١١\٨\٢٠١١
په‌رتووکخانه‌ی
گشتیی ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج و چه‌ند
زانیارییه‌ک.
جیهاد موحه‌مه‌د
گومانی تیا نییه کۆمه‌ڵگا نه‌خوێنده‌واره‌کان، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
که ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له‌سه‌رو 25% وه‌یه، کوولتوری خوێندنه‌وه
و خۆڕۆشنبیرکردن و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانست و زانستپه‌روه‌ریی و
زانیاریی له‌لای تاکه‌کانی زۆر نزمه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه له کۆمه‌ڵگای
خوێنده‌واردا، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی
تیایاندا زۆر که‌مه، یان هه‌ر نییه وه‌ک زۆرێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا و
ئه‌وروپا، له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا کوولتوری خوێندنه‌وه و خۆڕۆشنبیرکردن
و هه‌وڵدان به دوای زانیاری و زانست‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزی هه‌یه.
کۆمه‌ڵگای خوێنده‌وار ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ن که کوولتوری خوێندنه‌وه
هێنده به‌رزه تیایاندا که ڕۆژانه هه‌ر ژن و پیاوێکی کارمه‌ند که
به‌یانیان ده‌ڕوات بۆ سه‌رکاره‌که‌ی ده‌بێت سندوقی پۆسته‌که‌ی بکاته‌وه
و ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی که هاوبه‌شیی هه‌یه تیایاندا بۆ
خوێندنه‌وه‌یان و وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیارییه ڕۆژانه‌ییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی یان تێبانه‌که‌ی یان پاسه‌که‌ی له‌مسه‌روله‌وسه‌ری
ڕۆشتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رکاره‌که‌ی به فیڕۆ نه‌ڕوات و بیقۆزێته‌وه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه وگۆڤاره‌کان. ئه‌گه‌ر بێت و به‌یانییه‌ک
ڕۆژنامه‌که‌ی بۆ نه‌هاتبێت!، ده‌ست به‌جێ به ته‌له‌فوونه ده‌ستییه‌که‌ی
ته‌له‌فوون بۆ ڕۆژنامه‌که، یان بۆ کۆمپانیایی دابه‌شکردنی ڕۆژنامه‌که
ده‌کات و گله‌یی و گازنده‌ی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت پێیان، ئه‌و ڕۆژه
ئۆقره‌ی لێده‌بڕیت و وه‌ک ئه‌وه وایه له‌لای که ئه‌و ڕۆژه که‌وتبێته
سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی وونبوو بێئاگاو بێ هه‌واڵی سیاسی و ڕۆشنبیریی و وه‌رزشی
و ئابوریی و ته‌ندروستیی و ... هتد. بۆیه مه‌حاڵه دووباره بوونه‌وه‌ی
ئه‌مه بۆ ڕۆژی دوای قبوڵبکات. تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای خوینده‌وار کات
دروستده‌که‌ن بۆ خوێندنه‌وه، ده‌بێت شاره‌زابن له پیشه‌سازیی
دروستکردنی کاتدا بۆ خوێندنه‌وه، به نموونه هه‌موو سه‌فه‌ره‌کانیان
به شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان به فڕۆکه به‌کارده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه، کاتی
چوونیان بۆ سه‌رده‌ریا و به‌رخۆر له به‌هاران و هاویناندا، له هه‌موو
پشوویه‌کی دوای ماندووبوون و مه‌له‌کردن به‌کارده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه،
هه‌روه‌ها وه‌ک ئاماژه‌م پێدا کاتی به‌یانیان و ئێوارن له چوون بۆ سه‌رکار
و گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌کار ده‌هێنن بۆ خوێندنه‌وه. به مانایه‌کی تر
کوولتوری خوێندنه‌وه زۆرینه‌ی تاکه‌کانی گرتوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت بۆ به‌هه‌ره‌مه‌ند
بوون له‌م کوولتو‌ره و کار ئاسانی بۆی ده‌ره‌فه‌تگه‌لێکی گه‌وره
دروستکراوه له لایان ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی کوولتورییوه ، یان ده‌ستگا
تایبه‌تییه‌کانه‌وه. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای نه‌خوێنده‌واردا، تاکه‌کان
شاره‌زان له پیشه‌سازیی دروستکردنی کات بۆ چوون بۆ چاخانه و زار هه‌ڵدان
و تاوڵه و دۆمینه‌کردن، تا بتوانن کاته‌کانی خۆیانیان پڕ بکه‌نه‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ویستم چه‌ند زانیارییه‌ک بده‌م له‌سه‌ر په‌رتووکخانه‌ی
گشتی ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویچ، که سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه
بۆ خۆراکی مێشکی خوێنده‌واران و هه‌موو دانیشتوانی ئۆسلۆ و ئه‌و ڕه‌گه‌ز
و زمانه جیاوازانه‌ی که له‌م وڵاته‌دا نیشته‌جێ بوون. که دیاره
کۆمه‌ڵگای نه‌رویج یه‌کێکه له کۆمه‌ڵگا خوێنده‌واره‌کان و خوێندن و
خوێنده‌واریی و ڕۆشنبیرییه‌تی بووه به کوولتورێکی دیار له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا.
په‌رتووکخانه‌ی گشتی ئۆسلۆ ناوی دایکسمان بیبلۆتێکهDaichmanske
bibliotek، واته په‌رتووکخانه‌ی دایکسمان.
ئه‌م ناوه له ناوی ئه‌و پیاوه سیاسییه ڕۆشنبیره ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه
هاتووه که له ساڵی 1785دا (6000) شه‌ش هه‌زار په‌رتووکی پێشکه‌شکرد
بۆ دامه‌زراندنی په‌رتووکخانه‌یه‌ک له ئۆسلۆدا، دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک
ناوی ئه‌و په‌رتووکخانه بچکۆله‌یان ده‌برد به په‌رتووکخانه‌که‌ی
دایکسمان، ئیتر له‌وه‌وه ناوی ئه‌و په‌رتووکخانه‌یه چه‌سپی و تا هه‌نووکه
وه‌ک ڕێزێک بۆ ئه‌و پیاوه دلسۆزو به ئه‌مه‌که بۆ وڵاته‌که‌ی ئه‌م
ناوه ماوه‌ته‌وه و هه‌موو نه‌رویجی و گه‌شتیار و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌کانی
نیشته‌جێی نه‌رویج و ئۆسلۆ ئه‌م چیرۆکه ده‌زانن و زانیاریان هه‌یه له‌باره‌یه‌وه.
ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه هێنده گه‌وره بووه که 16 کتێبخانه‌ی بچوکی
سه‌ربه‌م کتێبخانه‌یه له ئۆسلۆ و ده‌وروبه‌ریدا هه‌یه، که ئه‌م
شانزه به‌شه 270 دووسه‌د و حه‌فتا کارمه‌ند کاری تیا ده‌کات. ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه
هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بووه ئه‌مڕۆ که به ده‌یان زمانی جیاواز په‌رتووکی
له خۆگرتوه، وه‌ک: نه‌رویجی، ئنگلیزی، فارانسی، ئه‌ڵه‌مانی، ئیتالی،
هۆڵندنی، ئیسپانی، سویدی، دانیمارکی، تورکی، فارسی، عاره‌بی و کوردی و
ده‌یان زمانی تر له جیهاندا، که هه‌مووی ده‌کاته 300 زمان، واته
300 زمان و ڕه‌گه‌زی جیاواز له جیهاندا که دێته ئه‌م پایته‌خته په‌کی
له‌سه‌ر په‌رتووک خوێندنه‌وه ناکه‌وێت.
ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه، به ده‌یان و سه‌دان جۆر په‌رتووکی له خۆگرتوه،
به ده‌یان جۆر په‌رتووکی فێربوونی زمان و فه‌رهه‌نگ و په‌رتووکی
زانستی و ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌ده‌بیی به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه
وه‌ک رۆمان و کورته چیرۆک و شیعر و ڕه‌خنه و سه‌رچاوه‌ی ئامار و
موسیک و هونه‌ر و وه‌رزش و فیلم و گۆرانی و دانسی له خۆ گرتوه. ده‌توانم
بڵێم هه‌رکه‌سێک بۆ هه‌ر جۆره په‌رتووکێک و له‌سه‌ر هه‌رجۆره کوولتور
و ترادسوێن و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بیه‌وێت زانیاری به‌ده‌ستبهێنێت له‌م په‌رتووکخانه‌یه‌دا
ده‌ستی ده‌که‌وێت و بێ به‌ش نابێت.
ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه، به پێی ئاماری ساڵی 2009( 050 402 1 ) ملوێنێک
و چوارسه‌دو دووهه‌زار و په‌نجا په‌رتووکی جۆراوجۆری تێدایه(جگه له
سیدییه‌کان). هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له کۆی هه‌موو ئه‌و په‌رتووکانه‌ی
که خوێنه‌ران خواستویانه بۆ خوێندنه‌وه، که دیاره هه‌موو خواستنێک
ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته ده‌بێت، 991 561 2 دووملوێن و پێنجسه‌دو شه‌ست
ویه‌ک هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وت ویه‌ک جار په‌رتووک خوازراوه ته‌نیا له‌ساڵی
2009دا. بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانیش دانیشتوانی هه‌موو نه‌رویج ناگاته 5
ملوێن که‌س، که دیاره دانیشتوانی ئۆسلۆ نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌سه،
دیاره له‌و پێنجه‌سه هه‌زار که‌سه‌ش ده‌بیت منداڵ و ئه‌و نه‌خۆش و
پیرانه حسابنه‌کرێن که ناتوانن بخوێنه‌وه. جگه له‌وه‌ی زانکۆکان
باشترین په‌رتووکخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و زۆر که‌م له
خوێندکاران پێویستیان به په‌رتووکخانه‌ی گشتی هه‌یه. هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه
گه‌وره‌کانی ئۆسلۆ هه‌موویان خاوه‌نی په‌رتووکخانه‌ی خۆیانن و زۆر که‌م
پێویستیان به سه‌ردانی په‌رتووکخانه‌ی گشتی و وه‌رگرتنی په‌رتووک له‌م
په‌رتووکخانه‌یه هه‌یه. دیسان زۆربه‌ی زۆری کۆمپانیا گه‌وره‌کان چ
حکومی بن یان تایبه‌تی بن هه‌موویان په‌رتووکخانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه،
بۆ نموونه ته‌له‌نور که کۆمپانیایه‌کی ته‌له‌فوونی پریڤاته په‌رتووکخانه‌ی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و په‌رله‌مان په‌رتووکخانه‌ی
تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر به وردی حسابی بۆ بکه‌ین نزیکه‌ی 200
هه‌زار که‌س ده‌مێنێته‌وه که پێویستی به په‌رتووکخانی گشتی هه‌یه،
واته به نزیکه‌ی 200 هه‌زار که‌س وه‌ک ئامژه‌مان پێدا له‌سه‌ره‌وه
نزیکه‌ی دوو ملوێن و پێنجسه‌د هه‌زار جار په‌رتووکیان وه‌رگرتوه له
ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا. ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فراوانی تۆڕی ئینته‌رنێت
زۆر هاوکاریی خوێنه‌ران ده‌کات که هه‌میشه پێویستیان به سه‌ردانی په‌رتووکخانه‌و
په‌رتووک خواستن نه‌بێت، له لایه‌کی تریش ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وه بکه‌ین
که زۆرێکیش بۆ خوێندنه‌وه له په‌رتووک خانه ده‌مێننه‌وه و په‌رتووک
ناخوازن. خوێنه‌ری به‌ڕێز لێردا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه و سه‌یرێکی ئه‌م
ئاماره بکه و به‌راوردی بکه له‌گه‌ڵ که‌می چاپکردنی تیراژی ئه‌و په‌رتووکانه‌ی
که ڕۆشنبیران و خوێنده‌واره‌کانی کوردستان هه‌میشه گله‌یی له‌سه‌ر ده‌که‌ن،
ئه‌م جیاوازیی خویندنه‌وه‌یه ئاسمان و ڕیسمانه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
کوولتوری خوێندنه‌وه‌یه له خۆڕا نه‌هاتووه، هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک
پێویستی به زه‌وینه خۆشکردن هه‌یه بۆ فه‌راهامکردنی کوولتوری
خوێندنه‌وه، کوولتوری وه‌رزش، کوولتوری ته‌ندروستی، کوولتوری ژینگه
پارێزی، کوولتوری نووسین و به‌دواداچوون و به دۆکۆمێنتکردن و ئامار.
هه‌موو کوولتورێک له کوولتو‌ره باشه‌کان و پیشه‌کوتوه‌کان، یان
کوولتو‌ره خراپ و دواکه‌وتوه‌کان، به زه‌مه‌نێکی درێژ دروستده‌کرێت،
بۆیه بۆ دروستکردنی کوولتو‌ره باشه‌کان، وه‌ک کوولتوری خوێندنه‌وه ده‌بیت
ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندییدار وه‌ک وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و په‌رتووکخانه‌کان
و ده‌ستگاکانی ڕاگه‌یاندن و لیژنه‌ی به‌رپرسی په‌روه‌ده و ڕۆشنبیریی
له په‌رله‌ماندا و دیسان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی تری وه‌ک وه‌زاره‌تی
په‌روه‌ده و خوێندنی باڵا ئه‌مانه هه‌موویان به‌رپرسن له زه‌وینه
خۆشکردن بۆ دروستبوونی کوولتوری خوێندنه‌و و خوێنده‌وارکردنی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگا و ڕاهێنانی منداڵای ساوای سێ ساڵان تا به‌م کوولتوره‌وه گه‌وره
بێت و وه‌ک ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ شیردا بیخوات و ببێت به‌و که‌سی که له‌سه‌ری
وتراوه: خووییه‌ک فێربێت به شیریی ته‌رکی نادات به پیریی.
به داخه‌وه ده‌ڵێم کۆمه‌ڵگای کوردی یه‌جگار له دواوه‌یه و هه‌وڵه‌کان
زۆر له ئاستێکی نزمدان بۆ فه‌راهه‌مکردنی کوولتو‌ره سه‌رده‌مییه‌کان و
کوولتوری به ڕۆشنبیرکردن و به مه‌عریفه‌کردن و به سیاسییکردنێکی
زانستیانه و به فه‌لسه‌فییکردنی کۆمه‌ڵگا. له جێگه‌ی ئه‌م کوولتو‌ره
سه‌رده‌مییانه، به داخه‌وه کوولتورێکی زۆر سه‌قه‌ت و دواکه‌وتوو و
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان، وه‌ک قاوه‌گرتنه‌وه و نوشته‌و
و دۆعاکردن و چوون بۆ لای شێخ و جادوگه‌ریی وفاڵگرتنه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
دز و جه‌رده یان به‌خت تاقیکردنه‌وه، یان دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری نه‌خۆشی،
وه‌ک له‌م دواییانه‌دا ده‌رکه‌وت که له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی مه‌لایه‌کدا
به ناوی مه‌لا زه‌کریاوه 15 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که ئه‌م مه‌لایه
ویستویه‌تی جنکۆکه له گیانیان ده‌ربکات!!، له جیاتی چوون بۆ لای
پۆلیس و لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان، له جیانتی چوون بۆ لای پرسیشک ،
ئێستا کوولتوری چوون بۆ لای فاڵچی و جادوگه‌ر و ئه‌و مه‌لایانه‌ی که
نوشته‌ده‌که‌ن هاتۆته ئاراوه. به داخه‌وه کوولتوری به سوک ته‌ماشاکردنی
ژن و خه‌ته‌نه‌ی کچان و زه‌قبوونه‌وه‌ی زیاتری کێشه‌ی جه‌نده‌ر له
کوردستاندا زۆر زیاتره له حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیست. ئه‌م
کوولتو‌ره دواکه‌وتوانه که ئێستا له کوردستاندا جێگه‌ی کوولتوری
خوێنده‌واریی گرتوه‌ته‌وه یه‌جگار ترسناکه، تا ئه‌و ئاسته‌ی که کۆمه‌ڵگا
به‌رو هه‌ڵدێر و کاولکاریی و کاره‌ساتی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره ده‌بات.
به‌شی منداڵان:
ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه گرنگییه‌کی زۆری داوه به منداڵان و په‌رتووک و
موسیک و فیلمی منداڵان، که هه‌میشه ئه‌م به‌شه‌ی منداڵان سه‌رقاڵی سه‌ردانی
به کۆمه‌ڵی قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه، منداڵان زیاتر
بۆ فێربوون و شاره‌زابوون و ڕاهاتن له‌سه‌ر په‌رتووک خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی
په‌رتووک ده‌هێنرێن بۆ په‌رتووکخانه. منداڵان وه‌ک چۆن به خۆشیه‌وه
ده‌چن بۆ سه‌یری یارییه‌کی خۆش، یان به خۆشییه‌وه ده‌چن بۆ باخچه‌ی
ئاژاڵان و باخچه‌و پارکی یاریکردن به‌و جۆره ڕاهاتوون و به‌و خۆشییه‌وه
دێن بۆ په‌رتووکخانه و زۆر چێژ له سه‌ردانی په‌رتووکخانه وه‌رده‌گرن.
ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه نزیکه‌ی (300000) سێسه‌د هه‌زار جۆری په‌رتووک و
موسیک و فیلمی منداڵانیان هه‌یه. به‌شی منداڵان له هه‌موو په‌رتووکخانه‌یه‌کی
شار و شارۆچکه‌کاندا ئه‌وه‌نده گرنگی پێدراوه، ئه‌وه‌نده یاری خۆشی
تیا هه‌یه بۆ منداڵان، که به‌شێک له چوونه ده‌ره‌وه‌ی منداڵا و
خۆشییه‌کانیان بۆ په‌رتووکخانه‌یه، ته‌نانه‌ت منداڵانی سێ ساڵ و به‌روژوورتر
به‌شێک له خۆشییه‌کانیان چوون بۆ په‌رتووکخانه‌یه. بۆ ئاگاداری، به‌شێک
له‌م جۆرانه په‌رتووک نییه، به‌ڵکو سیدی وکاسێتی تایبه‌تییه، به
تیابه‌تی فیلمه‌کان و هه‌ندێک له دۆکۆمێنته‌کان به شێوازی سیدییه.
به‌شی کوردی و زمانی کوردی:
ژماره‌ی په‌رتووکی کوردی که به‌شیکی تایبه‌تییه و کارمه‌ندێکی تایبه‌تی
بۆ دانراوه، وه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی تری په‌رتووکخانه، ژماره‌ی ئه‌و
په‌رتووکانه‌ی که‌له‌م به‌شه‌دا هه‌یه نزیکه( 14050)چوارده هه‌زار و
په‌نجا په‌رتووکی جۆراوجۆری له خۆگرتوه. ژماره‌ی په‌ر‌توکی کوردی بۆ
منداڵان نزیکه‌ی 2280 دووهه‌زار و دووسه‌د و هه‌شتا په‌رتووک له هه‌مه
جۆره هه‌یه.
هه‌ر بۆ ئاگاداری ئه‌مساڵ وا بڕیاره که ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه نوێنه‌رێکی
خۆی بنێرێته‌وه بۆ کوردستان بۆ کڕینی په‌رتووکی زیاتر و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی
ئه‌م به‌شی کوردییه. هه‌ڵبه‌ت به‌نده له‌سه‌ر داواکاری ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه
په‌یوه‌ندیم کرد به به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری کوردستانه‌وه و هه‌روه‌ها
به به‌ڕێز کاک یاسین به‌رزنجیه‌وه له په‌رتووکخانه‌ی گشتی سلیمانی،
بۆ ئه‌وه‌ی که هاوکاری و ڕێنمایی نوێنه‌ری په‌رتووکخانه‌ی ئۆسلۆ بکه‌ن
له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان بۆ کڕینی په‌رتووک، دیاره به‌و
په‌ڕی سوپاس و پێزانیینه‌وه هه‌ردوو به‌ڕێز وه‌زیری ڕۆشنبیری دکتۆر
کاوه و کاک یاسین جگه له‌وه‌ی که په‌یمانیان دا هاوکاری ته‌واوی بکه‌ن
و په‌رتووکی به هه‌رزان بۆ بکڕن، خۆشیان بڕیاریان دا له په‌رتووکخانه‌ی
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌رتووکخانه‌ی گشتی سلێمانی به دیاری کۆمه‌ڵێک
په‌رتووکی باش پێشه‌که‌ش بکه‌ن به په‌رتووکخانی ئۆسلۆ. سوپاسی هه‌ردوو
کارمه‌ندی به‌ڕێزی ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه( نه‌ریمان خان و کاک کۆسار فه‌تاحی)
ده‌که‌م، که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه توانیم ئه‌م زانیاریانه وه‌ربگرم له
په‌رتووکخانه. واش بڕیارمان داوه که پێکه‌وه هه‌وڵی جددی بده‌ین بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شی کوردی له‌م په‌رتووکخانه گشتیه گه‌وره‌یه‌دا.
ئه‌م دوو کارمه‌نده به‌ڕێزه و پێش ئه‌مانیش هه‌موو ئه‌و کارمه‌نده
کوردانه‌ی که له‌م په‌رتووکخانه‌یه‌دا کاریان کردووه هه‌وڵی جددییان
داوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌شی کوردی ئه‌م په‌رتووکخانه‌یه.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|