په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١٦

پەیامێک لە دایکی "بەهمەن قوبادی" بە بۆنەی کۆچی ''عەباس کیارۆستەمی''.

 

مەنسوور جیهانی


خاتوو "ئێران حەمزەیی" دایکی سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" و ئەکتەریی فیلمی "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" بە بۆنەی کۆچی سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" پەیامێک ئاراستە دەکا.

دەقی ئەم پەیامە بەم شێوەیەیە:


هەواڵی مردنی لە ناکاو بوو، تا بەرەبەیان لەو شوێنەی کە بۆخۆی هەموو رۆژێک لە ماوەی ئەو دوو هەوفتەیەی کە لەلای ئێمە بوو دادەنیشت، دانیشتم و گریام.
 

کۆچەکەی زۆر لە ناکاو بوو، وەکوو هەموو فیلمێکی کە لە ناکاو بوو، لەسەر فیلمی "باد ما را با خود خواهد برد" واته "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" زۆر لە ناکاو کوتی کە دەیهەوێت لە چەند دیمەن رۆڵ ببینم، ئەو چەند رۆژە دەرفەتێک بوو کە زیاتر لەگەڵ یەکترییدا ئاشنابین، بۆ بەهمەن هەر وەکوو باوکێک وابوو و ئاگای لێی بوو.


کاتێک لە ماڵی ئێمە بوو، هەرای لە من دەکرد: "دایکی بەهمەن"، زۆر حەزیی لە نان و پەنیری خۆماڵی کوردیی بوو کە لەگەڵ سەوزییدا دەیخوارد و دەیکوت: "هیچ شوێنێک نابێتە ماڵی خۆت"، زوو دەچوو بۆ قاتی سەرێی و لە باڵکۆنەکە دادەنیشت و بە شاری سنەدا دەیڕوانی، جارێک کە چاییم بۆ برد، هەستم کرد کە خەمێک لە روخساریدایە، کوتی: "مرۆڤ تەنیا دێت و تەنیاش دەڕوات"، پرسیارم لێکرد ئاخۆ ئەوە دیالۆگی فیلمەکەتانە؟ پێکەنی و کوتی: "بێگومان دەیهێنمە ناو فیلمەکەوە".


لە بیرم نایێت هیچ هەواڵێکی سینەمایی چ تاڵ و چ خۆش، بە رێژەی هەواڵی مردی بەڕێز کیارۆستەمی کاریگەریی لەسەر من دانابێت.

رۆحی شاد بێ.

ئێران حەمزەیی
 

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک