په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣١\٣\٢٠١١

پێشنیاز و داواکاریی بۆ چاکسازیی بۆ دەڤەری باڵەکایەتی.

 


بۆ/ • سەرۆکایەتیی پارلەمانی کوردستان. • سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. • سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان. • سەرجەم فراکسیۆنەکانی پارلەمانی کوردستان. • رای گشتیی و دەزگاکانی راگەیاندن.

ئێمە وەک چین و توێژەکانی باڵەکایەتی، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە پێویستیی چاکسازییەکی ریشەیی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەڤەرەکە و دابینکردنی چەند پڕۆژەیەکی زۆر پێویست بۆ دەڤەرەکە، ئەم پڕۆژە چاکسازییەی خوارەوە رادەگەیەنین.


لە سەروبەندی گۆڕانکارییە گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، زۆربەی سیستەمەکان بە خۆیاندا دەچنەوە و گۆڕانکاریی ریشەیی رادەگەیەنن. بەو پێیەی حکومەتی هەرێم و عێڕاقیش بەشێک لەو گۆڕانکارییانەی بەردەکەوێت، دەڤەرەکەی ئێمەش بەشێکی زۆر لە گەندەڵی و ناڕیکیی تێدا کەڵەکە بووە، لە ئیستادا چاکسازیی بە خاڵی بنەڕەتیی دەزانین. ئەو پڕۆژە و چاکسازییانەی ئێمە داوامانکردووە، داواکاریی دەستەجەمعیی دەڤەرەکەمانن. دەڤەری باڵەکایەتی بە بەراورد بە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، جیاوازییەکی یەکجار زۆر هەیە و چیتر هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە ناتوانن چاوەڕێی پەیمانەکانی بەرپرسان بن.


ئەم پێشنیاز و داواکارییانە بۆ چاکسازیی لە خوارەوە ریزدەکەین:


1. ئەو بەرپرس و بەڕێوەبەرە حکومییانەی کە چوار ساڵ زیاترە دانراون و کەسانی لەوان لێهاتوتر و خاوەن بڕوانامە هەن لە دەڤەرەکەدا، پێویستە بگۆڕدرێن و لەسەر بنەمای لێهاتویی و پێشبڕکێی CV و ئەزمون جارێکی تر دابنرێنەوە و رەچاوی خەڵکی دەڤەرەکە بکرێ لە دانانەوەیان.
2. ماستەرپلانی سەنتەری قەزا و ناحییەکان کاری لەسەر بکرێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بگەیەنرێتە سنوری سەنتەری قەزا و ناحییەکان بۆ فراوانبون و قەرەبوی ئەو خەڵکانە بکرێتەوە کە زەوییەکانیان دەکەوێتە بەر ماستەرپلان.
3. دابینکردنی %٥ لە داهاتی سنوری مەرزی حاجی ئۆمەران بۆ پەرەپێدانی دەڤەرەکە.
4. پڕۆژەی نیشتەجێبون بۆ دەڤەرەکە بەزوترین کات جێبەجێبکرێت.
5. پڕۆژەی جوت سایدی چۆمان-سۆران بەزوترین کات جێبەجێبکرێت.
6. ئەو فەرمانگانەی کە لە دەڤەرەکە بونیان نییە، بەزوترین کات بکرێنەوە، لەپێشی هەمویانەوە، فەرمانگەی تاپۆ.
7. حکومەت بینایە بۆ سەرجەم ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییانە دروستبکات کە لە دەڤەرەکە لە خانوی کرێدان و نرخی کرێی خانویان بەرزکردۆتەوە.
8. قەرەبوی خەڵکی باڵەکایەتی بکرێتەوە، ئەوانەی لە ماوەی شەڕی عێڕاق-ئێران زیانیان پێگەیشتووە.
9. کەرتی کشتوکاڵی و گەشتیارییەوە ئاوڕی جدی لە دەڤەرەکە بدرێتەوە.
10. بودجەی تەرخانکراوی ساڵانە بۆ قەزای چۆمان لە بودجەی گشتیی حکومەت زیادبکرێت.
11. لەلایەن لیژنەی چاودێریی داراییەوە لێکۆڵینەوە لەو پڕۆژانە بکرێت کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا لە دەڤەری باڵەکایەتیی ئەنجام دراون و کەمتەرخەمان و گەندەڵان بدرێنە دادگا و دەرەنجامەکان بۆ رای گشتیی ئاشکرابکرێن.
12. هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی کە لە سەردەمی بەعس دژی خەڵکی دەڤەرەکە دەرچونە، لە نمونەی بڕیاری ژمارە ٩٠ی ساڵی ١٩٧٠.
13. پلانێکی رون بۆ پەرەپێدانی گوندەکان.
14. ناچارکردنی سەرجەم کۆمپانیاکانی تێلی کۆمیونیکەیشن کە لقی خۆیان لە دەڤەری باڵەکایەتی بکەنەوە.
15. دروستکردنی دیواری پاڵپشت بە درێژایی روبار لەناو سەنتەری قەزای چۆمان.
16. دامەزراندنی رێژەیەکی دیاریکراو لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئەوانەی بێکارن.
17. پاککردنەوەی کێڵگە مینڕێژکراوەکان بە دەزگای مۆدێرن.
18. ناشناڵ پاڕک بەزوترین کات بدرێتە تەندەر و دو سەدەی ئاو و کارەبا لە دەڤەرەکە دروستبکرێن.
19. کردنەوەی چەند بەشێکێ کۆلێژ و پەیمانگاکان.
20. لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بەزوترین کات وەڵامی داو و خواستەکانمان بداتەوە.


ناوی ئامادەکارانی ئەم پڕۆژەیە:


1. ئاوارە محەمەدەمین، مامۆستا
2. ئەنوەر ئەحمەد، پێشنوێژ و وتاربێژ
3. جەلال عەوڵا، مامۆستا
4. جەمال حوسێن، مامۆستا
5. دڵدار قادر، مامۆستا
6. رێبوار برایم، مامۆستا
7. زۆسک حەمەد، خوێندکار
8. فەرمان محەمەد، مامۆستا
9. فەرمان محەمەد میر، پێشنوێژ و وتاربێژ
10. کەریم رەسول کەریم، مامۆستا
11. عەبدولکەریم رەسول محەمەد، فەرمانبەر
12. کەمال چۆمانی، رۆژنامەنوس
13. نیاز رەفعەت، پێشنوێژ و وتاربێژ
14. مستەفا شێخ محەمەد، رۆژنامەنوس
15. نەبەز چیچۆ، مامۆستا
16. نوردەین محەمەد، مامۆستا
17. دلشاد مستەفا حەمەد، خوێندکار
18. محەمەد عەبدوڵا، مامۆستا
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک