په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٤\٢٠١٤

پیاوی زەینی کوردستان و

پیاوی زەینی فەرەنسا کۆنفرانسێکیان لە پاریس ساز کرد.



دکتۆر محەمەد سەیدا کەسایەتیی ناسراوی کورد و پیاوی بەرجەستەی زەینی ئێران بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ وینسێنت دێلۆرمێل پیاوی زەینی فەڕەنسا کۆنفرانسێکی ھاوبەشیان لە ھۆتیل کۆنکۆردی شاری پاریس ساز کرد.


دکتۆر محەمەد سەیدا پیاوی زەینی ئێران و کوردستان لەگەڵ وینسێنت دێلۆرمێل پیاوی زەینی فەڕەنسا کۆنفرانسێکمان بە ناونیشانی "کۆنفڕانسی ھاوبەشی پیاوی زەینی ئێران و پیاوی زەینی فەڕەنسا" لە ھۆتیل کۆنکۆردی شاری پاریس ساز کرد، لەم کۆنفڕانسە زانستییەدا کە بە شێوەی کارا و زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، ھەم لە لایەن ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتی فەڕەنسا و ھەمیش لە لایەن وڵاتانی بیانییەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.


لەم کۆنفڕانسە پێنج رۆژییەدا وینسێنت دێلۆرمێل سەبارەت بە بردنەسەرێی تواناکانی مێشک و زەینی مرۆڤ و تایبەتمەندییەکانی زەین ھاتە ئاخاوتن و دکتۆر سەیداش سەبارەت بە دوو نیوە گۆی ڕاست و چەپی مێشک و لەسەر نوێترین تەکنیکەکانی بەھێزکردنی زەینی مرۆڤ و لەدەستدان و وردبوونەوە لەم بوارەدا بۆ ئامادەبووانی کۆنفڕانسەکە وتارێکی زانستیی پێشکەش کرد و نوێترین دەسکەوت و ڕەوش و تەکنیکەکانی خۆی لەم بورانەدا بە شێوەی کارا خستەڕوو.


لەم کۆنفڕانسەدا تەواوی تەکنیک و ڕەوشەکان بە شێوەی کارا بەڕێوەچوو و ئەو کەسانەی کە لەم کۆنفڕانسەدا بەشدارییان کردبوو بە شێوەی کارا تەکنیکەکانیان بەکاردەبرد و لە تەنیشت ئەوەشدا نوێترین تەکنیکەکانی بەھێزکردنی زەینی مرۆڤ کە زانایانی دنیا لە لقی زەیندا کاری لەسەر دەکەن و پێی گەیشتوون پێشکەشی ئامادەبووان کرا.


پیاوی زەینی کوردستان دوای کۆتایی ھاتنی "کۆنفڕانسی ھاوبەشی پیاوی زەینی ئێران و پیاوی زەینی فەڕەنسا" شاری پاریس بەرەو شاری ڕۆم لە وڵاتی ئیتاڵیا بەجێیھێشت و لەم شارەش چوار ڕۆژ ھەر ئەو بەرنامەیەی لەوێ بە تەنیایی پێشکەش کرد.


لەم بەرنامەیەدا ٢٥ کەس کە لە ئێرانەوە لەگەڵ پیاوی زەینی کوردستان سەردانی ئەورووپایان کردبوو بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ئیتاڵیا بەشدارییان لە کۆنفڕانسی شاری ڕۆم کرد و ھەر ئەو بەرنامەیەی شاری پاریسیش لەوێی پێشکەش کرا.


دکتۆر سەیدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیھان کۆنفڕانسی زانستیی و توێژینەوەیی پێشکەش کردووە، لەوانە: ئەمەریکا، کەنەدا، ئوستوڕاڵیا، سویسڕا، بەریتانیا، فینلەندا، نەمسا، نۆڕوێژ، سوید، بەلژیکا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی، وڵاتانی جۆراوجۆری کیشوەری ئاسیا و چەندین وڵاتی دیکە.


پیاوی زەینی کوردستان لە ساڵ ٢٠١٤ چەندین کۆنفڕانسی لە ئەورووپا و ئەمەریکا ھەیە و لە وڵاتی ئێرانیشدا بەرنامەکانی تا کۆتایی ساڵ ڕوون و ئاشکرایە، دوو کتێبی نوێیشی سەبارەت بە مێشک و زەین نووسیوە کە چەندین ساڵە کاریی لەسەر کردوون، ئەم کتێیبانە بە ٧ زمانی زیندووی دنیا، لەوانە: کوردی، فارسی، ئینگلیزی، عەڕەبی، فەڕەنسا، ئەڵمانی و ئیسپانیی چاپ و بڵاودەکرێتەوە.


دکتۆر محەمەد سەیدا کە خەڵکی شاری مەھابادە، لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠١ لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتییدا کە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ناودارە زەینییەکانی ٧٤ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو، وتارێکی زانستی و پسپۆڕانەی سەبارەت بە ڕێگەکانی زانستی بەھێزکردنی زەین پێشکەش کرد کە پلەی یەکەمی بەدەستھێنا و لە لایەن ئامادەبووانەوە ناونیشانی "پیاوی بەرجەستەی زەینی ئێران"ی پێبەخشرا.
 


ڕاگەیاندنی گشتیی ڕێکخراوەی کەلتووری "زەینی بەرتەر"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک