Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 ئەڵمانیا 22-11-2007                                                                                                  
50 کەس خۆپیشاندان دەباتە بەردەم هێڵی ئاسمانی زاگرۆس لە فرنکفۆرت.

 

 


لەدریژەی کەمپینی کاروانی مافەکانی پەنابەران‌و کۆچبەران‌و رێکخراوی گەنجانی بێ سنور  لە ووڵاتی ئەڵمانیاوە لەپێناو بەرگری لە مافەکانی

پەنابەرانی عیراقی‌و دژ بەگیرانەوەی بەزۆری‌پەنابەران بۆکوردستان، رۆژی 16-11 نزیک بە 50 کەس لە نۆینەرانی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و خەڵکی ئازادی خوازی ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی یان بردە بەردەم هێڵی ئاسمانی زاگرۆس لە شاری فرانکفۆرت .
بەرپرسی ئەم کەمپینە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند خۆپێشاندەران بە درۆشمی (دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق راگرن ) لە ئیستگای قیتارەوە بۆ بەردەم ئۆفیسی هێلێی ئاسمانی زاگرۆس بەرێکەوتن ،پاشان نۆینەرانی چەند رێکخراو لەسەر بارودۆخی نائەمنی عیراق و کوردستان وراوەستانەوە بەرامبەر بە سیاسەتی گێرانەوەی بەزۆری پەنابەرانی عێراقی کە ماوەیەکە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بەرێوەدەبرێت قسەو باسیان پێشکەشکرد....بریاریان داوە دریژە بەم کەمپینە بدرێ تا جێ بەجێکردنی خواستەکانی ئەم کەمپینە کە بریتی یە لە:


1-هێڵی ئاسمانی زاگرۆس رازی نەبن تیکت بفرۆشن بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران .
2-دەست بەجێ هەر تیکتێک بۆ گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران فرۆشراوە بەحکومەتی ئەڵمانیا هەڵبوەشێنەوە .


شایەنی باسە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەم چەند رێکخراوە چالاکی جۆرجۆریان ئەنجام داوە دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان لەوانە ئیمزا کۆکردنەوە وپۆستکارت دروستکردن، وکۆرو کۆبوونەوە، پەیوەندی بەرێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان بەرامبەر بە سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی ئەڵمانیا ، و هەمان سەرچاوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنیان راگەیاند لە مانگی یەکەوە تا مانگی 8 ی ئەمساڵ زیاتر لە 8 پەنابەری کوردی عیراقی لە شاری فرانکفۆرتەوە راستەوخۆ دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کراونەتەوە وە تائێستا هەموو هەفتەیەک 1 پەنابەر بەو رێگایەدا دیپۆرت دەکرێتەوە.
چەند وینەی ئەم خۆپێشاندانە کە ئاراستەی فیدراسیۆن کراوە بڵاودەکەینەوە:

 


============================================================================
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com