پیرۆزبێت
هه‌شتی مارس
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان،
له ژنانی جیهان و کوردستان.
ژنانی وڵات داگیرکراو ماف پێشێلکراوی کوردستان!
هه‌شتی مارش ئه‌و ڕۆژه پرشنگداره‌یه که هه‌موو ساڵێک که له‌و
ڕۆژه‌دا باس له پاراستنی مافه‌کانی ژنان که پێک هێنه‌ری کۆمه‌ڵگاو
به‌شه‌ریه‌تن ده‌کرێت.
ڕۆژی
هه‌شتی مارش وای لێهاتووه که له زۆر وڵاتی دیمۆکرات و پێشکه‌وتوو
به تایبه‌ت له وڵاتانی سکاندیناڤیا زۆر به شکۆوه یادی ناکرێته‌وه،
هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ژنانی ئه‌م وڵاتانه هه‌ست به مافداری
خۆیان ده‌که‌ن، له ئاستێکی زۆر که‌مدا ئه‌گه‌ر ژنێک له لایه‌ن
پیاوه‌که‌ی یا خۆشه‌ویسته‌که‌ی مافی پێشێل بکرێت هاوکات هه‌رله‌م
وڵاتانه ده‌بینین که زۆربه‌ی پیاوانیش به گلێین له‌وه‌ی که ژنان
مافه‌کانیان پێشێل ده‌که‌ن، دیاره ئه‌وه به‌رهه‌می ئازادی ودیمۆکراتی
ئه‌و وڵاتانه‌یه وای کردوه که ژنانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئازاد و
پێشکه‌وتوو به پێویستی نه‌زانن یاد له 8 مارش بکرێته‌وه،
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی پاش که‌وتووی جیهانی
به‌رده‌وام ژنان له گشت بواره‌کاندا مافیان پێشێل ده‌کرێ و وه‌ک مرۆڤی
ژماره 2 چاویان لێده‌کرێت،
ژنانی كوردیش
که وڵاتیان له لایه‌ن کۆنه‌په‌ره‌سترین وڵاتانی جیهانه‌وه
داگیرکراوه، له گشت به‌شه‌داگیر کراوه‌کانیدا به ده‌ست زوڵم وزۆری
داگیرکه‌ران وفه‌رهه‌نگی زاڵ به سه‌ر کوردستاندا ده‌چه‌وسێنه‌وه،
له‌گه‌ڵ پێشێلکاری زۆربه‌ی مافه‌کانیان به‌ره‌و ڕوو
ده‌بنه‌وه،هه‌روه‌ها مخابن ڕۆژانه گۆێ بیستی چه‌ندین کاره‌ساتی
خۆسوتاندن و یا کوشتنی ژنان به ناو پاراستنی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌و
تایفه ده‌بینه‌وه. ژنانی کورد
له ڕۆژهه ڵاتی كوردستانیش
وێرای ئه‌وه‌ی که ئیستاش پیاوسالاری زیاتر به‌رچاوه له زۆربه‌ی
ناوچه‌کان، هاوکات ده‌سه‌ڵاتی و
یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ده‌یان
چه وسێنێته‌وه،
به
زۆریاسای ئاینی تایبه‌ت به چه‌ند ئاخوندێکی ده‌سه‌ڵات دار به
سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت، ناچار ده‌کرێن که له‌نێۆ چارشێوی ڕه‌شدا خۆیان
قایم بکه‌ن و وه‌ک به‌رده‌ی به‌رده‌ستی پیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌کرێت.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا
پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی جیهان و کوردستان ده‌کات،
پارتیمان له به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی کاری به‌رده‌وامی به‌شێک له خه‌بات و
تێکۆشانی خۆی تایبه‌ت کردوه بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان،
که له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان یه‌کسانی نێوان ژن و پێاودا، شاراوه
نییه که
ژنانی کورد له مێژووی پڕله کاره ساتی کوردستاندا زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند
بوون و تووشی نه‌هامه‌تی هاتوون، هه‌ر بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگای ئێمه
هه‌ست به‌و ئازارانه بکا
و له ئاست پاراستنی
مافی یه‌کسانی بۆ ژنانی کوردستان
هه‌وڵ
بدات،
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندراوی
دامه‌زراندنی پارتیماندا ئاماژه‌مان پێکردوه
که‌گرنگی
زۆر به کێشه‌ی ژنان ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌شمان وه‌ک خاڵێکی گرنگ له
به‌رنامه و کارنامه‌ی خۆماندا گونجاندومانه. باوه‌ڕی ته‌واومان به
یه‌کسانی ژنان و پیاوان هه‌یه،
پارتیمان هه‌وڵده‌دا به کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیمکاناتی ڕاگه‌یاندن له
داهاتوودا زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆی ئاماده بکات، هه‌روه‌ها
پارتیمان هه‌وڵده‌دا پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به
تایبه‌ت زوڵم و زۆریان به‌رامبه‌ر به ژنان به گۆیی جیهان بگه‌یه‌نێت،
جارێکی دیکه پیرۆزبێت هه‌شتی مارش ڕۆژی جیهانی ژنان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
.
هه‌شتتی
مارشی
2008.
به‌رامبه‌ر به
17
ی ڕه‌شه‌ممه‌ی
2707
ی کوردی.
www.psk2006.org
|