دووهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له ئه‌وروپا . ئێستا و داهاتووی شانۆ له کوردستان، ئه‌رکی شانۆکاران و ده‌زگاکانی شانۆ .
راگه‌یاندنی کۆتایی دووهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له ئوروپا .
به پێی به‌رنامه‌ی دارێژراو دووهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له ئوروپا سه‌عات 18و 45 خوله‌ک به کاتی ناوه‌ندی ئوروپا، له هۆڵی Jugendgaestehaus له شه‌قامی Landwehr ژماره‌ی 13 له رۆژی 26 ی ئۆکتۆبری 2007 له شاری مونیخ، به به‌شداری کورد و ئاڵمان و نه‌ته‌وه‌کانی تر کرایه‌وه.
میوانی تایبه‌تی شه‌وی کرانه‌وه‌ی کۆنفرانس پرۆفسۆر دوکتور باڵمه سه‌رۆکی به‌شی زانستی شانۆ له زانستگای LMU ی شاری مونیخ بوو، که باسێکی له سه‌ر شانۆ و ئۆپێرای رۆژهه‌ڵات پێشکه‌ش کرد. به‌شه‌کانی تری رۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس پێشکه‌ش کردنی موسیقای کوردی و ئه‌فریقی بوو. دوا پرۆگرامی ئه‌م شه‌وه نیشاندانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بوو له سه‌ر گیروگرفتی کاری شانۆ له شاری که‌رکوک له ژێر ناوی"سه‌کۆی سووری که‌رکوک". کۆتایی ئه‌وشه‌وه گفتوگۆی ئازادی به‌شداربووانی کۆنفرانس له گه‌ڵ یه‌کتر بوو.
رۆژی دووهه‌م 27ی ئۆکتۆبر کۆمه‌ڵێک سمینار له سه‌ر شانۆی رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان پێشکه‌ش کران و له کۆتایی به‌رنامه‌کان شانۆنامه‌ی "ئازاره‌کانی ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره‌یه‌ک" له نووسین و ده‌ر‌هێنان و پیشکه‌شکردنی شوان که‌ریم نیشان درا. دوابه‌دوا سه‌رکاو گۆرانی و شوان که‌ریم به به‌شداری بینه‌ران چه‌ند تێمی پێشنیار کراو له لایه‌ن بینه‌رانیان به شانۆ ده‌رهێنا، که بووه مایه‌ی سه‌رنجی زۆری بینه‌ران.
رۆژی سێهه‌م 28ی مانگی ئۆکتۆبر دوا رۆژی کۆنفرانس به کۆمه‌ڵێک ورکشاپ و سمینار درێژه‌ی په‌یدا کرد، که به‌شی تایبه‌ت به منداڵان به به‌شداری منداڵان و لاوانی کیژ وکوڕی کورد، ره‌نگێکی تایبه‌تی به کۆنفرانس به‌خشی.
کۆنفرانس به گفت وگۆی راسته‌وخۆی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانس خاتو هێرۆ سه‌باح، خاتو رێزان ساڵح، مه‌هدی جاف، هاوڕێ زه‌نگه‌نه و برایم فه‌رشی، له گه‌ڵ به‌شداربووان کۆتایی پێهات. له‌م به‌شه‌دا کۆمه‌ڵێک پێشنیار و داخوازی گرنگ له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه، هاته زمان که جێ به‌جێ کردنیان به‌شیک له ئه‌رکه‌کانی داهاتوو ده‌بێ.
کۆنفرانسی دووهه‌می شانۆکاران له به‌راورد کردن له گه‌ڵ کۆنفرانسی یه‌که‌م چه‌ند هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بوو، ئاکام و ده‌رئه‌نجامه‌کان و بڕیاره‌کانی کۆنفرانس و به‌رنامه‌ی کاری داهاتوو به راپۆتی فرمی به ڕای گشتی راده‌گه‌ێندرێ.
شایانی دووباره‌کردنه‌وه‌یه که کۆنفرانسی دووهه‌می شانۆکارانی کورد له ئوروپا له سه‌ر ئه‌رکی شه‌خسی ئه‌ندامانی لێژنه به‌ڕێوه چووه و هیچ لایه‌نێکی کوردیی و ده‌زگاکانی هه‌ریمی کوردستان له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه هیچ چه‌شنه پشتیوانییه‌کی مادی و مه‌عنه‌وییان له کۆنفرانس نه‌کردووه و هه‌ر چه‌شنه پرۆپاگه‌نده‌یه‌ک له‌م باره‌وه پێوه‌ندی به کۆنفرانسی شانۆکاران و لێژنه‌ی کۆنفرانسه‌وه نییه.
لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دووهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له ئوروپا
29/10/2007
|