په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٨\٢٠١٣

پیتێر گابریێل ئاوازدانەریی بۆ فیلمە نوێیەکەی بەهمەن قوبادی دەکا.

 

مەنسوور جیهانی


موزیکزانی ناوداری بەریتانی "پیتێر گابریێل" ئاوازدانەری بۆ کورتە فیلمە نوێیەکەی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی دەکا.


ماڵپەڕی سینەمایی "هۆلیڤوود ڕێپۆرتەر" لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند: موزیکزانی ناوداری بەریتانی "پیتێر گابریێل" Peter Gabriel کە ئاوازدانەری بۆ موزیکی فیلمی سینەمایی "دوایین وەسوەسەی مەسیح" The Last Temptation of Christ لە دەرهێنانی سینەماکاری بەئەزموونی جیهان ماڕتین سکۆرسیزی ئەنجامداوە و یەکێکە لەو موزیکانەی کە دەنگ و سەدایەکی زۆری لە دنیادا نایەوە، لە نوێترین پڕۆژەی خۆیدا ئاوازدانەری بۆ کورتە فیلمە نوێیەکەی سینەماکاری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی دەکا.


پیتێر گابریێل دەستی بە ئاوازدانەری کۆمەڵە فیلمی "وتەی خوداکان" Words of Gods کردووە کە نۆ کورتە فیلم لە بەرهەمهێنانی "ئالێکس گارسیا"Alex Garcia و "گیلێرمۆ ئاریێگا" Guillermo Arriaga لە خۆگرتووە.


ئەم کۆمەڵە فیلمە لە نۆ بەشی جۆراوجۆر پێکهاتووە کە سینەماکاری بەئەزموونی کورد بەهمەن قوبادی دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" و فیلمی سینەمایی "کەس ئاگاداری پشیلە ئێرانییەکان نییە"، سینەماکاری ناوداری سیربی ئەمیر کۆستاریکا دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "ژێرزەوی"، فیلمسازی ژاپۆنی هایدۆ ناکاتا دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "ئاوی لێڵ" و هەروەها گیلێرمۆ ئاریێگا دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "دەشتی برژاو" هەر کام لەسەر دینێک کورتە فیلمێکیان سازکردووە.


هەر یەک لەو نۆ کۆمەڵە فیلمەی "وتەی خوداکان" لەسەر یەکێک لە دینە گرینگەکانی سەرتاسەری جیهان ساز کراوە.

بۆ زانیاریی پتر:
http://www.hollywoodreporter.com/news/peter-gabriel-boards-words-gods-577284 
http://blogs.indiewire.com/theplaylist/guillermo-arriaga-emir-kusturica-bahman-ghobadi-more-to-helm-shorts-in-words-of-gods-peter-gabriel-scoring-20130701 

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک