په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠١٠

پێکهێنانی ڤیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فلیمی کوردی به هاوکاریی (به‌همه‌ن قوبادی).

وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه: نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د

 

قوبادی: دڵنیام که له داهاتویه کی نزیکدا هه ولێر و سلێمانی ده بێته یه کێک له گه وره ترین سه نته ری فه رهه نگی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست.

 

به همه ن قوبادی فلیمسازی ناسراوی کورد له چوارچیوه ی نمایش کردنی فلیمی «پشیله ئێرانیه کان» له وڵاتی یابان و گفتوگۆو دیمانه ی نێو ڕۆژنامه و گۆڤاره کانی ئه م وڵاته وتویه تی: به پشتیوانی «نێچیر به رزانی» خه رێکی دروستکردن و به ڕێخستنی سه نته رێکی گه وره ی فه‌رهه نگی یه له شاری (هه ولێر) که ڤیستیڤاڵی نێونه ته وه یی فلیمی کوردی تێدا نمایش ده کرێت.

 

به پێی هه واڵی سایتی "کوردستان امروز" فلیمی سینه مای «که س ئاگای له پشیله ئیرانیه کان نیه» نوێترین فلیمی به همه ن قوبادی، له لایه‌ن کۆمپانیای «موڤیولا - Moviola» و له ڕۆژی شه مه 16 مرداد، 7 ئۆگست له سینه مای <<یورۆ سپه یس>> له «شیبویا» ی شاری «تۆکیۆ» ی یابان له سه ر په رده ی سینه ما و به بێ ئاماده بونی قوبادی نمایش کراو ڕوبه ڕوی پێشوازیه کی زۆر باشی بینه رانی یابانی بوویه‌وه.

 

له م ماوه یه دا زۆرێک له ڕۆژنامه ‌بڕواپێکراوه کانی یابان باشترین ڕه خنه و گفتوگۆیان سه باره ت به م به رهه مه تازه ی قوبادی نوسیوه.

 

چه ندین ڕۆژنامه و گۆڤاری ناسراوی یابانی وه کو  ڕۆژنامه ی «ئاساهی» و ڕۆژنامه ی <<ماینیچی» له رێگه ی په یوه ندی ئه نته رنێت و به به کارهێنانی سکایب له گه ڵ فلیمسازی کورد به همه ن قوبادی چه ندین مه قاڵه یان نوسیوه.

 

ده‌بوو به همه ن قوبادی سه ردانی یابان بکات پێش نمایش کردنی ئه م فلیمه ی له یابان، که توانیویه تی تا ئێستا خه ڵاتیکی زۆری ڤیستیڤاڵه بڕواپێکراوه کان له سه رتاسه ری جیهاندا به ده ستبێنێت به ڵام له به ر گرفتی ڤیزاو خاڵی نه بونی لاپه ڕه ی سپی پاسپۆرته که ی بۆ مۆری ڤیزه‌ی یابان نه یتوانی له کاتی نمایشکردنی فلیمه که ی له م وڵاته ئاماده بێت.

 

قوبادی ئێستا له شاری هه ولێر و له کوردستانی عێراق ده ژی و هه ر له م ماوه یه شدا له ڕێگای به کارهێنانی ئه نته رنێت و سکایبه وه چه‌ندین گفتوگۆی له ته ک ڕۆژنامه و هه ندێک له گۆڤاره کانی ئه م وڵاته دا ئه نجام داوه.

 

هۆکاری گرنگی و سه رنج ڕاکێشه ری فلیمی سینه مای « که س ئاگای له پشیله ئێرانیه کان نیه» له وه دا یه که له که ناری ئه و وێنا ڕاسته‌قینه ی تاراندا زۆرێک ستایه ڵی جۆراوجۆری مۆسیقای له نمونه ی ڕۆک،

هه ڤی میتاڵ و ڕاپی تێدا به کار هێنراوه.

 

ده رهێنه ری فلیمی سینه مای « که س ئاگای له پشیله ئێرانیه کان نیه» له یه کێک له گفتوگۆکانیدا به م شێوه یه باس له ئامانجی ده رهێنان و دروستکردنی ئه م فلیمه ی ده کات: من بۆ ئاشناکردن و ناساندنی ئه و هونه رمه ندانه ی که به داخه وه که س له بونیان ئاگادار نیه ئه م فلیمه م دروستکرد، ئه م فلیمه ژیانی ڕاسته قینه ی ئه و گه نجانه یه که به و هه موه ڕێگری و به ربه سته ی ژیانیشیانه وه هه ر له هه وڵ و کۆشش دان.

 

قوبادی له وه ڵامی یه کێک له ڕۆژنامه کاندا که ده پرسێت؛ ئێستا له حاڵی حازردا چۆن ژیان به سه رده به یت؟ ئه مه وه ڵامی بو: ئێستا له کوردستانی عێراق و به زۆری له شاری هه ولێرم، له تێروانینی منه وه ئێره یه کێکه له نوقته ئارامه کانی جیهانه و دڵنیاشم له داهاتویه کی نزیکدا هه ولێرو سلێمانیش ده بێته گه وره ترین سه نته ری فه رهه نگی ڕۆژ هه ڵاتی ناوه ڕاست. ئێستا به هاوکاری «نێچیره وان به رزانی» له هه ولێر خه ریکی ڕکخستن و دروستکردنی سه نته ریکی فه رهه نگین که له م سه نته ره دا ڤیستیڤاڵی گه وره ی نێوده وڵه تی له نمونه ی ڤیستیڤاڵی نێونه ته وه ی فلیمی کوردی تێدا ئه نجام ده درێت.

 

به همه ن قوبادی له وه ڵامی پرسیارێکدا سه باره ت به مۆسیقای چینه تازه پێگه شتوه که ی ئێران وتی: بزوتنه وه ی مۆسیقای ئه مڕۆ له ئێران بزوتنه وه یه کی تازه نیه و له چین و توێژه کانی ڕابردو گه شتوه به م جیله تازه، مۆسیقای له ئێران به رده وام هه بوه وه شارستانیه تی ئێران له به رواری مێژوه که یه وه خوڵقێنه ری مۆسیقا بوه ته نانه ت له ڕابردودا مۆسیقای به رهه مهێناوه، ئه م گه نجانه، چینه تازه پێگه شتوه که ئه و ڕه وڕه وه ن که ڕه گی مۆسیقای ڕابردو له ناخیانایه و هیچ که سیش ناتوانێت ئه و ڕه وڕه وه یه بوه ستێنێت.

 

ڕۆژنامه ی «ئاساهی» له فلیم سازی کورد قوبادی ده پرسێت په یامت چیه بۆ چینه تازه پێگه شتوه که ی یابان؟ قوبادی له وه ڵامدا ده ڵێت: هه ر چۆن چین و توێژه که ی ڕابردو ئه وانه ی دوای شه ڕی جیهانی دووه م بونه مایه ی پێشخستنی وڵاتی یابان ئه وانیش هه ر ئه و ڕێبازه بگرن. کلتوری خۆیان بپارێزن و ئه وه نده فه رهه نگی غه ربی کاریان تێ نه کات، توانایان هه بێت و زیاتر خۆیان ماندوکه ن، به داخه وه ته کنۆلۆژیا زیانی له م چینه داوه و ته مبه ڵی کردون، ده بێت وزه و ئومیادیان بده ینێ.   

________________________________________

 

سه رچاوه: http://www.kurdistantoday.ir/NewsDetail.aspx?itemid=1588

 

ماڵپه‌ڕی نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د