په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٦\٢٠١٢

پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر منارەی مزگەوتی خانەقا.

شەماڵ عادل سەلیم    


رێزدار کاک (قادر نادر)ی ھێژا و سەرجەم ماندوونەناسانی کەمپینی (پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی سەر منارەی مزگەوتی خانەقا).

دەستەکانتان دەگوشم وھیوای سەرکەوتن و سەرفرازییتان بۆ دەخوازم ، بەرێزان بە باشم زانی کە زۆر بە کورتیی ئەم روونکردنەوەیەتان ئاراستە بکەم کە پەیوەستە بە پێشنیارەکەم بۆ دروستکردنی پەیکەرێک بۆ حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکەی شەڕی خۆکوژیی:

بۆچی ئەم تابلۆیەم پێشنیار کرد؟


بەڕێزان...... لەبەرئەم ھۆیەی خوارەوە من ئەم تابلۆیەم پێشنیارکرد کە ببێتە سیمبولی حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکە شاری ھەولێر خۆشەویست:


دەبانجە لوولە گرێدراوەکە، یەکێکە لە کارە دیار و گرنگەکانی ھونەرمەندی شێوەکار و پەیکەرتاشی بەناوبانگی سویدی (Carl Fredrik Reuterswärd) (کارل فریدریک لەدایکبووی ستۆکھۆلم، ١٩٣٤).


پەیکەری (Violence No to ، نا بۆ توندوتیژیی، لا للعنف) لە سەرتاسەری جیھان وەک کارێکی ھونەریی دژ بە (توندوتیژیی) ناسراوە و پەسەندکراوە بە تایبەتی لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، جێگای ئاماژەپێدانە، (کارل فریدریک)ی بلیمەت بیرۆکەی ئەم پەیکەرەی لە کاتی بیستنی ھەواڵی شەھدبوونی ھاورێیەکی خۆشەویستی بە نێوی (جۆن لیۆن) لا بەرجەستە بووە.


ھەروەک خۆی دەڵێ: لەدەستدانی ئەو ھاورێیەم زۆر دڵتەنگ و خەمبار و بێزاری کردم، لەگەڵ بیستنی ھەوالی کوژرانی (جۆن لیۆن)ی ھاوڕێم، یەکسەر چوومە شوێنی کارکردنم و دەستم بە وێنەکێشانی ئەو بیرۆکانە دەکرد کە لە لام دروست دەبوون.. کە دواتر ئەو پەیکەرەی لێ کەوتەوە و ناویم نا پەیکەری (نا بۆ توندوتیژیی) و پێشکەشی ھاورێیە خۆشەویستەکەمم کرد.


جێگای ئاماژەپێدانە ئەم پەیکەرە بە (برونز ) دروست کراوە و لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان دانراوەو لەوانە: بەرلین، ستوکھۆڵم، مالمۆ، شاری کاینی فرەنسا، لیفەرپولی بەریتانیا، مەیامی ئەمریکا، لۆزانی فەرەنسا، لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک.


منیش بە باشی دەزانم کە ئێمەش لە ھەولێر دروستی بکەین بۆ لەقلەقە تیرۆرکراوەکە، وەک سیمبۆلی (نا بۆ توندوتیژیی و دژەشەڕ). بە خستنەسەری لەقلەقە تیرۆرکراوەکە وەک ئەم تابلۆیەی کە خستومەتە خزمەتتان.

ھەر بژین و سەرکەوتووبن.


١٥\٦\٢٠١٢ - دانمارک
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک