|
قاڕنێ هێمایەک بۆ
کۆمەڵکوژی کوردان ،
خاڵێک بۆ
ڕسواکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران.

گوندی قاڕنێ
قوربانیانی گوندی قاڕنێ
کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەیشتنی بە دەسەڵاتەوە تاکو ئێستا سەدان و
هەزاران تاوانی دژ بە تاک و کۆمەڵی گەلەکەمان لەو پارچەیەی کوردستان
ئەنجام داوە ، ئەمەش تایبەتمەندی سستەمی دیکتاتۆری و ئیستبدادی
ڕژێمەکەیە ، هەر چاوەڕوانی کاروکردەوەی لەم شێوەیەی لێدەکرێت ، ئەوە
تەنها لە سستەمی ئازاد و دیموکراسییە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجام نادرێت ،
هەرچەندە زۆرجار وڵاتە دیموکراتەکان لە وڵاتانی دی ڕێگە خۆشکەر یان
ئەنجامدەری تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جەنگ و کۆمەڵکوژی و ژینۆساید بوونە
، لەم بارەیەوە نموونەمان زۆرە ، لاپەڕەی مێژووش پڕە لە پەڵەی وا .
دیارە هەموو تاوانێکی کۆمەڵکوژی ناچێتە خانەی ژینۆسایدەوە ، وەلێ هەموو
کردەیەکی ژینۆساید کۆمەڵکوژییە ، بۆ ئەوەی ئەو تاوانانەی ژینۆسایدن دژ
بە نەتەوەکەمان ئەنجامدراون بە پێوەرە جیهانییەکان کاڵ نەکەینەوە ،
وامان لێدەخوازێت هەموو کۆمەڵکوژییەک بەرامبەر بە گەلەکەمان بە
ژینۆساید ناو نەبەین . وەک چۆن تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە
ناچێتە خانەی چینۆسایدەوە ، بەڵکە تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی و دژ بە
مرۆڤایەتییە ، هەرچەندە هەڵەبجە بۆتە ناسنامەی نەتەوەکەشمان ، ژینۆساید
بە تایبەتمەندییەکانی تاوانەکە دەناسرێتەوە و ڕەگەزی تایبەتی
پێناسکراوی خۆی هەیە ، نەک ژمارەی قوربانیان و قەبارەو دڵڕەقییەکەی ،
بە هەمان شێوە تاوانی قاڕنێش تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی
دەتوانین ناوزەدی بکەین ، وەلێ ناچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینۆسایدەوە ،
ئەم تاوانە بچووک نییە و کەمتر نییە لە تاوانی دوجەیل " خەڵکی قاڕنێ
وەک کورد و سونە کۆمەڵکوژی کراون " کە سەرانی بەعسی لەسەر لە سێدارەدرا
.
" له نێوان ساڵه‌کانی 1979 بۆ 1982 له ماوه‌ی نزیک به چوارساڵدا ،
لانیکه‌م چوارده کۆمه‌ڵکوژی به هۆی هێزه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه
له گونده‌کانی کوردستان ڕوویانداوه. له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌دا به سه‌دان
که‌س کوژراون که هه‌تا ئێستا ته‌نیا ناوی 242 که‌س تۆمار کراون. له‌و
242 که‌سه 105 که‌سیان 4، که ده کاته 44%ی قوربانیان ، خه‌ڵلی گونده‌کانی
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که نه‌غه‌ده هه‌م له
باری زۆربه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کان و هه‌م له باره‌ی زۆربه‌ی کوژراوه‌کانیش
له پله‌ی یه‌که‌می تاوانه کانى کۆمارى ئیسلامییه وه دیت " " قه‌ڵاچۆی
کورد -کۆمه‌ڵکوژییه‌کان، کوژراوه سیڤیله‌کان و گولله‌بارانکراوه‌کان-
ئامادە کردنى( س - ماکوان ) " .
تاوانى قاڕنێش یەکێکە لەو تاوانانەی لە ناوچەی نەغەدە دژ بە خەڵکی
سڤیلی ئەم گوندە ئەنجامدرا ، دەستپێکی ئەو شەپۆڵە کۆمەڵکوژی و تاوانە
دژی مرۆڤایەتیانەش بوو .
لە تاوانی قاڕنێ گروپێک لە مرۆڤەکان دەکەونە بەر شاڵاوی قڕ کردن
ژمارەیان لە دەوروبەر 61 هاووڵاتی لە منداڵ ، پیر ، پەککەوتە ، ئافرەت
پێک هاتوون " تاکو ئێستا ناوی هەموو قوربانیان یاداشت نەکراوە " ، چەند
ماڵێکی گوندەکە ئاگریان تێ بەردەدرێت نەک هەموو ، ئەم گروپە بە بڕیاری
دیاریکراوی لە بەردەستدا بوو ، لە دەستەی باڵای دەسەڵاتەوە ، لە
پایتەختەوە دیاری نەکراون بە کوشت و بڕی بە کۆمەڵ ، وەک چۆن لە
ئەنفالدا بە بڕیاری ژمارە 4008 ی سەرکردایەتی شۆڕشی پارتی بەعس
دیاریکران ، یاخود جووەکان .... .
نەخشەی کوشت و بڕی گوندی قاڕنێ لە ئورمێ و نەغەدەوە داڕێژرا نەک لە
تارانەوە ، نەخشەیەکی سەرتاپاگیر نەبوو بەرامبەر بە گەلی کورد ، بەڵکە
ناوچەیی بوو . هەرچەندە لەو کاتە زۆر ڕوداوی لەو چەشنە دووبارە بوونەوە
، وە فتواکانی ئیمام خومەینی و پەیامەکانی بەنی سەدر و تاوانەکانی
خاڵخاڵی هەموو ئاماژەن بۆ بڕیارێکی ڕانەگەیەنراو بۆ ئەنجامدانی
کۆمەڵکوژی دژ بە کورد .
تاوانی قاڕنێ
قاڕنێ هەڵکەوتووی 10 کم شاری نەغەدەیە کەوتۆتە سەر چوار ڕیانێک ، لە
سنووری شاری شنۆ‌و لاجانە ، ژمارەی ماڵەکانی لەو کاتە نزیک 60-70 ماڵێک
دەبوو ، ئەم گوندە سەر بە ناوچەی سوندسە ، ئەو ناوچەیە زیاتر لە 40
گوندی ئازەری زمانی تێدایە ، لە پاڵ ئەوە دوو ئەوەندە گوندی کورد نشین
، ئازەرییەکان تورکی زمانی شیعە مەزهەبن ، ڕژێم بە هەموو شێوەیەک هەوڵی
نانەوەی دووبەرەکی دەدا لە ناوچەکە لە نێوان کورد و ئازەرییەکان بە
کەڵک وەرگرتن لە جیایی زمان و مەزهەب .
هەر لە هەمان ناوچە " قەرەبەباغەکان دەژێن ، بە مانی کڵاو رشەش ، لە
قەفقاس و ئازەرباینجانەوە هاتوونە لە ناوچەکە جێگیر بوونە ، لە ڕوی
ئابورییەوە دەوڵەمەندن ، لە ناوچەی نەغەدە بەهێزن ، شەڕی نەغەدە دەوڵەت
بڕیاری لەسەر دا ، وەلێ بەشێک لە قەرەبەباغەکان بەشدار بوون تیایدا ،
هەرچەندە ئەم قەرەپەپاغانە ، بۆخۆیان بەشێکیان نەیاری کۆماری ئیسلامی
ئێرانن " .
دیارە ئەم پێکهاتە نەتەوەیی و مەزهبیە ئاڵۆزەی ناوچەکە ، لە
میاندوابەوە بۆ نەغەدە و ورمێ و .... لە داهاتوو لوغمێکی لە کەرکووک
مەترسیدارترە بۆ تەقاندنەوەی شەڕی نەتەوەیی و مەزهەبی لەو ناوچەیە ، بە
تایبەت لە کاتی یەکلاکردنەوەی ناسنامەی نیشتمانی ناوچەکە لە ڕوی
جوگرافیاییەوە ، بۆیە وا پێویست دەکات هێزە کوردیەکان لە هەنووکەوە
کێشەکە بە جدی وەربگرن و نەخشە کاریان بۆ چارەسەرکردنی هەبێت ، تا
قاڕنێکان دیکە نەهاتۆتە پێشەوە .
شوێن بەرزاییەکانی نزیک پادگانی دوو ئاوێیە ، کات مانگی خەرمانان و
کاتی خەرمان هەڵگرتنەوەو کار‌و کاسبی جوتیارانە ، ڕۆژ 10ی خەرمانانی
ساڵی 58 دەکاتە 1 ی سەپتەمبەر ، دوو پێشمەرگەی حدکا یەکیان بەناوی
محەمەد عەلی پیرێژنە . بۆسەیەک بۆ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
دادەنێن ، لە ئەنجامدا 16پاسدار دەکوژن و دووی دیکەش بریندار دەکەن ،
دوواجار یەکی دیکە لە بریندارەکان دەکوژرێت و محەمەد عەلیش گیانی بەخت
دەکات .
ڕۆژی 11ی خەرمانان 1358 ، هێزەکانی ڕژێم لە سوپای پاسداران لە نەغەدەو
جەڵدیانەوە هێرش دەکەنە سەر گوندی دووئاوە، لەوێ دووبرا بەناوەکانی "
عەبدواڵلە خاڵنە و مینە خاڵنە" ی تەمەن 65-70 ساڵە شەهید دەکەن .
لە کاتی گەڕانەوەیان بە قاڕنێیا ، لەسەر ڕێوە ، 3 منداڵی بەرخەوان
دەبینن ، لە کاتێکا ئەو منداڵانە لە ترسی پاسدارەکان زارەترووک ببون و
باوەشیان بە یەکدا کردبوو ، لە لایەن پاسدارەکانەوە دەدرێنە بەر
دەستڕێژی گولەو خوێن ساردانە شەهید دەکرێن ، دوانیان ناسراون بە
ناوەکانی " ڕەحمان ڕامینی ، خاتوو زین ڕامینی ،....(ناوی سێیەم
نەزانراوە) " .
دوای ئەو منداڵانە ، سەرەتا دەگەن بە 3 شوان ، هەرسێکیان شەهید دەکەن
بە ناوەکانی " ئەبو بەکر مستەفا زادە ، سەید ئیسماعیل تاهیری ، حەسەن
... " هاوکات دوو شوانی دیکەش بریندار دەکەن ، ئەوان لە ترسا خۆیان
دەشارنەوە .
مەعبودی کە لە کاتی شادا سەرمایەدار بوو و دوکانی فرۆشتنی تراکتۆری
هەبوو ، وە لە کاتی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتداری باڵا بوو لە ناوچەکە "
زۆربەی دەسەڵاتدارانی سەردەمی شا لە کاتی خومەینی مانەوە "، پەیمان بە
خەڵکەکە دەدات پارێزراون ، حاجی عەزیم مەعبودی و موراد قەناری دوو
عاملی ئەساسی بوون لە خۆشکردنی شەڕی نەتەوەیی لە ناوچەکە ، پێویستە ئەم
ناوانە پارێزراو بن ، لە پاڵ حەسەنی ئیمام جومعەی نەغەدە .
سوپا بە بڵندگۆ بانگ لە خەڵکەکە دەکەن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە ، چونکە لەو
کاتە هەموو لەسەر کار بوون ، لە ناو قاڕنێ سەرەتا هێرش دەکەنە سەر ماڵ
حاجی ڕەحمان شەریفی ئازەر ، ئاگر لە ماڵەکەیان بەر دەدن ، لە کۆی 6 کەس
لە خانەوادەکەیان ، 5یان شەهید دەکەن " زیندووەکەش خۆی کردبوو بە مردوو
" بۆیە ڕزگاری بوو ، کوڕێکیشی پێشتر لە لای شوانەکان بریندار ببوو .
ناوی بەشێک لە قوربانیانی گوندی قاڕنێ ، جگە
لەوانەی لە سەرەتا هاتووە :
1- حاجی ڕەحمانی شەریفی ئازەر
2- ئامینە چاوشین "هاوسەری "
3- عوسمان شەریفی ئازەر "کوڕی"
4- خالید شەریفی ئازەر "27ساڵە"
5- ڕەحیم سلێمانی "20 ساڵە"
6- سەید فەتاح تاهیری "30 ساڵە"
7- ڕەحمان سلێمانی
8- کەریم سلێمانی
9- ڕەحیم سلێمانی
10- وەستا مەحمود "65 ساڵە"
11- سەید قادر تاهیری "65 ساڵە"
12- سەید فەتاح تاهیری "30 ساڵە"
13- سەید ئیسماعیل تاهیری "40 ساڵە"
14- سەید عەلی تاهیری "70 ساڵە"
15- سەید ڕەحمان تاهیری "50 ساڵە"
16- سەید محەمەد تاهیری " 35ساڵە"
17- عوسمان مستەفا زادە "27 ساڵە"
18- جەعفەر مستەفا زادە "17 ساڵە"
19- ئەبو بەکر مستەفا زادە "20 ساڵە"
20- ئەحمەد ڕامینی "20 ساڵە"
21- ڕەحمان ڕامینی
22- عومەر بێواسی "50 ساڵە"
23- جەعفەر بێواسی " 25 ساڵە"
24- مستەفا سیدی "20 ساڵە"
25- محمد عەزیز "18 ساڵە"
26- مستەفا عەزیزی "22 ساڵە"
27- شەریف ئابروشین "75ساڵە"
28- محێدین ئابروشین " 40 ساڵە"
29- ڕەحیم خوسرەوی "75 ساڵە "
30- ئەبو بەکر خوسرەوی " 40 ساڵە"
31- عەبدواڵلە خوسرەوی "30 ساڵە"
32- عەلی " خەڵکی گوندی دووئاوە لە قاڕنێ شوان بوو "
33- ئیبراهیم گیەر"55 ساڵە"
34- ڕەحمان ئابزەند "65 ساڵە"
35- ئیبراهیم ڕەسوڵی " 60 ساڵە لاڵ بوو "
36- سەید کەریم ئەروەندی "30 ساڵە"
37- سلێمان هەمزە پوور "19 ساڵانە 1 لاقی هەبوو "
38- مەلا مەحموودی بێهترزادە "60 ساڵانە"
39- سەید عەلی تاهیری .
هەرچی سەرچاوەکانی دیکە ناوی 49 قوربانی گوندی قاڕنێ بەم شێوەیە بڵاو
دەکەنەوە " قه‌ڵاچۆی کورد -کۆمه‌ڵکوژییه‌کان، کوژراوه سیڤیله‌کان و
گولله‌بارانکراوه‌کان- ئامادە کردنى( س - ماکوان )
کۆکوژی گوندی قاڕنێ له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده 11ی6ی
1358
1. ره‌حمان ئابزه‌ن
2. حاجی شه‌ریف ئه‌برووشی
3. مه‌حییه‌دین ئه‌برووشی
4. موحه‌مه‌د عه‌زیزی
5. مسته‌فا عه‌زیزی
6. عوسمان شه‌ریفی ئازه‌ر
7. ئامینه شه‌ریفی ئازه‌ر
8. حاجی ره‌حمان شه‌ریفی ئازه‌ر
9. حاجی سه‌عید تاهیری
10. سه‌ید قادر تاهیری
11. سه‌ید فه‌تاح تاهیری
12. سه‌ید ئیسماعیل تاهیری
13. سه‌ید ره‌حمان تاهیری
14. سه‌ید موحمه‌د تاهیری
15. سه‌ید که‌ریم ئه‌روه‌ندی
16. مه‌لا مه‌حموود بێهته‌رزاده - پێشنوێژی مزگه‌وت
17. قادر سلێمانی
18. که‌ریم سلێمانی
19. ره‌حمان سلێمانی
20. ره‌حیم سلێمانی
21. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌دپوور
22. ئه‌بووبه‌کر ئه‌حمه‌دپوور
23. عوسمان ئه‌حمه‌دپوور
24. جه‌عفه‌ر بواسی
25. عومه‌ر بواسی
26. مسته‌فا بواسی
27. ئیبراهیم پویا
28. مه‌حموود شه‌بڕه‌و
29. سلێمان هه‌مزه پوور
30. ئیبراهیم ڕه‌سووڵی
31. عه‌لی - شوانی گوند
32. خوسره‌و ئه‌فشین
33. حه‌سه‌ن - 13 ساڵان
34. که‌ریم رامینی
35. ئه‌حمه‌د رامینی
36. زه‌ینه‌ب رامینی
37. خاتووزین رامینی
38. ره‌حمان رامینی
39. ره‌حیم خوسره‌وی
40. مراد خوسره‌وی
41. ره‌سول خوسره‌وی
42. سه‌عید خوسره‌وی
43. مسته‌فا خوسره‌وی
44. ئه‌بوبه‌کر شیشمان
45. عه‌لی شیشمان
46. عه‌زیز مه‌رزه‌نگ
47. ئه‌حمه‌د سه‌عاده‌ت پوور
48. جافر شیشمان
49. عه‌بدوڵا خوسره‌وی
مەلا مەحموود ، مەلای گوند ، لە کاتێکدا قورئانی گرتبوو بە دەستیەوە و
هانای بۆیان هێنا ، بۆ ئەوەی دەست لە کوشت و بڕی ئەو خەڵکە هەڵبگرن ،
ئازایانە بەرەو ڕویان ببووەوەو وتبووی : ئێوە لە تەرمەکانیشمان دەترسن
، بەڵام هەر دەگەین بە ئاواتەکانمان .
دوای ئەوەی قورئانەکەی لەدەست وەردەگرن و فڕێی دەدەن ، ئەوجا سەری
دەبڕن ، لەبەر خاتر قورئانەکە مەڵا سەر دەبڕن بۆ ئەوەی ئازاری نەبێت
وەک ئەوانی دیکە ، پاشان چەند فیشەکیش دەنێن بەمێکیشیەوە ، مخابن سەری
مەلا ون دەبێت و تا هەنووکە نادۆزرێتەوە ، ئێستا مەلا بەبێسەر نێژراوە
.
سەید عەلی تاهیری دوای ئەوەی چەند کەس لە خێزانەکەی شەهید دەکەن ،
دەستەکانی دەبڕنەوە ئەوجا شەهیدی دەکەن .
دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕژێم تاوانکاران پاداشت دەکات لە بری ئەوەی
سزایان بدات .
لە دوای تاوانەکە ، تاوانباران تەرمی قوربانیان دەکەنە ناو ماشین و بە
کەڵەکە کراوی لەسەر یەک ، ئەوەشی جێگای نەبوەوە بە دوای
ئۆتۆمۆبێلەکانیانا ڕایدەکێشن بەرەو نەغەدەیان دەبەن ، لە نەغەدە
تەنانەت سوکایەتی بە تەرمی ئەو منداڵە کەمتر لە 10 ساڵانەیە کراوە ، 5
تەرمی لە ژێر زبڵدانی شارەوانی دەشارنەوە ، ئەوانی دی لە ڕۆخی
شەقامەکان فڕێ دەدەن ، تاکو ئێستاش هەموو قوربانیان نەهێنراونەتەوە بۆ
قاڕنێ .
خەڵکی قاڕنێ دوای کارەساتەکە بۆ ماوەی مانگ و نیوێک گوندەکە چۆڵ دەکەن
، لە گوندی کانی بۆداغ جێگیر دەبن .
ئەوەی شایانی ئاماژە پێدانە لەکاتی چۆڵکردنی گوندەکە ڕژێم جارێکی دیکە
تاوانێکی دیکەی خوڵقاندەوە ،
دوو ڕۆڵەی دیکەی ئەم
گوندەی شەهید کرد بە ناوەکانی :
1- عوسمان ڕامێنی .
2- مستەفا ئابزەند .
چیکراوە بۆ ناساندنی تاوانەکانی ڕژێم بەرامبەر
بە خەڵکی سڤیل .
تاوانی قاڕنێ یەکەم و دوا تاوان نەبوو بەرامبەر بە خەڵکی سڤیلی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدرێت ، نموونەی لەو چەشنە لە گوندەکانی
ئیندرقاش و قەڵاتان " 50 کەس " ، دیلان چەرخ " 40 کەس "خەلیفەلیان " 21
کەس " زۆرە * .
وەک بینیمان لە کاتێکدا ڕژێم ناسنامەی ئیسلامی بوونی هەڵگرتووە ، کەچی
مەلای گوند بە قورئانەوە و بە بەرچاوی خەڵکەوە سەردەبڕێت ، هەروەها
ئەگەر سەرنجی ورد بدەین ژمارەیەکی زۆری قوربانیان سەید و ئەهلی بەیت و
لە نەوەی حوسێن و فاتیمەن .
مخابن ئەم تاوانانە لە لایەن پارت و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە ، تاکو
هەنووکەش هیچ گرنگی پێنەدراوە ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1996 وەک ڕێکخراوی
ئاوارەو ئەنفالەکانی کوردستان ، پاش قسەوباسکردنمان لەگەڵ چەند کەسێک
لە باڵەکانی ئەوسای دیمکرات ، ویستمان ئەو یادە بکەینەوە ، کەچی مخابن
لە لایەکەوە ئەوان تووشی هێرشی ناڕەوا بۆسەر کۆیە بوونەوە ، لە لاکەی
دییەوە ئێمەش لە ئابدا چارەنووسی خۆمان لە زیندان و هەڕەشەلێکردندا
بینییەوە .
خۆشبەختانە لە دوای ساڵی 2002 ئەو خەونەهاتە دی ، بە ئەنجامدانی گێڕانی
سمینار و نووسینی بانگەواز ئەنجامدانی چالاکی لە 6 ساڵی ڕابردوودا ،
ئێستا تاوانى قاڕنێ خەریکە ببێتە سیمبولی کۆمەڵکوژی گەلەکەمان لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ساڵ لە دوای ساڵ گرنگی زیاتری پێدەدرێت .
لەم یادەدا کۆمەڵێک داواکاری دەخەمە بەردەست خەڵکی قاڕنێ و گوندە دەستە
خوشکەکانی و هێزە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نووسەران
و چالاکڤانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان :
- یادی قاڕنێ بکرێتە ڕۆژی یادکردنەوەی دەیان هەزار قوربانی گەلەکەمان "
ڕۆژی یەکێتی نەتەوەیی کورد دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران " .
- هەوڵبدرێت هەموو ئەو تاوانانەی دژ بە گەلەکەمان لەو پارچەیەی
کوردستان ئەنجامدراوە ، بکرێت بە دۆکمێنت ، سیناڕیۆ سەقەتەکانی باشوور
دوبارە نەکرێتەوە لەو پارچەیەی کوردستان ، بە ژمارە تاوانەکانی کۆماری
ئیسلامی ئێران لە قاوبدرێت نەک بە گۆترە .
- هەوڵبدرێت مۆنمێنتێک بۆ قوربانیانی قاڕنێ درووست بکرێت " ئەگەر کرا
لە گوندەکە ، ئەگەریش نا ، بەشێوەی کاتی لە کوردستان یان هاندەران .
- تەرمی سەرجەم قوربانیان بهێنرێتەوە قاڕنێ و لە گۆڕستانێکدا لە پاڵ
یەکتری بنێژرێنەوە .
- ناو و وێنەی سەرجەم ئەو قوربانیانە پەیدا بکرێت و ئەلبومێکیان بۆ
درووست بکرێت .
سەرچاوە :
سمینارەکانی مەلا برایم محێدین لەسەر قاڕنێ ، ساڵانە بۆ ناوەندی چاک لە
هۆڵەندا دەیگێڕێت .
کارەساتی قاڕنێ لە زمانی دانیشتوانی گوندەکەوە ، چاو‌دێر ژمارە 94
بەرواری 11-9-2006
* ( س –ماکوان ) کۆکوژی گوندی قه‌ڵاتان له
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده 59.1.6
1. عه‌بدوڵا چوکه‌ڵ
2. مه‌حموود کورده
3. ئه‌بووبه‌کر کاروز
4. حاجی ره‌سووڵ
5. حاجی موحمه‌د
6. حه‌سه‌ن کورده
7. حاجی مه‌لا سه‌ید حه‌سه‌ن
8. حه‌لیمه - خێزانی سۆفی حه‌سه‌ن
9. عوسمان ئازه‌ری
10. حاجی حه‌سه‌ن
11. ره‌حمان مه‌ولوودی
12. ره‌مه‌زان مه‌نفاوی - خه‌ڵکی شنۆ
3- کۆکوژی گونده‌کانی ئیندرقاش و وسووکه‌ند له
ناوچه‌ی مه‌هاباد 59.8.13
1. حاجی مسته‌فا - ئیندرقاش
2. سه‌ید عه‌لی - ئیندرقاش
3. ره‌حیم ئه‌نده‌رز - ئیندرقاش
4. ساڵح ئه‌نده‌رز - ئیندرقاش
5. ره‌حمان شه‌وقی - ئیندرقاش
6. مه‌حموود موحه‌مه‌دئاغا - ئیندرقاش
7. سلێمان موحه‌مه‌دئاغا - ئیندرقاش
8. موحه‌مه‌د قه‌نبه‌ری - ئیندرقاش
9. خدر قه‌نبه‌ری - ئیندرقاش
10. عه‌لی قه‌نبه‌ری - ئیندرقاش
11. سه‌ید ره‌حمان - ئیندرقاش
12. ئیره‌ج حه‌مه‌دۆکی - ئیندرقاش
13. زوبه‌یده حه‌مه‌دۆکی - ئیندرقاش
14. مه‌حموود شێخی - ئیندرقاش
15. که‌ریم سه‌یده - ئیندرقاش
16. سلێمان که‌ریم سه‌یده - ئیندرقاش
17. ره‌سووڵ سه‌یده - ئیندرقاش
18. حوسێن خدر حاجی - ئیندرقاش
19. عوسمان سه‌عید لولو - ئیندرقاش
20. خوسره‌و حاجی وه‌یسی - ئیندرقاش
21. خالید حاجی وه‌یسی - ئیندرقاش
22. په‌ریزاد - ئیندرقاش (خێزانی ئیبراهیم)
23. عه‌بدوڵا مه‌حموود ره‌حیمی - ئیندرقاش
24. ده‌روێش موحه‌مه‌د - ئیندرقاش
25. عه‌لی ئه‌حمه‌د شێخه - ئیندرقاش
26. بیلال عه‌جه‌م - ئیندرقاش
27. حوسێن خۆیی - ئیندرقاش
28. حاجی خۆیی - ئیندرقاش
29. سلێمان گاقوڵه - ئیندرقاش
30. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن - ئیندرقاش
31. عه‌بدوڵا پاسه‌بانی - وسووکه‌ند
32. عه‌زیز ئیسماعیل - وسووکه‌ند
33. مسته‌فا وسووکه‌ند - خه‌ڵکی پشتته‌په
34. ئه‌بوبه‌کر خاوشی - وسووکه‌ند
35. هه‌مزه که‌شوانی - وسووکه‌ند
4- کۆکوژی گوندی سۆفیان له ناوچه‌ی پیرانشار
59.8.27
1. حاجی حوسێن پورخزر 75 ساڵه
2. شێخ موحمه‌د پورخزر 25 ساڵه
3. سه‌ید ته‌ها ته‌وحیدی 22 ساڵه (مامۆستای قوتابخانه)
4. زڵێخا ته‌وحیدی 30 ساڵه
5. مه‌لا سه‌ید حوسێن هاشمی 60 ساڵه (مه‌لای گوند)
6. ئه‌بوبه‌کر قادرزاده 20 ساڵه
7. تاهیر قه‌یته‌ران 18 ساڵه
8. سه‌ید موحه‌مه‌د شێخ موحه‌مه‌ده‌مین 30 ساڵه
9. حه‌سه‌ن شه‌مس 50 ساڵه
10. عه‌بدولڕه‌حمان خوشڕه‌و 60 ساڵه
11. موحه‌مه‌دئه‌مین شوان 60 ساڵه
12. ره‌حیم شوان 60 ساڵه
5- کۆکوژی گوندی بایزاوێ (نه‌غه‌ده) 60.8.18
1. فه‌تاح خدرتاج
2. عه‌زیز ...
3. عه‌بدوڵا مه‌ولوودی
4. ئه‌حمه‌د مه‌نافی
5. سادق زه‌ندی
6. عوسمان ڕامین
7. مسته‌فا ره‌حمان مه‌ولوودی
8. ساڵح عه‌لیزناویر
9. ئه‌بووبه‌کر سووجه
تێبینی:
به‌پێی ئارشیڤی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه ژماره‌ی کوژراوه‌کان له کۆمه‌ڵکوژی
گوندی بایزاوێ 1360.8.18 دوازده که‌سن و هه‌موو کوژراوه‌کانیش ئه‌ندامی
ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێش بوون.
1. سه‌لاح مرادی ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
2. موحه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌سووڵی ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
3. نادر باغه‌بانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
4. سلێمان بایه‌زیدی گوڵ ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
5. هه‌مزه موحمه‌دسانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
6. عوسمان رامین ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
7. سلێمان ته‌په‌ره‌شی ئه‌ندامی ڕێکخراوی "کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشان"
8. عه‌بدولخالیق موحمه‌دپوور
9. سه‌ید مه‌نسوور موسه‌وی
10. که‌ریم فه‌تاحی
11. مسته‌فا ئه‌بزه‌ندی
12. عوسمان فه‌ره‌جپوور
6- کۆکوژی کرێکاره‌کانی کوره‌خانه‌ی خشتی ساروقامیش (بۆکان) 60.6.23
(ژماره‌ی کوژراوه‌کان 18 که‌س بووه، ته‌نیا ئه‌م ناوانه زانراون)
1. موحه‌مه‌د سۆفی عه‌بدوڵا
2. عوسمان سۆفی عه‌بدوڵا
3. خالید جافر ئاغا
4. سه‌ید عه‌بدوڵا
5. عومه‌ر حاجی مسته‌فا
6. ره‌سووڵ ئاغاپوور
7. که‌ریم مامره‌سوولی
8. جافر حاجی مه‌حموودی
9. قادر به‌له‌م
10. موحه‌مه‌د دانش
11. مه‌حموود پیرناک
12. فه‌رامه‌رز ...
13. ره‌سووڵ شێخ ته‌وفیق
7- کۆکوژی گوندی قه‌ره‌گۆل له ناوچه‌ی مه‌هاباد
61.11.6
1. مه‌لا عه‌لی بادینی 50 ساڵه
2. عومه‌ر پیرۆته سوور 35 ساڵه
3. عه‌لی سالک 50 ساڵه
4. ره‌حمان سالک 20 ساڵه
5. مه‌لا سمایل شازده 40 ساڵه
6. کامیل شازده 12 ساڵه
7. مه‌حموود پیرۆته سوور 13 ساڵه
8. مسته‌فا شامه 40 ساڵه
9. مه‌حموود عه‌بدوڵائه‌سڵ 45 ساڵه
10. حاجی مه‌لا موحه‌مه‌د 95 ساڵه
11. حه‌جی مه‌حموود مه‌ره‌زه‌نگ 70 ساڵه
12. مامه‌ند قه‌ره‌نی 12 ساڵه
13. عوسمان مه‌ره‌زه‌نگ 35 ساڵه
14. مه‌حموود مه‌ره‌زه‌نگ 30 ساڵه
15. ئیبراهیم ئه‌لیاسی 50 ساڵه
16. مه‌حموود چه‌مه‌نی 20 ساڵه
17. ئه‌بووبه‌کر په‌یام 30 ساڵه
18. موحه‌مه‌دئه‌مین قوربانی ئه‌قده‌م 40 ساڵه
8- کۆکوژی گوندی سه‌وزی له ناوچه‌ی مه‌هاباد
61.11.6
1. سۆفی موحه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌دی 90 ساڵه
2. حاجی مسته‌فا چاوه ...
3. حه‌سه‌ن دیواره 30 ساڵه
4. ئه‌بووبه‌کر خه‌تایی 22 ساڵه
5. عوسمان خه‌تایی 20 ساڵه
6. کوبرا مسگه‌ری 17 ساڵه
7. عرووس سوڵتان مارف 22 ساڵه
8. زه‌ینه‌ب دڵارام 40 ساڵه
9. مه‌حییه‌دین ئامانی 40 ساڵه ناوبراو که‌مئه‌ندام (سه‌قه‌ت) بووه
9- کۆکوژی له گونده‌کانی دیلانچه‌رخ، حه‌ڵبی،
کویکان، که‌رێزه‌ی شکاکان و یونسلیان له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده.
له‌م هێرشه‌ی حکوومه‌تدا له ڕێکه‌وتی 61.12.23 زیاتر له 40 که‌س
کوژراون که ته‌نیا ناوی 23 که‌سیان ده‌زاندرێ.
1. عه‌لی ئه‌حمه‌دی 64 ساڵه
2. موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی 48 ساڵه
3. موحه‌مه‌د سوڵتانی 49 ساڵه
4. عه‌بدوڵا ... 26 ساڵه کوری مارف
5. ره‌حیم خوسره‌وی 22 ساڵه
6. که‌ریم خوسره‌وی 24 ساڵه
7. نادر خوسره‌وی 14 ساڵه
8. حه‌سه‌ن دوکوڵا 48 ساڵه
9. موحه‌مه‌د دوکوڵا 36 ساڵه
10. موحمه‌د ئیبراهیمی 36 ساڵه
11. که‌ریم ته‌په‌ره‌شی 28 ساڵه
12. عه‌باس ته‌په‌ره‌شی 32 ساڵه
13. عه‌بدوڵا عه‌باسی 55 ساڵه
14. موحه‌مه‌د موحمه‌دی 22 ساڵه
15. جافر شێخی 23 ساڵه کوری مه‌لا مسته‌فا
16. عه‌لی چادرڕه‌ش 54 ساڵه
17. ره‌حمان ناسری 33 ساڵه
18. مسته‌فا جه‌لالی 40 ساڵه
19. مو‌سا ... 23 ساڵه کوری سۆفی ره‌حمان
20. ره‌سووڵ دوکوڵا 49 ساڵه
21. ئیسماعیل مه‌ناف 42 ساڵه
22. یوسف قه‌ره‌نی 48 ساڵه
23. حاجی موحه‌مه‌د عه‌لی 90 ساڵه
10- کۆکوژی له گونده‌کانی دێمه سوور، جافرئاباد و مه‌رجان ئاباد له
ناوچه‌ی مه‌هاباد.
له‌م هێرشه‌ی حکوومه‌تدا له61.12.25 خه‌ڵکێکی زۆر کوژراون که ته‌نیا
ناوی 9 که‌سیان ده‌زاندرێ.
1. ئه‌بووبه‌کر کوڕی شه‌ریف گوڵاوی 35 ساڵه جافرئاباد
2. ئه‌بووبه‌کر کوڕی موحمه‌د سوڵتان 37 ساڵه جافرئاباد
3. حاجی موحمه‌د سوڵتان 80 ساڵه جافرئاباد
4. عومه‌ر باله‌کی 25 ساڵه دێمه‌سوور
5. موحه‌مه‌دئه‌مین کوری موحه‌مه‌د 20 ساڵه دێمه‌سوور
6. خالید کوری سۆفی عه‌بدوڵا 20 ساڵه دێمه‌سوور
7. موحه‌مه‌دئه‌مین سۆفی سه‌لیم 60 ساڵه مه‌رجان ئاباد
8. ره‌حمان کوڕی کوێخا موحه‌مه‌د 21 ساڵه مه‌رجان ئاباد
9. حوسێن کوڕی ده‌روێش موحه‌مه‌د 23 ساڵه مه‌رجان ئاباد
11- کۆکوژی گونده‌کانی هه‌ڵه‌قوش و گێجه، ناوچه‌ی
سۆما له ورمێ 62.1.3
1. ئه‌حمه‌د سیران ته‌مه‌ن 100 ساڵه
2. ئیدریس کوڕی ئه‌حمه‌د سیران ...
3. حه‌جین کوڕی ئه‌حمه‌د سیران ...
4. مه‌حموود کوڕی ڕه‌زا 26 ساڵه
5. ئیبراهیم کوڕی جاسم 26 ساڵه
6. ته‌قی کوڕی عه‌لیڕه‌زا 25 ساڵه
7. جه‌هانگیر کوڕی عه‌بدوڵا 60 ساڵه
8. عه‌بدولڕه‌حیم کوڕی ڕۆسته‌م 20 ساڵه
9. سوڵتان سه‌عیدی ...
10. موحه‌مه‌د دیرینی ...
11. ئه‌سعه‌د کوڕی عه‌لی 55 ساڵه
12. که‌ماڵ کوڕی ئه‌سعه‌د 23 ساڵه
13. ڕه‌زا ... 45 ساڵه
12- کۆکوژی گوندی چه‌قه‌ڵ مسته‌فا له نه‌غه‌ده
62.1.5
1. ئیبراهیم که‌ریمپوور 60 ساڵه
2. موحه‌مه‌د که‌ریمپوور 40 ساڵه
3. مه‌حموود حاجی قادرپوور 40 ساڵه
4. عه‌بدوڵا وه‌ستا ڕه‌حمان 50 ساڵه
5. خدر ڕه‌مه‌زانی 50 ساڵه
6. فه‌تاح شوان 50 ساڵه
7. که‌ریم شوان 35 ساڵه
8. حاجی که‌ریم 80 ساڵه
9. مه‌ناف ڕه‌مه‌زانی 40 ساڵه
10. جافر کاڵه‌یی 10 ساڵه
11. سه‌ید موحمه‌د کاڵه 35 ساڵه
12. موحمه‌د پوور 60 ساڵه
13. فه‌تاح ڕه‌حیمی 15 ساڵه
13- کۆکوژی گونده‌کانی خه‌لیفه‌لیان و گۆڕخانه
له نه‌غه‌ده 62.1.5
1. سه‌لاح ئیسماعیل پوور 17 ساڵه خه‌لیفه‌لیان
2. عه‌باس ئیسماعیل پوور 35 ساڵه خه‌لیفه‌لیان
3. عومه‌ر حاجی حه‌سه‌ن ئه‌لیاسی 40 ساڵه خه‌لیفه‌لیان
4. سۆفی عه‌لی 50 ساڵه خه‌لیفه‌لیان
5. سۆفی موحه‌مه‌دسوڵتان 80 ساڵه خه‌لیفه‌لیان
6. یونس حوسێن سه‌لیم 50 ساڵه خه‌لیفه‌لیان
7. مو‌سا مه‌هدی ... گۆرخانه
8. هه‌مزه ئه‌ڵاخانی ... گۆرخانه
14- کۆکوژی له گونده‌کانی جبره‌ئیلئاوا، گونده‌وێڵه،
دووئاو له ناوچه‌ی شنۆ 62.6.23
1. سه‌ید ئیبراهیم سیاده‌تی
2. ئیسماعیل دیواری
3. حامید پوورکابانی
4. سۆفی عه‌بدول ئه‌حه‌د
5. سلێمان کوری عه‌بدول ئه‌حه‌د
6. مارف مینه خاڵه
ناوی 59 که‌س له به‌کۆمه‌ڵ گولله‌بارانکراوه‌کانی
شاری مه‌هاباد 62.3.12
1. مه‌لا حه‌سه‌ن لاجه‌وه‌ردی
2. عه‌لی سه‌لاحی
3. عه‌لی غه‌واره
4. مسته‌فا فه‌رقی
5. شوکری نادری
6. ساڵح مام ئیبراهیمی
7. سه‌ید مه‌حموود سه‌ید مه‌حموودی
8. که‌ریم کاوه
9. یوسف حه‌سه‌نزاده
10. سلێمان حه‌سه‌نزاده
11. ئیبراهیم ئه‌مینی
12. موحه‌مه‌دفارۆق بازیار
13. یوسف حه‌بیب په‌نا
14. که‌ریم ره‌حیمیان
15. که‌ماڵ که‌ریمی
16. هه‌ژار که‌ریمی
17. ئینشائه‌ڵا نادری
18. ئه‌بووبه‌کر شوکری
19. خدر ره‌نگینی
20. عه‌لی بازیان
21. فه‌ره‌یدوون شه‌نگه
22. موحمه‌د سه‌لیمی
23. ره‌حمان خزرپوور
24. ئه‌حمه‌د که‌هرووبی
25. مه‌قسوود مه‌حموودی
26. ساڵح فه‌رهوودی
27. کامه‌ران زاهیر حه‌جازی
28. عه‌لی ئاباده
29. سیامه‌ک سه‌قزی
30. عه‌باس یوسفی
31. حوسێن که‌ڵهوری
32. حامید مه‌حموود که‌ندوو
33. موحه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌دی
34. مه‌نسوور جه‌ناح - لایه‌نگری حدکا
35. وه‌فا ئه‌لیاسی
36. موحه‌مه‌د مه‌سعوودی
37. موحه‌مه‌د ئه‌بووبه‌کری
38. سه‌ید ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی
39. خالید سه‌قایی
40. خالید ره‌حیم ئازه‌ر
41. حه‌سه‌ن ره‌حمانیان
42. که‌ماڵ چاوشینی
43. یوسف ئه‌یازی
44. خالق بارزانی - ئه‌ندامی حدکا
45. مسته‌فا عیسمه‌تی
46. عه‌لی گوڵپه‌ره‌ست
47. ره‌حمان ره‌حیمی
48. عه‌بدوڵا ته‌حریریان
49. عه‌لی مه‌زنه - ئه‌ندامی حدکا
50. کازم خاتوونی
51. عه‌باس حوسێن‌پوور
52. موحه‌مه‌دحوسێنی
53. مه‌حموود ریزه‌یی
54. هومایون نیلوفه‌ری
55. موحه‌مه‌دئه‌مین سه‌فا
56. موحه‌مه‌د عه‌لیالی
57. عه‌لی بانه‌ییان
58. حه‌سه‌ن جه‌هانبین
59. غوڵامره‌زا بارزی
سه‌رچاوه: گۆڤاری "جنگ در کردستان"، 1362
|