په‌رله‌مانی دارا دوو داری دی.
قادر نادر
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، بریاری په‌سه‌ند کردنی ده‌ستوور درا، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی یاریه‌که ( هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن ) له شه‌ر‌ی نێوان به‌ره‌ی نه‌خێری ده‌ستوور له‌گه‌ل به‌ڵێیه‌کان قوولتر و خه‌ستر کرده‌وه . که ئه‌گه‌ر به‌تێپه‌راندنی ده‌ستوور له‌په‌رله‌مان، گۆلێکی گه‌وره‌یان له له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن کرد ، به‌لام ئه‌مه سه‌ره‌تای یاریه‌که‌یه ، نه‌وه‌ک کۆتایه‌که‌ی ؟ که‌لێره‌دا ناتوانین ئاماژه به بێهه‌لوێستی چوار حیزبه‌که، وه‌ک درێژه‌دان به‌میتۆدی کۆنیان نه‌که‌ین و نه‌لێین هیشتا زۆرتان ماوه له‌به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانی گه‌ل ببنه خاوه‌ن هه‌لوێست . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌سه‌ردانی کردنیان بۆسه‌رگۆڕی جه‌لاد‌ی برا کورده‌کانمان (خومه‌ینی) ، گۆلیكی سیاسیان له‌خۆ کرد . ئه‌وا به سه‌ره‌تا ی ( دژه‌ده‌ستوور و کۆتایه‌که‌شی به‌ڵێ بۆی) گۆلێکی تریان له خۆ کرد . به‌تایبه‌تی له‌چرکه ساتێکی زۆر هه‌ستیار ، بێ باوه‌ڕی خه‌لکتان توشی خۆ کرد!؟ ، ئای چ سه‌یره دوێنی ئه‌ندامه یاسایه‌که‌ی کۆمه‌لی ئیسلامی به‌یان دژ به ده‌ستوور ده‌رده‌کا ، ئه‌مڕۆش ده‌سته راسته‌که‌ی بۆ به‌رز ده‌کاته‌وه !؟ ئه‌گه‌ر یه‌کگرتو کۆمه‌ل به به‌رتیلدانی دوو خالی ئیسلام ، ره‌خنه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌ستوور ، وه‌ک هه‌لم بو به هه‌ڵم . ئه‌ی قادر عه‌زیز و حه‌مه ی حاجی مه‌حمود ، به‌کام بڕگه‌ی سۆسیالستی وا بێده‌نگ کران!؟ یان ئه‌و نموونه‌یه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ره‌ی تازه دوو پارتی خۆ به چه‌پ زان ، ده‌بنه پاشکۆی دوو حیزبی ئیسلامی ؟ئه‌مه باس له‌و لیست و قه‌واره سیاسیانه‌ی تر ناکه‌ین ، گه‌رچی به‌رنامه‌که‌یان پڕه له وشه‌ی بریقه‌داره ، به‌لام به‌رده‌وام له‌هه‌ڵویسته چاره‌نووسازه‌کان زه‌لیلانه ره‌فتار ده‌که‌ن . سۆزان شه‌هاب ده‌لێت ، ئێمه %75 کاری په‌رله‌مانیمان جێ به‌جێ کردوه. راست ده‌کات، به‌لام کام کار ئازاره‌کانی خه‌لک ، یان مه‌سه‌له لاوه‌کیه‌کان !؟. هه‌ربۆیه چه‌ند پرسیارێک له‌م داده په‌رله‌مانه ده‌که‌ین و ده‌لێین له چوار سالی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌لوێستتان چی بوو، له ته‌نینی سوپایه‌ک به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ له‌ناو ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی یاسا به‌سه‌ر به‌رپرس و زیندانیکردنی سی ساڵی که‌مالی سه‌ید قادر و دۆران یان ئاسته‌می وه‌رگرتنه‌وه‌ی نیوه‌ی خاکی کوردستان ، به‌بنه‌ماله‌کردنی حیزب و حکومه‌ت ، ڕۆشن نه‌بونی بودجه و ،بونی سوپایه‌ک فایلدارو ئه‌نفالچی له‌ناو جۆتێ حیزبی خۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی زان و ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زان و پارێزه‌ربونی بۆسولتان هاشم و پێشوازیکردنی ده‌یان ئه‌نفالچی له دیوه‌خانی سه‌رۆکه پله یه‌که‌کان و تیرۆری ده‌یان هه‌زار ژن و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه قوربانیه‌کان ، ده‌یان و سه‌دان پێشێلکاری مافی مرۆڤ ...... بۆ هه‌موو ئه‌مانه کامتان ڕۆلتان با بژی سه‌ر‌ۆک و حیزب نه‌بوو!؟ وه له‌چرکه‌ساتی کۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌ندامێتیشتان ، له‌بڕی ئه‌وه‌ی گۆلێک ، به ده‌نگ و ده‌سته‌کانیان بۆ خۆتان و گه‌ل تۆمار بکه‌ن ، گێژاو و کێشه‌یه‌کیان بۆ به جێ هێشتین ، که‌ئاسته‌مه له‌رودانی هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌و کێشه‌یه‌ک ، په‌نجه‌ی تاوانتان بۆنه‌کێشین. ئه‌و ده‌ستووره‌ی سالێک له‌مه‌وبه‌ر برگه‌و به‌نده‌کانی له‌راگه‌یاندن بلاو کرا‌یه‌وه ،له‌بڕی جوانکردن و رێزگرتن به‌سه‌رنجی پسپۆره یاسایه‌کان ، به‌قازانجی به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کانی خۆیان ره‌فتار کردوه !؟ له‌وه‌ش گالته‌جارتر هه‌راج کردنی ده‌ستووره به‌پێی به‌رژه‌وه‌نده‌یه سیاسیه‌کان ، له‌نمونه بۆ بۆرازی کردنی دلی ئیسلامیه‌کان ، به‌ندێکی ئیسلامیان خسته ناوی !!؟ ئه‌م هه‌لوێسته‌ش جگه‌له‌سوکایه‌تی و گالته کردن به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک چ مانایه‌کی تر ده‌گه‌یه‌نێت ؟ وه‌پرسیاری هه‌مولایه‌کێشمان ئه‌وه‌یه 4 سال ده‌ستوور له‌په‌رله‌مان تێ نه‌په‌ری ، خێره وابه په‌له‌په‌ل و دوای واده‌ی به‌سه‌رچوتان ، ده‌یخه‌نه ده‌نگدان و زۆرترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌که ده‌بێت !؟ ناشتوانین هه‌ره‌شه‌که‌ی بارزانی له یاریگای وه‌رزشی هه‌ولێر (ده‌ستوور ده‌بێته چقڵی چاوی ناحه‌زان‌و دوژمنان) پێچه‌وانه‌ی زمانه نه‌رم ونیانه‌که‌ی دیداری رۆژنامه‌نوسان هه‌لنه‌سه‌نگێنین !؟ هه‌روه‌ک په‌یمانه‌که‌شی له ڕێزگرتن له رای خه‌لک و داکۆکی له‌رۆژنامه‌نوسان ، به‌ده‌ستی پۆلێک ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی له‌زاخۆ ، به‌سوتانی گۆڤاری لڤین ،خستۆیه‌تیه به‌رده‌م محه‌کی وته‌و کردار ؟ دلنیاشم هه‌ندێ په‌رله‌مانتار به ده‌نگدانیان بۆ تێپه‌راندنی ده‌ستوور ئێستا له‌گه‌ل ویژدانیان له‌ململانێدان و هه‌ست به‌خۆیان ده‌که‌ن ڕۆڵی کۆیله ده‌بینن ، که‌زنجیری ده‌ستیان مووچه ملیۆن دیناره‌که‌ی بریمه‌ره‌و زنجیره‌کانی پێشیان ئۆتۆمۆبیلی مۆنیکا و و شوقه‌ی زه‌که‌ریایه . به‌کورتی هه‌ر له ده‌سپێکی په‌رله‌مان تا داخستنه‌که‌ی ، له‌گه‌ڵ ڕیزم بۆ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێک زۆرینه‌ی (دارا دوو دارا دی)ی (مه‌کته‌ب سیاسی)ه زه‌رد و سه‌وزه‌که‌ی ده‌گوته‌وه.
|