٣٠\١\٢٠١٣
پێویسته له دژی به زۆر ئیسلامیزه‌کردنی
پرسی ژن و رۆژی جیهانیی ژنان له کوردستان
بێینه ده‌نگ.
هۆزان مه‌حمود
هه‌روه‌ک له‌م هه‌واڵه‌ی ده‌زگای وارڤیندا ئاماژه‌ی پێکراوه، به
هاوکاری و له‌ژێر سایه‌ی مه‌لا و وه‌زاره‌ته‌که‌یان، و ئه‌نجومه‌نی
خانمان و کۆمه‌ڵێک دام و ده‌زگای دینی تر، رۆژی جیهانی ژنانمان لێ ده‌شێوێنن،
و ده‌یکه‌نه ڕۆژێک بۆ پته‌وکردن و زاڵکردنی گوتاری ئیسلامی و کۆنه‌پارێزی
به‌سه‌ر پرسی ژن دا.
دیاره ئه‌مه یه‌که‌م جار نی یه که ئه‌نجومه‌نی خانمان له‌م جۆره
شاکارانه ده‌هێننه کایه‌وه به پاساوی جیاواز و ئه‌وه‌ی که گوایه
کۆمه‌ڵگای ئێمه "ئیسلامی یه" و ده‌بیت ڕێز و پێگه‌ی دین پارێزراو بێت
و کۆمه‌ڵێک به‌هانه‌ی تر.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه، وه‌کوو که‌سانی دژه کۆنه‌پارێزی و دژ به هه‌موو
هه‌وڵێکی به‌زۆر ئیسلامیزه کردنی کوردستان و پرسه‌کانی ژنان بێ ده‌نگ
نه‌بین له ئاست ئه‌م کاره‌دا که پرسی ژن ده‌باته‌وه بۆ دواوه، و
دیسکۆرسی ئیسلامی زاڵ ده‌که‌ن به‌سه‌ر پرسی ژن‌دا، و ده‌یانه‌وێت له
چوارچێوه‌ی ئیسلام و قورئاندا، له‌مه‌و دوا پێگه و پله و پایه‌ی ژنی
کورد پیناسه بکه‌ن.
ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگا نه‌ک ته‌نها ژنان. پێناسه‌کردن
و شیکاری و زاڵکردنی دیسکۆرسی ئیسلامی به‌سه‌ر پرسی ژن له کوردستاندا،
هه‌وڵێکه بۆ کۆیله‌کردنی ژنان و دوپاتکردنه‌وه‌ی پله دویی ژنه به
پی ی دینی ئیسلام.
بۆیه داواکارم له هه‌موو که‌سایه‌تی و ڕێکخراوو ڕۆشنبیر و چالاکوان و
میدیاکان که ئه‌م هه‌وڵانه ڕیسوا بکه‌ن و داوای بایکۆت کردن، و ته‌نانه‌ت
سازادنی خۆپیشاندان بکه‌ین له‌به‌رده‌م کۆنفرانسه‌که و به شیعاری، نا
بۆ زاڵ کردنی دیسکۆرسی ئیسلامی و کۆنه‌پارێزی به‌سه‌ر پرسی ژن دا، له‌وێ
ئاماده بن ژنان و پیاوانی ئازادیخواز.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ سه‌ر بگرێ، سبه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌کانی تری
وه‌کو عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و ڕاگه‌یاندن و پرس گه‌لێکی تر
گوتاری ئیسلامی زاڵ ده‌که‌ن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
ماڵپه‌ڕی هۆزان
مه‌حمود
|