پەیامی چاک لە یادی هەڵەبجە و ئەنفالی
20
دا.
با یاداوەری 20 ساڵەی هەردوو کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال لە ئاستی
گەورەیی قەوارەی ئەم دوو تاوانە بێت
.
هەڵەبجە هیرۆشیما ی کوردستان و ئەنفال هۆلۆکۆستی کوردە .
با لە 16-3 دا هەموو پێکەوە داوا بکەین حکومەتی ئێراق بە فەرمی داوای
لێبوردن لە گەلی کورد بکات .
پاش ڕووخانی ڕژێمی عێڕاق و دۆزینەوەی سەدان گۆڕی بەکۆمەل و گێرانەوەی
ئەو چیرۆکانە لە بەردەم دادگا ، دڕندەیی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بۆ هەموو
جیهان باشتر ئاشکرا بوو. ئەو ڕژێمەی کە چەکی کیمیاوی لە دژی هاوڵاتیانی
سڤیلی کوردستانی بندە‌ستدا بەکار هێنا.
ئەو هێڕشە بێبەزەییانەیەی کە لە 16ی مارسی 1988 دا لە دژی دانیشتوانی
سڤیلی کوردی شاری هەڵەبجە ئەنجام درا، ئاکامەکەی زیاتر لە 5000 قوربانی
لە ژن و منداڵ و پیر و گەنجی کورد بوو، هه‌روه‌ها زیاتر لە 10000
بریندار، کە گەلێکیان لە ساڵانی دوای ئەو کارەساتە گیانیان لەدەست دا و
کۆمەڵێکیشیان تا‌کو ئەمڕۆ بە ئازارەکانی ئەو کردەوە نا مرۆڤانەیەوە
ژیانێکی پڕ لە ئازار و مەینەتی دەبەنە سەر و تاڕاده‌یه‌کی زۆر
پشتگوێخراون.
هەر لەو سەروبەندەدا و لە 23-2-1988 ەوە ڕژێمی بەعسی عێڕاقی خەریکی
ئەنجامدانی کردەوەیەکی تری کۆمەلکوژی بوو لە دژی گەلی کورد لە باشووری
کوردستان ، کە بە هەموو پێوانەکان، چ لە شێوازی نەخشەکێشان ، یاخود چ
لە دەستنیشانکردنی ئەو گرووپەی بەر شاڵاوەکە کەوتن، چ لە ڕووی
بەربڵاوی کردەوەکە، یان لە ڕووی جۆر و چۆنیەتی کوشتار و لە‌ناوبردن،
جیاوازی نەکردن لە نێوان منداپ و ژن و پیاو، ژمارەی قوربانیان، زیانە
مادی و مرۆییەکانی، دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینۆسایدەوە، ئه‌و شاڵاوه
بە تاوانی ئەنفال ناوزەدکراو ناوی دەرکردووە.
لە هێرشی دڕندانەی ئەنفالدا، 182000 مرۆڤی کورد شوێن‌بزر کران، چەندین
شار و شارۆچکە و هەزاران گوند وێران کران، دیاره جگە لە زیانە مادییە
لە ژمار نەهاتووەکان ، گواستنەوەی بەزۆرە ملێی سەدان هەزار لە پاشماوەی
قوربانیان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان هەنگاوێکی دیکەی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ بوو
بۆ زیندانیکردنیان لەناو ئۆردوگا زۆرە ملێکان و دابڕانیان لە هەر
جۆرەچالاکییەک .
ئەمساڵ یادی 20 ساڵەی ژینۆسایدی گەلی کورد، کارەساتەکانی هەڵەبجە و
ئەنفال لە کاتێکدا دەکەینەوە ، کە تەخت و تاجی ئەو ڕژێمە شۆفێنییە
دڕندەیە 4 ساڵە هەڵتەکێندراوە و سەدامی دیکتاتۆر پارساڵ لە سێدارەدرا،
هەرچەندە ئێمە دژی شێوە و کاتی لە سێدارە دانەکەین، هەروەها 6 لە
یارمەتیدەرانیشی لە پای تاوانی ئەنفال سزا دران ، مەخابن تا‌کو هەنووکە
بە بەهانەی نابەجێ حۆیان لە جێبەجێکردنی سزای بڕیاردراو بەسەر
تاوانکاران دەدزنەوە . مخابن جگە لەوەی دەبوایە دادگاکە دادگایەکی
نێونەتەوەیی و بێلایە‌ن بوایە و لە دەستی دەوڵەتی عێراق و نەتەوەی عە‌رەب
دوور بوایە، دەبوایە دەستپێکی دادگاییەکە بە هەردوو تاوانی هەڵەبجە و
ئەنفال دەستی پێ بکردایا، کەچی ئەوە بەدی نەهات، سەدامیش سەرۆکی
تاوانکاران و هەڵگری نهێنی تاوانەکان، بەشێوەیەک لە سێدارەدرا،
دوژمنانیشی ناڕەزاییان لە هەمبەری دەربڕی.
شایانی گوتنه دادگایی فرانس ڤان ئانرات لە وڵاتی هۆڵەند هانگاوێکی
گرنگ بوو بۆ ناسینی ئه‌و تاوانه لە ئاستی جیهانیدا ، مخابن لە خولی
پێداچونەوە ئەو دەسکەوتە کاڵکرایەوە . بڕیارەکانی دادگای ئێراقی لەسەر
تاوانی ئەنفال و ناسینی بە ژینۆساید ، گرنگی دیاری لەرووی یاسایی و
سیاسیەوە هەیە ، دەبێتە بەڵگەنامەیەکی پڕ بایەخی گرنگ بۆ ناسینی ئەنفال
وەک ژینۆساید لە ئاستی جیهانی ، دیارە پێناسی تاوانەکە لە بڕیارەکانی
ئەو دادگاییەوە دەبێ بکرێت، گرنگە ئێراق کە تاوانەکەی ئەنجام داوە، خۆی
دان بە بوونی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی
دەنێت .
ئێمە وەک ناوەندی چاک لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ، توانیمان پرسی
ژینۆسایدکردنی گەلەکەمان بەرینە ئاستی باڵای نێونەتەوەیی و زۆر چالاکی
بۆ بەجیهانکردنی ئەو پرسە ئەنجام بدەین، توانیمان ئەو پرسە لە زۆر
وپاتانی جیهاندا بگەیەنیینە ناو پەرلەمان و میدیاکان، توانیمان تەنگ بە
زۆر لە تاوانباران هەڵچنین و ژمارەیەکیان بۆ دەزگاکانی تایبەت
دەستنیشان بکەین ، لە هەموو کات و شوێنێک دەنگی تۆڵەی قوربانیان بین و
توانیمان گیانی دادی یاسایی لەناو دڵسۆزانی گەلەکەمان برەو پێ بدەین .
ئەمساڵیش لە یاداوەری ئەم یادانەدا، پەیمان بە پاشماوەی قوربانیان و
دڵسۆزانی گەلەکەمان دەدەین، له‌سه‌ر چاڵاکیه‌کانمان به‌رده‌وام بین،
تا‌کو هەموو تاوانباران دادگایی نەکرێن، باری ژیانی قوربانیان باشتر
نەکرێت و کۆتایی بە کورد کوشتن لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا نەهێنرێت،
لە هەوڵ و کۆششەکانمان کۆڵ نەدەین، سڵ لە داگیرکەران و تاوانباران
نەکەینەوە و لە داهاتوودا بەردەوام هەواڵی دەسکەوتی زیاتر لە چاکەوە
ببیستن. هه‌روه‌ها پەیمان بە گه‌لی سته‌مدیده‌ی کوردستان دەدەین، بۆ به‌دیهێنان
و پاراستنی مافی مرۆڤ له هه‌وڵه‌کانماندا به‌رده‌وام ده‌بین.
دیارە تا ئێستاش قڕکردن و چەوساندنەوەی گه‌لی کورد لە هەموو پارچەکانی
کوردستاندا به‌رده‌وامه، بۆنموونه به‌رده‌وامی چه‌وساندنه‌وه‌ی
کوردان لە ماکۆ و سەڵماسەوە بۆ مهاباد و سەردەشت و شەمزینان و ئامەد و
قامشلوو و عامودا، نە بەخشینی ناسنامەی هاووڵاتی بوون لە ڕۆژئاوای
کوردستان بە کوردستانیان و پڕکردنەوەی زیندانەکانیان بە تێکۆشەرانی
کورد، ڕەتکردنەوەی ڕژێمی تورکیا له بانگەوازی ڕۆشنبیرانی کورد و
جیهانی بۆ ئاشتی لە باکووری کوردستان، هێرشی ئاسمانی و زەمینی تورکیا
بۆ سەر باشووری کوردستان و نکۆڵی کردن لە مافەکانیان ، هەروەها به‌رده‌وامی
سەرکوتکردنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان بە دڕنده‌ترین شێوه لە خۆرهەڵاتی
کوردستاندا و پڕ کردنی زیندانەکان بە تێکۆشەرانی کورد و سەپاندنی
بڕیاری لە سێدارەدان بەسەر ژمارەیەکیان .
لە باشووری کوردستانیش سەرباری ڕوخانی ڕژێمی بەعس، جگه له‌وه‌ی خواستی
بنچینه‌یی گه‌لێکی ژینۆسایدکراو به‌لاوه نراوه، مه‌ترسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد هه‌ن و پێناچێت دواڕۆژی کورد له ئێراقدا
ڕووناک بێت.
پاش 20 ساڵ لە تاوانەکان، هێشتا زۆربەی ویستەکانمان نەهاتوونەتە دی،
گەلێک لە تاوانباران ئازادن، ئەو کۆمپانیا چەکسازیانەی یارمەتی ڕژێمی
بەعسیان داوە، هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵدا نەکراوە، قەرەبووی
زیانەکان نەکراونەتەوە، هێشتا چارەنووسی بەشی هەرە زۆری ئەنفالکراوەکان
نەزانراوە، لایەنێک نییە مشووری هێنانەوەی تەرمەکانییان بخوات، هێشتا
چارەنووسی ئەو کچە ئەنفالکراوانەی بە مەلهاکانی وڵاتی میسر و شوێنی‌تر
فرۆشراون یەکلانەکراونەتەوە، هێشتا دەیان داواکاری ڕه‌وای دیکه‌ی گەلە
ژینۆسایدکراوەکەمان نەهاتوونەتە دی. بڕیاری 140 سەبارەت بە کەرکووک لە
چاوەڕوانی گۆدۆدایە و وادەی جێبەجێکردنی تەواو بوو 6 مانگ درێژ کرایەوە
، چاره‌نوسی ناوچه ئه‌نفالکراوه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ڕوون نییه، جگه
له‌وه‌ی ئەم شارە له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه‌وه به‌ره‌و تراژیدیایه‌کی ته‌ندروستی
و مرۆڤایه‌تی ده‌چێت.
ناوەندی هەڵەبجە (چاک)، ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو بە خۆپیشاندان و
کۆڕ سمینار و چالاکی هەمەڕەنگ لە زۆر وڵاتی جیهان یادی ئەو کارەساتانە
و قوربانیان دەکاتەوە، بەتایبەتی سازدانی خۆپیشاندان بۆ بەردەم
باڵوێزخانەکانی عێراقی لە دەرەوە لە بەرواری 16-3 دا، دژ بەو
ناهەقییانەی بەرامبەر بە دۆزی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پرۆسەی دادگایی
تاوانباران له دادگای باڵای ئێراقیدا ده‌رهه‌ق به قوربانیان کرا،
هەروەها داواده‌که‌ین حکوومەتی عێراق بە فەرمی داوای لێبوردن لە گه‌لی
کورد بکات لە هەمبەر ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید ، دەبێت یادی هەڵەبجە
و ئەنفالی 20 بکەین بە یەکخستنی تەواو وزەو تواناکانمان بۆ گەیشتن بە
ویست و داواکارییەکانمان .
ئەمساڵ ئومێدمان هەیە، بۆ یەکەمجار گۆڤارێکی ئەکادیمی لەسەر کۆمەڵکوژی
کورد بە زمانی ئینگلیزی دەربکەین، ئەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی
تاوانەکان بە پسپۆران، رامیاران و مرۆڤدۆستانی جیهانی.
هاوکات چاک بانگەوازی سەرجەم پارت، ڕێکخراو، کۆمەڵەکان و گشت ئه‌ندامانی
گەلی کورد دەکات لەهەر کوێیەک هەن، بۆ کاری هاوبەش و کۆبوونەوەی
هەموومان لە ژێر جامانەکەی عومەری خاوەر ، به‌مه‌بستی بەرزڕاگرتنی ئەم
بۆنە گرنگانە و سەلماندنی یەکگرتویی گەلی کورد، له‌پێناوی بەدەست
هێنانی داخوازیه کانمان و ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان.
داواکاری ئێمە لە یادی 20ساڵەی ژینۆسایدکردنی گەلی کورددا، لە یادی 20
ساڵەی کارەساتەکانی هەڵەبجە و ئەنفال ، ئەمانەن:
1. پێویستە دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئەنفال
درێژەی پێبدرێت ، هەموو ئەوانە بگرێتەوە دەستیان لە ئەنجامدانی ئەو
تاوانە هەبووە .
2. پێویستە کۆتایی بە ئازاری بریندارانی چەکی کیمیاوی بهێنرێت و وەڵامی
داواکارییەکانیان بدرێتەوە ، بە ناردنە دەرەوەیان بۆ چارەسەرکردن لە
نەخۆشخانەکانی هاندەران .
3. هەموو فایلڕەشەکان ئاشکرا بکرێن. سەرجەم هاوکارانی ڕژێمی فاشی بەعس
بە کوردەکانیشەوە دادگایی بکرێن، به هۆی پابه‌ندی حیزبی یان هه‌ر هۆیه‌کی
تر چاوپۆشی له‌که‌س نه‌کرێت. بۆ ئەم مەبەستە بەهەموو توانایەکمانەوە
دەچینە پشت هاوڕێمان مستەفای حەسەن گەورە و هه‌موو قوربانییه‌کی تر که
بیه‌وێت سکاڵای خۆی له‌سه‌ر ئه‌نفالچی و سیخوڕه‌کان پێشکه‌ش به دادگا
بکات.
4. 16-3 بە ڕۆژی دژایەتیکردنی چەکی کیمیاوی لە جیهاندا بناسرێت، چونکە
هێرشی کیمیاوی بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین هێرشی کیمیاوییه دژ به
خه‌ڵکی سڤیل له سه‌رده‌می نوێ‌دا.
5. 16-3 بکرێت بە ڕۆژی ماتەمینی گشتی لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا ،
پێویستە هەوڵبدەین لە ئاستی نەتەوەیی و کوردستانی یادی سەرانسەری
هەڵەبجە و ئەنفالی 20 بکەینەوە.
6. داواکاریین دەسەڵاتدارانی کورد خانووە ڕوخاوەکەی "عومەرخاوەر" لە
شاری هەڵەبجە بکەن بە مۆزەخانە ، کە پارساڵ بۆ یەکەمجار ئەم داوایەمان
کرد .
7. داواکارین بۆ یاداوەری 20 ساڵەی هەڵەبجە و ئەنفال ( هەڵەبجە-
ئەنفالی 20) ، درووست‌کردنی مۆزەخانەی هەڵەبجە و ئەنفال کۆتایی پێ
هاتبێت ، هیوادارین لە ئێستاوە هەنگاو بۆ دروستکردنی بنرێت .
8. داواکارین هەموو ئەوانەی لە بەرهەم هێنانی چەکی کیمیاوی لە وزارەتی
پیشەسازی سەربازی بەرپرسن، وەک تاوانکاری سەرەکی ڕابکێشرێنە دادگا،
بۆنموونه که‌سانی وه‌کو عامر ڕەشید بەرپرسی بەرهەم هێنانی چەکی
کیمیاوی لە وزارەتی پیشەسازی سەربازی ، کە به‌داخه‌وه لە لایەن
ئەمەریکییەکانەوە ئازادکرا.
9. پێویسته حکومه‌تی کوردستان جودایی لەنێوان قوربانیی سڤیل و پارتە
سیاسییەکاندا نەکات ، یەک لیستی شەهیدان لە کوردستاندا هەبێت .
10. پێویستە لیستی شەهیدان لە تاوانکاران پاککبرکرێتەوە ، ئەم لیستەش
بۆ جەماوەر ئاشکرا بکرێت .
11. پێویسته حکومه‌تی کوردستان گرنگی بە ژیانی پاشماوەی قوربانیان (
ئەنفال، هەڵەبجە، کیمیاباران، فەیلی، بارزانی، قەڵادزێ، زیندانیان،
ئیعدامکراوان، ڕاگوازراوان هتد. بدات و بۆنموونه پێویسته:
• حکومه‌تی کوردستان
یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژی پێویست بۆ هه‌موو بێوه‌ژن، پیر و په‌که‌وته‌کانی
ژینۆساید و کیمیاباران و قوربانیانی دی مسۆگه‌ر بکات.
• حکومه‌تی کوردستان یارمه‌تی،
چاودێری و خه‌رجی په‌روه‌رده و خوێندنی مناڵانی خێزانه ئه‌نفالکراوه‌کان
بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
• پێویسته حکومه‌تی
کوردستان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه بۆ خێزانه
قوربانییه‌کان هه‌رچی له‌توانایدایه بیخاته گه‌ڕ و گوزه‌رانیان باش
بکات.
• حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
میتۆدی گونجاو بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
له‌سه‌ر قوربانیاندا بگرێته به‌ر.
12. حکومەتی ئێراقی 16-3 وەک ڕۆژی هەڵەبجە، 14-4
وەک ڕۆژی ئەنفال بە فەرمی بناسێت و به‌فه‌رمی داوای لێبوردن لە نەتەوەی
کورد بکات، پێویستە ئەو تاوانانە لە پاڵ کۆمەڵکوژی بارزانییەکان لە
دەستووردا وەک کردەی ژینۆساید بچەسپێت. هه‌روه‌ها تاوانی پاکتاوی
فەیلییەکان و به‌عه‌ره‌بکردنی ئێزیدیه‌کان و بەعەرەبکردن به‌گشتی و
ڕاگواستن له ده‌ستوردا له ژێر په‌ره‌گرافی تایبه‌تدا وه‌کو تاوان
بناسێندرین و حکومەتی ئێراقی پەیمانی دووبارە نەبوونەوەیان لە
داهاتوودا مۆر بکات.
13. حکومەتی ئێراقی قەرەبووی زیانی قوربانیانی کۆکوژی و بەعەرەبکردنی
گه‌لی کورد بکاتەوە.
14. گوشار خستنه‌سه‌ر ئەو وڵاتانەی کە تاو‌انبارانیان شاردۆتەوە، به‌مه‌به‌ستی
په‌لکێشکردنیان بۆ دادگا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێراق.
15. پێویستە ڕەوەندی کوردی لە دۆزینەوەی تاوانباران و لە دەستنیشان
کردنیان هوشیار بێت و هاوکاری چاک بکەن لە بە دادگایی گەیاندنیان ،
بەتایبەتی دۆزینەوەی تاوانبار نزار خەزرەجی و وەفیق سامەڕائی کە دوو لە
تاوانکارە سەرەکیەکانی ژینۆسایدی ئەنفال و هەڵەبجە و کیمیابارانن،
گرنگی سەرەکی هەیە.
16. پێویستە ئەو کۆمپانیا چەکسازییانەی چەکی کیمییاویان بە بەعس
فرۆشتووە، قەرەبووی زیانەکان بکەنەوە، داوا له هه‌موو لایه‌کی به‌رپرس
یان ئاگادار ده‌که‌ین، هەر نهێنییەک لەو بوارەدا هەبێت بۆ بیروڕای
کوردی و جیهانی ئاشکرای بکه‌ن.
17. پێویستە هەموو هەوڵەکان بخرێنە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ئەنفالکراو و بێ
سەروشوێنکراوەکان و هێنانەوەی پاشماوەی تەرمەکانیان بۆ کوردستان و
دیاریکردنی ناوچەیەک نزیک لە قورسایی جوگرافیای تاوانەکە بۆ ناشتنیان،
هه‌ر له‌و شوێنه‌دا دروستکردنی مه‌نومێنتی کاره‌ساتی ئه‌نفال، ئێمە بان
مەقانی کەرکووک بە باشترین و لەبارترین جێگە دەزانین ، هەر هەوڵێک دی و
پشتگوێخستنی داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بە توندی
ڕەتدەکەینەوە .
18. ده‌بێ حکومه‌تی ئێراق داوای لێبوردن له قوربانیانی خۆرهه‌ڵاتی
کوردستان بکات به
تایبه ت سه رده شت و زه رده ، دان به‌و تاوانانه بنێت و قه‌ره‌بووی
زیان لێکەوتووانی چەکی کیمیاوی و کۆمەڵکوژییەکانی بەعس له ناوچه به‌رکه‌وتووه‌کانی
خۆرهه‌ڵاتی کوردستاندا بگرێته ئه‌ستۆ.
19. پێویسته حکومه‌تی کوردستان داوای لێبوردن له قوربانیان بکات و قه‌ره‌بووی
17 ساڵ پشتگوێخستنیان بکاته‌وه.
20. ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان تاکه چاره‌سه‌ری ڕه‌وا و لۆژیکیانه‌یه
بۆ پێش‌گرتن به تاوانی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی دیکه دژ به گه‌لی کورد.
هێنانه‌دی ئه‌وه‌ش له ڕێگای ئه‌نجامدانى گشتپرسییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و له‌ژێر
چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به‌گونجاو ده‌بینین، لێره‌وه داوا
ده‌که‌ین نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی ئه‌و
داخوازییه ڕه‌وایه‌ی گه‌لی کورد به‌هه‌ند هه‌ڵگرن و هه‌نگاوی گونجاوی
پراکتیکیانه له‌و باره‌یه‌وه بنێن.
2-1-2008
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
|