٢٤\٣\٢٠١٤
پێنج شیعر لە
پێنج وڵات لە بەرواری جیا.
فهرهاد
مازێ
هێما.*
لە نێوانی پەنجەکانتا بمشارەوە
لەو دیو شەقام مەلە خۆشە
سبەی یەک دێ دەمشواتەوە
حەزم لە مەلەی ئەو دیو شەقامە
دەچمە ناو خۆڵ و ئاوەکە
دەبمە قوڕی پیشەسازی
نەوەی داهاتوو ورچێکم لێ دروست داکا.
______________________
*
ساڵی ١٩٨٨ هەولێر - کوردستان.
داگیرکەر.**
عەیامێ بوو
خەنە و گوو لێکتر دەخلیسکان
خەنە سووری لێکەوتەوە
گووش داگیرکەر.
_____________________
**
ساڵی ١٩٨٨ بابل -
عێراق.
ئەزموون.***
بەفرە و
ئەمشەو لە ناو سەرم گۆڕێکی تر هەڵدەکەنن
دەستێکم لە شەڕدایە و
نیوەی سەرم شەهید دەکەن،
قاچێکم زیندانیی،
بەیانی زوو دەبەیەک پڕ ئاو دەکەم،
بۆ نیوەڕۆ
لە گۆڕەپانێک
بە نیوەی دەموچاوم
جگەرەیەک دادەگیرسێنم،
ئێوە
لە ژێر تاقیکردنەوەی نیوەی من دان.
_______________________
***
ساڵی ١٩٩٢
تورکیا.
دەمامک.****
بەڕوو ئەسپ
/
وشتر قەسپ
خەبات فەرمان
/
هەنگاو ناڵە
ئاسن ئادەم
/
زمان پەرچەم
تۆ گوێت لێیە
باو و گۆرانی و فتق بوون
تف لە سەراب و سەقەت بوون،
زەمەن پەڕامووچەی دەم با
مریشک شێت
پێڵاو سەفەر
شەقام وەک بن هەنگڵی ئافرەت:
تۆ گوێت لێبوو
پێش ئەوەی کوندەپەپۆ هەڵنیشێ
شیرینیان کوشت،
پێش ئەوەی بگەمە ئێرەش
دڵمیان کوشت
تۆش پێت گوتم
ماچ، ئازادیی
زیندان، گەززە
ئاشتی، نوستن
کامیان هەڵدەبژێری و لەپێیکە.
________________________
****
ساڵی ١٩٩٥ فینیکس
- ئەمەریکا.
بەدبەختی.*****
لێوێک،
ددانەکانی خوارەوە دادەپۆشێ
لێوێک
ددانەکانی سەرەوە
دەم
قفڵی زمان
زمان
کلیلی دەم
بۆیە ددان بۆگەن دەکا
خاوەن زمانێکی ئەسیرە و
دەوێکی نەوسن.
___________________________
*****
ساڵی ٢٠٠٦ پۆرتۆپەنیاسکا - مەکسیک.
ماڵپهڕی فهرهاد
مازێ
|