په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٢\٢٠١٣

 

پیرۆزبایی.


بەڕێزان و خۆشەویستان:

 

تاهیر حەسەن - جەبار سابیر - جەلال محەمەد - جیهاد محەمەد - حەمە غەفور - دارا ئەحمەد - ستار محەمەد قادر - سەردا عەبدولا - سەلام عەبدوڵا - شەمال عادل سەلیم - شوان سدیق - فەرهاد کەریم - مەهدی حەمید - هەژێن - هیوا رەش.

بە بۆنەی ماندوونەناسییتان و بە بڕشتیی فلچە و پێنووسە بوێرەکانی یەکە بە یەکەتان کە توانیوتانە بە شەونخونیی خۆتان هەر یەکەو پتر لە
١٠٠ بابەتی جۆراوجۆری جوان و بە پێز لەسەر ماڵپەڕەکەتان (ئەمڕۆ)ی ئازاد و سەربەخۆ و سەر بە خۆتان بڵاوبکەنەوە.. بەوپەڕی گەرمییەوە دەستتان دەگوشین و پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
 

هەر لێرەوە حەز دەکەین بە روخسەتی ئێوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەش بنێرین کە تا ئێستا لە ئەمڕۆ -  ئەگەر بە یەک دانە بابەتیش بووبێ - بەشدارییان کردووە، چونکە ئەمڕۆ بە ماندووبوون و کاری هەرەوەزیی ئێوە و تەواوی بەشداران بۆتە ئەو ئەمڕۆیەی کە ئێستا هەیە، هیوادارین وەک چۆن ئەمڕۆتان گەشاندەوە ئێوەش هەردەم لە گەشانەوە و سەرفرازییدا بن، هەر بمێنن بۆ بەرهەمی پتر و بە پێزتر و فەرهەنگی پێشکەوتنخوازانە و هەڵوێستی ئازادییخوازانە و دژ بە دەسەڵاتداران لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆی ئازاد و یەکسان لە نێو جیهانێکی بێ چەوسانەوە و زۆرداریی.


ئیدی لەگەڵ ژیانێکی پڕ لە ئازادیی و ئاسوودەیی بۆ هەمووتان.


دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئەمڕۆ
١٩\٢\٢٠١٣

 

 

__________________________________

بۆ دیتنی بە شێوەی (پی دی ئێف) لێرە کرتە بکە.

 

 

 

               

ئەو نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەندانەی پتر

لە ١٠٠ بابەتیان لەسەر ماڵپەڕی ئەمڕۆ هەیە.

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک