى فیدراڵ و
دیموکرات بکات وەک سیاسەتى پێشوو تر کە تەنها کورد باسی
دەکرد هیچ لایەنێکى ترى ئێراق ئیعترافى بە
بهمە نەدەکرد، ئەوە هەر لە ئێستاوە گەمە
سیاسى و دەسەڵاتیشمان دۆراندوە، بە کورتى کورد لەم کاتە کارتى زۆرى
پێیە بۆسیاسەت کردن گەر بە زیرەکانە یارى بکات، دەتوانێت لە جیاتى رۆلى
موساڵەحە و رازیکردنى دڵى ئەم ئەو، کار بۆ بەدەست هێنانى
بەرژەوەندیەکانى خۆى بکات،چونکە یاریکردن
لەم کەشەهەوا نوێیەى عێراق پێویستى بە یاریچیەکى
سەرکێش و جەربەزە هەیە نەک پێویستى بە ناوبژوانى باش، کورد ئەگەر ئەم
خوێندنەوانە و هەڵوێستى ناوخۆى یەک نەکات ئەوا هەر لە ئێستاوە
یاریەکەمان دۆراندە، کورد لەم قۆناغە هاوپەیمانى فراواترى پێویستە
تەنها هاوپەیمانى کورد و شیعە بۆ ئەم قۆناغە بەس نیە و کە ئەگەرى ئەوەش
هەیە کە ئەم هاوپەیمانەش وەک جاران نەبێت و بەرهو و لاوازى بچێت،
چەمکى نەتەوەیى زیاتر پێویستە لە چەمکى ئێراقچیەتى و چەمکى
خۆئامادەکردن و دزەکردن بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات.
|