ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبونه‌وه‌ی گشتیی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق /سوید .
له‌دوای کۆمه‌ڵێک کاروچالاکی جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوه‌یی دوابه‌دای کۆنگره‌ی یه‌که‌می فیدراسیۆن له وڵاتی سوید که له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن به‌گڕوتینێکی چالاکانه‌وه ئه‌نجام درابوو،زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌خساند که کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی سازبکه‌ین . ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 17/11/2007 له‌کاتژمیری 1ی پاش نیوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن له شاری ستۆکهۆڵم کۆبوونه‌وه‌که‌مان ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ره‌تا هاوڕێ( بابان عوسمان) لێپرسراوی یه‌که‌ی فیدراسیۆن له سوید به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان و به‌خێر هاتنی نوێنه‌ری سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن بۆ به‌شدار بونیان له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرد. به‌دوای ئه‌وه‌دا وته‌یه‌کی کورتی پێشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به گرنگی سازدانی کۆبونه‌وه‌که‌و زه‌روره‌ته‌کانی. پاشان هاوڕێ(عومه‌ر ئه‌مین) که‌به‌نوێنه‌رایه‌تی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌بوو به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان و ده‌ست خۆشی له ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن له سوید کرد بۆ سازدانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه و ده‌ست خۆشی و ماندونه‌بوونی هاوڕێ (ده‌شتی جه‌مال)سکرتێری فیدراسیۆنی گه‌یاند به ئاماده‌بوان . پاشان( عومه‌رئه‌مین ) باسێکی پشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به کار‌و چالاکیه‌کانی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن به‌دوای کۆنگره‌و ئه‌و ئه‌ولاویه‌ت و کارانه‌ی که له‌ده‌ستوری خۆیدا دایناوه‌و سه‌رقاڵی به ئه‌نجام گه‌یاندنیه‌تی که خۆشحاڵانه جه‌ندین به‌ره‌وپێش چون له کاره‌کان ئه‌نجام دراوه . هه‌روه‌ها زه‌روره‌تی پته‌و کردن و به‌هێز کردنی فیدراسیۆن وه‌ک ڕێکخراوێکی خۆشه‌ویست و چالاک بۆ دیفاع له ماف و ژیانی په‌نابه‌ران باس لێوه‌کردو دروست کردن و سازدانه‌وه‌ی یه‌که‌کانی فیدراسیۆن له‌سه‌رجه‌م وڵاتان و به‌ده‌سته‌وه گرتنی شێوازی تازه‌و گونجاو و کارا له شێوازی ڕێکخراوه‌یی وڕێکخستن که بتوانێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵسوڕانه‌کانمان بێت و زیاتروزیاتر ئاوێته بونمان ئاسان کات چ له ناو په‌نابه‌ران وچ له‌گه‌ڵ کؤمه‌ڵگای سویدیدا ته‌ئکید و زه‌روره‌تی بۆ ئاماده‌بوان ڕوونکرده‌وه. له‌به‌شێکی تری قسه‌کانی هاوڕێ (عومه‌رئه‌مین)ته‌ئکیدی زیاتری له‌و ڕێگه پڕکاره‌ی که ساڵانێکی درێژه فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئه‌نجامی ئه‌دات له‌ناو په‌نابه‌ران بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ستانه‌وه دژی سیاسه‌تی دیپۆرت و ره‌فزکردن و چاره‌سه‌رکردنی ده‌یان و سه‌دان کێشه‌ی جۆراوجۆر ی په‌نابه‌ران که پێوه‌ی ناڵاندویانه.
پاشان هاوڕێ (بابان عوسمان)نه‌خشه‌ی کاری ئاینده‌ی یه‌که‌ی فیدراسیۆنی له‌سوید خۆێنده‌وه و دوای قسه‌و باسی ورد له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له مه‌یدانی .ڕاگه‌یان و ڕادیوی فیدراسیون وگه‌شه‌پێدانی باشتر‌و کردنی به بڵندگۆی داکۆکی کار له مافی په‌نابه‌ران،وهه‌روه‌ها بڕیاری کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی فیدراسیون له‌ستۆکهۆڵم دراو له‌به‌شێکی تری ئه‌وله‌ویاته‌کانی فیدراسیۆن له سوید،کاری چڕوپڕو به‌به‌رنامه له‌سه‌ر کێشه‌و موشکیلاته‌کانی په‌نابه‌ران به تایبه‌ت داکۆکی کردن له وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری و به‌دواداچونی کێشه‌ی ژنان،که بۆ هه‌موو ئه‌مانه به‌رنامه‌ی ورد و عملی بۆ دیاری کرا. له به‌شی کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا (9 )که‌س وه‌ک ئه‌ندامانی یه‌که‌ی فیدراسیۆن له سوید دیاریکراو هاوڕێ (بابان عوسمان) وه‌ک لێپرسراوی یه‌که‌ی فیدراسیۆن له سوید دیاری‌کرا و ئه‌مه‌و کۆبونه‌وه‌که‌ش له شۆڕوشه‌وقی ئاماده‌بوان کۆتایی هات.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که له‌سه‌ر بانگهێشتی (فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و کۆمیته‌ی دیفاع له مافه‌کانی ژنانی عێراقی )به ئاماده‌بوونی ده‌یان که‌س له په‌نابه‌ران ئاهه‌نگی قه‌شه‌نگ کاتژمێر 7 ئێواره ده‌ستی پێ‌کرد که تێیدا (بابان عوسمان)وه‌ک لێپرسراوی سویدی فیدراسیۆن و هه‌ڵاله ڕافع لێپرسراوی کۆمیته‌ی دیفاع له سوید دوای به‌خێر هاتنی ئاماده‌بوان وته‌یان پێشکه‌شکرد و ئاهه‌نگی خۆشی و شادی کاتژمێر 1 ی شه‌و سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
بابان عوسمان لێپرسراوی یه‌که‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید 18/11/2007 بۆ په‌یوه‌ندی به بابان عوسمان 0704532270
|