په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٩\٢٠١٥

پتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە لەندەن راپەڕین و

سیاسەتمەدارنی بەریتانیایان ناچار کرد پاڵپشتیی لە پەنابەران بکەن!

 

 

 

دوونێ ١٢\٩\٢٠١٥ پتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی مرۆڤپەروەر و یەکسانیخوازانی بەریتانیا وە نیازی پاڵپشتیی لەو لێشاوە پەنابەرییە گەورەیەی کە لە ژێر گوشاری (کارەساتی جەنگ و نەبوونیی و بێ ئاسایشیی و گەندەڵکاریی و ستەمگەریی و داگیرکاریی دەسەڵاتداران) لە وڵاتانی رۆژەڵاتی ناوینەوە بەرەو وڵاتانی رۆژاوا دێن.. لە ژێر دروشمی (بەخێربێن پەنابەران) رژانە سەر شەقامەکانی لەندەن و لە (هاید پارک)ەوە بەرە گۆڕەپانی پەرلەمان وەڕیکەوتن تا وە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و وڵاتە زلهێزەکانی رۆژاوا بڵێن ئیدی بەسە و دەبێ دەست لە دروستکردنی چەندین رێکخراوی تیرۆریستیی ئیسلامی وەک (قاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامیی''داعش'' و جەبهە نوسرە و... هتد) و هەڵگیرساندنی شەڕ و کاولکاریی و تێکدانی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە سوریا و کوردستان و عێراق و لیبیا و یەمەن و... هتد هەڵبگرن و رێ لە کۆچی پەنابەران نەگرن، هەر لە ژێر پاڵەپەستۆی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییدەربڕینە مرۆڤدۆستییەدا چەندین سیاستمەدار و کەسایەتیی دیاری بەریتانیا وە ناچاریی خۆیان بەو خۆپیشاندانە پەیوەست کرد.. لەوانەش: (جێرمی کۆربن - سەرۆکی تازەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا - و چەندین سیاسەتمەداری دیاری پارتی سەوز و پارتی لیبرال دیموکرات).. هەروا چەندین کەسیاتەیی هونەریی و فەرهەنگیی ناوداری بەریتانیا زۆر وە گەرموگوڕیی بەشدارییان تێدا کرد، ئەو ڤیدیۆیەش کە دەیبینن دەقی قسەکانی (جێرمی کوربن)ە کە تێیدا پاڵپشتیی خۆی لە مافەکانی پەنابەران و ئەو هەڵمەتەی (بەخێربێن پەنابەران) دەربڕی!
 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک