هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان مه‌حکووم ده‌که‌ین.
راگه‌یه‌ندراوی 12 حیزبی کورد و کوردستانی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
له رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی فێورییه‌ی 2008ه‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ جارێکی دیکه له ئاسمان و زه‌وییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانیان بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان به قووڵایی 10 کیلومه‌تر وه‌ڕێخستووه.
له ئاکامی ئه‌و هێرش و بوردمانانه‌دا به‌داخه‌وه زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری مادی و مه‌عنه‌وی به سروشت و ژیان و گوزه‌رانی گوندنشینه‌کانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه.
له ساڵی 1991ه‌وه ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره ژینڕاڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هێرشی له‌و چه‌شنه به بیانووی به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌ڕێده‌خه‌ن. به‌ڵام له راستیدا ئه‌و هێرش و ده‌سدرێژییانه‌ی هێزه‌کانی تورکیا هیچ مه‌به‌ست و ئامانجێکی بێجگه له تێکدان و شڵه‌ژاندنی باری ئارامیی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڕه‌شه له ده‌سکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان نییه.
هه‌رێمی کوردستان فاکته‌رێکی به‌رچاوی سیسته‌مێکی دیمۆکراتیک له عێراق و ناوچه‌که‌دایه؛ هه‌ر له‌وکاته‌شدا به‌شێکه له ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، بۆیه هیچ بیانوو و پاساوێکی ده‌وڵه‌تی تورکیا به هیچ پێوانه و رێوشوێنێکی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی مه‌شرووعیه‌ت به ده‌سدرێژیی و هێرش کردنه سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان نادا.
ئێمه دڵنیاین شه‌ڕ و ده‌سدرێژی نه‌ک کێشه‌کان چاره سه‌ر ناکا به‌ڵکوو ناوچه‌که له‌گه‌ڵ پشێوی زۆرتر رووبه‌ڕوو ده‌کاته‌وه. بۆیه ته‌نیا رێگا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان وتوێژی راسته‌و خۆیه له نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستاندا. ئه‌وه‌نده‌ش که بۆ کێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و پ.ک.ک ده‌گه‌ڕێته‌وه به شه‌ڕ و په‌لامار ئه‌و کیشه‌یه چاره سه‌رنابی و ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره که تاقی ده‌کرێته‌وه؛ به‌ڵکوو رێگای کۆتایی هێنان به کێشه‌کان دابینکردنی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده له تورکیادا.
پێویسته رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و کوڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ، سنوورێک بۆ ده‌سدرێژییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دابنێن و له رووی یاسایی و مرۆڤایه‌تییه‌وه هاووڵاتیانی سڤیلی کوردستان له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌کانی هێزه‌کانی تورکیا بپارێزن.
بێ گومان به پله‌ی یه‌که‌م پاراستنی سنووره‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دابینکردنی ئه‌منیه‌ت و ئارامی بۆ هاووڵاتیان و پاراستنیان له هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ک، ئه‌رکی هێزه هاوپه‌یمان و فره‌ڕه‌گه‌زه‌کانه له عێراق. بۆیه ئێمه داویان لێده‌که‌ین به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن و چیدیکه ده‌رفه‌تی سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌سدرێژیی به ده‌وڵه‌تی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان نه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌که‌ین به‌رانبه‌ر به ده‌سدرێژییه‌کانی تورکیا بێده‌نگ نه‌بن و رێگه‌ی عه‌مه‌لی و به په‌له بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پاراستنی گیان و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان بگرێته‌به‌ر.
ئێمه ئه‌و 12 حیزبه کوردستانییه‌ی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌مان واژوو کردووه هێرش و ده‌سدرێژییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و زه‌ره و زیان گه‌یاندن به هاووڵاتیانی کوردستان به‌ڕه‌وا نازانین، به سه‌ره‌ڕۆیی و ده‌ستێوه‌ردانێکی ئاشکرا و گوێنه‌دان به رێکه‌وتننامه‌کانی پاراستنی سنوور و سه‌روه‌ریی سیاسی و ڵاتانی ده‌زانین و به توندی مه‌حکوومی ده‌که‌ین. ئێمه هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به هه‌رشێویه‌ک که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌رده‌بڕین. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئاماده‌یی خۆمان بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی هه‌ر ئه‌رکێک بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه و به‌رگری له ده‌سکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستان راده‌گه‌یه‌نین.
پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK)
2008-02-28
|